بارزانی و تاڵه‌بانی به به‌شار ئه‌سه‌د-یان راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر باوكت له شوێنی تۆ بوایه، وازی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌هێنا. رۆژنامه‌ی (السیاسه)ی كوێتی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی كوردستانی گواستووه‌ته‌وه كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كیان ناردووه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و له نامه‌كه‌دا به ئه‌سه‌دیان راگه‌یاندووه "كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئێستا سووریا حافز ئه‌سه‌د-ی باوكت بوایه، ئه‌وا وازی له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنا كه له هه‌موو لایه‌كی وڵات رووبه‌ڕووی شۆڕشێكی فراوان بووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌رچاوه كوردییه‌كان باس لهوهدهكهن هه‌ندێ له نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن وا قناعه‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر حافز ئه‌سه‌دی باوكی له ژیاندابایه زۆر تووندتر رووبه‌ڕووی شۆڕشگێران ده‌بووه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌شتاكانی سه‌دی رابردوو له شاری (حه‌ما) به تووندترین شێوه به‌ره‌نگاری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین بووه كه زیاتر له 48 هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ى كووشت، به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشه‌كه ته‌واو جیاوازه، چونكه ئه‌سه‌دی كوڕ رووبه‌ڕووی شۆڕشی گه‌ل بووه‌ته‌وه نه‌ك شۆڕشی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى ئه‌و "موجاهید"انه‌ى پێشتر له دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و سوپاى عێراق ده‌جه‌نگان، عێراق جێ‌دێڵن و روو له سوریا ده‌كه‌ن تاوه‌كو دژى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن.
ئه‌بو ئیبراهیم، كه سه‌كرده‌یه‌كی به‌ره‌ی نوصرهیه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌و "موجاهیده" عه‌ره‌بانه‌ی له عێراقدا شه‌ڕیان ده‌كرد، ئێستا هاتوونه‌ته سوریا و دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن". ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى "رێكخراوه‌كه‌مان چه‌كداری مه‌غریبی، تونسى و لیبیی سورى و لوبنانی هه‌یه و هه‌موویان پێشتر له عێراقدا دژ به ئه‌مریكییه‌كان جه‌نگاون، به‌ڵام ئێستا عێراقیان جێهێشتووه‌و هاتوونه‌ته سوریا و دژ به رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن". ئه‌م رێكخراوه به‌رپرسیارییه‌تی خۆی راگه‌یاندووه له ته‌قینه‌وه‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق، هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی واشنتن پۆست "گومان هه‌یه ئه‌م رێكخراوه په‌یوه‌ندی هه‌بێ به رێكخراوی قاعیده‌وه"، ئێستاش بواری چالاكییه‌كانی فراوانتر دهبێتو بووه‌ته پاڵنه‌رێك بۆ راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی سوریا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له چه‌كداركردنی ئۆپۆزیسیۆنی سوریادا".
شارەزایەکی کاروباری تورکیا ده‌ڵێت، توركیا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت هه‌زمی ره‌وشه نوێیه‌كه بكات و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌ی مافویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێی وایه هێشتا لایه‌نه كوردییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه تێیدا داوا و خواستی خۆیان پیشان بده‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كورده و چهسپاندنیانه له ده‌ستووردا.
شارەزای کاروباری تورکیا"ئەرسەلان ڕەحمان"لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی:"بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری وڵاتان و خۆنواندنی وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت رۆڵی پێشه‌نگانه له ناوچه‌كه‌دا بگێرێت، چه‌نده له هه‌ندێك بواره‌وه به سوودی توركیا ته‌واو بووه، هێنده‌ش سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یران كردووه‌ته‌وه. ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری فه‌له‌ستین و پشتیوانیكردنی له كه‌رتی غه‌ززه و دروستكردنی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و عێراق و ته‌نانه‌ت ئێران و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك فه‌ره‌نسا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسهناوخۆییهكانی خۆی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانگه‌لێك كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك گره‌وێك وایه و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به ئه‌ندازیاریی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ئه‌نجامیده‌دات. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئێستا له مه‌حه‌كی شكست و سه‌ركه‌وتندایه و رایگشتی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه گرتوویه‌تییه به‌ر.
ئەرسەلان ره‌حمان گوتی:"له پرسی سوریادا، توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به وتاری ئاگرین پێشوازی له سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كرد و لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان جارێك وه‌ك ئامۆژگاریار و ئه‌مین و جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌دا، روویان له دیمه‌شق بوو. ئێستا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاقارێك ده‌ڕوات كه خواستی توركیای له‌سه‌ر نییه، ئه‌ویش ئاقاری به‌دیهاتنی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده. هه‌رچه‌نده توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌و مه‌ترسیه تێگه‌یشتبوو، ناڕازییه‌كانی دیمه‌شقی له ئه‌نقه‌ره كۆكرده‌وه، به‌ڵام واقیع شتێكی دیكه‌ی بۆدهرخستن. ئه‌ویش بوونی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی په‌یه‌ده‌یه له ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری سوریادا.
