جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە ناو کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بێ لایەن، ناوی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی به هەڵە بانگ کرد.
بە گوێرەی ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس نیوزی ئێران، ئەمڕۆ سێ شەممە، مه‌هدی ئاخووندزاده، جێگری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و بەڕێوەبەری کۆنفڕانسەکە لە کاتی بانگهێشت کردنی عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئێران به هەڵە بە عەلی ئەکبەر ویلایەتی بانگی کرد کە بووە هۆی سەرسوووڕمانی ئامادەبووان. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتی قسەکانی چەند جارێکی دی بە هەڵە ناوی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی برد و ساڵحی بە پێکەنینەوە به ئامادەبووانی گوت "جێگرەکەم دیارە لەوە بە گومانە کە من هێشتا وەزیری دەرەوەی ئێرانم یا نا". ئەو گوتەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران بووە هۆی پێکەنینی ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی زیاتر لە 80 وڵاتی ئەندام لە بزاڤی وڵاتانی بێ لایەن لە تاران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی میسر رادەستی وەزیری دەرەوەی ئێران کرا. هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوو.
بزاڤی وڵاتانی بێ لایەن لە ساڵی 1961 به بیرۆکەی جەماڵ عەبدولناسر، تیتۆ، جەواهیر لەل نەهرۆ، سۆکارونۆ و قەوامی نەکرومه لە بەلەگراد دامەزرا. 120 وڵات ئەندامی بزاڤی وڵاتانی بێ لایەنن و ئەمە شانزدەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو بزاڤەیە.
بڕیارە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی ئەم هەفتەیە به ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، رێبەری ئێران و سەرۆک و پادشا و سەرۆک وەزیرانی زیاتر لە 50 وڵات، سەرۆکایەتی بزاڤ لە لایەن محەممەد مورسی، سەرۆکی میسر رادەستی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئێران بکرێت.
لە زۆربەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیان بۆ کڕینی نان چەندین کاژێر لە سەرەی نان رادەوەستن. نوری بریمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە به (رووداو)ی راگەیاند "قەیرانی نان لە سەرجەم شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەت کۆبانی، عەفرین و جزیرە هەیه و خەڵک بە سەختی نانی پێویستی رۆژانەیان دەست دەکەوێ".
نوری بریمۆ سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو قەیرانە گوتی "لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان ئاشی گەورەی لێ نییە و ئاردی شارە کوردییەکان لە حەلەبەوە دێت و ئێستاش بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئازاد و سوپای سووریا ئارد به سەختی دەگاتە رۆژئاوای کوردستان".
سەرهەڵدانی قەیرانی نان لە رۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 70% دانەوێلەی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەت ناوچەی جزیرە، قامشلۆ و دێرک بەرهەم دێت. بە گوتەی هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان سایلۆکانی کۆبانی و عەفرین دەتوانێت پێویستی چەند ساڵی داهاتووی دانەوێڵەی ئەو ناوچەیە دابین بکات. بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد، بڕیارە دەستەی باڵای کوردی به زووترین کات رێگە چارەیەک بۆ ئەو قەیرانە بدۆزێتەوە.
لە 19/7/2012 بە کشانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا لە شاری کۆبانی، هێزە کوردییەکان بۆ یەکەم جار کۆنتڕۆڵی شارێکی رۆژئاوای کوردستانیان بەدەست گرت و لە رۆژانی دواتردا عەفرین، ئاموودا، تربەسپی، گڕکێ لەگێ و دێرک بەدەست هێزە کوردییەکان کەوتن. دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا. ئێستاکەش دەستەی باڵای کوردی بەشێوەی کردەوەیی شارەکانی کۆبانی، عەفرین، دێرک، ئاموودا، سەرێ کانی و گڕکە لەگێ بەڕێوە دەبات.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
شێخ جەلالەدین سەغیر، یەكێك لەسەركردە دیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) رەتیكردەوە كە گوتبێتی ئیمام مەهدی پاش دەركەوتنەوەی شەڕ لەدژی كورد دەكات و بۆ روونكردنەوەی مەبەستەكەشی نامەی بۆ بارزانی و تاڵەبانی ناردووە. جەلالەدین سەغیر، لەكاتی پێشكەشكردنی موحازەرەیەكدا لە مزگەوتی (براسا)ی شاری بەغدا، كە تایبەت بوو بە جموجوڵە سیاسییەكانی ئێستای كورد لە سووریا و عێراق و پەیوەندی ئەو جموجوڵە بە دەركەوتنەوەی ئیمام مەهدی، چەند جارێك وشەی (ماریقە)ی لە بەرامبەر كورد بەكارهێنا و ئەوەش وای لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد بە بەیاننامەیەكی ناڕەزایی وەڵامی بدەنەوە.
