سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی زووماری کرد و سنووری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەسەر کردەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەی زووماری کرد و لە گوندی قاهیرە (سنووری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق) لەگەڵ فەرماندە و پێشمەرگەکانی لیوای 8 و لیوای 4 کۆبووەوە.
عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "ئەو سەردانە بۆ دەستخۆشی کردن لە خۆڕاگری هێزی پێشمەرگە بوو و ئەو سەردانە بووە هۆی دڵخۆشی و ورەبەرزبوونی هێزی پێشمەرگە. هێزی پێشمەرگەش بەڵێنیان به سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کە تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لە خاک و سنووری کوردستان دەکەن و به هەموو توانایەک بەرەوڕووی هێڕشکاران دەبنەوە". عەمید هاشم سیتەیی راشیگەیاند "سەرۆک بارزانی لەم سەردانەیدا لەگەڵ موختاری گوندی قاهیرە کۆبووەوە و گوێی لە ویست و داخوازییەکانی دانیشتوانی قاهیرە گرت".
گوندی قاهیرەی سەر به ناوچەی رەبیعە کە سەرجەم دانیشتوانی عەرەبن، دوایین سنووری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقە. فەرماندەی لێوای 8ی هێزی پێشمەرگە گوتیشی "بە هۆی ئەوەی خاڵی رەبیعە ئاخرین خاڵی سنووری نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراقە ئێمە پێشنیارمان به سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەو خاڵە بە ناو بەرێزیان بکرێت و ئێمە پێی دەڵێین خاڵی رەبیعە سەرۆک".
بارزانی لە گوتەیەکدا، سوپاسی خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کرد لە بەرامبەر رێگە نەدان به دەربازبوونی سوپای عێراق بۆ ناو ناوچە کوردییەکان و رایگەیاند "سڵاوی خەڵکی کوردستانم بۆ هێزی خۆراگر و سەربەرزی پێشمەرگە هێناوە و بەناوی خۆم و خەڵکی کوردستان سوپاسی خۆراگریتان دەکەین". بارزانی لە گوتەیەکدا، سوپاسی خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کرد لە بەرامبەر رێگە نەدان به دەربازبوونی سوپای عێراق بۆ ناو ناوچە کوردییەکان.
لە رێکەوتی 27/7/2012 لیوای 37 و 38 ی سه‌ر به فیرقه‌ی 10ی سوپای عێراق ، هاتنە نزیك گوندی قاهیره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی پارێزگای موسڵ بەڵام لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە رێگریان لێ‌کرا دەربازی ناوچە کوردییەکان بن. وەک بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێن ئامانجی سەرەکی سوپای عێراق کۆنتڕۆڵ کردنی دەروازەی پیشخابوور بووە تا بە مەبەستی یارمەتیدانی رژێمی سووریا دەست بەسەر تاکە دەروازەی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا دابگرن.
دەروازەی سنووری پیشخابوور دەکەوێتە قەزای زاخۆ و هەرێمی کوردستان تەنها لەو رێگەیەوە به رۆژئاوای کوردستان بەستراوەتەوە.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی وەڵامی هەر كارێكی "گەمژانە" و هێرشێكی ئەمەریكا دەداتەوە كە بێەوێت بۆ سەر سووریا ئەنجامی بدات. هاوكاری و پشتیوانیی ئێران بۆ ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، لەوەتەی شۆڕش لەو وڵاتەدا بەرپا بووە، درێژەی هەیە و ئێران پێی وایە ئەوەی لە سووریا ڕوو دەدات شەڕێكی بە وەكالەتە كە ئیسرایل و وڵاتانی ڕۆژاوا بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگەیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەرپایان كردووە.
