دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەڕەشەی کرد هێڕش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، قەرەیلان هۆشداریدا کە سەرجەم کورد بەدژی دەوەستێتەوە. ئەمڕۆ پێنج شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە و پێش رۆیشتنی بۆ بریتانیا بە میدیاکانی راگەیاند "ئێمە بەدژی PKK و لایەنگرانی لە باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) رێگاچارەی پێویست دەگرینە بەر و سوپای تورکیا بۆ ئەو مەبەستە لە ئامادەباشی دایە".
ئەردۆغان گوتیشی "ئایا وڵاتێک 900 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی هەبێت لە بەرامبەر ئەو رووداوانە بێدەنگ دەبێت؟ ".
هەر ئەمڕۆ، موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆنسهی بهڕێوهبهرایهتی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغانی دایەوە و قسەکانی بە دەستتێوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی کوردانی رۆژئاوای کوردستان ناو برد. هەروەها سەرۆکی KCK هەڕەشەی لە ئەردۆغان کرد لە ئەگەری هێڕش بۆسەر رۆژئاوای کوردستان "سهرجهم گهلی کورد رووبهڕووی دهوڵهتی تورکیا دەوەستێتەوە و له ههموو شوێنێک دهکهوێته بەرگری کردن".
دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازی تورکیا به کاناڵ 24ی تورکیای راگەیاند "بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا پاڵپشتی لە پارتیزانەکانی PKK دەکات". ئەردۆغان نیگەرانی خۆیشی لە نزیکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و PKK دەربڕی و رایگەیاند "ئەو پەیوەندییە مەترسیدارە و ئێمە لەو بابەتەدا هەست به ئاسوودەیی ناکەین".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا راشیگەیاند "ئەگەر PKK باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) وەک پێگەیەک بۆ هێڕشکردنە سەر تورکیا بەکار بێنێت ئەوکات تورکیا مافی خۆیەتی هێڕش بۆسەر باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) بکات". ئەو هەڕەشانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ناوبراو دوێنێ چوارشەممە، بە دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیای راگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانییەکانی تورکیا دەخاتە روو.
سەرچاوە: رووداو- ئاژانسەکان
رێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێ 28 کورد لە گرتووخانەکانی ئێراندا چاوەڕێی پەتی سێدارە دەکەن. ئەمڕۆ پێنج شەممە، کەمپینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند "ئێستا بە لانیکەم 28 زیندانی سیاسی کورد بە پاساوی ئەمنی و سیاسی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر داسەپاوە و چاوەڕوانی جێ بەجێ کردنی سزاکە دەکەن". لهو 28 کهسه 17 کهسیان سزای لەسێدارهدانیان له لایهن دادگای پێداچوونهوهی ئێراندا پشتڕاست کراوهته و ئهگهری ئهوه ههیه که سزاکهیان جێبهجێ بکرێت. ههروهها 11 کهسیشیان سزای لهسێدارهدانیان له دادگای پێداچوونهوهدایه و ئهگهری پهسهند کردنی زۆره.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەمپینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران "زۆربەی ئەو گیراوانە لە گرتووخانەکانی سنە، ورمێ، سەقز، تاران، رەجایی شار و سمنان-دان و هێزە ئەمنییەکانی ئیران کەشێکی داخراوی ئەمنییان بەسەر بنەماڵەکانیان سەپاندووە کە رێگرە لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنوسسیان". لە راگەیەندراوەکەی کەمپیندا هاتووە "شۆڕش رەزایی، فەخرەدین فەرەجی و چەنگیز قەدەم خێر سێ چالاکڤانی سیاسی دیکەی کوردن کە بە تازەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون و ئەگەری ئەوە زۆرە به تۆمەتی محاربە (شەر کردن لەگەڵ خوا) سزای لەسێدارەدانیان بەسەر دابسەپێت".
پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کە خۆیی سەرۆکەکەی لە گرتووخانەیە لە راگەیەندراوێکدا ناوی 24 زیندانی سیاسی کوردی بڵاو کردەوە کە لە گرتووخانەکانی ئێراندا چاوەروانی پەتی سێدارە دەکەن. رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای لە چالاکڤانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی کردبوو به هانای گیراوانی سیاسی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان بێن کە ناوەکانیان بریتین لە:
شێرکۆ مەعارفی، لوقمان مورادی، زانیار مورادی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور، حەبیبوڵڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، بێهروز ئاڵخانی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سامی حوسێنی، ئەسغەر رەحیمی، یاوەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، موختار رەحیمی، مەردان مەلیکی، ئەنوەر رۆستەمی، مستەفا سەلیمی، حەسەن تاڵعی، عەزیز محەمەدزاده، جەماڵ محەمەدی، ئیبراهیم عیساپور و سیروان نژاوی.
فهرماندهیهكی كوردی سهر به سووپای سووریای ئازاد رایدهگهیێنێ ئهگهر توركیا هاوكاری سهربازیان بكات، ئامادهن شهڕ لهدژی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بكهن. سهركردهیهكی كورد كه سهرۆكایهتی یهكهیهكی چهكداری دهكات له سووپای سووریا ئازاد له ماڵێكی پارێزراودا له توركیا خۆی حهشار دابوو، ئهو خودان چیرۆكێكه كه داوای چهك دهكات له توركیا، تاوهكو شهڕ له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) و رژێمهكهی بهشار ئهسهد بكهن.
