چاوپێکەوتنی نێوان لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی هات. لەیلا زانا و ئەردۆغان سەعات ١٥:٠٠ی دوانیوەڕۆی شەممە (٣٠.٠٦.٢٠١٢) چاویان پێک کەوت و دیدارەکەیان سەعات و نیوێکی خایاند. لە کۆبوونەوەکە دا، جێگری سەرۆک وەزیر بۆ چارەسەری کێشەی کورد بەشیر ئاتالایش ئامادە بوو.چاوپێکەوتنەکە لە ژوورە داخراوەکانەوە ئەنجام درا و تا ئێستا لە لایەن زانا و ئەردۆغانەوە سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە هیچ لێدوانێک رانەگەیەنراوە.
بەرپرسانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەر لە چاوپێکەوتنەکە، کاردانەوەی توندیان نیشان دابوو و رەخنەیان لە لەیلا زانا گرتبوو. هەفتەی رابردوو لەیلا زانا لە وتوێژێک دا لە گەڵ رۆژنامەی 'حورییەت'ی تورکی گوتبووی "لە سەر ئەو بڕوایەم کە سەرۆک وەزیر ئەردۆغان کێشەی کورد چارەسەر دەکا." سەرۆک وەزیری تورکیا بە گەرمی پێشوازی لەم قسەیەی لەیلا زانا کردبوو و چەند رۆژ دواتر پلانی چاوپێکەوتنێکی دوو لایەنە داڕێژرا. دوێنێ هەینی لەیلا زانا لە سەر گۆڕی نوێنەری پێشووی دەپ، ئۆرهان دۆغان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بێگومان رۆژێک ئاشتی لە سەر ئەم خاکانە سەقامگیر دەبێ. هیچ جەنگێک تا هەتایە بەردەوام نابێ."چاوپێکه‌وتنه‌که دوور له چاوی میدیاکان ئه‌نجامدرا و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
رووداو- موکریان
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکاری نەزانراو 11 چالاکڤانی مەدەنییان لە مەهاباد دەستگیر کردووە. ناوی ئەو 11 چالاکڤانه کە لە کات و شوێنی جیاواز دەسبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە:
دیاکۆ خەیات، خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی ئابووری زانکۆی تاران، شاهۆ حوسێنی، نووسەر و خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی قەزوین، جەمال قادرنەژاد، خوێندکاری قۆناغی بەکالۆریۆس لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی مەهاباد، شەمزین ئەحمەد نەژاد، خوێندکاری بەشی کارگێڕی زانکۆی مەهاباد، یاقوب خزری، دامەزرێنەری ئەنجومەنی ئەدەبی مەهاباد و خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی دەرونناسی، محەمەد ئەمین سەلیمی، خەڵکی گوندی کۆنەدێی مەهاباد، شاهۆ (سەلاحەدین) پەرتەوی، کارناسی زانستە پەروەردەییەکان، خەلیل زیبایی، محەمەد سوراکار خەڵکی گوندی جاندارانی مەهاباد، ئەسعەد سلێمان نەژاد خەڵکی گوندی حەوڵاکوردەی مەهاباد و ئومێد قادری ئەقدەم وێنەگر و دەرهێنەر.
هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو کەسانە چوونەتە ناو ماڵەکانیان و دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی تایبەتیان داگرتووە. هەندێک لەو چالاکڤانە مەدەنییانە دوای لێکۆڵینەوە، رەوانەی گرتووخانەی مەهاباد کراون. دەگوترێت ئەو کەسانە بەهۆکاری ئەمنی دەستبەسەر کرابن. رۆژانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکڤانانی مەدەنی و فەرهەنگی کورد به پاساوی دژایەتیکردنی دەسەڵات و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران رووبەڕووی گرتن و ئەشکەنجە و تەنانەت لەسێدارەدان دەبنەوە.
