گۆڕستانێکی دێرین لە شاری سەقز دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. دوێنێ سێ شەممە، عەبدولرەزا موهاجیری نەژاد، سەرپەرشتیاری هەڵدانەوە و گەڕان لە تەپۆڵکەی مەلا ماچە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی گۆڕستانێکی دێرینی رایگەیاند کە مێژووەکەی بۆ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ناوبراو راشیگەیاند "10 گۆڕ له‌م گۆڕستانه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه كه پێشتر 4 گۆڕیان به شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن قاچاخچیه‌كانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانه‌وه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ئێستا فه‌رمانگه‌ی گشتیی میراتی كولتووریی پارێزگای كوردستان (سنە) به مه‌به‌ستی به‌رگری له هه‌ڵدانه‌وه‌ی نایاسایی ئه‌م گۆڕستانه مێژوویی و دێرینه، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ مێژووی گۆڕستانه‌كه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان كردووه."
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو گۆڕستانە بۆ سەردەمی میدیاکان دەگەڕیتەوە و بۆ سەلماندنی پەیوەندی نێوان تەپۆڵکەی مەلا ماچە و شارستانییەکانی میدیا، مانا و ئاشوور لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە. تەپۆڵکەی مەلا ماچە لە نزیک قەڵای مێژوویی زێویە و لە باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز هەڵکەوتووە.
زێویه یا (ئیزیپیه) یا (زیپیا) له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی مه‌سیح، یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری هۆزی مانا بووه و له كتێبه ئاشوورییه‌كاندا هاتووه كه ئه‌م شوێنه زۆر جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاشوور و ئورارتوو، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م گه‌له هیچكات نه‌به‌زیوه و قه‌ڵاكه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌داوه.
لە رێکەۆتی ١٤/٠٨/٢٠١٢، لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەلاتی بریتانیا، چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند، بەشداری کۆبوونەوەیەکی گشتی کرد، کە لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، سازدرابوو. کۆبوونەوەکە بەبەشداری نوێنەرانی زۆرینەی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، لەبنکەی سەرەکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە شاری لەندەن پێکهاتبوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک خەسرەۆ ئاژگەیی بەرێوەبەری کۆمەلگای کوردی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، زۆر بە وردی و بە روونی سەبارەت بە کۆی کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەر "کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە" و هەروەها پرسی بە جیهانیکردنی ژینۆسایدی کورد، گووتارێکی ئارستەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد و زۆر بە روونی بابەتەکانی پەیوەندیدار بەم پرسانەی شیکردەوە. دوابەدوای ئاخەفتنەکەی کاک خەسرەۆ، هەرکام لە نوینەرانی پارته کوردستانیه‌کان لەسەر شێوەی هاۆئاهەنگی چالاکیەکانی پەیوەندیدار بەۆ کەمپەینە و رێکار و مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی، پێشنیار و بۆچونی خۆیان ئاراستە کرد. لەکۆتاییدا، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەکۆی دەنگ، لەسەرئەم قەرار و بڕیارە ساغبوونەوە، کە پێویستە بۆهەرچی بەکارائیکردنی چالاکیەکانی پەێوەندیدار بەم پرسانە، لەداهاتوویەکی نزیکدا، کۆمیتەیەکی هاۆبەش بۆ ئەم مەبەستە پێك بهێندرێت.
پەرلەمانتارەکەی شاری دێرسیم دوای ئازادبوونی به میدیاکانی راگەیاند "ئەو کەسانەی منیان رفاندبوو داوایان لێکردم پەیامی ئاشتی و داوای کۆتایی هاتنی شەڕ بە کۆمەڵگای تورکیا بگەیەنم". دوێنێ شەو، حوسێن ئایگون، پەرلەمانتاری پارتی کۆماریخوازی گەل CHP دوای ئازادبوونی لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK رایگەیاند "گرووپێکی 7 که‌سی کە ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بوو، منیان رفاند بەڵام هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیان لێنه‌کردم و زۆر به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردم".
حوسێن ئایگون سەبارەت به هۆکاری رفاندنەکەی رایگەیاند "ئەوان ئامانجیان ته‌نها پروپاگه‌نده‌کردن بۆ خۆیان بوو. داوایان لێکردم لە CHP بکشێمەوە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ سیاسەت بکەم بەڵام هیچ بەڵێنییەکم لەو بارەوە پێ نەدان". نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا کە بە رەگەز کوردە گوتیشی "ئەوانەی منیان رفاند گەنجی ئەو وڵاتەن. ئەوان تەنیا ئۆتۆنۆمیان دەوێ کە ئەو داوایاش داوایەکی قورس نییە. پێویست ناکات ئه‌و شه‌ڕه بێ مانایه که هه‌یه له‌وه زیاتر به‌رده‌وام بێت و که‌سی تر بکوژرێت".