عوبێد موسا یهكێكه لهو سهركرده كوردانهی كه لهئێستادا له ریزی سووپای سووریای ئازاد دهجهنگێ له دژی رژێمهكهی بهشار ئهسهد، له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی فڕانس پرێس) خوازیاره توركیا به چهك و كهلوپهلی سهربازی هاوكاریان بكات. ناوبراو سهرۆكایهتی 40 چهكدار دهكات و ئهو قسانهشی لهكاتی پشوودان كرد، دوای ئهوهی بهشداری له شهڕێكی قورس كردبوو له نزیك شاری حهلهب.
ئهو سهركرده كورده ئاماژه بهوهدهكات ئهگهر توركیا كۆمهكی سهربازیان بكات، ئهوا شهڕ لهگهڵ ئهو گروپه چهكداره كوردانه دهكهن كه ماوهیهكی زۆره دژایهتی توركیا دهكهن. هاوكات گوتیشی: "ئێمه پێویستیهكی زۆرمان به چهك ههیه". ههروهها راشیدهگهیێَنێ "ئهگهر ئهوان به كورد و عهرهب یهكریزبن، ئهوا دهتوانین كۆمهك و پاڵپشتی سهربازی توركیا بهدهست بهێنین. ئهوكات نهك له دژی رژێمهكهی ئهسهد، بهڵكو لهدژی پارتی كرێكاری كوردستان(PKK)ش شهڕ دهكهن".
عوبێد موسا له ژوورێكدا قسهی دهكرد كه چوار دهوری دیوارهكانی، وێنهی چهكدارانی كوژرا و برینداری سووپای سووریای ئازادی تێدا ههڵواسراوبوو، لهگهڵ چهند وێنهیهكی كاریكاتێری بهشار ئهسهد. ههروهها لهسهر دیوارهكهدا نووسرابوو "بههیچ شێوهیهك ناوهستین تاوهكو سهركهوتن بهدهست نههێنین". عوبێد موسا دهڵێ "به پاڵپشتی توركیا دهتوانین هێرش بكهینه سهر پێگه و بارهگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له ناوخۆی سووریا، چونكه ئێمه زانیاری تهواومان ههیه لهبارهی بوونی(PKK) و ئهو ناوچانهی كه دهستیان بهسهرداگرتووه".
سەرچاوە: AFP
وهرگێڕانی له ئینگلیزی: نههرۆ محهممهد
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنارى قەندیلیان بۆردوومان کردو بهۆ هۆیهوه ئاگرێكى زۆر له بنارى قهندیل بهربوو تاوهكو ئێستاش ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ نهكراوه. كاژێر 11:30 خوولهكى شەوی رابردوو فڕۆكه جهنگییهكانى توركیا گوندی ئینزێ و لێوژهى بنارى قهندیل سەربە ناحیەی سەنگەسەریان به خهستى بۆردوومان كرد، بهۆ هۆیهوه ئاگرێكى زۆر له رهزو باخو دارستانى ناوچهكه بهربوو تاوهكو ئێستاش ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ نهكراوه.
هاووڵاتییهكى گوندى لێوژه به (رووداو)ى راگهیاند "شهوى رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا چەندجارێک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە، دواتر بە خەستی بۆردوومانی دهوروبهرى گوندهكانى لێوژهو ئێندزێى ناحیهى سهنگهسهریان كردو ترسو دڵهراوكێ لاى خهڵكى گوندهكان دروستبوو".
عهبدولرهزاق بایز محهممهد ئهمین، بهڕێوهبهرى ناحیهى سهنگهسهر به (رووداو)ى راگهیاند "شهوى رابردوو فڕۆكه جهنگییهكانى توركیا بۆردوومانى بنارى قهندیلیان كردو 40 خوولهكى خایاند، بۆردوومانهكه زیانى گیانى نهبوو، بهڵام ئاگرێكى زۆر له رهزو باخو دارستانهكانى ناوچهكه بهربوو، بههۆى ئهوهى كه ناوچهكه له دهستى PKKدایه ئێمه نهمانتوانیوه ئاگركوژێنهوه بنێرینه ناوچهكه، بهڵام خهڵكى ناوچهكه خهریكى كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرهكهن تاوهكو ئێستاش كۆنتڕۆڵ نهكراوه".
سەچاوە: رووداۆ
بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران هەڕەشەی لێدانی گورزێکی کوشندە لە وڵاتانی دژی رژێمی ئەسەد دەکات و وەزیری بەرگری ئێران دەنگۆی ناردنی هێز بۆ سووریا رەت دەکاتەوە.
مەسعود جەزایری، یاریدەدەری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شۆڕشڤانانی سووریا و سوپای سووریای ئازادی به تیرۆریستانی بەکرێ گیراوی ئەمریکا و ئیسرائیل ناو برد و هەڕەشەی لە دوژمنانی رژێمی سووریا کرد کە ئەگەر بێتو دۆستانی ئەسەد (ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان) بێنە ناو بەرەی شەڕەوە ئەوا گورزێکی کوشندە لە وڵاتانی رۆژئاوایی و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەدەن.
هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران له پهراوێزی کۆبوونهوهی ئەنجوومەنی حکومەت وێرای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە "تیرۆریستیانە" رایگەیاند "حکومەت و سوپای سووریا دەتوانن بەرەنگاری تیرۆریستان ببنەوە".
ئەحمەد وەحیدی دەنگۆی ناردنی هێزی سەربازی ئێران بۆ سووریای رەت کردەوە و گوتی "ئێران هیچ هێزێکی سەربازی لە سووریا نەبووە و نییە و دەنگۆی رەوانەکردنی هێزی سەربازی ئێران بۆ سووریا دوورە لە راستییەوە".
ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سووریا به هێڵی بەربەرەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ناو بردووە و پاڵپشتی خۆی لە رژێمی سووریا راگەیاندووە.
لە سەرەتای دەستپێکی نارەزایەتییەکان لە سووریا، بەرپرسان و میدیاکانی ئێران هەروەک بەرپرسان و میدیاکانی رژیمی سووریا، شۆرشڤانان و ناڕازییانی رژێمی ئەسەد به تیرۆریست ناو دەبەن. دوای تەقینەوەکەی دیمەشق کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سووریا و لەوانەش وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کوژران، دەنگۆی بوونی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەناو کوژراواندا بڵاو بووەوە بەڵام دواتر رەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەر کاری تا ئێستا پەیوەندییەکی بەهێزی ستراتیژیی لەگەڵ سووریا دامەزراندووە بەشێوەیەک کە بە بروای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی چارەنووسی ئەو دوو وڵاتە تەواو بەیەک گرێدراوە.
نووسەرێكی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەو ناتەباییەی لە نێوان هێزە كوردیەكان لە ئارادایە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتننامەی هەولێر بە دوور نازانێ.
فارووق حەجی مستەفا، نووسەری دیاری رۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێکدا به (رووداو)ی راگەیاند "دوو هۆكار شەقامی سیاسی كوردی توشی ترس و دڵەراوكێ كردوە، یەكێكیان نەبوونی متمانە لەنێوان پارتە كوردیەكانە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ئەو رێكکەوتننامەیەی کە لەسەر دەستی سەرۆكی هەرێمی کوردستان واژۆ كرا، لە دۆخێكی مەترسیدار دایە و رەنگە هەڵبوەشێتەوە".
ناوبراو گوتیشتی "هۆكاری دووەم، نەبوونی هاوكاری لەنێوان كورد و لایەنە عەرەبی و لایەنەكانی دیكەیە. ئەوەش مانای زۆر دەگەیەنێ، بۆ نمونە لە شەقامی عەرەبی ناڕازی بوون بەرامبەر هەندێ رەفتاری حیزبە كوردیەكان هەیە. ئەو رەفتارانەش بریتین لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان یان ئاڵای حیزبەكان کە بێزاری و ترسی لەلایەن شۆڕشگێڕە عەرەبیەكان دروست كردووە".
فارووق حەجی راشیگەیاند "مادام كورد بەشێكە لە شۆڕشی سووریا پێویستە لێكتێگەیشتن لەنێوان کورد و هەموو بەشەكانی دیكەی ئەو شۆڕشە هەبێت و ئەركەكان لەنێوانیان دابەش بکرێت". فارووق حەجی گوتیشی "ئەوەی لەناوچە كوردیەكان روویدا، راستە حیزبەکان ناوی گەورە بەكار دێنن و دەڵێن ئازادمان كردوە، بەڵام ئەوە تەنها كۆنتڕۆڵ كردنە نەوەك ئازادکردن. هەر ئەو جۆرە راگەیاندنانەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێك لە ئەندامانی سوپای سووریای ئازاد لێدوانی دژ بەكورد بڵاو بكەنەوە".
سەرچاوە: رووداۆ
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات دەڵێ هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە قامشلۆ نەکشاونەتەوە و پێویستە به هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ قامشلۆ بکەین. ساڵح موسلیم (ئەبو وڵات) هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات PYD لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "دەنگۆی رەوانەکردنی هێزی نوێ لە لایەن رژێمی سووریاوە بۆ قامشلۆ دوورە لە راستییەوە و رەوشی شارکە ئارامه".
ساڵح موسلیم گوتیشی "ئێمە لە کاتی ئێستادا هیچ پلانێکمان بۆ ئازادکردنی قامشلۆ نییە. قامشلۆ هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێ. کورد و عەرەب و سریانی بەیەکەوە لەو شارەدا دەژین. رژێمی سووریا هێزێکی یەکجار زۆری لەناو قامشلۆدا جێگر کردووە کە تا ئێستا لەو شارە نەکشاونەتەوە و ئەوانە هەموو وادەکات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ قامشلۆ بکەین".
لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند سوپای ئەو وڵاتە هێزێکی بەرچاوی لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریادا جێگرکردووە و ئامادەی هەر جۆرە پێشهاتێکن. هاوسەرۆکی PYD لەو بارەوە رایگەیاند "جێگربوونی سوپای تورکیا لە سنوورەکانی نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان مەترسیدارە بەڵام ئێمە تا ئێستا شتیکی بەرچاومان لە جموجۆڵی سوپای تورکیا نەبینیوە". لە لایەکی دیکەوە ساڵح مسولیم رایگەیاند "زۆربەی سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان لە لایان هێزەکانی ئێمەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و رێگە بە هاتنە ناوی لایەنی دووەم بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان نادەین".
هەروەها هاوسەرۆکی PYD دەنگۆی هاتنی هێزی کوردی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆناو رۆژئاوای کوردستانی رەت کردەوە و گوتی "تا ئێستا هیچ هێزێکی چەکدار نەهاتووەتە ناو رۆژئاوای کوردستان و تەنها هێزەکانی YPG ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن". ناوبراو سەبارەت بە بەیاننامەکەی سوپای سووریای ئازاد کە تێیدا هەڕەشە لە PYD کراوە گوتی "من تا ئێستا ئەو بەیاننامەیەم نەبینیوە بەڵام سوپای سووریای ئازاد لە چەند لایەنێک پێک هاتووە کە یەکێک لەو لایەنانە رۆژی رابردوو پشتگیری لە هێزە کوردییەکان کردبوو".