شارەزاکەی کلاروباری تورکیا ئاماژەی بۆئەوەش کرد:"بێگومان توركیا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت هه‌زمی ره‌وشه نوێیه‌كه بكات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌ی مافویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌موو رێگه‌یه‌كی له پێناو سنوورداركردنی خواستی مافویستی كورد له سوریادا گرتووه‌ته‌به‌ر و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌سته‌مه توركیا رێگه به هیچ كارئاسانییه‌ك بۆ دروستبوونی هه‌رێمێكی كوردی له سوریا بدات. پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت كه هێزه كوردییه‌كان هێشتا له ده‌وری وه‌ها ئامانجێك گردنهبوونهتهوه.
به بۆچوونی ئه‌رسه‌لان ره‌حمان،"هێشتا لایه‌نه كوردییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه تێیدا داوا و خواستی خۆیان پیشان بده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كورده و چهسپاندنیانه له ده‌ستووردا، ئه‌وه‌ش پێم وایه هه‌موان له‌سه‌ری كۆك ده‌بن و توركیاش به مه‌رجی بچووكردنه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ مافه كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان و ناسنامه، ره‌نگه رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كات. جابۆیه هێشتا زووه باس له هه‌رێمی خۆرئاوا بكرێت. دووه‌م، ئه‌و هه‌رێمه پێویسته سه‌ره‌تا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی حزوری هه‌بێت یان ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دروست بێت و دواتر قسه له‌سه‌ر بهیاساییكردن و به ره‌سمی ناسینی بكرێت.،ره‌نگه له هه‌ردوو باردا ره‌وشه‌كه ئه‌سته‌م بێت و دروستكردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌رێمێك له رووی نه‌خشه و دیموگرافیاوه ئاسته‌نگی زۆری دێتهڕێگه.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا شارەزاکەی کاروباری تورکیا گوتیشی:" به‌گشتی ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی توركیایه و شێلگیری توركیا بۆ لهدایكنهبوونی ئه‌و ره‌وشه پێش هه‌موو لایه‌نێك به زیانی خودی توركیا ته‌واو ده‌بێت، چونكه كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنده كهمنیین، بتوانێت ئه‌و خواسته‌ی بێنێته‌دی".
زیرەک عەبدولڕەحمان/م.ش
سەرچاوە: پەیامنێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئیدی ناتوانن په‌نابه‌ری سووریا كه‌له‌ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتوون، وه‌رگرن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌حه‌مه‌د داوود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یان كه وڵاته‌كه‌ی 70 هه‌زار هاوڵاتی په‌نابه‌ری سووریای وه‌رگرتووه و له توانایدا نییه هاولاتی زیاتر وه‌ربگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر رێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بگاته 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌وا شوێنێك به‌دی ناكه‌م له‌خاكی توركیا تا جێیان بكه‌ینه‌وه". نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئۆغلۆ بیری له دروستكردنی كامپێك كردووه‌ته‌وه له‌ناو خاكی سووریا كه بتوانێ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته تێدا به پارێزراوی بژین تاوه‌كو دۆخی وڵات هێور ده‌بێته‌وه.
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی بۆ شكستخواردنی حكومه‌تی توركیا، كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكوور یه‌ك بگرن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌وردی ئاگاداری دۆخی سووریا‌ن، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان هێزی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لاواز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌ندرا چوار شاری كوردستان له‌ژێر ده‌ستی كورده‌كاندایه. ئه‌گه‌رچی كورد له‌و وڵاته رایانگه‌یاند كه دژی رژێمی سووریا‌ن، به‌ڵام به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی كه كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK رێكبه‌كه‌ون بۆ شكستهێنانی توریكا، ئه‌و ترسه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره، به‌هێزترین پشتیوانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه.
هه‌ر ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كورده‌كان و سوپای سووریای ئازادی به‌دوور نه‌زانی و پێیان وایه له داهاتوویه‌كی نزیك یان دوور، به‌ره‌نگاری یه‌ك ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له‌و نیگه‌رانیانه، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانه PYD چونكه ئه‌و پارته ئه‌گه‌رچی خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌لقی PKK داده‌نرێت له رۆژئاوای كوردستان.