سەغیر گوتی كە مەبەستی لە وشەی (ماریقە) دەرچوون و هەڵگەڕانەوەی كوردبووە بۆ دروستكردنی قەوارەیەكی سەربەخۆ، بۆیە بەپێویستی نەزانی لەوبارەوە داوای لێبووردن لەكورد بكات. گوتیشی ئیمام مەهدی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مەزڵومەكان سەربخات "بەتێڕوانینی منیش گەلی كورد زوڵمێكی زۆری بینیوە و گەلێكی موستەزعەفە و ئیمام مەهدی دێت بۆ ئەوەی رزگاریان بكات"، نەك شەڕیان لەگەڵ بكات. سەغیر لە موحازەرەكەیدا دەركەوتنی ئیمامی مەهدی بە زنجیرە رووداوێكەوە دەبەستێتەوە كە جابر كوڕی یەزیدی جوعفی لەزاری (ئیمام باقر)ەوە گواستوویەتییەوە و پێیوایە سووریا دەبێ بە پێنج پارچە و ئەوكاتە كورد لەوێ دەوڵەتێك رادەگەیێنن و ئەوەش ئەو بوومەلەرزەیەیە كە لە ریوایەتەكاندا هاتووە و دوای ئەوە ئیمامی مەهدی بەدیار دەكەوێ.
جەلالەدین سەغیر دڵنیا نییە لەوەی ئاخۆ ئەم ساتەوەختەی ئێستا ساتی دەركەوتنەوەی ئیمام مەهدییە یان نا، بۆیە دەڵێ "ئەم جموجوڵە كوردییەی لەم ساتەدا هەیە، مەرج نییە بە مەسەلەی دەركەوتنی ئیمامەوە بیبەستینەوە تەنیا كاتێك نەبێت زنجیرەی رووداوەكان بەگوێرەی ئەو نەخشەیە بێت كە ئیمام (باقر) باسیكردووە. ئەگەر شتەكان بەپێی ئەو نەخشەیە نەبوون ئەوكاتە رووداوەكان وەك هەر رووداوێكی دیكەی ئاسایی دەبن و نابنە دەلالەتی دەركەوتنی ئیمام مەهدی". هەر لەو چوارچێوەیەدا بەجۆرێك لە دڵنیاییەوە دەڵێ "جیابوونەوەی كوردی عێراق و سووریا و دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ زۆر نزیكە و بەپێی زانیارییەكان تەنیا چاوەڕێی سەعاتی سفرن".
بەیاننامەی ئاگادارکردنەوە بۆ سەرجەم تەلەفزیۆنەکان و کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن: لەرۆژی 1-9-2012 ـەوە دەستدەکەین بە تۆماری پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانتان و لە سەرەتای مانگی 10-2012 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانتان بڵاودەکەینەوە.
رۆژ: 27-8-2012
دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەمان لەسەر کاریگەری بڕگە توندوتیژەکانی دراماکان لەسەر منداڵان، بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتەکەمان، چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی و دەروونی هەستاین بە دروستکردنی (گروپی ئاشتی بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان).
بەداخەوە رۆژانە هەواڵی شەڕو توندوتیژی و کوشتار دەبیستین لە کۆمەڵگاکەماندا، بۆیە بە پێویستمانزانی لە ڕێگەی دامەزراندنی گروپێکەوە کاربکەین لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی کۆمەڵگاکەمان.
سەرەتای کارەکەشمان بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان دەست پێ دەکەین.
واتە بەشێوەی خولی و مانگانە، راپۆرتی خۆمان بڵاودهکهینهوە لەسەر هەموو کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن، لەبارەی ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که ده‌یکه‌ن له بوارە ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا، واتە لە یەکەمین راپۆرتماندا کە لەسەرەتای مانگی 10-2012 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا بڵاویدەکەینەوە، ناوی ئه‌و کەناڵانە ده‌نوسین و بڵاوده‌که‌ینه‌وه ، که لەمانگی 9-2012 دیمه‌نی توندوتیژی و خوێنڕشتنیان بڵاوکردووەتەوە و لێیان نەنوسیوە "نا بێت منداڵ سەیری بکات". و هةموو مانطيَك راثؤرتي ثيَشيَلكارييةكان بلآودةكةينةوة.
له‌سه‌ره‌تا کاری گروپه‌که‌مان به‌وشێوه‌یه ده‌ست پێده‌که‌ین، له‌پاشان قسه له‌سه‌ر بواری دیکه‌ش ده‌که‌ین.
لەکاتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەمان بەناوی (منداڵانی کوردستان بپارێزن له شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان) لە 13-8-2012 دا، خۆشبەختانە زۆربەی دەزگاکانی راگەیاندن هاتن بەدەم هەڵمەتەکەمانەوە و بەشێوەی جیاجیا ئەو پرسەیان وروژاند، هەروەها زیاتر له سه‌دان که‌سایه‌تی و مامۆستای زانکۆ ، رۆژنامه‌نوس و رێکخراوو گروپه‌کان پشتیوانی خۆیان بۆ ناردووین، لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی هەموویان بکەین.