زۆربەی هێزە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە و ئەو دوو ئەنجوومەنەش بەدوای هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان به ناکۆکیەکانیان، رێککەوتننامەی هەولێریان واژۆ کردووە. ساڵح موسلیم جەختی لەسەر پابەندبوونیان به رێککەوتننامەی هەولێر کردەوە و رایگەیاند "وەک یەکەمین هەنگاو بۆ جێ بەجێ کردنی رێککەوتننامەی هەولێر، لەو رۆژانەدا دەستەی باڵای کوردی دادەمەزرێنین و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوەدان تا نوێنەری خۆیان بۆ دەستەکە دەستنیشان بکەن".
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات گوتیشی "هەردوو ئەنجوومەن لەسەر ئەوە رێککەوتووین کە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەخۆی خۆی بەڕێوە ببات. ئازادکردنی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بەو شێوەیە نییە کە لە میدیاکان باسی لێ دەکرێت. ئێمە هێڕشمان نەکردووەتە سەر هیچ دام و دەزگایەکی حکومی بەڵکو تەنها لەکاتی کشانەوەی هێزەکانی رژێم لە شارەکان، کۆنتڕۆڵی ئەو شارانە دەگرینە دەست". ناوبراو راشیگەیاند "ئێستاکە بەڕێوە بردنی شارەکانی عەفرین، ئاموودا، کۆبانی و دێرک کەوتووەتە دەست هێزە کوردییەکان و ئەو شارانە لە لایەن هەردوو ئەنجوومەنەوە به هاوبەشی بەڕێوە دەبردرێن".
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدووللازادە
ڤیكتۆر دۆمینیللۆ، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئوسترالیا رایگەیاند، ئەمساڵ وەك مسوڵمانان لە مانگی رەمەزان بەرۆژوو دەبم. ڤیكتۆر دۆمینیللۆ، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئوسترالیا رایگەیاند "كاتى بەربانگ، برادەرایەتیو هاوڕێیەتییەكی جوان دروست دەكات كە هەرگیز لەبیرناچێتەوە، ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە بەدەگمەن لە كاتو شوێنێكی دیكه دهدۆزرێتهوه".
ڤیكتۆر دەڵێ "هەركاتێك بۆ ئێوارەخوانی رەمەزان بانگێشت دەكرێم، لە هەر شوێنێكبم لەدەستی نادەم". وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژهى بهوهشدا "پەیوەندییەكی زۆر باشم لەگەڵ مسوڵمانانی وڵاتەكەم هەیە، هەموو رەمەزانێك، بۆ ئێوارەخوان لەگەڵیان دەبم، بۆیە بڕیارم داوە ئەمساڵ بەتەواوی بەشداری بكەمو لەگەڵیان بەرۆژووبم".
مەلا بەختیار رایگەیاند دەرفەتێكی وا نەهاتووەتە پێشەوە، كە بتوانرێ دەوڵەتی كوردی رابگەیێنرێت و گوتی ئەوان وەك یەكێتی پەیوەندییان بە 36 دەزگای موخابەراتی دنیاوە هەیە و ئاگاداری هەموو شتە نهێنییەكانن، گوتیشی دڵنیایە پارتیش زانیاری لەوان كەمتر نییە. بەڵام شاهۆ سەعید، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ "سەركردەی كوردی هەیە، ئەگەر دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی ئەو دانەمەزرێ، دەوڵەتی كوردستانی ناوێ، تەنانەت رێگریش دەكات".
لە سەمینارێكدا، كە دوێنێ سەبارەت بە پرسی دەوڵەتی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەر یەك لە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات یەكتریان تۆمەتبار كرد بە كارنەكردن و نەقۆستنەوەی كات و دەرفەتەكان بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان. مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سەمینارەكەدا گوتی "هەركاتێك ئەو دەرفەتە هاتە پێشەوە و دەوڵەتمان رانەگەیاند ئەوا میللەتی كورد حەقی خۆیەتی دادگاییمان بكات".
بەڵام شاهۆ سەعید، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایبوو دەرفەتی زۆر بۆ كورد هاتوونەتە پێشەوە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كورستان، بەڵام نەكراوە. هەروەها بەبێ ئەوەی ناوی كەس بێنێت گوتی "سەركردەی كوردی هەیە، ئەگەر دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی ئەو دانەمەزرێ، دەوڵەتی كوردستانی ناوێ، تەنانەت رێگریش دەكات لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی".
لەبەرامبەردا مەلابەختیار لەگەڵ ئەوەیدا كە پێیوابوو "تاوەكو 10 ساڵی دیكە دەبینە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ. هەر ئاسۆیەك بۆ كورد بێتە پێشەوە، ئێمە دەزانین و ئەوكات بڕیاری لەسەر دەدەین". بە تووندی وەڵامی نوێنەرەكەی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دایەوە و گوتی "ئەوە ئێمەو پارتی لێرە دانیشتووین و ئۆپۆزیسیۆنیش لێرە دانیشتووە، ئەوەی ئێمە دەیزانین ئۆپۆزیسیۆن نایزانێ، ئێمە خۆمان وەكو یەكێتی پەیوەندیمان بە 36 دەوڵەتی.. دەزگای موخابەراتی دونیاوە هەیە، رۆژ نییە ئێمە مەعلوماتی دنیا نەزانین، دڵنیام پارتی لە ئێمە زیاتریشی هەیە، هەموو ئەوشتانە باش باش دەزانین، هەموو بەڵگەنامە نهێنییەكان دەزانین و كۆبوونەوە تایبەتییەكان دەزانین".