جۆست هلتێرمان، جێگری بەڕێوەبەری گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی (ئیتهرناشناڵ كرایسیس) بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکیدا بۆ واشنتۆن پۆست راگه‌یاند "توركیا له‌بارێكی ئاڵۆزدایه، پشتیوانی رووخانی رژێمی سووریا ده‌كات، به‌ڵام ده‌شزانێ ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كانه، بۆیه كه‌وتووه‌ته دۆخێك له بڕیاردان تێدا قورسه". پسپۆڕه‌كه‌ی ئینته‌رناشناڵ كرایسیس ده‌ڵێ "بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌و قه‌ریرانه رزگاری بێت، ده‌بێ دووبه‌ره‌كی له‌نێوان كورده‌كان دروستبكات، له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی كردوه، له‌پێناو دژایه‌تی زۆربه‌ی كورد، پشتیوانی هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون، ئه‌وا شه‌ڕی كورد و كورد دروست ده‌بێت".
دەستەی باڵای کورد کە نوێنەرایەتی سیاسی رۆژئاوای کوردستان دەکات، پرسی دەست نیشانکردنی ئاڵای بۆ قۆناخی دوای پێکهێنانی حکومەتی کوردی دواخست.
ئەحمەد سلێمان، گوتەبێژی پێشووی دەستەی باڵای کورد لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "دەستەی باڵای کورد هیچ ئاڵایەک دەستنیشان ناکات و ئەو مافەشی نییە کە ئاڵایەک بەسەر خەڵک بسەپێنێت. دەستنیشان کردنی ئاڵای پێویستی به ناوەندێکی یاسایی وەک پەرلەمان یا راپرسی کردن هەیە کە تا ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان ئەو هەلە نەرەخساوە". لە دوایین دانیشتنی دەستەی باڵای کورد لە شاری قامشلۆ، دەستەکە بە رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان سیمبۆلی تایبەت بەخۆی هەڵبژارد کە لە دوو بازنەی سور و کەسک پێکهاتووە و خۆرێکی 21 تیشکی گەورە و 21 تیشکی بچووک لەناوەندی بازنەکە هەڵکەوتووە و به گوڵێکی گەنم و چڵێکی زەیتون دەور دراوە.
ئەحمەد سلێمان سەبارەت بەو سیمبۆلەی دەستەی بالای کوردی گوتی "ئێمە بەپێی رێککەوتننامەی هەولێر بڕیارماندابوو کە سمبۆلێک بۆ دەستە هەڵبژێرین و لە نێوان ئەو سیمبۆلە پێشنیارکراوانەی کە هونەرمەندانی کورد بۆ دەستەیان ناردبوو، ئەو سیمبۆلە هەڵبژێردرا". ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای کورد ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە کە گوایە سیمبۆلی دەستەی باڵای کورد هێمای ئاڵای کوردستانی تێدا نییە و گوتی "رەنگی کەسک و سور رەنگی ئاڵای کوردانه. خۆری ناوەندی سیمبۆلەکە خۆری ئاڵای کوردستانە و 21 تیشکی خۆرەکەی هێمای نەورۆزە. گوڵە گەنمەکەی هێمای ناوچەی جزیرە و کۆبانییە و زەیتونەکەش پێناسەی عەفرین و ناوچەکانی دەورووبەرێتی".
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دوو ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد کۆبوونەتەوە. ئەندامان و لایەنگرانی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بە پێچەوانەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لەجیات ئاڵای کوردستان، ئاڵای PYD و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری PKK بەرز دەکەنەوە.
ئەحمەد سلێمان سەبارەت به رێککەوتن لەسەر هەڵکردنی ئاڵایەکی دیاریکراو لەکاتی خۆپێشاندان و بۆنە و شوێنەکان گوتی "ئێمە هیچ رێککەوتنێکمان بۆ ئەو مەبەستە نەکردووە و خۆپێشاندەران ئازادن ئاڵای رەنگینی کوردستان یان ئاڵای حیزبەکانی خۆیان بەرز بکەنەوە تا ئەو کاتەی بڕیار لەسەر ئاڵایەک بۆ رۆژئاوای کوردستان دەدرێت".
کەچی نوری بریمۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد پێشتر به (رووداو)ی راگەیاندبوو "ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستان ئاڵای کوردانە و بە دەیان ساڵە دەشەکێتەوە و کەس بۆی نییە ئاڵایەکی دی لەبری ئەو هەڵبژێرێت".
لە رێکەوتی 11/7/2012 به سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێککەوتنامەی هەولێر لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان واژۆ کرا. لە 19/7/2012 بە کشانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا لە شاری کۆبانی، هێزە کوردییەکان بۆ یەکەم جار کۆنتڕۆڵی شارێکی رۆژئاوای کوردستانیان بەدەست گرت و لە رۆژانی دواتردا عەفرین، ئاموودا، تربەسپی، گڕکێ لەگێ و دێرک بەدەست هێزە کوردییەکان کەوتن. دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا.