هیوادارین لە هەموو لایەک لەم هەنگاوەشماندا پشتگیرمان بکەن و لەپێناو کارکردن بۆ بنیاتنانی ئاشتەوایی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگاکەماندا هاوکار و پشتیوانمان بن.
راپۆرتی تۆمارکردنی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان، کارێکی گەورەو گرنگە، بۆئەوەش ئەم داواکارییانەمان هەیە لە سەرجەم هاوڵاتیان و چین و توێژەکان و کەناڵەکان:
1- داواکارین لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن چ ناوخۆیی چ ئاسمانییەکان، تکایا لەسەر هەموو ئەو بڕگەو فیلمانەی کە توندوتیژی رەفتاری و گوفتارییان تیایە ، بنوسن بۆ منداڵ شیاو نییە تەماشای بکات، چونکە ئێمە لە رۆژی 1-9-2012 دەستدەکەین بە تۆمارکردنی و وەک پێشێلکاری بواری دەروونی و کۆمەلایەتی تۆمار‌و بڵاویدەکەینەوە. و هةموو مانطيَك راثؤرتي ثيَشيَلكارييةكان بلآودةكةينةوة.
2- داوا لە هەموو توێژەکان دەکەین، بە ناردنی پێشنیار‌و سەرنج هەنگاوەکەمان دەوڵەمەندبکەن، .ئێمە بۆ بەردەوامیدان لەسەر ئەم کارەمان پێویستمان بە هاوکاری هەموو چین توێژەکان هەیە.
3- تکایا هاوکار و دەستبارمان بن بەناردن و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەکی دەروونی و کۆمەلایەتی کە تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەیکەن، دەتوانن بە مۆبایل یان بە هەر شێوەیەکی دیکە، پێشێلکارییەکە تۆماربکەن بۆ ئەو ئیمەیڵ و ناونیشانانەی خوارەوە بۆمان بنێرن. یەکێک لەو پێشێلکارییەی کە ئێمە لەم قۆناغەدا کاری لەسەر دەکەین و تۆماری دەکەین، نیشاندانی دیمەنی توندوتیژ و خوێنڕشتن، ئەگەر لەسەری نەنوسرابێت "تەماشاکردنی بۆ منداڵ شیاو نییە".
گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا هه‌رێمی كوردستان كه چی ئه‌وانه‌ی ئێستا 17% به ئێمه ره‌وا نابینین. هاوكات داوای له لایه‌نه عێراقیه‌كان چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه "كهپشی فیدا". فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ی بینین له به‌غدا خۆدزینه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ن خۆڵ بكه‌ن، به‌چاوی خه‌ڵك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و وا پیشان بده‌ن كه عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌نها هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه، له كاتێكدا كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ زۆر گه‌وره‌تره له‌وه.
ڕوونیشكرده‌وه كێشه‌ی عێراق له‌هه‌موو عێراقه نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ئومێد و چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه چی هه‌وڵده‌درێت پیشان بدرێت هه‌رێمی كوردستان بۆته كێشه یان سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان شتێكه جیا له‌عێراقی فیدراڵ و دیموكراسی و فره‌یی كه له‌ده‌ستووردا هاتووه، هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین سیسته‌می سیاسی له‌عێراق گۆڕدرا، زه‌مه‌ن گۆڕدرا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌ی بینین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بی تێدا ده‌كرێت نكۆڵی له‌بون و ناسنامه‌ی میلله‌تان كراوه‌و به‌شیان خوراوه له‌و ئاین و نه‌ته‌وانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی كه مینه هه‌بوون و عێراقیش یه‌كێك بووه له‌وانه.
ڕوونیشكرده‌وه عێراق ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستپێكردووه و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه سه‌ركه‌وتن، بووه به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌خشین بۆ گه‌لێك له‌وڵاتان و میلله‌تان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئازادی خۆیان هه‌نگاو بنێن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون مافن به‌ده‌ست بههاتوون نه‌به‌خشراون به ئێمه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ لهحوكمڕاندان له‌عێراق به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی عێراق لێره نه‌بوون، به‌ڵام ئێمه به‌ر له‌ڕووخانی ڕژێم لێره بووین، له ساڵی 1991ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی حوكمڕانیمان دامه‌زراند، ویستیمان ببین به‌نموونه‌یه‌ك بۆ ئایندهی عێراقێكی دیموكراتی و فره‌یی، كه لێدوانه‌كانی به‌غدا ده‌بینین به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ند دانیشتوون و بڕیار بده‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌ستووری عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستوورێكه جه‌خت له‌سه‌ر هاوبه‌شی له‌ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی له‌بڕیاردان و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه ده‌كات، كه ئێمه ئه‌وه نابینین له‌به‌غدا.