رۆژی هەێنی رێکەۆتی ٢٩/٦/٢٠١٢، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، هەیئەتێک لە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند بەسەرپەرستی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی، لە لەندەن وە لە مەنتەقەی هارینگەی لە کوردیش کۆمینیتی(KKC)، لەسەر بانگهێشتی KNC بەشداری نۆهەمین فیستیوالی زیلانیان کرد .لە فیستیوالەکەدا پەرلەمانتاری BDP خاتوو گولتان کیسەناک کە هاوسەرۆکی پارتی بەدەپەیە وتاریکی پێشکش کرد. ناۆبراۆ لە وتارەکەی دا ئاماژەی بە کوشتاری رۆبۆسکی کرد و ئەو جینایەتەی بە توندی مەحکووم و ئیدانە کرد، خاتوو گولتان لەدرێژەی قسەۆباسیدا داوای یەکریزی و یەکدەنگی نەتەوەی کوردی کرد و بۆ چارەسەری کێشەی کورد، رێگای ئاشتی و دێمۆکراتیک و پەرلمانی، وەک گوونجاۆترین رێگای هەنووکەیی، بۆ حەللی کێشەی کورد دەستنیشان کرد. شایانی باسە کە لە پەراوێزی سیمینارەکە دا، شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل هەریەک لە بەریزان هەڤال ئەکیف نوێنەری KNC لە بریتانیا، و چالاکوانی سیاسی‌و سەرۆکی کەیسی ژینۆسایدی قەلادزێو دەوەری پشدەر بەرێز کاک خالید ئاسنگەر، چاۆپێکەۆتنیان پێکهێنا.
رووداو- باكووری كوردستان
دوای تێپه‌ڕیوونی بیست ساڵ، سه‌رئه‌نجام بكوژی مو‌سا عه‌نته‌ر ده‌ستگیركرا و دوو فه‌رده به‌ڵگه‌نامه‌ش له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا دوێنێ هه‌ینی له ناوچه‌ی دێرگول سه‌ر به شێرناخ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی (حه‌مید یه‌ڵدرم) كه تۆمه‌تباره به كووشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر و ده‌ستگیركردووه. هاوكات دهستیشانگرتووه به‌سه‌ر 2 فه‌رده به‌ڵگه‌نامه له ماڵه‌كه‌یدا حه‌مید یه‌ڵدرم، كورده و باوه‌ڕپێكراوه‌ی ده‌زگای (ژیته‌م-Jirem) بووه كه یه‌كێكه له ده‌زگا نهێنیه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا. یه‌ڵدرم، سه‌ر به هۆزی (باتۆیان)ه له شێڕناخ.
ئۆڕهان میرئۆغلۆ، نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری كورد كه له‌كاتی كووشتی مو‌سا عه‌نته‌ر یاوه‌ری بووه و له‌و رووداوه خۆشی برینداربووه، دوێنێ كاتێك وێنه‌ی حه‌مید ئهڵدرمی دیووه، یهكسه ئه‌وی ناسیوه‌ته‌وه و راگه‌یاندووه "ئه‌و وێنه‌یه زۆر زۆر له‌و كه‌سه ده‌چێ كه مو‌سا عه‌نته‌ری كووشت".
ئۆڕهان میرئۆغلۆ،ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات عه‌بدولقادر ئایگان، "ئه‌ندامی (ژیته‌م-Jirem) پێشتر دانی داناوه كه حه‌مید ئهڵدرم ده‌ناسی و هه‌ر ئه‌ویش مو‌سا عه‌نته‌ری كووشتووه". ئۆڕهان میرئۆغلۆ زیاتر ده‌ڵێ "رووداوی كووشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر تائێستا له خه‌یاڵمدا ماوه، بۆیه 100% ئه‌و كه‌سی مو‌سا عه‌نته‌ری كووشت و منیشی برینداركرد له رووداوه‌كه‌دا حه‌مید یه‌ڵدرمه".