ئێستاکەش دەستەی باڵای کوردی بەشێوەی کردەوەیی شارەکانی کۆبانی، عەفرین، دێرک، ئاموودا، سەرێ کانی و گڕکە لەگێ بەڕێوە دەبات.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە!
به نێوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی موسڵمانی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، واتە ئەۆ جێژنەی کە پاش مانگیک عیبادەت و خواپەرستی و خۆماندووکردن بۆ ڕامکردنی نەفس و دەروون و سەرکەوتنی ئیرادەی باوەڕمەندانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، وەک نیشانەی کۆتایهاتنی مانگی رەمەزانو رەمزی خێر‌و بەرەکەت، خۆشی و شادی، تەبایی و ئاشتی، وە بەهەموو پیرۆزیەکانیەوە، ناۆ مالی گشت موسلمانانی جیهان، پیرۆز و رازاوە و نوورانی دەکات، پڕ بەڵ پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکاتو ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستیی هەموو خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت.
شووڕای هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٨ گەلاوێژی ١٣٩١ی کۆچیی- هەتاویی
٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٣٣ی کۆچیی- مانگیی
١٨ی ئەگۆستی٢٠١٢ی زاینی
وەزارتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە بۆ (رووداو) بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان وێڕای پیرۆزبایی کردن، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەسەربردنی رۆژەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەخۆشی و تەندروستیەکی باش ئەم رێنمایانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
هاوڵاتی خۆشەویست:
1- بایەخ دان بەپاک وخاوێنی کەسی بەتایبەت دەست شوشتن بەئاو و سابوون، چونکە بەهۆی تێکەڵاوبونی زۆری هاوڵاتیان و بەشداری کردن لەو بۆنەیە و سەرقاڵبوون بەهەندێک کەس ئەو لایەنە پشتگوێ دەخرێت ئەوەش کارێکی ناتەندروستە و دەبێتە هۆی تەشبوون بەنەخۆشی یە درمەکان وەک سکچوون و رشانەوە.
2- بایەخ دان بەخۆراکی هاوسەنگ وتەندروست و دورکەوتنەوە لەخواردنی خۆراکی چەور و زۆر خواردنی شیرنەمەنییەکان و خواردنەوەی گازی یەکان، چونکە هۆکاری تووشبوون بەناڕەحەتی و گەدە وقۆڵۆن و هەندی نەخۆشی دیکە.
3- چاودێری کردنی منداڵەکانتان لەو رۆژانی جەژن زۆرگرنگە لەلایەنی خۆراک ،چونکە ئەوانەی زۆر حەزیان بەشیرینی و خواردنەوەی گازییەکان هەیە تووشی نەخۆشی و زیان دەبن. بەتایبەت منداڵان هەروەها جۆری ئەو یاریانەی کەلەو رۆژە ئەنجامی دەدەن پێویستی بە چاودێری کردنەوە دەبێت، نابێت رێگایان بدەین ئەو یاریانە بکەن کەزیان بەخشن.
4- بۆئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، زۆرگرنگە لەو رۆژانەیدا چارەسەری یەکانیان پشتگوێ نەخەن و لەکاتی سەفەریش دا لەگەڵ خۆیان دا دەرمانەکانیان هەڵبگرن وبەردەوامبن لەسەر ئەو پارێزی یە خۆراکی یە کەبۆیان داندراوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ.
بەهیوای جەژنێکی خۆش وتەندروست بۆهەموولایەک
وەزارەتی تەندروستی
سەرچاوە: رووداۆ
هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک ڕایگەیاند کە ئێمە دژ بەوەین کە تورکیا هەرێمێکی تامپۆن لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکبهێنێ بەم هۆیە کە مومکینە شەڕی کورد و سەربازانی تورکیایی لێ بکەوێتەوە.
، "ئەحمەد تورک", هاوسەرکی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک[DTK]، سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری بە تورکیا دا و وتی کە "کوردەکانی ئەو پارچە، بە هۆی سنوورە دەستکردەکانەوە لێک جیاکراونەتەوە و خۆ بە یەک گەل دەزانن و تورکیا چۆن ئازەرییەکان وەک برای خۆی دەزانی، دەبێ هەمان ڕەفتاری لەگەڵ کوردەکانیش هەبێ، بەڵام ئەگەر ئانکارا بیهەوێ هەرێمێکی سەربازی پارێزراو لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکبهێنێ و دژایەتی لەگەڵ مافی کوردان لەو پارچە بکات، ئەگەری ئەوە هەیە کە شەڕی کورد و تورک بێتە ئاراوە".