جێگری به‌شی كولتووری و پڕوپاگه‌نده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، محەممەد عەلی ئاسودی، دەڵێت "ئەگەر ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر سووریا، ئێران و هاوپەیمانەكانی سووریا بەرنگاری دەبنەوە. بەپێی هەواڵێكی "ڕیتەرز" ئاسودی دوێنێ ئەم لێدوانەی بۆ ماڵپەرێكی گەنجانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، بەڵام دواتر لا براوە. بەشی فارسیی پێگەی جامی جەمیش هەمان هەواڵی گواستبووەوە. ئاسودی چۆنیەتیی بەرنگاربوونەوە و وەڵامدانەوەی وڵاتەكەی لە ئەگەری هێرشی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای ڕوون نەكردووەتەوە، بەڵام گوتوویەتی كە هاوپەیمانانی سووریا وابەستەی ڕێككەوتنی بەرگریی هاوبەش دەبن، ئەگەر ئەمەریكا هێرش بكات.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە هەروەها دەڵێت "لە ئەگەری كردەی گەمژانەی ئەمەریكا و هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا، رَیككەوتنی نێوان هاوپەیمانانی سووریا جێبەجێ دەكرێت." ئێران و سووریا لە ساڵی 2006 ڕێككەوتنێكیان واژۆ كردووە، بەڵام وردەكاریی ڕێككەوتنەكە و بەشداریی وڵاتانی دیكە لەو ڕێكەوتنە و واژۆكردنی نەخراوەتە ڕوو. ئێران، حكوومەتی ئەسەد و حیزبووڵڵای شیعەمەزهەبی لوبنانی، بە بەشێك لە بەرەی بەرگریی دژبە دەستەڵاتی ئەمەریكا و ئیسرایل دەزانێت.
نوێنه‌ری نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری سووریادا، له سه‌ره‌تای کاره‌که‌یدا، گوتی: سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی له‌م کاره‌دا زۆر ره‌شبینه. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی دیپلۆماتکاری کۆنه‌کاری به ره‌گه‌ز جه‌زایری دوای دهستلهکارکێشانهوەی کۆفی ئه‌نان له به‌رپرساره‌تیی نوێنه‌رایه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی، وه‌ک جێگره‌وه بۆ ئه‌م کاره راسپێردرا. چالاکان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی سووریاوه تا ئیشتا، زیاتر له 20 هه‌زارکه‌س کورژاون و رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریاش ده‌ڵێت، ته‌نیا له مانگی رابردوودا زیاتر له 5هه‌زر که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیبراهیمی گوتی: ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه من ده‌ترسێنێت. هه‌ر له‌ئێستاوه که ده‌ڵێن خه‌ڵک خه‌ریکن ده‌مرن و تۆ چی ده‌که‌ی؟ و ئێمه‌ش کارێکی به‌رچاو ئه‌نجام ناده‌ین، ئه‌مه‌یان خۆی زۆر ترسناکه. ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی رۆژی شه‌ممه، کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ی، داوای له لایه‌نه‌کانی سوریا کرد، کۆتایی به خۆێنڕشتن بهێنن و رایگه‌یاند: حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د زیاترین ئه‌رک و به‌رپرساریه‌تیی له سه‌ر شانه.
ئیبڕاهیمی، هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته حکومه‌تی سوریا زۆر به خێرایی بگۆڕێت و رێگه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵکی سوریا بهداخوازه ره‌واکانیان بدۆزێته‌وه. ئه‌خزه‌ر ئیبڕاهیمی پێشترێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زایر بووه و پاشان له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کاندا پۆستی هه‌ستیاری وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م رێکخراوه له ئه‌فغانستانی پێ سپێردراوه.
PNA
هەر دوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە سەبارەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی. كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال نێردرابێت و تێیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیان كردبێت.
ده‌قی روونكردنهوهکە:
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیاییدا هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه، كه گوایا ئێمه (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح) نامه‌یه‌كمان بۆ جه‌نابی مام جه‌لال نوسیبێ و تیایدا داوامان لێكردبێ كه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشوتریش وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه به‌پێویستمان زانی خۆشمان به‌ڕای گشتی رابگه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته‌و ئێمه هیچ نامه‌یه‌كی له‌و جۆره‌مان نه‌نوسیوه‌و بۆچونه‌كانی خۆمان به‌ڕاشكاوانه له‌ناو ده‌زگاكانی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسیی‌دا باس ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و به‌هێزی و به‌گوڕی یه‌كێتی به‌دروشمێكی راست و به‌پێداویستییه‌كی تێكۆشانی خۆمان و هه‌موو یه‌كێتییه‌كانی ده‌زانین
سوپاستان دەکەین بۆ هاوکاریتان لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەفزیۆن.
رۆژی 27-8-2012 بەیاننامەی ئاگادارکردنەوەمان بڵاوکردەوە، تیادا ئەوەمان روونکردەوە کە لەرۆی 1-9-2012 ـەوە دەستدەکەین بە تۆماری پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵە تەلەفزیۆینییەکان، و لە سەرەتای مانگی 10-2012 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانتان بڵاودەکەینەوە.
ئێمە لە دوێنێوە دەستمان کردووە بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان.