حوسێن ئایگون گوتیشی "هەموو هەوڵەکانم دەخەمە گەڕ بۆ کۆتایی هاتن به شەڕ و بەرقەراربوونی ئاشتی". ئەو پەرلەمانتارەی CHP راشیگەیاند "کاتێک رفێنەران بە بێ تەل پەیوەندییان به باهۆز ئەرداڵ کرد، ناوبراو فەرمانی کرد بە زووترین کات ئازادم بکەن". رۆژی یەک شەممە، حوسێن ئایگون، نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل CHPلە لایەن گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل HPG دەستگیر کرا.
رۆژی دووشەممە، هالوک کۆچ، گوتەبێژیCHP لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە توندی رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت کە بە جدی هەڵ بۆ ئازادکردنی ئایگون نادات و گوتی "بەردەوام ئۆپێراسیۆن دەکرێ بەڵام تا ئێستا کەس رزگار نەکراوە. ئەوە رووداوێکی گرنگە و بۆ یەکەمجارە لە تورکیا پەرلەمانتارێک دەڕفێندرێت کەچی دەوڵەت بایەخێکی ئەوتۆی پێنەداوە". لە لایەکی دیکەوە، پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP وێڕای دلگرانی خۆی به رفاندنی ئەو پەرلەمانتارە، داوای لە HPG کردبوو کە ئایگون ئازاد بکات.
قاهیره- فه‌رمانده‌ی سوپای سووریای ئازاد ڕایگه‌یاند که ئێرانییه ڕفێندراوه‌کان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئێستاکه له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دان و هیچ بڕیارێک له‌سه‌ریان نه‌دراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ڕیاز ئه‌سعه‌د له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرام، چاپی میسر وێڕای بهدرۆخستهونهوهی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که باس له ئه‌شکه‌نجه‌ی 48 زیاره‌تکاری ڕفێندراو له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازاده‌وه ده‌که‌ن، وتی که ئه‌وان له باشترین بارودۆخدا پارێزراون و هه‌ڵسووکه‌وتی باشیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ڕیاز ئه‌سعه‌د ڕاشیگه‌یاند که پاش ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئێرانی، سوپای ئازاد ده‌که‌وێته دانوستان له‌مه‌ڕ بڕیاردان له چاره‌نووسیان.
شیاوی ئاماژه‌یه که شه‌ممه 4ی ئه‌گێست/ 14ی گه‌لاوێژ، 48 زیاره‌تکاری ئێرانی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازادی به‌رهه‌ڵستکاری حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕفێندران. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی نێزیک له ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگه‌یاند که ڕفێندراوان سه‌ر به هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران بوونه و به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان به سوپای سووریا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته کراون، به‌ڵام به‌رپرسانی دیمه‌شق و تاران ئه‌مه‌یان به‌درۆخسته‌وه.
هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند که 48 هاووڵاتی ئێرانی به مه‌به‌ستی زیارت سه‌ردانی سووریایان کردووه و چه‌ند ئه‌ندامێکی خانه‌نشین بووی سوپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێرانیش له نێویاندا بوونه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێس ڕایگه‌یاند که تاران له دانوستانی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان به ئامانجی ئازادبوونی هاووڵاتیانی ئێرانی ڕفێندراو له سووریا.
هه‌روه‌ها دوکتۆر ئه‌میر حسێن عه‌بدوڵڵاهیان، جێگری کاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مباره‌یه‌وه بۆ کوردپرێس وتی که: هۆشداری پێویست به سوپای سووریای ئازاد و ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتگیری له‌وان ده‌که‌ن دراوه له بابه‌تی پاراستی گیانی هاووڵاتیانی ئێرانی له سووریا. ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ش که هه‌موو بارمته‌گیراوانی ئێرانی له سووریا زیندوو و له بارودۆخێکی باشدان، هاوکات ئه‌مه‌ریکای به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی پاراستنی گیانی ئه‌وان زانی.