ئەحمەد تورک، کە نوێنەری ماردین لە پارلەمانی تورکیاشە، لە درێژەی قسەکانی دا وتی کە "ئێمە وەک کورد، دژ بە بەشار ئەسەدین و ئاگاداری ئەو هەمۆ زوڵم و زۆرە هەین کە لە کردوویەتی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا، یا جێگیرکردنی هێز لە ڕۆژئاوای کوردستانین، تورکیا ئەگەر ستراتێژییەژیەکی نوێی هاوتەریب لەگەڵ بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێڕەو نەکا، خۆی خەسار دەبینێ".
لەسەردانی ١١ و ١٢ی ئەگۆستی "هیلاری کلینتۆن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا، گفتگۆ لە سەر ئەگەری پێکهێنانی هەرێمێکی تامپۆن لە باکووری سووریا[ڕۆژئاوای کوردستان] بۆ پاراستنی دژبەرانی ئەسەد کرابوو. چەند ڕۆژ دواتر، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا وتبووی کە ئەگەرچی کارناسانی ئاسایشی و سەربازی وڵاتەکەی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم پلانەن، بەڵام بە هاوکات بە دووری زانیبوو کە بچێتە جواری جێبەجیکردنەوە.
"لێئۆن پانتێ ئا"ی وەزیری بەرگری ئەمریکاش، دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی کۆمەڵێک ئاستەنگی سیاسی و نیزامی، ئیمکانی پێکهێنانی هەرێمێکی سەربازی پارێزراو لە باکووری سووریا کەمە. پلانێک کە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، بەدوور نییە هەوڵی کوردەکان بۆ ئاواکردنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆم، تووشی ئاستەنگ بکات.
ژمارەیەكی زۆری كورد لە باكووری رۆژهەڵاتی ئێران دەژین كە بە دوو ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێن. میوزیكژەن و گۆرانیبێژی كورد لە خۆراسان لە ئێران، یەڵدا عەباسی، تەمەن 25 ساڵ كە لە شاری شیروان لەدایكبووە و لە قۆچان گەورەبووە، دەڵێ "ئامانجی گەورەم ئەوەیە فۆلكلۆری كرمانجی لەم ناوچەیە ببووژێنینەوە". یەڵدا بە (رووداو)ی گوت كە ئەو لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستیكرد بە فێربوونی ئامێری تەمبوور، هاوكات لەگەڵ ئەوەش بە هاوكاری دایكی دەستیكرد بە گوتنی سترانی كرمانجی.
زۆربەی ئەو كوردانەی لەم ناوچەیە دەژین بەشێوەزاری كرمانجی قسە دەكەن. وێڕای دووری هەرێمی خۆراسان لە كوردستانەوە، بەڵام زۆربەی هونەرمەندانی ئەم ناوچەیە هەر بە كوردی گۆرانی دەڵێن. یەڵدا عەباسی ئەوەی بۆ (رووداو) ئاشكراكرد كە ئامانجی ئەوەیە گۆرانی فۆلكلۆری كوردی سەرلەنوێ ببووژێنێتەوەو بەستایلێكی نوێ بیڵێتەوە. گوتیشی "یەكەمین ئەلبوومم كە بەناوی كوڤات بوو، هەمووی بە كرمانجی بوو. هەروەها دوو ئەلبوومی دیكەشم لە ماوەیەكی نزیكدا زۆربەی كارەكانیان تەواودەبێ و ئەوانیش بە كرمانجین. ئامانجی سەرەكیم ئەوەیە ئاواز و سترانی فۆلكلۆری كوردی لەم ناوچەیە زیندوو بكەمەوە".
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئێران بەهۆی دووری هەرێمی خۆراسان لە كوردستانەوە، هەوڵیانداوە زمان، رۆشنبیری و كولتووری كوردی لەنێو خۆیاندا بتوێننەوە، بەڵام تائێستا ئەوان داكۆكی لە ناسنامەی كوردی‌یان دەكەن. یەڵدا عەباسی لەبارەی رەوشی میوزیكی كوردی لەنێو كوردی خۆراساندا دەڵێ "میوزیكی كوردی بەشێوەی دەستاودەست گەیشتووەتە ئێمە، ئێمەش بەهەمان شێوە رادەستی نەوەی داهاتووی دەكەین . لە چەند ساڵی دواییدا لەنێو شارە كوردییەكانی خۆراساندا، هەستدەكەین پێشوازییەكی باش لە میوزیكی كوردی دەكرێ".