راپۆرتی تۆمارکردنی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان، کارێکی گەورەو گرنگە، هەرچەندە ئێمە تیممان هەیە بۆ تۆمارکردن، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەی کەناڵەکان زۆرە، بۆیە پێویستمان بە هاوکاری بەڕێزتان و کەسانی دیکەیە.
تکایا هاوکار و دەستبارمان بن بەناردن و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەکی دەروونی و کۆمەلایەتی کە تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەیکەن، یەکێک لەو پێشێلکارییەی کە ئێمە لەم قۆناغەدا کاری لەسەر دەکەین و تۆماری دەکەین، نیشاندانی دیمەنی توندوتیژ و خوێنڕشتن، ئەگەر لەسەری نەنوسرابێت "تەماشاکردنی بۆ منداڵ شیاو نییە".
هەر بەڕێزێک حاڵەتێکی لەو جۆرەی بینی ، لەسەر ئەم شێوەیە تۆمارکردنەکەمان بۆ بنێرن:
ناوی کەناڵ:
رۆژ:
کاتژمێر:
ناو و ناونیشانی بڕگە توندوتیژەگە، هەواڵەکانە، یان دراما و فیلمێکە:
وەسفێکی کورت، واتە بڕگە توندوتیژەکە چی بوو:
ئەگەر بە مۆبایل یان هەر شێوازێکی دیکە وینەی بڕگەکە بگیرێت باشترە، ئەگەرنا هەر زانیارییەکانمان بۆ بنێرن.
زانیارییەکەمان بۆ بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
ژمارە مۆبایل: 07702201898
گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
لە فەیسبوک
http://www.facebook.com/GroupiAshti
سوپاس بؤ هاوكاريتان
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەخزەر ئیبراهیمی، نێردواری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی، داوای لە هەموو لایەنەکان لە سوریا کرد، توندوتیژییەکان رابگرن و جەختی کردەوە بەرپرسیاریەتی حکومەتی سوریا بۆ کۆتایی هێنان بەم تەنگژەیە گەورەتر دەبێ. نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە، گوتی: "پێویستە چوارچێوەیەکی سیاسی بۆ ئەم دۆخە نوێیەی سوریا دابنرێ".
ئەخزەر ئیبراهیمی ئاماژەی کرد، کاتەکە زووە باس لە هێنانی هێزی نیودەوڵەتی بۆ سوریا بکرێت و گوتی: ئەمە بە مانای شکستی هەوڵە سیاسییەکانە. هەروەها ئەخرەز ئیبراهیمی پێداگیری کرد کە لەسەر حکومەتی بەشار ئەسەد پێوستە ئەوە بزانێ گۆڕان حاشاهەڵنەگرە وپێویستە داوای رەوای گەلی سوری جێبەجێ بکات و حکومەتی سوریا لە من باشتر دەزانێ خەڵکەکەی چ ئازارێک دەچێژن. ئیبراهیمی کە لە نیویۆرک قسەی دەکرد، داوای راگرتنی توندوتیژی کرد و گوتی هەوڵ دەدات ئەو رێگرییانە لاببات کە کۆفی ئەنان تووشیان هاتبوو.
شاره‌داری شاری ئامه‌د، عوسمان بایده‌میر، له کۆبوونەوەیەی فراواندا که دوێنێ شەممە به‌ڕێوه چوو، داوای له تورکیا کرد وه‌ک عێراق هه‌رێمێکی وه‌ک هه‌رێمی فیدڕاڵی کوردستان بۆ کوردستانی تورکیا دابمه‌زرینێت. بایده‌میر، که بۆ کۆبوونه‌وه‌ی 20 هه‌زار که‌سی له شاری ئامه‌د قسه‌ی ده‌کرد، گوتی: له سه‌ده‌ی 21 و ساڵی 2012دا نابێ کوردی تورکیا بێده‌سته‌ڵات بژین و ئهرخهین بن ده‌سته‌ڵاتێکی له‌م شێوه‌یه(ی باشووری کوردستان) بۆ کوردانی تورکیاش دروست ده‌بێت.