زیاتر وتی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراق بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ند بوون به‌م بڕگه و بابه‌ته ده‌ستووریانه‌ی كه ڕێگه خۆشكهرهن و نه‌خشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی داناوه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین عێراق كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و كێشه‌ی نه‌بوونی سیاسه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئایندهی عێراق، كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان نییه.
له‌باره‌ی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا گوتی" هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی زیاتر له 17%یه،ئێمه له 17%مان قبوڵ كرد وه‌كو نه‌رمی نواندن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری له‌عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا به‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وكات عێراق ڕێژه‌ی دانیشتوانی زۆر كه‌متر بوو، لێدوانی به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا وه‌كو ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زیاتر ببن و هه‌رێمی كوردستان هیجی زیاد نه‌كردبێت و به‌ره‌و پاشه‌وه كشابێت.
ئه‌و ڕوونیشكرده‌وه زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر چووه‌ته پێش و نه‌رمی زۆریشی نواندووه هه‌رێمی كوردستان ویستویه‌تی ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێبكرێت تاوه‌كو بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و مسۆگه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا ده‌ی بینین مزایه‌ده‌ی سیاسیه ته‌نها لێدوانه و ته‌نها هه‌وڵه بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و گۆڕینی هاوكێشه سیاسیه‌كان و گۆڕینی سروشتی كێشه‌كانه و پیشاندانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تر، بۆیه چاره‌سه‌ری عێراق لهبڕوابوونه به دیموكراسی و بڕوابوونه به فیدراڵی و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لان و ڕێزگرتن له‌م ده‌ستووره‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، بۆیه ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری چاره‌سه‌ر بووه به‌پێی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی فره‌یی بێنینه كایه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌موو عێراق.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گازه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت گاز له‌عێراق ده‌رچووبایه به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور ئه‌مڕۆ عێراق ئه‌م كێشانه‌ی نه‌ده‌بوو، هاتنی كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت به‌تایبه‌ت كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان نیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری ڕاستی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌بڕوای ته‌واوه هاته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به‌سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ هه‌موو دۆست و نه‌یارانیش ده‌سه‌لمێنرێت له دوا ڕۆژ كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان گرتویتهبهر باشترین سیاسه‌ته له خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عێراقه چیتر پێویست ناكات چ له‌ناوخۆ و چ له به‌غدا و ده‌ره‌وه به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر ڕوونه هیچ شتێكی نه‌شاردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه زۆر به‌كراوه‌ی و زۆر به شه‌فافی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان گرێبه‌ستی كردووه هه‌م وه‌كو سومعه‌تی خۆی بۆ هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئاماده‌نین ناوی خۆیان بدۆڕێنن ئه‌گه‌ر نه‌زانن سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت و ئایندهی ڕوون نه‌بێت، بۆیه ئێمه هیوامان وایه چیتر ئه‌م جۆره لێدوانه له‌به‌غدا نه‌درێت، چونكه ئه‌م جۆره لێدوانانه ته‌نها گۆڕین و بردنی كێشه‌كانه به ئاراسته‌یه‌كی تره نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو ئاماده‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.
له‌باره‌ی پرسی كۆنگره‌ی نیشتمانی فه‌لاح مسته‌فا ڕوونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و پابه‌ند بوون نه‌بێت به‌م ده‌ستوره‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بێته ڕێ نیشانده‌ر و نه‌خشه‌ڕێگا ئه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌م كێشانه هه له‌م چوار چێوه‌یه ده‌بن، زۆرێك لهدیبلۆماتكاران كه له‌ساڵی 2003ه‌وه له‌عێراق بوون و ئێستاش ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق ده‌ڵێن پرسه‌كان و كێشه‌كان هه‌مان پرس و كێشه‌ن ماون به‌بێ چاره‌سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز نه‌بووه له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هیوادارین لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌م ڕاستیه خۆیان لانه‌ده‌ن و چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه كهپشی فیدا و هه‌موو كێشه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بشكێننه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنه و سیسته‌مێكی باشی حوكمڕانییه و ئێمه ده‌توانین سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان باشتریش بكه‌ین و عێراقیش سوود له‌مه وه‌ربگرێت.
دوای كشانەوەی هێزەكانی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای كوردستان، ئێستا گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ و زۆر ماڵی نێو شارەكەش بوونەتە كێڵگەی چاندن و بازرگانیكردن بە حەشیشەوە، بەگوتەی بەرپرسانی ئاسایشی كوردی لە كۆبانێ "كەم گوند هەیە سەرقاڵی حەشیش چاندن نەبن".
رۆژین حەمید، یەكێك لەوانەی بەرپرسی ئاسایشە لە كۆبانێ بە (رووداو)ی گوت، لە ماوەیەكی كەمدا حەشیش چاندن لەم ناوچەیە بووەتە "دیاردە" و كەم شوێن ماوە كە ئەو سەردانی كردبێ و حەشیشی تێدا نەچێندرابێت "تەنانەت لەسەربانی ماڵەكانیش چاندوویانە".