عەباسی پێیوایە كە خوێندنی باڵای ئەكادیمی لەبواری میوزیكدا پێویستییەكی گرنگە بۆ پێشكەوتنی میوزیكی كوردی. هەرچەندە ئاواتی گەورەی یەڵدا خوێندنی میوزیك بووە، بەڵام ئەو زانكۆی تەكنیك و زانستی تەواوكردووە. یەڵدا و هونەرمەندانی دیكەی خۆراسان لە بەرهەمەكانیاندا هۆنراوەی شاعیرانی ئەو هەرێمە بەكاردێنن "هۆنراوەكان زۆربەیان كلاسیكن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا شاعیری گەورە هەڵكەوتوون، وەك حەسەن رۆشان، ئیسماعیل حەسەنپوور، عەلیرەزا سپاهی، ئەوانە زۆر كاریان كردووە و هۆنراوەیان نووسیوە. من و هونەرمەندانی دیكە سوودمان لە بەرهەمەكانیان وەرگرتووە".
زۆر ژنی كوردی چالاك لە بواری میوزیكدا لە هەرێمی خۆراسان هەن. یەڵدا عەباسی بەم دۆخە دڵخۆشە و بەهیوایە ژنی كورد لە كاری هونەریدا رۆڵێكی بەرچاویان هەبێ "دایكم زۆر هاندەرم بوو كە لەسەر رێبازی كلاسیكی گەلەكەم بڕۆم و كاری لەسەر بكەم. ئەو لەم بوارەدا زۆر یارمەتی منیدا بۆ ئەنجامدانی كارە هونەرییەكان".
یەڵدا عەباسی وێڕای سترانگوتن، زۆر جوان ئامێری تەمبوور دەژەنێ و بەشداری چەندین فیستیڤاڵی كولتوور و میوزیكی ئێرانی كردووە، چەندین جار لە ژەنینی تەمبووردا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە. لە ساڵی 2008دا یەڵدا بەشداری لە فیلمێكی دۆكیومێنتاریدا كرد بەناوی "تەرەقە" كە 6 خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەرگرت. یەڵدا عەباسی ئامادەیی دەربڕی كە لەگەڵ (كۆما كوڤات) بێنە هەرێمی كوردستان و كۆنسێرت سازبكەن "ئەگەر بانگهێشتمان بكەن، بەخۆشحاڵییەوە دەچینە هەرێمی كوردستان و كۆنسێرت سازدەكەین".
لێژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ درێژكراوەی مانگی رەمەزانەو هەریەكە لەسعودیەو قەتەریش رایانگەیاند یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنە. ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:" سبەینێ درێژكراوەی مانگی رەمەزانەو جەژن نییە"
هەریەكە لەوڵاتانی سعودیەو توركیا‌و قەتەرو ئوردنیش رایانگەیاند"سبەینێ تەواوكەری مانگی رەمەزانەو رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە" پێشتر پەیمانگای توێژینەوەی فەلەكی رایگەیاندبوو، بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان بێت یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەو شەممەش دوا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
رێكخراوی هاۆکاری ئیسلامی لەبەیاننامەی كۆتایی كارەكانیدا، سەرەڕای ناڕەزایەتی ئێران ئەندامێتی سوریا و هەموو دامودەزگاكانی لەو رێكخراوە هەڵپەسارد. لەبەیاننامەی كۆتایی كارەكانیدا رێكخراوی هاۆکاری ئیسلامی كەوا لەشاری مەككە بەڕێوەچوو، ئەندامێتی سوریای هەڵپەسارد بەهۆی هەڵمەتی داپڵۆسینی راپەرینی ئەو وڵاتەوە، دوای 17 مانگ لەدەستپێكردنی.
لەبەیاننامەی كۆتاییدا، كەبەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوبۆتەوە، سەرەڕای ناڕەزایەتی ئێران، رێكخراوەكە ئەندامێتی سوریا و هەموو دامودەزگاكانی هەڵپەسارد. سعودیە كەدانیشتنەكانی تێدا بەڕێوەدەچوو لەهەوڵێكی بەردەوامدایە لەپێناوی دابڕینی سوریا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پشتگیریكردنی میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
بەڵام ئیكمالەدین ئیحسان ئۆغلۆ ئەمینداری رێكخراوەكە دوای تەواوبوونی كۆنگرەكە رایگەیاند:"هیچ جۆرە پاڵپشتیەكم نەبینی بۆ دەستێوەردانی سەربازی دەرەكی لەسوریا" ئەمینداری رێكخراوی هاۆکاری ئیسلامی ئەوەیشیخستەڕوو، ئەمە پەیامێكە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كەوا كۆمەڵگەی ئیسلامی لەگەڵ چارەسەرێكی سیاسی ئاشتیانەدایەو ناخوازێت چیتر خوێن بڕێژرێت.