ئه‌م کۆبوونەوە فراوانە جەماوەرییە به پشتیوانیی "به‌ده‌په" و "که‌جه‌ده" به بۆنه‌ی رۆژی یه‌که‌می ئهلیوول واته رۆژی ئاشتیی جیهانی، به به‌شداریی نزیکه‌ی20 هه‌زا که‌س له شاری ئامه‌د ساز درا، په‌رله‌مانته‌رانی وه‌ک "نورسه‌ل ئایدۆگان"، "حیسامه‌دین زهندهرلیلگلو"، ئامینه ئاینا"، "مولکیه بیرتانه" و شاردار عوسمان بایده‌میر تێیدا به‌شدار بوون.شاره‌داری ئامه‌د، گوتی: پرسی کوردان به ئۆپه‌راسیۆن و هێرشی سه‌ربازی و شه‌ڕی له‌شکری چاره‌سەر نابێت و ته‌نیا دیالۆگ و وتووێژ رێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردانه.
بایده‌میر گوتی: پرسی کوردان له ئامه‌د، ئانکارا، یان له ئۆسلۆ بێت، ته‌نیا له رێگه‌ی دانوستان وگفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. بایده‌میر، هه‌روها داوای له هه‌موو کوردان کرد یه‌کیه‌تیی خۆیان بپارێزن و گوتی زۆربوونی پارت و رێکخستنه کوردییه‌کان ده‌بێتە هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و رایگه‌یاند: با 20 پارتیی کوردیمان هه‌بن، به‌ڵام با هه‌موویان کوردستانی بن، یه‌کیه‌تیی کوردان و ئازادی و وه‌کیه‌کبوون بپارێزن. چۆن له باشووری کوردستان، له رۆژئاوای کوردستان، هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاتی کوردان دروست بوو، ئه‌م شێوازه ده‌سته‌ڵاته بۆ کوردانی ئێران و تورکیایش دروست ده‌بێت. په‌رله‌مانته‌ری شاری ئامه‌د، "نورسه‌ل ئادیۆگان"یش ره‌خنه‌ی توندی له پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان گرت و داوای کرد پرسی کوردان له رێگه‌ی دیموکراسیانه و ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ساویلكه‌ییه ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرئاوایی پێیانوابێت، سه‌رۆكی سوریا له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناو شاره‌كاندا و راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له وته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له زاكۆی مۆسكۆ، كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه رایگه‌یاند: هاوبه‌شه‌كانمان ده‌ڵێن با سه‌ره‌تا حكومه‌ت شه‌ڕ رابگرێت و هێزه‌كانی له‌ناو شاره‌كان بكشێنێته‌وه، ئه‌وه پلانێكی جێبه‌جێكردنی مه‌حاڵه.
وتیشی، ئه‌و لایه‌نانه یان ساویلكه‌ن، یان بۆ وروژاندن وا ده‌ڵێن. ئه‌وه‌شی وت، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا پێویسته له ناوخۆوه بێت، ئێمه لایه‌نگری له هیچ كهسایهیهتییهكی سیاسی ناكه‌ین، ته‌نها به‌پێی واقیع ده‌جوڵێینه‌وه. وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی کە دەڵێن لایه‌نگری گه‌لی سوریان و یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن، له‌به‌ر جیۆسیاسی خۆیانه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا.
سەرچاوە: سبەی
بەرپرسێکی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند کە ئامێری سەربازی تایبەت بە بەرگری ئاسمانییان لە ٣٠٠ خاڵی سنووری باکووری ڕۆژئاوای ئێران[ڕۆژهەڵاتی کوردستان] جێگیرکردووە. رەسووڵ ڕێزوانی کیا"، جێگری هێزی بەرگری ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشی ناوخۆ و پێش‌گرتن لە هەر چەشنە هێرشێکی دەرەکی، ٣٠٠ خاڵی "بەرگری ئاسمانی" لە سەر سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران جێگیرکردووە.
بە گوێرەی ئیسنا، ئەو کاربەدەستە سەربازییەی ئێران ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی هەستیاری هەرێمەکە و جێگیربوونی چەند بنکەی سەربازی بە قسەی ئەو دوژمنانی ئێران لە وڵاتانی جیران، کۆنترۆڵی سنوورەکان ئاستەمە بەڵام بە هۆی ئەو سیستمە کە دەیان ڕادار، مووشەک و بنکەی ئێلێکترۆنیکی کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکان، ئێران توانیوییەتی سنوورەکانی خۆی بپارێزێ. لە ڕۆژانی ڕابردوو دا، ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، پشت بەستوو بە چەند سەرچاوەی هەواڵ لە ناوخۆی وڵاتەوە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە زیادبوونی جمووجۆڵی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردبۆوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا، سپای پاسداران، کۆنترۆڵی باری ئەمنی و ئاسایشی زۆربەی ناوچە سنوورییەکان وەک مەریوان، پیرانشار، شنۆ، پاوە و قەسری شیرین وە ئەستۆ گرتبوو، دەیان خاڵی پشکنین لە هەرێمەکە بەرپا ببوو و هەژمارێکی زۆر لە بنکەسەربازییە کۆنەکان ئاوەدان کرابوونەوە و کەل و پەلی هەستیاری سەربازیان لێ جێگیر کرابوو. هەر لە میانەی ئەو جمووجۆڵە سەربازییانەش دابوو کە هێلیکۆپتێرێکی سپای پاسداران لە دەشتی وەزنێی سەردەشت کەوتبۆخوار و ٤ کەس لە ئەندامانی سپا تێیدا کوژرابوون.