له20 ئه‌یلولی 1992، مو‌سا عه‌نته‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسێك سه‌ردانی شاری ئامه‌د ده‌كات له‌وێ ده‌كوژرێ. مو‌سا عه‌نته‌ر رۆشنبیر، نووسه‌ر و هۆنراوه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری كورد، له ساڵی 1920 له گوندی (ئهسكیماغارا) له (نوسه‌یبین)ی سه‌ر به پارێزگای ماردینی باكووری كوردستان له دایك بووه. مو‌سا عه‌نته‌ر به درێژای ژیانی خوی دا به‌رگری له دۆزی كوردی كردوه و له پێناوشدا كوژرا.
دایكی مو‌سا عه‌نته‌ر یه‌كه‌م موختاری ژن بووه له توركیا، خاوه‌ن سێ منداڵ بووه، دوو كوڕ و كچێك. مو‌سا عه‌نته‌ر له كوده‌تای 27ی مایسی 1960 دا له زیندان دا بووه، به درێژای ژیانی دا 11 و نیو ساڵ له زیندان دا بووه. له رۆژی 20/9/1992 له شاری ئامه‌د كوژرا. مه‌زاری ئێستای له گوندی ئاكارسوی ماردینه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی خه‌باتی گه‌ل، بووه‌ته سه‌رۆكی ئینستیتوی كورد له ئیستانبول. له دیارترین به‌رهه‌مه بڵاوه‌كانی مو‌سا عه‌نته‌ر:
یادگارهكانم I- Anılarım I
یادگارهكانم I I AnılarımI I
كملKımıl
وهقائیمه Vakainame
برینا ره‌شKara yara
فرات ده‌ڕێژێت مه‌ڕمه‌ڕه Fırat marmaraya akar
دواى رۆژێك له هه‌وڵى خۆكوشتن‌و بڕینى قوڕگى زیندانییه‌كى سیاسى كوردى باكوورى كوردستان له زیندانى میدیاد گیانى له‌ده‌ستدا. دوای ئه‌وی 13 زیندانی له راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌ندی (E) زیندانی روحا گیانیان له‌ده‌ستدا، به ئامانجی پرۆتستۆ کردنی ئه‌و رووداوه، زیندانییه‌کی سیاسی به‌ناوی (عه‌بدولوه‌حید کهلچ، 43 ساڵ) له به‌ندی (D)ی زیندانی ئامه‌د، له رۆژی 19/6/2012 قورگی خۆی بڕی و هه‌وڵیدا خۆی بکوژێت، به‌ڵام له‌دوای هه‌وڵی خۆکوژیهكهى ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجله کرابوو، دوێنش بۆ زیندانی میدیاد دوورخرایه‌وه‌و دوێنێ شه‌و گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی زیندانه‌که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان ئاگادارکرده‌وه له مردنى عه‌بدولوه‌حید کهلچ، به‌ڵام هیچ رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه له‌به‌رچی كهلچ گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌دواى گیانله‌ده‌ستدانی کهلچ بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌یوه‌ندییان به ئیداره‌ی زیندانه‌که‌وه كردووه به‌رپرسانی زیندانهكهش رایانگه‌یاندووه كه ته‌رمه‌که‌ی ره‌وانه‌ی ئامه‌د کراوه.
رووداو- هەولێر
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند زیاتر لەو ماوەیەی بۆ مادە دەستووریەكانی پەیوەست بە كورد و كوردستانەوە هەبوون سەبری گرت و "چیتر ئەوە قبوڵ ناكرێت". ئێوارەی رۆژی 28/6/2012 نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە 31 خولی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدیندا كرد لە هەولێر .