گەرچی كۆنگرەكە بەململانێیەكی دبلۆماسی دادەنرێ لەنێوان سعودیەو ئێران‌دا كەهەردووكیان پشتگیری دوو بەرەی جیاواز دەكەن، بەڵام شای سعودیە لەهەنگاوێكی دبلۆماسیدا داوای لەسەرۆكی ئێران كردبوو لەتەنیشتیەوە رابوەستێ بۆ پێشوازی كردن لەسەركردەی وڵاتان كەبەشداریان لەكۆنگرەكەدا كردبوو.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە دوایین کۆبوونەوەی خۆی لە قامشلۆ، سەرۆکێکی نوێی بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵبژارد. نوری بریمۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمینداریی گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە قامشلۆ هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی چاکسازی بوو بە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد". سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد بەشێوەی خولییە و هەر 3 مانگ جارێک سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەن هەڵدەبژێردێت.
پارێزەرێکی ژن بووە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد
بۆ ئەم خولەش دوو پارێزەر کە یەکێکیان ژنە بەناوەکانی دڵشا ئەیوب و خالید محەممەد بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد هەڵبژێردرا. نوری بریمۆ راشیگەیاند "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئاڵای کوردستان کرا. ئێمە جەختمان کردەوە کە هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای کوردستان بەرز بکرێتەوە ئەوا ئاڵای حیزبییە و تەنانەت ئێمە لەکاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی هەولێر ئەو بابەتەمان به برایانی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان‌مان راگەیاند".
سەبارەت به داخوازی هەندێک لە ئەندامانی دەستەی باڵای کوردی بۆ ناردنی ئاڵای پێشنیارکراو، نوری بریمۆ گوتی "ئەو پێشنیازە بۆ هەڵبژاردنی لۆگۆ و هێمایەکی تایبەت بۆ دەستەی باڵای کوردی بووە نەک بۆ هەڵبژاردنی ئاڵای کوردستان. ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستان ئاڵای کوردانە و بە دەیان ساڵە دەشەکێتەوە و کەس بۆی نییە ئاڵایەکی دی لەبری ئەو هەڵبژێرێت".
بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد، پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکرات PYD و جێ بەجێ کردنی رێککەوتننامەی هەولێر لە پێشەنگی کارەکانی ئەنجوومەن دایە و لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد جەختی لەسەر کاریەوە.
زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان لەژێر چەتری دوو ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد یەکیان گرتووە کە دواتر به واژۆکردنی رێککەوتننامەی هەولێر دەستەی باڵای کوردی‌یان پێک هێنا. پارتی یەکێتی دیموکراتی PYDی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK تا ئێستا ئاڵای کوردستانی قبوڵ نییە و لەبری ئاڵای کوردستان ئاڵای حیزبەکەی لەکاتی خۆپێشاندانەکان بەرز دەکاتەوە.
سەرچاوە: هێقیدار ئەحمەد/ زەکی ئۆزمەن
عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕۆژووە و هیوا دەخوازێ جەژنی رەمەزان ببێتە هۆی راوەستانی شەڕ و خوێن ڕشتن لەنێوان هەردوونەتەوەی موسلمانی کورد و تورک. عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە وەک خۆی دەڵێت سەرجەم رۆژووەکانی گرتووە، به (رووداو)ی رایگاند "کوشتن و خوێنڕشتن ئاکارێکی دوور لە مرۆڤایەتییە. من هەموو کات خوازیاری راوەستانی شەڕ و چارەسەری کێشەی کورد لە رێگەی سیاسی بووم و ئێستاش ئومێد دەخوازم کێشەی کورد لە تورکیا لە رێگای سیاسی چارەسەر بکرێت".
عوسمان ئۆجەلان کە پێشتر ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی PKK بوو سەبارەت به ئەگەری راوەستانی شەڕ لەنێوان PKK و سوپای تورکیا لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا گوتی "هیوادارم ئەو رۆژە پیرۆزە ببێتە هۆی راوەستانی شەڕ و خوێن ڕشتن. پێویست ناکات دوو نەتەوەی موسڵمانی کورد و تورک یەکتر قڕ بکەن. ئەو شەڕە زەرەر و زیانی هەردوو لای تێدایە و پێویستە خەڵکی موسڵمان شەڕ رابوەستێنن". عوسمان ئۆجەلان کە لەساڵی 2004 لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی دیكە لە PKK جیابووەوە بانگەوازی ئاڕاستەی PKK و تورکیا کرد کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بە یەکجاری شەڕ بوەستێنن و ئاشتی و برایەتی رابگەیەنن.