رۆژێک پاش "قۆڵبەست کردنی" نوێنەرێکی سەر بە پارتی ئۆپۆزۆسیۆنی تورکیا لە لایەن پەکەکەوە، باڵی سەربازی ئەو حزبە لە لێدوانێک دا رایگەیاند کە لە ماوەیەکی کورت دا ئازادی دەکەن. سەعاتێک لەمەوپێش، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە، لە لێدوانێکی نووسراو دا رایگەیاند "دوای تەواوبوونی کاروبارە ئیداری و حقوقیەکان لە ماوەیەکی کورت دا، نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا ئازاد دەکەین." دوێنێ (١٢ی ئووت)، حوسێن ئایگون کە بە رەگەز کورد و نوێنەری شاری دێرسیمە لە سەر لیستی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، لە سەر رێگەی دێرسیم – ئۆڤاجک لایەن کەسانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە "قۆڵبەست" کرا.
شاری دێرسیم کە زۆربەی دانیشتوانی عەلەوین و بە شێوە زاراوەی زازاکی قسە دەکەن، قەڵایەکی سەرەکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)یە کە بە گەورەترین حزبی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار. ناوەندی فەرماندەیی هەپەگە لە لێدوانەکەی دا سەبارەت بە گرتنی ئەو نوێنەرەی پارتی کۆماری گەل دەڵێ "لە سەر کۆمەڵێک سکاڵا قۆڵبەست کراوە".
لە بەشێکی بەیاننامەکە دا هەروەها هاتووە "حوسێن ئایگون، بەڕێوەبەرێکی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەت بووە دژ بە گەریلا و گەلی کوردستان و لە لایەن خەڵکەوە سکاڵایەکی زۆری لە سەر تۆمار کراوە. ئامانج لە قۆڵبەست کردنی سەرنج راکێشان بوو بۆ سەر سیاسەتی شەڕی تایبەت، ئاسیمیلاسیۆن و پارچەکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سەر دێرسیم و دێرسیمیەکان و خزمەتی حوسێن ئایگون بەو سیاسەتە چەپەڵانە".
هەپەگە دەڵێ "پاش تەواوبوونی کاروباری ئیداری و حقوقی پێویست لە ماوەیەکی کورت دا حوسێن ئایگون ئازاد دەکەین". "قۆڵبەست کردنی" حوسێن ئایگون کاردانەوەی بەرفراوانی لە نێوخۆ و دەرەوەی تورکیا لێ کەوتەوە.
پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لە لێدوانێکی نووسراو دا، رایگەیاند "رفاندنی ئەو نوێنەرە، شیاوی پەسند نییە." لێدوانەکە ئیمزای هەر یەکە لە سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن کشاناک، هاوسەرۆکانی بەدەپەی بە سەرەوەیە و تیایدا داوا کراوە نوێنەری جەهەپە ساغ و سەلیم و خێرا ئازاد بکرێ. شایانی باسە ئەوە یەکەمجارە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەندام پەرلەمانێکی تورکیا "قٶڵبەست" دەکا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حكومه‌تی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه حكومه‌تی تاران هاوكاری په‌كه‌كه‌ی كردووه له هێرشه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر خاكی توركیا. به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی دهنگوباسی رۆیته‌رز، رامین میهمهنپهرست-ی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بلونت ئارنج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه چه‌كدارانی په‌كه‌كه خاكی ئێران به‌كاردێنن بۆ هاتنه نێو توركیاوه. هاوكات هۆشداری دایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش كه تۆمه‌تی له‌وجۆرانه كێشه‌كانی نێوخۆی توركیا چاره‌سه‌ر ناكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا ئاشكرای كردبوو كه "زانیاری ته‌واویان لایه كه په‌كه‌كه له‌نێو خاكی ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی توركیاوه". له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی توركیاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ "ئێمه هاوكاری هیچ لایه‌كمان نه‌داوه و راسته ئێمه و توركیا بۆچوونی جیاوازمان له‌سه‌ر كێشه‌ی سووریا هه‌یه، به‌ڵام نابێت لێدوانی توند به‌رامبه‌ر بهكتر بده‌ین". ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕۆن به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌ستپێكی شۆڕشی گه‌لی سووریا له‌دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ش له‌دوای لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی دێت كه له‌دوای سووریا، توركیا وڵاتی داهاتوو ده‌بێت كه رووبه‌ڕووی ناكۆكی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه.