لە و تارەكەیدا لەو رێوڕەسمەدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئێستا بە كردەوە هەڕەشە "لەسەر ئەو بنەمایانە هەیە كە دەوڵەتی نوێی عێراقی لەسەر دامەزرایەوە كە ئەویش سیستەمی دیموكراسیی فیدرالیی بوو، كە لەو چوارچێوەیەدا كێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی كوردیش دەبووایە تاوەكو ئێستا بەتەواوی چارەسەر ببووایە". سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتی "كێشەی سنووری كوردستان كە مادەی 140 كرایە رێگەی دیاریكردنی، هەروەها مەسەلەی پێشمەرگە و مەسەلەی نەوت و غاز و دابەشكردنی داهاتە نەوتییەكان خرانە ناو دەستوورەوە، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا هیچ كام لەو خاڵانە جێبەجێنەكراون، كە خاڵی گرنگ و حەیاتین بۆ گەلی كوردستان لە عێراق دا". هەروەها گوتی "گەلی كوردستان زیاتر لەو ماوەیەی كە لە دەستووری عێراقدا دیاریكرابوو، چاوەڕێی كرد و سەبری كردووە، بۆیەش ئێستا كاتی ئەوەیە هەموومان بە یەكدەنگ بڵێین چیتر پێشێلكردنی دەستووری عێراق و پشتگوێخستنی مادە و ماوە دەستوورییەكان لە جێبەجێكردنی خاڵەكانی پەیوەست بە گەلی كوردستانەوە، قبوڵ ناكرێن".
رووداو – سلێمانی
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ بە سەردانێک چووە ئێران.
بەپێی راگەیاندنێکی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 29/6/2012، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێکەوت، لەوێشەوە دەچێتە تارانی پایتەختی ئێران. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە " بەپێی ئەجێندای سەردانەکە، بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی چەند دامەزراوەیەکی فەرمی کۆماری ئیسلامی بکات و لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دیدو هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی عێراق و هەلومەرجی ناوچەکە و روونکردنەوەی بۆچون و تێڕوانینی بزووتنەوەی گۆڕان لەوبارەوە".
لە راگەیێندراوەکەی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم سەردانە پاش ئەوە دێ لە مانگی پێشوو حکومەتی تاران بانگهێشتێکی فەرمی لە رێگەی باڵیۆزی ئێرانەوە لە بەغدا ، دایە نەوشیروان مستەفا لەکاتی پێشوازیکردن لێی لە بارەگای سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی. بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەنەبوو بەشداری لە هەوڵەکانی متمانە سەندنەوە لە نوری مالیکی بکات ، هەروەها هەشت پەرلەمانتارەکەی لە بەغدا ئیمزایان لەسەر ئەو داوایە نەکرد کە بۆ متمانە وەرگرتنەوە ئامادەکرا، بەوشێوەیە بەپێی لێکدانەوەی چاودێرانی سیاسی ئەو هەڵوێستەی بزووتنەوەی گۆڕان رۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی هەبوو لە شکستهێنانی هەوڵەکانی رکابەرانی مالیکی، لە متمانە سەندنەوە لە مالیکی بەتایبەتی پاش ئەوەی 10 پەرلەمانتاری عێراقی ئیمزاکانیان کێشایەوە.