شایانی باسە کە لەو مانگانەیی دوایی دا، ئەگەری هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کەوتە ڕۆژەڤی مێدیاکانی جیهان و تەنانەت ئێستاش دەگووترێ کە مومکینە ئیسرائیل، لە مانگی ئۆکتۆبر دا، هێرشێکی بکاتە سەر ئێران
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ماوەی 6 مانگی دواییدا بەشێوەیەكی شاراوە كار لەسەر پڕۆژەیەك كراوە، بۆ سووریای دوای ئەسەد. لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا 6 وۆركشۆپ ئەنجامدراون، سێ كوردیش بەشداریان لە پڕۆژەكەدا كردووە.
فەرهاد ئەحمێ، كە یەكێكە لەو كوردانە بە (رووداو)ی راگەیاند كە لە 28ی ئەو مانگەدا ئەنجامی كارەكەیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رادەگەیێنن و گوتی "هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئەڵمانیا پشتیوانی ئەم كۆبوونەوانەی ئێمە دەكەن." بڕیارە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە، بۆ راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە، لە دەزگەی زانست و سیاسەت لە بەرلین سازبكرێ. لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا ئەنجامی كاری 6 مانگی ئەو پڕۆژەیە كە لەژێر ناوی "رۆژی دوای رووخاندنی رژێمی ئەسەد" ئەنجامدراوە، رادەگەیێندرێن.
فەرهاد ئەحمێ ئاشكرای كرد كە ئەو پڕۆژەیە 6 مانگی خایاندووەو وۆركشۆپەكان لەلایەن دەزگەی نێودەڵەتییەوە ئەنجامدراون "دەزگەی زانست و سیاسەت و پەیمانگەی ئەمریكی بۆ ئاشتی پێكەوە ئەم وۆركشۆپەكانیان رێكخستبوون و هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئەڵمانیاش لە بواری لۆژجستیدا پشتیوانی ئەم كارەیان دەكرد"، گوتیشی "لە سەرەتای مانگی ئاداردا كۆبوونەوەكانمان دەستیانپێكرد و ئێمە بەگشتی 6 كۆبوونەوەمان ئەنجامدان."
فەرهاد ئەحمێ، 36ساڵ، كە لەساڵی 1996ەوە لە بەرلین دەژی و كاری وەرگێڕی دەكات و خەڵكی شاری قامشلۆیە، ئاماژەی بەوەدا كە نوێنەری هەموو نەتەوە، ئایین و گرووپە نەتەوەییەكانی كۆمەڵگەی سووریا بەشداری كۆبوونەوەكان بوون، كە ژمارەی بەشداربووان نزیكەی 40-50 كەسبووە و سێ لەوانەش كورد بوون.
فەرهاد گوتی " دەوڵەتانی وەك ئەمریكا و ئەڵمانیا نایانەوێ كۆنترۆڵی سووریا لەدەست ئەوان دەربچێ و هەوڵدەدەن لە نزیكەوە سەیری رووداوەكان بكەن و ببنە خاوەن بڕیار لەسەر دواڕۆژی سووریا."
ئەحمێ گوتی هەر كەس بەناوی خۆی بەشداری كۆبوونەوەكانی كرد، نەك بە ناوی پارت و دەزگایەكەوە . ئەو كەسانە لەلایەن ئەو دەزگایانەوە بانگهێشتكراون. لە بارەی نێوەڕۆكی وۆركشۆپەكان، ئەحمێ گوتی "بەگشتی قسەمان لەسەر 6 خاڵ كرد. لەسەر ئەوە راوەستاین، كە رۆژی دوای رووخانی ئەسەد چی روودەدات، یان رووداوەكان چۆن بن باشترە."