سەبارەت بە دەستگیركردنی خەڵكیش لەسەر ئەو كارە، رۆژین گوتی "تائێستا كەسمان دەستگیرنەكردووە، چونكە خەڵكێكی زۆر بەو كارەوە سەرقاڵن، ئەگەر وابێ دەبێ هەموو میللەت بگرین".
تاران- شازده‌هه‌مین بهراڤی ڕێکخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان به میواندارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌کشه‌ممه 26ی ئه‌گێست/ 5ی خه‌رمانان، له تارانی پایته‌خت ده‌سپێده‌کات. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له شازده‌هه‌مین بهراڤی بێلایه‌نه‌کان که به گه‌وره‌ترین ڕووداوی سیاسی مێژووی ئێران و گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتان له ئاستی جیهان پاش ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت؛ 137 وڵاتی ئه‌ندام و چاوه‌دێر و 20 ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندام له بزووتنه‌وه‌که به‌شدار ده‌بن.
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ ئاستی وه‌فده‌کانی به‌شداربوو له بهراڤی بێلایه‌نه‌کان، ڕایگه‌یاند که تا ئێستا ئاستی به‌شداریکردنی 120 وڵات و 6 ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م بهراڤییهدا دیاریکراوه. ڕامین مێهمانپهرهست شه‌ممه 25ی ئه‌گێست/ 4ی خه‌رمانان، له پرێس کۆنفڕانسێک تایبه‌ت به ده‌سپێکردنی شازده‌هه‌مین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له تاران ڕایگه‌یاند که لیستی 50 سه‌رپه‌رشتیاری وه‌فدی وڵاتان له ئاستی سه‌رۆکایه‌تی؛ که پێک دێن له سه‌رۆک کۆمار، پاشا، سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک کۆمار گه‌یشتۆته ده‌ستی ئێران و 30 وه‌فدیش له ئاستی وه‌زیران به‌شدار ده‌بن. زیاتر وتی: 27 سه‌رۆک کۆمار، 2 پاشا، 7 سه‌رۆک وه‌زیر، 9 جێگری سه‌رۆک کۆمار، 2 سه‌رۆکی په‌رله‌مان، نێزیک 5 نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی وڵاتان و 23 وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند وه‌زیری دیکه‌ی وڵاتان وه‌کوو سه‌رپه‌رشتیاری وه‌فد، به‌شداری بهراڤی تاران ده‌که‌ن.
له‌م بهراڤییهدا تاران پێشوازی له 7هه‌زار میوانی بیانی له 150 وه‌فد ده‌کات و له ماوه‌ی به‌ڕێوچوونی بهراڤییهکهشدا هه‌موو ناوه‌نده حکوومییه‌کان داخراو ده‌بن. شه‌ممه لێژنه‌کانی کارناسیی وڵاتانی ئه‌ندام گه‌یشتنه تاران و یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێژنانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له ڕۆژی دووشه‌ممه پرۆسه‌ی هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ به‌شداری کردنیان له دانیشتنی هاوئاهه‌نگی ڕێکخستنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کات و ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رکرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌ندام ده‌گه‌نه تاران و پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به شێوه‌ی فه‌رمی بهراڤییهکه له ئاستی سه‌رکرده‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
له‌و بابه‌تانه‌ی که له به‌رنامه‌ی کاری بهراڤیدا دانراوه، "بهڵگهکهیهتی" که خۆی له سێ به‌ش و 688 به‌ند ده‌بینێته‌وه؛ تایبه‌ت به هاوکێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندن و مافی مرۆڤ. له بابه‌تی هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه، چه‌ندین ته‌وه‌ر له به‌ڵگه‌ی دیاریکراودا پێشبینی کراوه، هاوپێوه‌ند به فه‌له‌ستین، عێراق، ئه‌فغانستان و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌گه‌ر کۆده‌نگی له‌سه‌ریان ببێت ئه‌وا له به‌ڵگه‌ی کۆتایی ئه‌هێنرێن.
بڕیاره له په‌راوێزی بهراڤییهکهدا تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا گفتوگۆ بکرێت و ئێران پلانی خۆی هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته و بۆ کۆتایی هینان به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، ده‌خاته ڕوو.