مانگرتنی گروپێک لە چالاکڤانانی مەدەنی بۆ پشتگیری کردن لە بەڕێز محەمەد سدیق کەبودوەند
28 / 6 / 2012
بۆ بیر و رای گشتی
هەروەک ئاگادارن بەڕێز محەمەد سدیق کەبودوەند ماوەی ٣٣ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتنێکی بێ سنوور و هەتا ئێستاش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی گرتوخانەی ئەوین، نە تەنیا هیچ جۆرە وەڵامێکیان لەمەر خواستەکەی کەبودوەند نەداوەتەوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە لە هەمبەر ژیانی کەبودوەند دا هەڵسوکەوت دەکەن. لەمڕووەوە کە بەڕێزیان کە وەک باوکی مافی مرۆڤی کوردستانیش ناسراوە بە هۆی مانگرتنەکەی لە ناو گرتوخانەی ئەوینی تاران گیانی لە خەتەر دایە، ئێمە ژمارەیەک چالاکڤانی مەدەنی لە ٢٩ ژوئێن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ و هەر کەس لە ماڵی خۆی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەڕێزیان مانگرتن لە خواردنی خۆمان ڕادەگەیەنین و بە هەموو شێوەیەک داکۆکی خۆمان لە بەڕێز کەبودوەند بۆ
بەدەست هێنانی خواستە ڕەواکانی دەردەبڕێن. مانگرتوان بریتین لە:
عارف نادری / نۆروێژ
ئەمیر بابەکری / سۆئێد
شێرکۆ جیهانی / سۆئێد
جەهانگیرعەبدوڵڵلاهی / ئاڵمان
هومەن سەعدەیە / نۆروێژ
ئاسۆ پیرۆتی / ئوتریش
مەسعود فەتحی / هەرێمی باشوری کوردستان
سولەیمان چووکەڵی / نۆروێژ
٢٧/ ٠٦ /٢٠١٢
رووداو-ئه‌نقه‌ره
رۆژی شه‌ممه، له‌یلا زانای په‌رله‌مانتاری كورد و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه و BDPش هیچ قسه‌یه‌كی نییه. راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه رۆژی شه‌ممه له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له توركیا و نوێنه‌ری شاری ئامه‌د له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌گای پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ئه‌نقه‌ره كه تێیدا له‌یلا زانا و ئه‌رۆدغان پرسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوای لێدوانه‌كه‌ی له‌یلا زانا، خانمه په‌رله‌مانتاری كورد دێت كه له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركی رایگه‌یاندبوو ئه‌و بڕوای وایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له توانای دایه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.
بڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان له‌یلا زانا و ئه‌ردۆغان هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام به‌هۆی كوژرانی 8 سه‌ربازی سوپای توركیا له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ئه‌و دانیشتنه دواخرا. پهرلهمانتارانێكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP) ( له لێدوانێكدا به (رووداو)ی راگه‌یاند "هیچ قسهكمان نییه له‌باره‌ی ئه‌و دیداره‌ی له‌یلا زانا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا".
فه‌رمان چۆمانى
رووداو- قه‌ندیل
چوار فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى توركیا ماوه‌ى كاژێر و نیوێك بۆمبارانى قه‌ندیلیان كردووه، به‌ڵام به‌پێى زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكى به‌دواوه نه‌بووه. هه‌ڤاڵ رۆژ وڵات، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له بنارى قه‌ندیل به (رووداو)ى راگه‌یاند "شه‌وى رابردوو 4 فڕۆكه‌ى توركیا، بۆردومانى ناوچه‌كانى شه‌هید هاڕون و گوندى قه‌ڵاتوكانی بنارى قه‌ندیلیان كردوه". رۆژ وڵات گوتیشى "بۆردومانه‌كان كاژێر 10ى شه‌و بۆ 11:30 شه‌وى خایه‌ندووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه".
لەرووداوێكدا رۆژنامەكانی بەریتانیا بەمێژوویی وەسفیانكرد، شاژنی بەریتانیا تەوقەی لەگەڵ سەركردەی پێشووی سوپای ئێرلەندا كرد. ئەلیزابیسی دووەم شاژنی بەریتانیا لەدووەم رۆژی سەردانەكەیدا لە ئێرلەندای باكور لەگەڵ مارتن ماكگینیس سەركردەی پێشووی سوپای ئێرلەندا كۆبووەوە.
ماكگنیس كەئێستا جێگری سەرۆك وەزیرانی ئێرلەندای باكورە، ساڵانێك لەمەوپێش ئەو دیدار‌و تەوقەكردنە مەحاڵ بوو كەبكرابایە لەگەڵیدا، بەتایبەت ئەو كاتەی ئامۆزایەكی شاژنیان تیرۆركرد ساڵی 1979. ئەلیزابیسی شاژن سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی بەریتانیایە كە ئێرلەندییەكان وەك هێزێكی داگیركەر لێیان دەڕوانی.