فەرهاد ئەحمێ، كە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریایە و هەروەها ئەندامی پارتی سەوزی ئەڵمانیایە، رایگەیاند دوای رووخاندنی رژێمی ئەسەد دەوڵەتێكی نوێ دادەمەزرێ و كوردیش وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی دەبینرێ لەو دەوڵەتەدا . بە وتەی ئەحمێ لە هەر خاڵێكدا دۆخی كوردیش گفتوگۆی لەسەر كرا، بەڵام خاڵێكی تایبەت بۆ كورد دانەنرا "وۆركشۆپەكانمان هیچ پەیوەندییان بە سوپای سووریای ئازاد، ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا و ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی لە سووریا نەبوو".
ئەو 6 خاڵەی گفتوگۆیان لەسەر كرا:
1- پرۆسەی رێككەوتن دوای رژێمی 50 ساڵە:
زۆر ناعەدالەتی بەرامبەر خەڵك كراوە، پێشنیاز هەبوو بۆ ساڕێژكردنی برینەكان و پێكەوە ژیان.
2- چاكسازی لە هێزەكانی ئاسایش:
سووریا لە 50 ساڵی دواییدا وەك دەوڵەتێكی ئەمنی لێهاتبوو و ژمارەیەكی زۆر سەرباز، پۆلیس و پیاوی ئەمنی هەیە، كە دەبێ پرۆسەی چاكسازی بیانگرێتەوە.
3- سیستەمی هەڵبژاردن:
هەموو نەتەوە، چین، خاوەن باوەڕ و هەرێمەكان، دەبێ بتوانن بە ئازادی بەشداربن لە هەڵبژاردنەكاندا و دەنگبدەن. پێشتر هەموو كەس بۆی نەبوو بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.
4- دەستوورێكی دیموكراتی بۆ سووریای نوێ:
دەستوورێك ئامادەبكرێ كە هەموو ئایین، نەتەوە و هەرێمەكانی سووریا لەباوەش بگرێ.
5- پرۆسەی دانانی دەستوور:
نابێ دەستووری نوێ تەنیا لەسەر كاخەز بێت، دەبێ جێبەجێبكرێ.
6- سیستەمی ئابووری سووریا:
دەوڵەتی سووریا لە 50 ساڵی رابردوودا كەرتی ئابووری پشتگوێخستبوو، دەبێ هەموو تواناكان بەكاربێن بۆ دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێز.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ مەسعود بارزانی نایەوێ ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق و هیچکات داوای ئەو پۆستەی نەکردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاو بووەتەوە، رەتی کردەوە مەسعود بارزانی داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ خۆی یان پارتەکەی کردبێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەر لەبەری ئەو هەواڵەی میدیاکانی عێراق رەت دەکاتەوە و كه گوایه مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا وه‌كو ئیستحقاقێكی هه‌ڵبژاردن داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ خۆی و لایه‌نه‌كه‌ی كردووە. هەر بەپێی ئەو روونکردنەوەیە "دوای روخانی رژێم زۆر جار ئه‌م داوایه‌ی لێ كراوه ، به‌ڵام به‌رێزیان قبوڵی نه‌كردووه و ئێستاش قبوڵی ناكات".
دەقی روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
له هه‌ندێ میدیای عیراقی وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا وه‌كو ئیستحقاقێكی هه‌ڵبژاردن داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ خۆی و لایه‌نه‌كه‌ی كردووه.
سه‌ر له به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستی ، چونكه پاش روخانی رژێم زۆر جار ئه‌م داوایه‌ی لێ كراوه ، به‌ڵام به‌رێزیان قبوڵی نه‌كردووه و ئێستاش قبوڵی ناكات .
گوته‌بێژی فه‌رمی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
29/8/2012
سەرچاوە: رووداۆ
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داواکاریی کۆنگرێسمەنی ئەمریکایی بۆ بەپرۆژەکردنی دابڕینی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەحکووم دەکات!
هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کوردستان ئەو وڵاتە دابەشکراوەیە، کە چەندین جار لەلایەن هێزە دەرەکی و داگیرکەرەکان بە شێوازگەلی جیاواز و جۆراۆجۆر دابەشکراوە و هەر جارەش بەشێوەیەک و بەبیانوویەک، بەشێکی خاکەکەی، بە وڵاتێک بەخشراوە کە هیچکات بەهزری بەرژەوەندی و داهاتووی گەلی کورد، نەیانڕوانیوەتە دابەشکردنیی، بەڵکو بەپێچەوانەوە، داییم لە بەرژەوەندیی گەلخۆرەکان و داگیرکەراندا ئەم هەنگاوە نراوە و لەمناوەشدا هەرگیز هیچ پرس و ڕایەک بە خەڵک و خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم ئاو و خاکە نەکراوە.