بان کی مۆن، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بهراڤی بێلایه‌نه‌کان له ئێران به‌شداریی ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری میسر و کیم یونگ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆریای باکوور، یه‌کلایی بۆته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که هیچ وه‌فدێک له تورکیا به‌شداری له‌م بهراڤییه ناکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان نییه. ڕامین مێهمانپهرهست وێرای ئاماژه به‌وه‌یکه تورکیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی په‌یمانی ئاتڵانتیکی باکووره و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی له بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان ئه‌ندام نه‌بوون له هاوپه‌یمانێتییه لهشکهرییهکانه، ڕایگه‌یاند که ئێران بانگهێشتی عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆک کۆماری تورکیای کردووه وه‌کوو میوانی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مان ڕۆژ هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئه‌رته‌ش له تورکیا هه‌ر بۆیه پێناچێت هیچ وه‌فدێک له‌و وڵاته به‌شداری له‌م بهراڤییهدا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ڵین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له سێپتێمبری 1961 له بێلگراد به ئه‌ندامێتی 25 وڵات به‌ڕێوه‌چوو. بهراڤی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌ر سێ ساڵ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی بێلانهیهکان له هه‌ر خولێکی دا ده‌سپێردرێته ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی که میوانداری ده‌کات و کۆماری ئیسلامی ئێران که میواندارێتی شازده‌هه‌مین بهراڤی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌کات له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه که به دووه‌مین گه‌وره ڕێکخراوه‌ی سیاسی جیهان پاش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێته‌ئه‌ژمار، وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئێران له ساڵی 1979 و پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی بوو به ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان، هۆکاری ئه‌وه‌یکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه نه‌بوو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌م وڵاته له په‌یمانی له‌شکه‌ریی به‌غدا(سێنتۆ) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌ندامێتی وڵاتان له‌و ڕێکخراوه‌دا ئه‌ندام نه‌بوون له هیچ په‌یمانێکی له‌شکه‌ریی بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یکه وڵاتانی ئه‌ندام ده‌بوو سه‌ربه هیچ یه‌ک له دوو جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا و ڕۆژوڵات نه‌بوونایه.
زیاتر له 100000 پۆلیس به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی شانزده‌هه‌مین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له ئه‌ستۆدایه و به وته‌ی سه‌ردار ئه‌حمه‌د ڕادان، جێگری سه‌رۆکی پۆلیسی تاران کۆنتڕۆڵی چڕوپڕی سنووره‌کانی ئێران گه‌یشتووته ئاستی سه‌داسه‌د و خاڵه‌کانی پشکنین له نێوان شاره‌کان و ڕێگاکان به‌ره‌و تاران به شێوه‌یه‌کی چڕ له چالاکیدان.
سەرچاوە: کوردپرێس
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات له ناوچه دابڕاوه‌كان. له‌تیف شێخ موسته‌فا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ( ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی) راگه‌یاندووه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست داده‌به‌زێت".
به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌ڵێ "گۆڕان ته‌نیا له ناوچه دابڕاوه‌كان به یه‌ك لیست داده‌به‌زێت له‌گه‌ڵیاندا و ناوچه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به لیستێكی جیاواز و سه‌ر به‌خۆ داده‌به‌زێت". حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێ"گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆنه و ناكرێ له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بكات، چونكه له‌گه‌ڵ ئامانج و دروشمه‌كانی ناگونجێت".
مێژوونووسی نێوداری كورد د.جەمال رەشید ، ماوەی هەفتەیەكە لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی مەترسیدارە. د.جەمال رەشید كە ماوەی 6 رۆژە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هۆڵەندایە، بەهۆی لێدانی جەلتەی مێشكەوە، باری تەندروستی زۆر خراپە و لە قسەكردن وەستاندوویەتی. هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری شەكرەكەی ، چارەسەركردنی زۆر سەختە.
د.جەمال رەشید، كە خەڵكی شاری كەركووكە، بە تواناترین مێژوونووسی مێژووی كۆنی كوردستان و ناوچەكەیە لەنێو كورددا، خاوەنی چەندین كتێبی گرنگە لەسەر مێژووی كۆنی كورد و كوردستان و ناوچەكە. (رووداو) هیوای چاكبوونەوە بۆ د.جەمال رەشید دەخوازێت.
سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێ ئەگەر جەنگ لەگەڵ ئێران رووبدات، ئەوا کوردەکان پاڵپشتی لە رژێمی ئێران ناکەن. ئەمڕۆ هەینی، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە رایگەیاند "ئێمە پاڵپشتی لە هێڕشی سەربازی بۆسەر ئێران ناکەین بەڵام ئەگەر هاتوو وڵاتانی رۆژئاوایی لەگەڵ ئێران کەوتنە جەنگەوە ئەوا کورد به هیچ شێوەیەک پاڵپشتی لە رژێمی تاران ناکات".
عەبدوڵڵا موهتەدی سەبارەت به هۆکاری بەشداری نەکردنی کورد لە خۆپێشاندانەکانی دوو ساڵ لەمەو بەری ئێران رایگەیاند "بزووتنەوەی سەوز هیچ ئاماژەیەکی بە خواستی نەتەوە نافارسەکانی ناو ئێران نەکرد و خواست و خۆپێشاندانەکانی خۆی تەنیا لە تاران‌دا سنووردار کردبووەوە و ئەوە گەورەترین هەڵەی بزووتنەوەی سەوز بوو".