ئەوەی بەڕای چاودێرانی سیاسی رێگەخۆشكەربوو بۆ ئەو دیدارە، گوتارە هێمن و ئاشتیخوازانەكەی شاژن بوو لەساڵی رابردوودا. هەریەك لەئەمیر فیلیپ مێردی شاژن و سەرۆك وەزیرانی ئێرلەندای باكور ئامادەی ئەو دیدارەبوون كە لەناوچەیەكی هێمندا و لەپشت دەرگاكانەوە بەڕێوەچوو.
چالاکانی کورد، ٣٠ی ژوئەن/١٠ی پووشپەڕیان وەکو "ڕۆژی پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە سەرۆکی بەندکراوی ر.م.م.ک." پێشنیارکردووە. کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد، ٣٠ی ژوئەن/١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ وەکو "ڕۆژی پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە محەممەد سدیق کەبوودوەند"یان پێشنیار کرد و ئەو یەکەش لە لایەن زۆر کەسایەتی، ڕێکخراوە و حیزب و ناوەندی ڕاگەیاندنەوە بە پەرۆشەوە پێشوازی لێکراوە.
لە پێشنیارەکەدا هاتووە کە بە بۆنەی ئەو ڕۆژە، حیزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، بەیاننامەی پشتیوانی لە کەبوودوەند بڵاوبکەنەوە، شاعیران و نووسەران بەرهەمی تایبەت بەم بۆنەوە بنووسن، کوردەکانی دانیشتووی تاران، سەردانی بنەماڵەی کەبوودوەند بکەن، کۆر و کۆمەڵە جیهانییەکانی داکۆکاری مافی مرۆڤ لە دۆخی کەبوودوەند ئاگادار بکرێنەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چالاکی یەکسان و هاوکات ئەنجام بدرێ و داوا لە مێدیاکانیش کراوە بە شێوەیەکی گونجاو، ئەو هەوڵانە ڕووماڵ بکەن و بەرنامەی تایبەت سەبارەت بە ڕەوشی کەبوودوەند و هەڵمەتی پشتیوانی چالاکان بڵاوبکەنەوە.
هەر بەم بۆنەوەش، هەژمارێک لە چالاکانی کورد، لە یەکەم ڕۆژی دوایی باسکران لەو داخوازیانە، وێڕای پێشوازی لە پێشنیارەکە، دەستیان کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی پەخشان، بابەت و وتار و هاوکات دیزاینی کۆمەڵێک لۆگۆ و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی "پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند".
"کەبوودوەند"، ٣٢ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی جیددی بنەماڵە، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ناوە و دەرەوەی وڵات.
داواکاری هەنووکەیی سەرۆکی بەندکراوی RMMK، وەرگرتنی مەرەخەستی بۆ دیتن و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەک بۆ نەخۆشی کوڕەکەیەتی کە لە بەستەری مەرگ دایە.
"محەممەد سدیق کەبوودوەند"، سەرۆک و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بەرپرسی هەفتەنامەی داخراوی "پیام مردم"ە کە لە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە، لە تاران قۆڵبەست و زیندانی کراوە.