مەحمود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەو سەمینارەدا گوتی "دەبێ دەوڵەتانی دەوروبەرمان ئاگاداربكەینەوە، كە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان هیچ كاریگەری لەسەریان نابێ و لەگەڵ بەغداش ئەو بابەتە بە ئاشتیانە باسبكرێ".
دەزگا و هێزەكانی رژێمی سووریا بەبێ هیچ بەرگرییەك لە چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. بەرپرسێكی رۆژئاوای كوردستانیش دەڵێ ئەو شارانەی رزگاركراون، ئێستا 50 بە 50 لەنێوان ئەنجوومەنی گەل و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا بەڕێوەدەبرێن.
تائێستاش قسەی جیاواز لەسەر شوێنە ئازادكراوەكانی رۆژئاوای كوردستان هەیە. مستەفا جومعە، سەرۆكی پارتی ئازادی كورد لە سووریا و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا دەڵێ "دێرك رۆژی شەممە ئازادكرا، بەڵام لەلایەن پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD تەسلیمی هێزەكانی سووریا كراوەتەوە".
بەڵام ساڵح موسلیم، سەرۆكی PYD رەتیكردەوە هیچ شارێكیان تەسلیمی رژێمی سووریا كردبێتەوەو بە (رووداو)ی گوت "لەسەرەتا حكومەتی سووریا لە كۆبانی و دواتر لە عەفرین و ئامودە و دێرك كشایەوە"، گوتیشی "ئێستا لە كۆبانێ و عەفرین دۆخەكە هێوربووەتەوە. شاری ئامودە و دێرك رزگارنەبوونە و تائێستا لە دەست دەوڵەتدان".
ئازاد دێركی، كە چالاكڤانی سیاسییە لە شاری دێرك گوتی "تائێستا شاری دێرك رزگارنەبووە و هیچ شارێكی كوردیش بە تەواوی رزگارنەبووە جگە لە كۆبانێ". بەڵام عەبدولباقی یوسف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی یەكێتی كورد لە سووریا رایگەیاند چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان بە تەواوی ئازادبوونە لەوانەش ئامودە و عەفرین و كۆبانێ و گركێ لەگێ، بەڵام لە دێرك هێشتا ئەمن ماوە.
سەبارەت بە ئیدارەی ناوچە ئازادكراوەكان، نوری بریمۆ، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا (ئەلپارتی) بە (رووداو)ی گوت "بەپێی رێككەوتنی هەولێر، كە لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لەسووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان (PYD) واژۆكراوە، هەر بۆشاییەكی ئیداری لە شارە كوردییەكان هەبێ 50 بە50 پڕدەكرێتەوەو پێكەوە ئیدارەی ناوچە كوردییەكان دەكەین، تاوەكو هەڵبژاردن دەكرێ".
سەرچاوە: رووداۆ
رۆژی شەمبە رێکەۆتی ٢١/٠٧/٢٠١٢، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن پارتی یەکییەتی دێمۆکراتی گەلی کورد لەسووریە و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی رۆژئاوا، هەیئەتێک لە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند بەسەرپەرستی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی، بەشداری ئێوارە کۆرێکیان کرد کە بۆ بەرێز ماموستا ئەحمەد چاتۆ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکییەتی دێمۆکراتی گەلی کورد لە سووریە پێکهینرابوو.
لەم کۆرەدا ماموەستا ئەحمەد چاتۆ زۆر بە وردی و روونی سەبارەت بە کۆی کار و چالاکیەکانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستانی رۆژئاوا ئاخافتنی ئاراستەی بەشداربووان کرد و تیدا تەرکیزی لەسەر یەک هەلویستی و پێویستی یەکگرتوویی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی رووبوونەوەی هەرچەشنە رووداوێکی خوازراۆ و ناخوازراۆ کرد. ماموستا ئەحمەد چاتۆ لە درێژەی ئاخافتنیدا، گشت لایەنەکانی دەخیل لە پرسی کوردی بۆ رەعایەتی ئەسلی" هاۆکاری، و پابەندبوون بە بریاراتی کۆبوونەوەی هەۆلێر" کرد و پێداگری لەسەر ئەم خالەش کرد کە کێشەی کورد تەنیا بە رێگای ئاشتی و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەردەبێ، بۆیە لەم پەیوەندیەدا داواشی لە گشت لایەنەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد کە خۆیان لە دەست تێوەردانی کوردستانی رۆژئاوا بپارێزن.
سمینارەکە بە بهشداریی نوێنهرانی زۆربهی حیزبهکانی چوارپارچەی کوردستان و کەسایەتیە سیاسی، ئاکادێمی و کۆمەلایەتیەکانی کوردستانی نیشتەجێ لە وەلاتی بریتانیا بەرێوەچوو. شایانی باسه له پهراوێزی سمینارەکەدا، کاک ئیبراهیم بایهزیدی نوێنهری بزووتنهوهی كۆماریخوازی رۆژههلاتی كوردستان له وەلاتی بهریتانیا، دەگەل زۆر لە نوێنەرانی حیزب و کەسایەتیەکانی بەشدار چاۆپێکەۆتنی پێکهێنا.