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران خواستی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەرقەراری سیستەمی فیدڕاڵی لە ئێرانی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی دووپات کردەوە و گوتی "لە ئێران جگە لە نەتەوەی فارس 5 نەتەوەی دیکە به زمان و کەلتوور و تایبەتمەندی خۆیان دەژین کە لە هەموو مافەکانیان بێبەش کراون".
عەبدوڵڵا موهەتدی وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر خەباتی ئاشتیخوازانەی کۆمەڵە بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە ئێران رایگەیاند "لە سەردەمی ئێستادا کە وڵاتانی جیهان لە گۆڕانکاریدان، درێژەدان به خەباتی چەکداری ئەستەم و دژوارە و ئێمە ئێستاکە بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانمان خەباتی سیاسی و کەلتووریمان هەڵبژاردووە".
رێکەوتی 21/8/2012، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان،رێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە تێیدا هەردوولا جەخت لەسەر رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرقەرار کردنی سیستەمی فیدڕاڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بنەمای فیدڕاڵیزمی نەتەوەیی و جوگرافیایی دەکەنەوە. ئەو دوو حێزبە هیوادەخوازن ئەو رێککەوتننامەیە ببێتە هۆی لێک نزیک کردنەوەی سەرجەم هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی کوردی لەو پارچەیەدا.
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت دەکاتەوه لەپتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد . تاڵەبانی دەڵێ "پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد کاریگەری و کاردانەوەی ئیجابی بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێت".
ئەو قسانەی تاڵەبانی لەمیانەی ئەو دیدارەهات کە ئێوارەی رۆژی 23-8 لە شوێنی پشوودانی خۆی لەئەڵمانیا لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ئەنجامیدا. لەدیدارەکە محەمەدی حاجی مەحمود خۆشحاڵی خۆی بەسەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی مام جەلال و بڕینی قۆناغەکانی چارەسەری سروشتی دەربڕی و هیوای خواست بەزوویی بگەڕێتەوە بۆ وڵات و رۆڵی سەنگینی خۆی لەچارەسەری کێشەکاندا ببینێت. لای خۆشیەوە، مام جەلال سوپاسی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیەو سڵاوی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کرد.
PUKmedia
سه‌ركرده‌ی پارتێكی كورد له سووریا ده‌ڵێ "له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی نین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه". عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه دوو رۆژ له‌ومه‌به‌ر له پاریس ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند "گفتوگۆی چڕ له ئارادایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی". گوتیشی "به جیدی كارده‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌و حكومه‌ته به‌په‌له رابگه‌یێنین كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارده‌بن". ئه‌و لێدوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
مه‌حمود محه‌ممه‌د، ناسراو به (ئهبوسابر) سه‌ركرده له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایده‌گه‌یێنێ "ئێمه ئه‌و داواكاری و هه‌نگاوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی نین". ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ڵێ"ئێستا كاتی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئینتیقالی نییه، به‌ڵكو كاتی ئه‌وه‌یه بۆ رووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا یه‌ك بخرێن، نه‌ك پێكهێنانی حكومه‌تی ئنتیقالی ".
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا پێیوایه "پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه ناكات".
گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل دەڵێ حکومەت و میدیاکانی تورکیا دەیانەوێ ئێمە لە تەقینەوەکەی ئەنتاب تێوەبگلێنن. بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG به (رووداو)ی راگەیاند "هەم حکومەت و هەم میدیاکانی تورکیا دەیانەوێ بەرپرسیارێتی تەقینەوەکە بخنە سەر ئێمە کەچی هەموو کەس دەزانێ ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو تەقینەوەیە نەبووە. ئێمە بەدژی هاوڵاتیانی سیڤیل هیچ هێڕشێک ئەنجام نادەین و خەڵکی مەدەنی ناکەینە ئامانج".
بەختیار دۆغان راشیگەیاند "کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، رایگەیاندبوو کە لەماوەی جەژندا ئێمە هیچ چالاکییەکی ئەنجام نادەین و گەریلاکانمان پابەندی ئەو بڕیارە بوون و هیچ هێڕشێکیان بۆ سەر سوپای تورکیا ئەنجام نەدابوو".
لە 20/7/2012، تەقینەوەیەک لە ناوچەی دیلۆکی پارێزگای ئەنتاب لە باکووری کوردستان روویدا کە بەهۆیەوە 9 کەس کوژران و زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون و زۆربەی کوژرا و برینداربووان خەڵکی مەدەنی بوون.
بەختیار دۆغان سەبارەت به بەردەوامبوونی هێڕشەکانیان لە ناوچەی شەمزینان رایگەیاند "لە شەمزینان زۆر ناوچەی وەک گەوەر، گەلێ چەلی، گردێ، سەرێ سێوی، بلیجان لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندایە. گەریلاکانمان لە سەرجەم شەمزینان بڵاو بوونەتەوە بەڵام بۆ ئەوەیکە نەبنە ئامانجی هێڕشەکانی سوپای تورکیا شەڕی پارتیزانی بەرێوە دەبەن و جار بەشێوەی نهێنی و جار بەشێوەی ئاشکرا لەو ناوچانە چالاکی ئەنجام دەدەن".
گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG گوتیشی "گەریلاکانمان هەر شوێنێکیان بوێت کۆنتڕۆڵی دەکەن بەتایبەت لە زۆر شوێن بازگە دادەنێن و کۆنتڕۆڵی جادەکان دەکەن و ئەوە بەشێکە لە ستراتیژی نوێی HPG بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی شەمزینان". لە 23/07/2012 گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل هێڕشێکی بەربڵاویان بۆسەر سەربازگەکانی ناوچەی شەمزینان دەست پێ‌کرد و لەو رێککەوتەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەو ناوچانە بەردەوامە.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى كانبێراتایمزى ئوسترالى له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌كى روونتر پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌كه‌نار ده‌ریاكانى وڵاتهكهىو گشت هاوكارییه‌كانیان ببڕێت. چوارشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته یاسایه‌كى ده‌ركرد بۆ بڕین‌و وه‌ستاندنى هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كى مرۆیى‌و ته‌كنیكى بۆ په‌نابه‌رانى نایاسایى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به به‌له‌م له رێگه‌ى (ئه‌نده‌نوسیا، مالیزیا، سریلانكا)وه ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌ى.
ستیفن سمیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه "ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له هه‌ره تووندترین ئه‌و یاسایانه‌ى دۆخى په‌نابه‌رێتى كه تاوه‌كو ئێستا ئوسترالیا ده‌ریكردووه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌وڵه بۆ كۆتایى هێنان به كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌مان"، گوتیشى "له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌دا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چه‌ند كه‌مپێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانهو پاشان كه‌مپه‌كان ده‌بن به كه‌مپى به‌رده‌وامى، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان ده‌بن".
جولیا گیلارد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گوتى "كه‌مپه‌كان بۆ راگرتنى لێشاوى په‌نابه‌رانى نایاساییه‌و دواى گوێگرتن له كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌ى په‌نابه‌ران ده‌نێردێنه‌وه وڵاتى خۆیان یان وڵاتانى دیكه". مشتومڕێكى زۆر گه‌وره له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانى ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیۆندا هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تى په‌نابه‌رانى نایاسایى بدرێ یان نا، ئێسته هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان نه‌درێ.
گیلارد گوتیشى "به‌ڵێ ئه‌مه بڕیارێكى توونده، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌یه چیدیكه خه‌ڵك له‌ناو ئاودا نه‌خنكێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ مردن راگرین". به‌ڵام سارا هانسن، ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستى ئۆپۆزیسیۆن گوتى "ده‌بێت رێگه‌ى باشتر بگرینه‌به‌ر بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك له ده‌ریا نه‌ك بڕینى یارمه‌تیان".
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌هرام" چاپی میسر وتی: "تورکیا کورده‌کانی سووریا و تیرۆرستان له باکووری سووریا جیاواز له یه‌کتر ده‌زانێ و هه‌رگیز ڕێگه نادات سووریا ببێته مۆڵگه‌یه‌ک بۆ ڕێکخراوه‌کانی به وته‌ی ئه‌و، تیرۆریستیی په‌که‌که و ئه‌لقاعیده." ئۆغڵۆ به ئاماژه به‌وه‌یکه په‌که‌که و ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددین له‌سه‌ر ئاسایش و پاوه‌جێی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره هه‌موو ڕێوشوێنێکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نائارامییه‌ک له سنووره‌کانی تورکیا گرتۆته‌به‌ر و له ئاماده‌باشیدایه.
داوود ئۆغڵۆ زیادی کرد: تورکیا و سووریا سه‌ره‌ڕای بوونی مێژوویه‌کی هاوبه‌ش و دێرینه، سنووری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی نێزیکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه و ناکرێ ئه‌نقه‌ره له به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی سووریا بێده‌نگ بێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و کوژران و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته وتی: پێشتر هۆشداریمان به سووریا دابوو له باره‌ی ئه‌وه‌یکه به‌هاری عه‌ره‌بی به‌مزووانه ده‌گاته ئه‌و وڵاته‌ش. زیاتر وتیشی: تا ئێستا 26 جار سه‌ردانی سووریام کردووه و دڵنیام له‌وه‌یکه ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی کۆتایی هێنان به قه‌یران له‌و وڵاته و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاوه‌جێیی بۆ سووریا یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگای جیهانییه. ئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی ئێران و ڕووسیا له چاره‌سه‌ریی پرسی سووریا کرد و وتی: مۆسکۆ و تاران ده‌توانن ڕێکارگه‌لێک پێشنیار بکه‌ن که سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ریی قه‌یران، پاوه‌جێیی بگه‌ڕێنێته‌وه سووریا.