عوسمان ئۆجەلان دڵگرانی خۆی لە گۆشەگیرکردنی براکەی دەربڕی و گوتی "ئەوە 13 مانگە حکومەتی تورکیا رێگەی بە پارێزەرانی ئۆجەلان نەداوە سەردانی بکەن. داواکارم حکومەتی تورکیا گۆشەگیری سەر سەرۆک ئۆجەلان رابگرێت و ئەو جەژنە ببێتە هۆی کۆتایی هاتن بەو گۆشەگیرییە". به بڕواى ناوبراو تاکە رێگەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا گرتنە بەری رێگەی ئاشتییانە و دیالۆگە و گوتیشی "پێویستە تورکیا گۆشەگیری سەر سەرۆک ئۆجەلان کۆتایی پێ بێنێت و دەرگای ئاشتی بکاتەوە. هیواخوازم PKK و تورکیا بەهۆی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆتایی بە شەر بێنن و لەچوارچێوەی برایەتیدا کێشەی خۆیان لەرێگەی سیاسی چارەسەر بکەن".
سەرچاوە: رووداۆ
"رۆژ نووری شاوه‌یس" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ "عه‌لی لاریجان" سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران دیداری کرد. رۆژ نووری شاوه‌یس که به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی پایه‌به‌رزی بازرگانیی پێکهاتوو له چه‌ندین وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌رپرسانی بانکی و سه‌رمایه‌گوزاریی عێراق به فه‌رمی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانی کردووه، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئاب/ ئوگۆستی 2012 له باڵه‌خانه‌ی مه‌جلیس واته په‌رله‌مانی ئیسلامیی ئێران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران کۆبۆوه.
له‌م دیداره‌دا رۆژ نووری شاوه‌یس بواره‌کانی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراقی یه‌کجار به‌ربڵاو وه‌سف کرد و رایگه‌یاند: بواری هاوکاریی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به رێژه‌ی مێژووی دوور و درێژی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه قووڵ و مێژووییه‌کانی نێوان دوو میلله‌ته. جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی له ده‌رئه‌نجامی دانووستانه‌کانیی له تاران ده‌ربڕی و گوتی: ئومێد ده‌خوازین به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌ی که هاتۆته ئاراوه ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی هاوکارییه‌کانی دوو وڵات جووڵانه‌وه و پێشکه‌وتنێکی باش به‌خۆیه‌وه ببینێت. نووری شاوه‌یس راشیگه‌یاند: ئێران بۆ وڵاتی عێراق پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و وه‌بیری هێنایه‌وه ئیراده‌ی هه‌موو به‌رپرسان و گروپه سیاسییه‌کان له عێراق په‌ره‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا عه‌لی لاریجانی گوتی: بواره‌کانی هاوکاریی ئابووری له نێوان ئێران و عێراقدا یه‌کجار به‌ربڵاوه و ده‌بێ به چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک له کێشه‌کان و به‌ربه‌ستگه‌لی بۆرۆکراتیک ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن خێراتر بکرێت. لاریجانی رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌ی که له نێوان دوو وڵات‌دا هاتۆته ئاراوه بۆ چارسه‌رکردنی زۆربه‌ی گرفته‌کان و کێشه‌کانی عێراق له بواره جۆراوجۆره‌کانی خزمه‌ت گه‌یاندن و ئاوه‌دانکردنه‌وه و کاروباری تایبه‌ت به ژێرخانی ئابووریدا کاریگه‌ریی هه‌یه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیسلامیی ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: له‌م ره‌وته‌دا ده‌وری هاوکارییه ئابوورییه‌کان یه‌کجار گرینگه و خوازیاری سه‌رنجدان به به‌ستێن و توانا ترانزیتییهکانی دوو وڵات له پێناو به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی بازرگانی و ئابووریی نێوان دوو لایه‌ندا بوو. لاریجانی به ئاماژه‌دان به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که جه‌ختی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رده‌م له بواره جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا پاڵپشتیی له ده‌وری کاریگه‌ری عێراق کردووه و سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانی ره‌وتی ئێستای سیاسی له عێراق، پته‌وکردنی سه‌روه‌ریی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیسلامیی ئێران له کۆتایی قسه‌کانیدا له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزکردن و یه‌کڕیزیی ناوه‌وه‌ی گروپه سیاسییه‌کان له عێراق جه‌ختی کرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ی ئێستای ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌دا هه‌ر چه‌شنه ناکۆکی و جیاوازی و دووبه‌ره‌کیی له نێوان گروپه‌کان و گه‌لانی عێراقدا به زیانی ئاسایش و یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
"رافع ئه‌لعیساوی" وه‌زیری دارایی، "خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌کر" وه‌زیری بازرگانی، "ئه‌حمه‌د ناسر ده‌لی" وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزا‌کان، "سینان محه‌ممه‌دڕه‌زا ئه‌لشه‌بیبی" سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی عێراق، "سامی ره‌ئووف ئهلئهرجی" سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، "مه‌هدی سه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی" جێگری وه‌زیری کشتوکاڵ و چه‌ندین به‌رپرسی عێراقی و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی عێراق ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
سەرچاوە: پەیامنێر
مه‌نووچێهر جیهانی/X.A