چاوەڕوان دەکرێ بە رزگارکردنی قامیشلۆ پڕۆسەی ئازادبوونی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان تەواو ببێ بەڵام تا ئێستا هیچ شوێنێکی ئەو شارە ئازاد نەبووە. سیامەند ئیبراهیم، نووسەر و چالاکڤانی کورد لە قامیشلۆ سەبارەت به دوایین رەوشی قامیشلۆ به (رووداو)ی راگەیاند "رەوشی قامیشلۆ شێواوە و ئاڵۆزییەکی مەزن لە ئارادایە. شەوانە دەنگی تەقە دێ. بەتایبەت لە ناوچە عەرەب نشینەکانی دەورووبەری قامیشلۆ شەڕ و پێدادان لەنێوان سوپای سووریا و سوپای سووریای ئازاد لە ئارادایە". دوێنێ شەو لە جادەی سیاهی قامیشلۆ لە نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی رژێمی ئەسەد پێدادانێک روویدا کە تێیدا ئەندامێکی هێزەکانی پاڕاستنی گەل بریندار بوو.
سیامەند ئیبراهیم وەبارەت بە دەنگۆی ئازادبوونی قامیشلۆ گوتی "لە قامیشلۆ هیچ شوێنێک ئازاد نەکراوە و رەوشی ئەو شارە وەک پێشوویە. تەنها شەوانە دەنگی تەقە دێت. گەنجان بەپەرۆشن و دەیانهەوێ قامیشلۆ رزگار بکەن بەڵام قامیشلۆ بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و جگە لە کورد عەرەب و ئاشووری تێیدا دەژی. پێویستە رەجاوی ئەو بارودۆخە تایبەتەی بکرێت".
دوێنێ هەینی شارەکانی عەفرین، عامودا، تربەسپی و دێرک رزگار کران. دەستپێکی رزگارکردنی شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان به ئازادکردنی شاری کۆبانی دەستی پێکرد و به ئازادبوونی قامیشلۆ کۆتایی پێدێت. چاوەروان دەکرێت بەو زووانە ئازادکردنی شاری قامیشلۆ رابگەیەندرێت.
رێكخەرانی كەمپینی ئەلیكترۆنی "پشتگیریكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد" لە وڵاتی بەریتانیا ، دەڵێن حیزبەكانی كوردستان و سەرمایەدارانی كورد شكستیان بەو كەمپینە هێنا "چونكە هیچ پاڵپشتیەكییان لێنەكردین". رێكخەرانی ئەو كەمپینە هەروەها دەڵێن كەمپینەكەیان توانای هەبوو بە ئەجێندەیەكی یەكگرتوو رەوندی كوردی لەو وڵاتە كۆبكاتەوە و رێكبخات بۆ دۆزە رەواكەیان، كە پرسی هەبوونی دەوڵەتێكی كوردییە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا.
هەرێم كەریم، كە خاوەنی بیرۆكەی ئەو كەمپینە بوو، ئەندام و چالاكڤانی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنە لە بەریتانیا، ئەو دانی نا بە شكستی كەمپینەكەیان و ئۆباڵی شكستەكەشی خستە ئەستۆی تەواوی نوێنەرانی پارتەكانی كوردستان لە بەریتانیا و ئەو سەرمایەدارە كوردانەش كە هیچ پشتیوانییەكیان بۆ كەمپینەكە نیشان نەدا "هەرچەندە هەندێكیان پشتیوانی دارایی گەورە پێشكەش بە دۆزەكانی وەك فەڵەستین و دۆزی دیكەی وڵاتانی عەرەبی دەكەن لە لەندەنەوە".
كەمپینی فەرمیی "پشتگیریكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد"، كە لە رۆژی 15/8/2011 راگەیێندرا، لە 4ی مانگی داهاتوو بە یەكجاری دادەخرێت. دەبووایە لە ماوەی یەك ساڵدا 100،000 ئیمزای پشتگیری هاووڵاتیانی بەریتانی لەرێگەی ئینتەرنێتەوە لەو كەمپینەدا كۆبكرێتەوە تاوەكو پەرلەمانتارانی بەریتانیا بتوانن پرسی سەربەخۆیی كوردستان بخەنە بەرنامەی كاری پەرلەمانی بەریتانیاوە، بەڵام تائێستا تەنیا 3155 كەس واژۆیان كردووە، لە كاتێكدا نزیكەی 200،000 كوردی بە ناسنامە بەریتانی لەو وڵاتە نیشتەجێن.
هەرێم كەریم لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ (رووداو) گوتی، هەر دوای راگەیاندنی كەمپینەكە لەگەڵ تەواوی نوێنەری پارتەكانی كوردستان لە بەریتانیا كۆبوونەوە، ئەوان سەرەتا پشتگیری كەمپینەكەیان كرد "بەڵام كاتێك ئەو راستییەیان بۆ روونبووەوە، كە كەمپینەكە دوورە لە قازانج و دەستكەوتی حیزبی، لێی پاشگەز بوونەوە".
"كێشەی زمانمان لەگەڵ كوردانی باكوور هەبوو"
هەرێم كەریم هەروەها گوتی "لەگەڵ برا كوردەكانی باكوور كێشەی زمانمان هەبوو، نە بە كوردییەكی باش نە بە ئینگلیزییەكی باش قسەیان دەكرد، ئێمەش توركیمان نەدەزانی. پارتەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش پاشەكشەیان كرد لە پشتگیریكردنمان دوای ئەوەی زانیان ئەم كەمپینە حیزبی نییە و قازانجی سیاسی تاك حیزبی بۆ ئەوان تێدا نییە".