سەبارەت بە کەبوودوەند:
کەبوودوەند: پشتیوانی لە تەڤگەره ئازادیخوازەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین بکەن
بە پێشنیاری کەبوودوەند، هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد ڕاگەیاندرا
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پشتیوانی لە سەربەخۆییی فەلەستین دەکات
که‌مپینی رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند
پاش 67 مانگ زیندان، ئیزنی چوونە نەخۆشخانە به کەبوودوەند نادرێ
کەبوودوەند ئەو هەفتەیە نەشتەرگەری بۆ دەکرێ
بەمەبەستی ڕزگارکردنی کوڕە نەخۆشەکەی، کەبوودوەند دیسان مانی لەخواردن گرت
کەبوودوەند نۆ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە
بانگەوازی ش. عیبادی و سێ رێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کەبودوەند و زیندانیانی سیاسی تر
پشتیوانی لە کەبوودوەند پەرەدەستێنێ
مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند درێژەی هەیە
بنەماڵەی کەبوودوەند و ئەندامانی ر.م.م.ک‌ش مان لە خواردن دەگرن
مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند، 22 ڕۆژی پڕ کردەوە
کەبوودوەند لە 26مین ڕۆژی مانگرتنی دا: تا 100 ڕۆژ درێژە بە مانگرتنەکەم دەدەم
مانگێک لە مانگرتنەکەی کەبوودوەند تێپەڕی/ بەرپرسان وەڵامی داواکارییەکانی نادەنەوە
کەبوودوەند ئامادە نەبوو بە کەلەپچە و زنجیرەوە بچێتە نەخۆشخانە
سەرچاوە: NNSROJ
لە ئامەد بە ئامانجی ئەنجامدانی رێپێوانێکی یەک ملیۆنی لە ١٤ی تەمووزدا لەپێناو ئازادی ئۆجالان، لە ئێستاوە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD و ، پارتی ئاشتی دیموکراتی BDP دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.
BDP و KCD بەئامانجی راوەستان لە دژی گۆشەگیری سەختی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان کە (١١) مانگی تێپەڕکرد و لە پێناوی ئازادی ئۆجالان دا لە (١٤) تەموز دا خۆپیشاندانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن.
بە پێی پلانسازی خۆپیشاندانەکە لە مەیدانی (ستاسیۆن) پێک دێت و ئامانجە کە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان لە تورکیا و شارەکانی باکوری کوردستانەوە بەشداری لە کۆبونەوە ڕۆژنامەوانیەکەدا ھەبێ. لەو چوارچێوەیەدا کاربەدەستانی KCD و BDP لە ئامەد دەستیان بە ئامەدەکاری کۆبونەوە جەماوەریەکە کرد. رێکخستنەکانی BDPی ئامەد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتاری BDPی ئامەد و سەرۆکی کۆمسیۆنی رێکخستنە گشتیتەکانی BDP نورسەل ئایدۆغان کۆبونەوەیەکی چاپەمەنی سازکرد.
لە کۆبونەوەکەدا لەسەر گرنگی کۆبونەوە مێژووییەکە گفتوگۆی کرا و بانگ لە ھەموو دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی دیموکراتی و دۆستانی کورد کرا کە پشتگیری لە کۆبونەوەکە بکەن.
سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورد رایگەیاند گرووپێکی شاراوە ناھێڵێت لەتورکیا ئاشتی سەقامگیر ببێت و بۆ نەمانی شەڕیش داوای ئازادکردنی ئۆجەلانی کرد . لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تەرەف سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورد وتی “ئێمە بڕوامان وایە گرووپێکی شاراوە ناھێڵێت لەم وڵاتەدا ئاشتی سەقامگیر ببێت و ھەر ئەو گروپە بوو کە ئەو سەربازانەی بە ئەنقەست رەوانەی ئەو ناوچەیە کرد تا بە دەستی پەکەکە بکوژرێن ”.
دەمیرتاش رونیکردەوە ئەوان داوایان لە پەکەکە کردووە کە چەکەکانیان بێ دەنگ بکەن و کۆتایی بە چالاکیەکانیان بھێنن، “ھەمان داواشمان لە دەوڵەت ھەیە، لەبەر ئەوە تا ئەمڕۆ پەکەکە ٦ جار ئاگربەستی یەک لایەنەی راگەیاندووە، ئێستا سەرەی دەوڵەتە کە دەسپێشخەری بکات”. دەمیرتاش دەڵێت دەبێت بارودۆخی ئۆجەلان باش بکرێت تا بتوانێت لەگەڵ پەکەکە دا قسە بکات، “ئۆجەلان دەتوانێت کە پەکەکە ئاراستەی ئاشتی ببات”.