دوێنێش وەزیر دەرەوەی ئێران کورد به فاکتەرێکی گرنگی رووداوەکانی ناوچە ناوبرد، بەلام دەڵێ نابێ بیر لە جیابوونەوە بکەنەوە. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وەزیر دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپرێس کە تاکە ئاژانسی فەرمی ئێران به زمانی کوردییە، باسى لە گرنگی و کاریگەری کورد كرد لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان . ساڵحی سەبارەت به کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت "کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا رۆڵێکی گرنگی بینی".
وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژەدان به رۆڵی ستراتیژیکی ناوچەکە و بوونی نەتەوە و ئایینی جیاواز لە سووریا رایگەیاند ''کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا بەڵام هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات." عەلی ئەکبەر ساڵحی داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سووریاش کرد بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی سووریا بکەن و واز لە بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبی و ناوچەییەکان بێنن.
ئێران تاکە هاوپەیمانی سووریا لە ناوچەدایە و لە دەستپێکی شۆڕشی خەڵکی سووریا بەدژی رژێمی ئەو وڵاتە، ئێران پاڵپشتی لە رژێمەکەی ئەسەد کردووە.
سەرچاوە: رووداۆ/ Reuters
گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان داوا دەکات هەموو پێکهاتە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەر یەک ئاڵا رێک بکەون. ئەمڕۆ دووشەممە، گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کۆمەک و سەرفترە و زەکاتەکانیان بگەیەنە هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان. گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "هاوکاری کەسوکارەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لەباری ئابووری زۆر خراپ‌دا دەژین، ئەرکی نیشتمانی و مرۆڤانەی هەموو لایەکمانە".
عەلی مەحمود، ئەندامی کارای ئەو گرووپە بە (رووداو)ی راگەیاند "بەنیازین دوای جەژنی رەمەزان بۆ پشتیوانی کردن لە رۆژئاوای کوردستان و دژایەتی کردنی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی هەرێمی لەو پارچەیە، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لەشاری هەولێر بەڕێوە ببەین".
ئەم گرووپە، 12 خاڵە راسپاردراوەکەی خۆی کە لە سیمیناری (دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان) هاتبوووە بەر باس، خستەڕوو کە بریتی بوون لە:
1- حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری رۆژئاوای کوردستان به گشتی و شارە ئازادکراوەکان به تایبەتی بکات و یارمەتی کاتیان بۆ دیاری بکات.
2- پێویستە نەتەوەی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بێت لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەڕووی سیاسی و مادی و مەعنەوییەوە.
3- یەک ئاڵا لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت هەموو پێکهاتە سیاسیە تێکۆشەرەکان لەسەری رێکبکەون.
4- هاوکاریکردنی بە پەلەی ئەو ئاوارانەی رۆژئاوا کە لە باشووری کوردستان دەژین.
5- پێویستە کەمە نەتەوایەتی و ئایینیەکانی دیکەی دانیشتووی رۆژئاوای کوردستان بەشدارییان پێ بکرێت لە ئۆرگانەکانی سەرکردایەتی رۆژئاوای کوردستان.
6- پێویستە دەستەی باڵا پەلە بکات لە رێکخستنی دەزگاکانی بەڕێوەبردن.
7- تێکدانی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان هێڵی سوورە.
8- ئەزموونی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لەبەرچاو بگرن، لە دەستنیشانکردنی سنووری جوگرافیای رۆژئاوای کوردستان.
9- پێمان باشە دەستەی باڵا ناوی ببێتە دەستەی باڵای رۆژئاوای کوردستان.
10- دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی زیاتر بگێڕن لە پاراستنی یەکڕیزی کوردان و دەرخستنی نەهامەتییەکانی و خۆدورگرتن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هەڵبستراو سەبارەت به لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
11- داوا دەکەین نوێنەرانی کورد لە بەغدا رۆڵ ببینن لە گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەتی عێراق بەرامبەر رژێمی سووریا.
12- وەستانەوە بەڕووی هەڕەشەکانی تورکیا و دەستخستنە ناو کاروباری رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوە/ رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە ئەمشەو پەخش دەكرێ، وەڵامی تۆمەتەكانی پارتی دەداتەوە.