هەڵوێست شێخانی، گوتەبێژی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان-بەریتانیا، كە رێكخراوێكە ناوەندەكەی لە هەولێرە ، كاری هەمئاهەنگی گۆڕینەوەی رۆشنبیری و كولتووی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەكات، بە (رووداو)ی گوت "شكستی ئەو كەمپینە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەگشتی لەگەڵ رێكخراوەكانی دیكەدا تەنسیقێكی باشیان نەبوو، ئێمە دوای مانگێك لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پێمان زانی" ، هەروەها گوتی "لەگەڵ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە بەریتانیا تەنسیقێكی باشیان نەبووە، بۆیە بەرپرسیارێتی ئەو شكستە دەخەمە سەر ئەوانەی كەمپینەكەیان راگەیاند، كە ئەو تەنسیق و جدیەتە لە كارەكانیاندا نەبوو".
بەڵام هەرێم كەریم دەڵێ وەك نوێنەرانی ئەم كەمپینە هەر لەسەرەتاوە رایانگەیاند كە كەمپینەكە دەدەنە دەست حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە رێكخەران توانای ئابووری بەڕێوەبردنیان نەبووە "بەڵام نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەنانەت بزووتنەوەی گۆڕانی ئۆپۆزیسیۆنیش لە بەریتانیا هیچ هاوكارییەكیان نەكردین". گوتیشی "حیزبەكان مەرجی سیاسی خۆیان هەبوو بۆ هاوكاریكردنمان، هەندێك نوێنەری حیزبەكان تەنانەت مەرجی ئەوەیان هەبوو كە لایەنە سیاسییەكانی بەرامبەری ئەوان لە كەمپینەكەدا دەربكەین، ئینجا هاوكاریمان بكەن".
فوئاد سەلام، كە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەرپرسی كۆمەڵەی كوردی شاری پۆرتسمۆس بووە و ئەندامی دەستەی رێكخەرانی كەمپینەكە بوو، گوتی "دەبووایە هەموو حیزبەكان هەموو پشتگیرییەكیان بكردایە چونكە دۆزێكی نیشتمانی بوو نەك حیزبی، بەڵام حیزبەكان بۆ نموونە پارتی و یەكێتی، نەك هەر پشتگیری بەڵكو لە پشتەوە دژایەتیشیان دەكرد".
بەڵام لایەنی ئەرێنی كەمپینەكە، ئەوەبوو كولتووری شێوە لۆبیكردنێكی نوێی هێنایە ناو رەوەندی كوردی لە دەرەوەی كوردستان، ئەمەش وایكردووە هەنووكە لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بەهەمانشێوە كەمپین بەڕێوەبچێ و رەوەندی كوردی لە هەندێك وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا سەرقاڵی ئەوەن بە هەمان رێچكە پرسی دەوڵەتی كوردی زیندوو رابگرن و بیخەنە بەر باس و لێكدانەوەكانی پەرلەمانی وڵاتانی رۆژئاوا.
هاوكات لەگەڵ ئەو كەمپینەدا، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا كەمپینێكی دیكەی راگەیاندووە بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی باشووری كوردستان لە بەریتانیا، بەڵام ئەویش تاوەكو ئێستا نزیكی 100 هەزار واژۆ نەبووەتەوە.
لینكی كەمپینی پشتگیریكردن لە دەوڵەتی سەربەخۆی كورد :
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/311
سەرچاوە: رووداۆ/لەندەن
رۆژ ئەحمەد
5 شاری رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی ئازاد کراون و لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
فەوزی شەنگال، سەرۆکی پارتی ویفاقی کورد لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) ئازادبوونی هەر یەک لە شارەکانی عەفرین، عامودا، تێربەسپی و کۆبانی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند شاری دێرک-یش بەرەو رزگاری دەچێت و لە چەند کاژێری داهاتوو مزگێنی رزگاربوونی دێرک بڵاو دەبێتەوە. بە گوتەی فەوزی شەنگال، رزگارکردنی ئەو شارانە بەبێ هیچ شەڕ و پێکدادانێک بووە و هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئەسەد لەکاتی هەستانەوەی گەلی کورد لەو شارانە پاشەکشەیان کردووە.
سەرۆکی پارتی ویفاقی کورد لە سووریا راشیگەیاند "بەپێی رێککەوتننامەی هەولێر، هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بە یەکەوە و لەرێگای سەرکردایەتی هاوبەش ئەو شارانە بەڕێوە دەبەن".
بەهۆی ئەوەی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە رۆژئاوای کوردستان کە لە پارتی یەکێتی دیموکرات PYD و ئەنجوومەنی گەل خۆیان دەبیننەوە، ئاڵای کوردستان-یان قبوڵ نییە، بەشێوەیەکی کاتی هەر دوو ئاڵای کوردستان و ئاڵای کەسک و سوور و زەردی PKK، لە شارە رزگاربووەکان هەڵدەدرێن.
دەستپێکی رزگارکردنی شار و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان به ئازادکردنی شاری کۆبانی دەستی پێکرد و به ئازادبوونی شاری قامیشلۆ کۆتایی پێدێت. چاوەروان دەکرێت بەو زووانە ئازادکردنی شاری قامیشلۆ رابگەیەندرێت.