دەمیرتاش سەبارەت بە کاردانەوەی ئەردۆغان بەرامبەر شەڕەکانی ناوچەی جۆلەمێرگ وتی”کاردانەوەی ئەردۆغان لە رووی نەفرەتەوە نەبوو و منیش بۆ ئەم بابەتە خۆشحاڵ بووم. بەڵام دیار نیە لە داھاتوودا ھەنگاوەکانی بە کام ئاڕاستەدا دەڕۆن”. لە کۆتایی قسەکانیدا دەمیرتاش وتی”من لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە ھیوام بە پارتی داد و گەشەپێدان نەماوە، بەڵام سەرە رای ئەوە باوەڕم بەوەیە کە دەبێت دانووسان لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتدا ھەبێت”. وتیشی “بەکوردەکان و تورکەکان دەڵێم با ھیوایان بەوە نەبێت کە پەکەکە و ئەردۆغان ئاشتی پێک بھێنن، ئاشتی تەنیا بە تێکۆشانی کۆمەڵگا و رێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێک دێت، پەکەکە و دەوڵەت لەم نێوانەدا ئامرازێکن بۆ ئامادە کردنی زەمینەی ئاشتی”.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژ به جینۆساید له كوردستان لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند لایه‌نه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گرنگی به مه‌رگه‌ساتی سەردەشت نادەن و سهردهشتییهكان ئێستاش به ته‌نها یادی قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
لە یادی بیست و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری (سەردەشت)ی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (٢٣.٠٦.٢٠١٢) فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە: بیست وپێنج ساڵ لەمەوپێش رژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی، کاتژمێر(4.30) ئێوارەی (28/6/1987) شاری سەردەشت و گوندی رەشەهەرمێی و ده‌وروبه‌ریانی بە چوار فڕۆکەی جه‌نگی کیمیاباران کرد کە له ئه‌نجامدا زیاتر له هەشت هەزار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م شاره شەهید و بریندار بوون، ژماره‌یه‌ك زۆر له بریندارەکان دواتر به‌هۆی چارەسەرنەکردنیانهوه گیانیان لەدەستداوە كه ژماره‌یان به 1000 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت، سەدانی تریشیان بەدەست دەیان نەخۆشی پێست و هەناوو نەزۆکی و هه‌ناسه سواری و نەخۆشییە دەروونیەکانهوه تا هه‌نووكه دەناڵێنن.
شاری سەردەشت یەکەم شاری جیهانە پاش جەنگی دووەمی جیهانی بەچەکی کیمیاوی بۆردومان کرابێت كه بەپێی نووسراوێکی فەرمی حکومەتی ئێران لە ئاماری کیمیابارانەکەدا لە ساڵی(1987)، ناوی (4500) شەهید و برینداری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام ئامارە نافه‌رمییه‌كان باس لە شەهید و برینداربوونی(8000) هاووڵاتی ئه‌م شاره‌و گوندی ره‌شه هه‌رمێ دەکەن.
بەیاننامەی ئاماژەپێکراو دەنووسێ: له كاتێكدا ئه‌مساڵ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه جه‌رگبڕه ده‌كه‌ینه‌وه، هێشتا مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت نه‌بۆته دۆزێك بۆ تاوانبارانی به‌غدا، هێشتا برینداره‌كانی ئه‌م شاره له ئێش و ئازاردا ده‌ژێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌كراوه و ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه، هێشتا ونبووه‌كانی ئه‌م شاره نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، هێشتا له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی كوردی و لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گرنگی به‌م مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه نادرێ، هێشتا سهردهشتییهكان به ته‌نها یادی قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و له شین‌دا بێكه‌س و بێهاوڕێن.