ئەمشەو نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا كە لەكەناڵی KNN پەخشدەكرێت –ئۆرگانی بزوتنەوەكە- سەبارەت بەو تۆمەتانەی كە گوایە بەهۆی كاریگەری ئێرانەوە نەچووەتە ناو كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەڵێت "له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌لای ئێران یان به‌لای توركیادا بكه‌وین، نه‌هێزی چه‌كدارمان هه‌یه شه‌ڕ بۆ ئێران بكه‌ین له دژی كورده‌كانی ئێران، نه‌هێزی چه‌كدارمان هه‌یه شه‌ڕ بۆ توركیا بكه‌ین دژ به كورده‌كانی توركیا، نه داموده‌زگای موخابهراتیشمان هه‌یه جاسوسیان بۆ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه قسه‌یه‌كی راست نییه".
نەوشیروان مستەفا لە 29/6/2012 بەسەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و رۆژی دوواتر چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كەوت.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشی هەموو حیزب و لایەنەكانی كوردستانی كرد بۆ كۆبوونەوە دەربارەی قەیرانەكانی كوردستان و عێراق، بەڵام بە روونكردنەوەیەك بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەكردنی خۆیان راگەیاند.
شاهۆ سەعید، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەوە لە 30/7/2012 به (رووداو)ی راگەیاند "دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو بە لایەنێک لەو ململانییەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا هەیە، چیتر ناتوانێ نوێننەرایەتی ئیجماعی نیشتمانی بکات لە هەرێمی کوردستان و چیتر ئەو لایەنەش نییە کە پێناسەی بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان بکات".
پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به تووندی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دایەوە و گوتی"لێیان قبوڵ ناكرێت و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت". هه‌روه‌ها به گۆڕان ده‌ڵێ "هه‌ورازێكی سه‌ختتان گرتووه‌ته‌به‌ر و خه‌ڵكانێكی زۆر خۆیان تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌رنه‌كه‌وتوون، ئێوه‌ش سه‌رناكه‌ون".
لە وەڵامەكەی پارتی هاتووە "هه‌ست ده‌كه‌ین كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی هه‌ر كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانییه، ئه‌مه‌شیان زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان هه‌یه. ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی بۆ ده‌دات تێكدانی یه‌كڕیزییه. ئۆپۆزسیۆن بوون و تێكدانیش دوو شتی جیاوازن".
ئەمە جاری دووەمە لەماوەی 13 رۆژدا كە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیدا دەردەكەوێت. لە بەشێكی دیدارەكەیدا كە ئەمشەو كاژێر 9:30 بەكاتی هەولێر پەشخدەكرێ وKNN بڵاوی كردووەتەوە، نەوشیروان مستەفا دەڵێ " ناو ماڵی كورد به‌وه رێكده‌خرێت كه تۆ كه‌موكوڕییه‌كانی خۆت بزانیت، هه‌ڵوێستی ئێمه بزانیت، ئێمه رونكردنه‌وه بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی له كوردستان و عێراقدا روده‌ده‌ن... ئێمه نه هێزی چه‌كدار و نه حكومه‌تمان به ده‌سته‌وه‌یه تا ناوماڵی كورد تێكبده‌ین".
سەبارەت بە سروشتی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەند گوتی "به هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجی كورد نییه له كوردستانی عێراق، له هیچ قۆناغێكدا رێگه بدات ناكۆكی گه‌لی كوردستان و به‌غدا ببێت به ناكۆكی تائیفی و مه‌زهه‌بی".
نەوشیروان مستەفا ئەمین/لە دایکبووی 1944،سلێمانی/،رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشیتیمانی كوردستان بوو. لەیەكێتیدا لەنێو باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی هێنا و دەستی کرد بە کاری راگەیاندن و كۆمپانیای وشەی دامەزراند، دوواتر لەگەڵ هاوەڵەکانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ هاتەوە ناو سیاسەت و لە هەڵبژاردنەكان بە لیستێكی جیا بەناوی لیستی گۆڕان هاتەوە ناو بواری سیاسی و رێژەیەكی بەرچاوی جەماوەری بۆ لای خۆی راكێشا.
سەرچاوە: رووداۆ
به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی کوردستان لەبارەی دراما کۆرییەکان
منداڵانی کوردستان بپارێزن له شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی له کوردستان، هه‌ڵده‌ستن به په‌خشکردنی زنجیره‌ی دۆبلاژکراوی کۆری، که له‌به‌شێک له‌و زنجیرانه‌دا خوێنڕشتن‌و توندوتیژی بهدیدهکرێتو هەندێک له گه‌وره‌و بچووکی خه‌ڵکی کوردستانیش سه‌یری ئه‌و فیلم‌و درامایانه ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمهڵایهتیو ده‌روونی، به‌پێویستمانزانی ئه‌م راگەیەندراوە بۆ رای گشتی‌و که‌ناڵه‌کان بخه‌ینه‌ڕوو، و ههڵوێسهیهک بکه‌ین.