سەرچاوە: رووداۆ
ساکار عەبدوڵڵازادە
پهیامى سكرتێرى گشتى له دووههمین سالیادى كۆچى دوایی دامهزرێنهرى سازمانى خهبات
مێژووی ناردن : Friday, July 20 @ 16:47:53 UTC
هاونیشتمانه تێكۆشهرهكان
كادرو پێشمهرگه قارهمانهكان، و ئهندامان و لایهنگرانى سازمانى خهباتى كۆردستانى ئێران
٣٠ى پووشپهر یادى دوو ساڵهى كۆچى دوایى مامۆستا سهیید جهلال حۆسهینى رێبهرى كهم وێنهى جولانهوهى ئازادیخوازى كورد و دامهزرێنهرى سازمانى خهباتى كوردستانى ئێرانه.
مرۆڤه بلیمهت و ههڵكهوتووهكان، كه تهواوى تهمهنیان له خزمهت به نیشتمان و هاونیشتمانان تهرخان كردووه و بۆ ساتێكیش بیریان له ژیانى ئارام و ئاسایى نهكردووهتهوه و بهردهوام بوون له تێكۆشان و خهبات....
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=5728
وتهكانى بهڕێز مامۆستا عهبدوڵڵاى حهسهن زاده كهسایهتى تێَكۆشهر و ناسیاوى كورد له رێورهسمى یادكردنهوهى دووههمین سالیادى كۆچى مامۆستا سهیدد جهلال حوسێنى
مێژووی ناردن : Friday, July 20 @ 16:34:54 UTC
ئێوارهتان باش
قسهكانم به وتهیهكى ڕهحمهتی مامۆستا شێخ عیززهدین لهسهر مامۆستا شێخ جهلال دهست پێدهكهم. نهك لهبهرئهوهى براى خۆیهتىو خۆشهویسته بهڵكوو وهكوو واقعییهتێك دهیفهرموو مهلا سهیید جهلال ههم موسوڵمانێکی ڕاستو باشه ههم کوردێکی ڕاستو باشه، واته ههم دهگهڵ خوای خۆیو ههم دهگهڵ میللهتی خۆی ڕاستگۆیه. تهعبیرێكى به پێز بوو. مامۆستا رێبهرێكى ئایینى بووه و له دهورانى لاوهتىدا لهگهڵ سیاسهتو لهگهڵ بیرى ئازادیخوازى ئاشنا بووه. لهپێشدا له ریزهكانى كۆمهڵهى(ژێ كاف)دا ....
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=5727
پهیامى هاوبهشى كومیتهى ئافرهتان و ناوهندى لاوان و خوێندكارانى سازمانى خهبات به بۆنهى دووههمین ساڵیادى كۆچى دوایی مامۆستا سهیید جهلال حوسهینى
مێژووی ناردن : Friday, July 20 @ 16:15:18 UTC
كۆمهلاَنى خهڵكى كوردستان!
حیزب ولایهن سازمانه سیاسیهكانى كوردستان!
هێزه ئازادیخوازهكانى ئێران!
ئهندامان ولایهنگران ودۆستانى سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران!
دوو ساڵ بهر لهئێستا،له رِێكهوتى ٣٠ى پووشپهرى ١٣٨٩ى كوچى خۆرى،مامۆستاى گهورهو رِێبهرمان،كۆچى دوایى كردوله دواى خۆى غهم و پهژارهیێكى زۆرى بۆ نهتهوهكهمان،بهتایبهت ههڵوهدایانى رِێگهى رِزگارى كوردستان و ئێران به جێهێشت. كوچى دوایى ئهم رِێبهره ....
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=5726
بهرێوهچوونى رێورهسمى دووههمین سالیادى كۆچى دوایی مامۆستا سهیید جهلال حوسێنى له بارهگاى ناوهندى سازمانى خه بات
مێژووی ناردن : Thursday, July 19 @ 14:31:58 UTC
خهباتمێدیا: رۆژى سێ شهممه ١٧/٧/٢٠١٢ بهرانبهر به ٢٧ى پووشپهرى ١٣٩١ به ئامادهبوونى سكرتێرى گشتى سازمانى خهبات و نوێنهرانى پارت و رێكخراوهكانى ههر چوار پارچهى كوردستان له ساروچكه ى رزگارى(توَبزاوا)سه ر به پاریزگاى هه ولێر رێورهسمى دووههمین سالیادى كۆچى دوایی مامۆستا سهیید جهلالى حوسێنى دامهزرێنهرى سازمان و رێبهرى نهتهوهیی كوردستان بهرێوهچوو.
سهرهتاى رێورهسمهكه به دهقیقهیێك ویسَتان و فاتیحایێك بۆ رێز گرتن...
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=5725
بهرێوهچوونى رێورهسمێك بهئامادهبوونى سكرتێرى گشتى سازمان به بۆنهى دووههمین ساڵیادى كۆچى دوایی مامۆستا سهیید جهلالى حوسهینى
مێژووی ناردن : Monday, July 16 @ 17:07:14 UTC
خهباتمێدیا: لهبهرهبهرى هاتنى دووههمین ساڵیادى كۆچى دوایی جهنابی مامۆستا سهیید جهلالى حوسهینى رێبهریی نهتهوهیی و دامهزرێنهرى سازمانى خهبات ى كوردستانى ئێران به ئامادهبوونى سكرتێرى گشتى، رێورهسمێك لهسهر مهزارى مامۆستا بهرێوه چوو.
لهو رێورهسمهدا كه بهرێز كاك بابهشێخ حوسهینى سكرتێرى گشتى سازمانى خهبات ى كوردستانى ئێران و ههروهها سهركردایهتى و ئهندامانى....
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=5718