یەکێکیتر لەم هەوڵانەی دوایی، هەوڵی ئەندامێکی کۆنگرەی ئامریکایە بە ناوی "دینا ڕۆرباکێر" کە پرۆژەی پێوەستکردنی هەردووک پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای ورمێ،ی بە کۆماری ئازەربایجان، داوە بە کۆنگرەی ئامریکا، تاکوو پاش بەناو ڕێفراندۆمێک لەم دوو پارێزگایە، هەر دوو پارێزگاکە پێوەستی جوغرافیای سیاسی کۆماری ئازەربایجان بکرێن! هەر لەم پێوەندییەدا ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ بی بی سی ڕایگەیاندوە کە "بۆ بڕیاردان لە سەر جیابوونەوەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە ئێران، دەبێ لەم دوو پارێزگایە ریفراندۆم ئەنجام بدرێ و رێگا بە ئازەریەکانی ئێران بدرێ تا دەنگ لە سەر داهاتووی ئەو دوو پارێزگایە بدەن".
ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگای ورمێ(ئازەربایجانی رۆژئاوا) بە بەشێکی گرینگی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانیین و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ جیاکردنەوە و بەخشینی هەر بستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وڵاتانی‌تر مەحکووم دەکەین. بێگومان خەڵک و لایەنەکانی کوردستان ڕێگە نادەن وەها هەوڵێک بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەر بگرێت و ئێمەش وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێرای ئەوەیکە ئاواتە خوازین ئەو هەوڵەی کۆنگرێسمەنی ئەمریکایی، تەنیا بۆچوونێکی شەخسیی بێت و سیاسەتی دەوڵەتی ئامریکای لەپشت نەبێت، هاوکات لەهەمبەر پارێزگاریی لە خەڵک و خاکی کوردستان خۆمان بەبەرپرس دەزانین و بە مێکانیزمگەلێکی گونجاو، بەرگریی لە نیشتمانەکەمان دەکەین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
چوارشەممە، ٢٩ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، ٨ی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی
وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی زایۆنیزمی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێت، كه تیایدا پێویست ده‌كات ئیسرائیل زۆرترین عه‌ره‌ب بكوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیربكات.
هێنری كیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشوتری ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌ی (ده‌یلی سكیپ)ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندوه: به سوپای ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاندوه، كه پێویسته حه‌وت وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیربكه‌ین، چونكه بایه‌خی ستراتیژیی و نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری ئابورییان هه‌یه و ته‌نیا ههنگاوێكیشمان ماوه، ئه‌ویش لێدانی ئێرانه، كاتێك روسیا و چینیش له خه‌وی غه‌فڵه‌تی خۆیان بێدارده‌بنه‌وه، ئه‌وكات ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه و جه‌نگه گه‌وره‌كه روده‌دات، كه ته‌نیا یه‌ك هێز تیایدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله، پێویسته ئیسرائیل به هه‌مو هێزێكی خۆیه‌وه شهڕبكات و زۆرترین عه‌ره‌ب بكوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیربكات.
ئه‌وه‌شی وتوه: ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌پڵی شه‌ڕ لێدراوه و ئه‌و كه‌سه‌شی گوێی لێنیه، به‌دڵنیاییه‌وه كه‌ڕه.
کیسنجەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچن كه پلانیان بۆ داڕێژراوه، ئه‌وكات نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئیسرائیل ده‌بێت، ئێرانیش وه‌ك كوتانی دوایین بزمار ده‌بێت به تابوتی چین و روسیادا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری پێدان له‌وه‌ی به هێزی ساخته و فشۆڵی خۆیانه‌وه نه‌نازن، ئه‌وكاتیش بۆ هه‌میشه ده‌ڕوخێن و جیهان بۆ تاكه هێزێكی جیهانی ده‌بێت.