لای هه‌مووان روونه، که له‌م سه‌رده‌مه‌دا تهلهفزیۆنو هۆکانی دیکه‌ی راگه‌یاندن رۆڵی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له په‌روه‌رده‌کردنو پێگه‌یاندنی که‌سێتی منداڵ، بۆیه که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن به‌رپرسیارن، به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی داهاتوو.
ته‌ماشاکردنی فیلم‌و دراما توندوتیژه‌کان به‌گشتی کاریگه‌ری سلبیان هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی دهروونیو ره‌فتاری منداڵان، چونکه لای منداڵ توانا عه‌قڵییه‌کان پێنه‌گه‌یشتووه‌و زۆربه‌ی ره‌فتاره‌کانی به‌هۆی لاساییکردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات، بۆیه ته‌ماشاکردنی درامای توندوتیژئامیز رۆڵی سلبی دروستده‌کات له‌سه‌ر منداڵان‌و وایان لێ ده‌کات که لاسایی دیمهنو مه‌شهه‌ده توندوتیژه‌کان بکه‌نه‌وه‌و کاری توندوتیژ ئه‌نجامبده‌ن، و زیان بەیەکتر بگەیەنن، بێئه‌وه‌ی هه‌ستبکه‌ن که ره‌فتاره‌که‌یان زیانبه‌خشه.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاری و ژووری تایبه‌ت به منداڵان، لای به‌شێک له خێزانه‌کانیش واده‌کات که ڕێگه‌بده‌ن، منداڵه‌کانیان ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه بکه‌ن.
بۆیه به‌رای ئێمه، به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌و مێژووی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌و بۆیە پێشنیاردەکەین:
1- له‌کاتی په‌خشکردنی ئه‌و فیلم‌و درامایانه‌ی که کوشتن‌و خوێنڕشتن‌و توندوتیژیی کردایو گوفتارییان تیایه، به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر فیلمه‌کان بنوسن، که ته‌ماشاکردنی ئه‌م فیلمانه بۆ منداڵ گونجاونییه.
2- ئه‌کرێت ئه‌و جۆره فیلم‌و درامایانه له کاتێکدا په‌خشبکه‌ن که زۆربه‌ی منداڵان نوستون، ئه‌گه‌ر بکرێت له کاتژمێر 12ی شه‌و به‌دواوه په‌خشبکرێن باشتره، هه‌رچه‌نده لامان روونه که به‌شێکی خێزانه‌کانی کوردستان، ژووری نوستن‌و نانخوادنو دانیشتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانیان یه‌ک ژووری هاوبه‌شه.
هاوکات داواکارین له دایکان و باوکان که ئاگاداری منداڵه‌کانیان بن، بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و فیلم‌و درامایانه نه‌که‌ن که نه‌شیاوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که منداڵ فێری توندوتیژی رهفتاریو گوفتاری ده‌که‌ن.
هەروەها داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس، کە رێگریبکەن لە هاوردەکردنی شمشێرو تیر‌و تەقەمەنی کە لە هەندێک لە فرۆشگاکان بە منداڵان دەفرۆشرێن و دواجار دەبێتە زیان و کێشە بۆ منداڵان.
منداڵانی کوردستان نه‌وه‌ی دوارۆژی میلله‌ته‌که‌مانن، پێویسته که‌شی منداڵانه‌یان بۆ بڕه‌خسێنرێت بۆ پەروەردەکردنیان، نه‌ک ناچاربکرێن ته‌ماشای فیلمی گه‌وره‌ساڵان بکه‌ن و لاسایی ژیانی گه‌وره‌ساڵان بکه‌نەوە.
ناوەکان:
جێگر سلێمان
حازم عەلی
حەلیمە فەتاح
کارزان موحەمەد
کاروان بابەکر
نەبەز ئەحمەد
هادی ئەمین
هاورێ ئەکبەر
هێمن ساڵح
هێمن ئەحمەد
هەرێم ئیرمان
ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌په چوونه په‌رله‌مانى كوردستان‌و له‌گه‌ڵ سهرۆكو جێگرى په‌رله‌مانى كوردستان‌و ئه‌ندامانى كۆبوونه‌وه‌و باسیان له بوارى سیاسى‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان كرد. وهفدهكهى په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا، پێكهاتبوو له خاتوو (ئایسه‌ل تۆغلوكو ملكیه بیرتانه)، كه به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ژنانى هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و پشتیوانی له سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گهلانو به‌دیهێنانی مافه‌كانیان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردبوو.
د.ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له ئیراده‌ی گه‌لان ده‌كات بۆ دیاریكردنی ماف‌و چاره‌نووسی خۆیان" گوتیشى "له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتیخوازانهداین بۆئه‌وه‌ی به رێگه‌ی دیالۆگ‌و گفتوگۆ مافه‌كان بێته‌دی، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می لێكگه‌یشتن و گفتوگۆ‌و دانووستانه بۆئه‌وه‌ی به برایه‌تی و ئاشتی به مافه‌كان بگه‌ن".
سەرچاوە: رووداۆ
تاران- عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته به گرنگ وه‌سف ده‌کات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی له لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به جه‌خت له‌سه‌ر ستراتێژیک بوونی ناوچه‌که له‌باری بوونی که‌مینه و ئایینه جۆراوجۆره‌کان که بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه پێکه‌وه به ئاشتیانه تێیدا ده‌ژین وتی: ''کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا."
ساڵحی ئاماژه به پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی ناوچه‌که به تایبه‌ت سووریادا و ڕایگه‌یاند: ''هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات."
هیواشی خواست که هه‌موو لایه‌نه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا کار بکه‌ن نه‌ک ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یان ده‌سته‌یی ڕه‌چاو بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به پرسی ئازادکردنی 48 زیاره‌تکاری ڕفێندراوی ئێرانی له سووریا وتی: له دانوستانی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان بۆ ئازادکردنی ئه‌و که‌سانه و له‌م پێناوه‌شدا له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌وڵی زیاتری ئه‌نقه‌ره بۆ ئازادکردنی زیاره‌تکاران کردووه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ڕاشیگه‌یاند که ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی شاری مه‌ککه به‌شداریی ده‌کات و هاوپه‌یوه‌ند به پرسی سووریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی قه‌ته‌ر، تورکیا و عه‌ره‌بستانیش دیدارمان ده‌بێت.
له‌باره‌ی بهراڤی ڕاوێژکاری تاران تایبه‌ت به سووریا وتی: 30 وڵات له ئاسیا، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماده بوون و بهراڤێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه.
جه‌ختیشی کرد که له‌و بهراڤییهدا پێشنیاری پێکهێنانی گرووپی په‌یوه‌ندی و ئاگربڕی دوو لایه‌نه له سه‌رتاسه‌ری سووریا هاتۆته ئاراوه که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و دوو پێشنیاره پێویست به دانوستانی زیاتر هه‌یه.
سەرچاوە: کوردپرێس
لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، كۆمكاری عەرەبی لە شاری جەددە كۆدەبێتەوەو تێیدا جێگرەوەی كوفی ئەنان دیاری دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری جەددە، پایتەختی دووەمی عەرەبستانی سعودیە، كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دەبەستێ و هۆكاری كۆبوونەوەكەش دووایین پێشهاتەكانی قەیرانی سووریایە. ئەم كۆبوونەوەیە وەك هەونگاوێكی دروستكردنی یەكهەڵوێستیی سەیر دەكرێ بۆ چوونە ناو كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی كە رۆژی سێشەممە لە شاری ریاز، پایتەختی عەرەبستانی سعودیە، بەئامادەبوونی سەرۆكی زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان دەبەسترێت.
ئەحمەد بن حلی، بریكاری ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند "لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر جێگرەوەیەكی كوفی ئەنان دەكەین بۆ نوێنەرایەتی كۆمكاری عەرەبی و نەتەوە یەكگرتووەكان". بن حلی گوتیشی "نەبیل ئەلعەرەبی، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەكات، پاشان راستەوخۆ بەرەو ریاز بەڕێ دەكەوێ بۆ بەشداری كردنی كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو هەڵوێستەكانی كۆمكاری عەرەبی كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەردەكەوێت، لە كۆنگرەكە لە وتارێكاد دەیخاتە ڕوو".