سەرچاوە: سبەی
ئەندامێکی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، داوا دەکا وڵاتەکەی پشتیوانی لە پەیوەستبوونی هەر دوو ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە کۆماری ئازەربایجان بکا. ئەوەش لە کاتیک دایە کە ئەو بەشەی بە ناوی ئازەربایجانی غەربی ناو نراوە و کوردەکان وەک پارێزگای ورمێ ناوی دەبەن، بە بەشێک لە خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان دێتە ئەژمار. دینا روێرباکێر نوێنەری ئەیالەتی کالیفۆرنیا لە کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەکەی دا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتویەتی کە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ پشتیوانی لە جیابوونەوەی ئازەربایجانی ئێران و پەیوەستبوونی بە کۆماری ئازەربایجان بکا.
هەر لەم پێوەندیەدا و لە دیمانەیەک لە گەڵ بی‌بی‌سی، رۆوێرباکێر وتی کە بۆ بڕیاردان لە سەر جیابوونەوەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە ئێران دەبێ ریفراندۆم ئەنجام بدرێ. وتوشیەتی کە دەبێ رێگا بە خەڵکی ئازەربایجان بدرێ تا دەنگ لە سەر خواستەکانیان بدەن. هێنانە بەر باسی جیابوونەوەی ئازەربایجان لە ئێران لە گەڵ دژکردەوەی توندی ناسیونالیزمی ئێرانی بەرەوڕوو بووە بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوێستێکیان لەمەڕ پشتیوانی بۆ پەیوەستبوونی پارێزگای ورمێ بە کۆماری ئازەربایجان نەبووە.
پارێزگای ورمێ کە لە سەردەمی رەزا شا دا ناوی ئازەربایجانی رۆژئاوای لی نرا، بە ماوەی سەدان ساڵ و بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداریی شا عەباسی سەفەوی هەردەم تورکەکانی تێدا خزێندراوە و کورد و ئەرمەنی و ئاشوریەکانیان ناچار بە کۆچی زۆرەملی کردووە بەو حاڵەشەوە بەشی سەرەکیی دانیشتوانی کوردن. بە جۆرێک کە قورسایی خەباتی کورد لە سەدەی رابردوودا لەو پارێزگایە بووە.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە حەوت ساڵ لەوە پێش و دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە عەلیرەزا نەزمی ئەفشار یەکێک لە کەسایەتیە تورکەکان لە نامەیەک دا بۆ مستەفا هیجری سکرتێری حیزبی دێموکرات دژ بە وتەکانی رامبودی لوتفپووری لە رۆژنامەی کوردستان دا، داکۆکی لە تورک بوونی ئەو پارێزگایە کردبوو و لە وڵامەکەشی دا مستەفا هیجری ئەو ئیدیعایەی بۆ سەلماندبوو، نارەزایەتی بەرینی خەڵکی کورد بە تایبەت ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبەی لێ کەوتەوە.
رێبەری باڵای ئێران داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد "رێگە لە ناردنی بەلێشاوی چەک بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بگرن". ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران لەگەڵ بان کی مۆن، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و دوایین رەوشی سووریایان بەیەکەوە تاوتوێ کرد. رێبەری ئێران ئامادەیی مەرجداری وڵاتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا دەربڕی و رایگەیاند "ئێران بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە هەوڵ بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا بدات بەڵام ئەو هەوڵە پەیوەستە به راگرتنی بەلێشاوی ناردنی چەک بۆ ناو سووریا".
ئایەتوڵڵا خامەنەیی راشیگەیاند "قەیرانی ئێستای سووریا بەرهەمی راستییەکی تاڵە کە هەندێک وڵات بە نوێنەرایەتی خۆیان گرووپە دژبەرەکانی حکومەتی سووریایان رووبەڕووی شەڕ کردووەتەوە و بەلێشاو چەک و تەقەمەنیان بۆ دەنێرن". ناوبراو گوتیشی "تا زەمانێک کە پلانی مەترسیداری ئەو دەوڵەتانە لە سووریا درێژەی هەبێ قەیرانی سووریا چارەسەر نابێت".
هەر لەو دیدارەدا، رێبەری ئێران به توندی رەخنەی لە پێکهاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی "بەداخەوە پێکهاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتەیەکی ناتەواوە و ستەمکارترین وڵاتانی جیهان کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین و ئەزموونی بەکارهێنانی ئەو چەکانەشیان هەیە دەستیان بەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو رێکخراوەدا داگرتووە". ئەو گوتانەی رێبەری ئێران لە کاتێکدایە کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و وڵاتانی رۆژئاوایی بارها ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە به ناردنی هێزی سەربازی و چەک و تەقەمەنی بەشداری لە کوشتاری خەڵکی سووریادا دەکات.