په‌یامی هاۆخهمی ده‌ربرینی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان، بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران
به داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه، ئه‌مرۆ شه‌ممه 21ی پوشپه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به هێز، ئێران به‌تایبه‌ت پاریزگای ئازربایجانی هه‌ژاند، كه به پێی دوایین ئاماره‌كان نیزك به 200 هاۆوەلاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، و زیاتر له 1300 كه‌سیش برینداربوون، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریش به‌ر خانووی هاۆوەلاتیانی ئازه‌ری زمان‌و شوینه گشتیه‌كان كه‌وتووه.
ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان‌و، هاوكات به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایەن خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل ده‌ربرینی داخ‌و كه‌سه‌ری خۆمان بۆ ئه‌و كاره‌ساته، سهرهخوشیو هاوده‌ردی خۆمان روو لە كه‌سوكاری قوربانیەکان ئاراستە دەکەیین، و هیوادارین ئه‌مه دوایین كاره‌ساتی سروشتی بێت كه به سه‌ر ئه‌م خه‌لكه بهلالێدراوهدا، دێت.
بزووتنه‌وه‌ی كۆمارییخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان
۱۲/ اوت/ ۲۰۱۲
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانی ئەمجارەشی دا بۆ تورکیا، ڕایگەیاند کە لە شەڕ دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان دا، واشینگتۆن وەکوو پێشوو، پشتیوانی ئانکارایە و وڵاتەکەی ڕێگەش نادات کە PKK لە سووریا جێگیر بێت. ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەگۆستی ٢٠١٢ی زایینی، "هیلاری کلینتۆن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی و بە مەبەستی دیتنی کاربەدەستانی تورکیا، گەیشتە ئیستانبووڵ و پاش دیداری لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو، هاوتا تورکەکەی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.
بە گوێرەی مێدیاکانی تورکیا، تەوەری سەرەکی گفتگۆی نێوان کلینتۆن و داوودئۆغڵوو، قەیرانی سووریا و چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بوو و هاوکات، بەرەنگاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانیش بەشێکی گرینگی دانیشتنی نێوان دوو لایەن بوو.
کلینتۆن وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربازانی کوژراوی ئەمدوایانەی ئەرتەشی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە وتی: پشتیوانی لە شەڕی تورکیا دژ بە پەکەکە دەکەین و هاوکات ناشمانهەوێ کە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا جێگیر بێت. تورکیا رۆڵی ڕێبەر لە هەرێمەکە دەگێڕێ. ئێمەش دەزانین ئەوە چەندە دژوارە بەڵام دەبێ ئامادەکاری بۆ بکەین و پلانی "ب" بخەینە گەڕ". هەموو سیناریۆکانی پێوەندیدار بە سووریامان خستە بەر باس و گفتگۆ و هاوکات وەکوو پێشوو، لە شەڕی بەرانبەر بە PKK دا، درێژە بە پشتیوانیمان لە ئانکارا دەدەین".
هاوکات بی بی سی تورکی لە زاری کلینتۆنەوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕی ٨٢ میلیۆن دۆلار یارمەتی ماڵی پێشکەش بە چەکدارانی دژبەری ئەسەد دەکات و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا لە ئیستانبووڵ کۆ دەبێتەوە و پشتیوانی واشینگتۆنیان بۆ دووپات دەکاتەوە. لێدوانەکانی هیلاری کلینتۆن لە کاتێک دایە کە لە یەک مانگی ڕابردوو دا، چەندین پێکدادانی قورس لە نێوان ئەرتەشی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەیان سەربازی تورک لەو شەڕانە دا کوژراون.
شایانی باسە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، هەم لە ئاستی سیاسی و هەم لە ئاستی ئیستخباراتی و فرۆشتنی چەک و چۆڵ دا، دژ بە کوردی باکوور، یارمەتیدەری تورکیا بووە و بەردەوام بە پێداگرییەوە، ئەو پشتیوانییەی دووپات کردۆتەوە.
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێران تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دواینن ئامار، 2 هەزار و 250 کەس بوونەتە قوەربانی. بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 250 کەس لە بوومەلەرزەکەی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2 هەزار کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ شەممە، کاژێر 3:55 دوانیوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک به گوڕی 6.2 پلەی رێختەر پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی (تەورێز)ی هەژاند.
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە "لەو کارەساتە سروشتییەدا 60 گوند بە تەواوی وێران بوون و زیاتر لە 110 گوندیش زیانیان پێگەیشتووە". هاوکات لەگەڵ بوومەلەرزەکەی تەورێز، چەندین بوومەلەرزە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، شنۆ، پیرانشار، میاندواو و سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ)ی هەژاند کە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.