سیمینارێک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە مالمۆ
کۆمیتەکەمان سیمینارێک بۆ مامۆستا ئیسماعیل کامیل ئەندامی پەرلەمانی سوید و خەڵکی کوردستانی ڕۆژائاوا لەسەر دۆخی هەنووکەی ڕۆژئاوای کوردستان ساز ئەکات..
ڕۆژی: شەممە 2012.9.15
کات: 14.30 تا 16.30
شوێن: Studiefrämjandet Malmö
ئەدرەس: Ystadsgatan 53
هاتن بۆ هەمووانە و زۆر بەخێر بێن
بەڵام کاتەکە دیاریکراوە و تکایە ڕەچاوی کات بکەن
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ
سێبتەمبەری 2012
یەکینەی پاراستنی گەل دوو بنکەی مەشق و راهێنان بۆ گەنجانی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و داوا لە خەڵک دەکات پەیوەست بەو هێزەکانی بن.
شێرزاد عادل، گوتەبێژی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "کورد لە رۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ئاشتیانە بەڕێوە دەبات. ئێمە نامانەوێ ببینە بەشێک لەو توند و تیژیەی لە سووریا بەڕێوە دەچێت، بەڵام کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ئاسایش و ژیانی کورد، یەکینەکانی پاراستنی گەل ناچارن پارێزگاری لە گەڵ و نیشتمان بکەن و وەڵامی هێڕشکەران بدەنەوە".
شێرزاد عادل راشیگەیاند "یەکینەی پاراستنی گەل YPG، بۆ راهێنانی گەنجانی کورد دوو بنکەی سەربازی لە دێرک و عەفرین کردووەتەوە تا گەنجانی کورد بۆ پارێزگاری کردن لە رۆژئاوای کوردستان ئامادە بکات و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هەموو گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات پەیوەستی ریزەکانیان بن".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە ئەگەری روودانی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان گوتی "هەندێک لایەن دەخوازن ئەمن و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان تێک بدەن و شەڕ بۆ ئەو ناوچەیەش بگوازنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد شۆڕشی مەدەنی و ئاشتیانە بەڕێوە دەبات، ئەو مەترسیە نییە کە شەڕ بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان بگوازرێتەوە بەڵام ئەگەر شتێکی لەو چەشنەش روو بدات هێزە کوردیەکان بە هەموو شێوەیەک بەدژی دەوەستنەوە و هیچ هێڕشێک بێ وەڵام ناهێڵنەوە".
یەکینەی پاراستنی گەل YPG، کە بە باڵی رۆژئاوای کوردستانی هێزی پاراستنی گەل HPG، دادەندرێت، لە دوای کشانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان، ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچانەی بەدەست گرتووە.
YPG به هەموو شێوەیەک دژی دروست بوونی هەر چەشنە هێزێکی چەکداری کوردیە و خۆی به تەنها لایەنی سەربازی رۆژئاوای کوردستان ناساندووە.
سەرچاوە/ ساکار عەبدوللازادە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "سەردەمی هێڕش کردن بەسەر چووە و کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەبێ ئامادەی بەرگری کردن بێت". دوێنێ دوو شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی یادکردنەوەی 51 ساڵەی شۆرشی ئەیلول، لە بەشێکی وتارەکەیدا پاڵپشتی خۆی بۆ کوردانی پارچەکانی دیکە بەتایبەت کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە گوتی "بۆ ئێمە وەکو کورد لە هەموو پارچەیەک، زەمانی ئەوە بەسەر چووە هیڕش ببەین یان بیر لە شەڕ بکەینەوە، بەڵام ئێمە دەبێ ئامادە بین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆمان بکەین".
بارزانی گوتیشی "زه‌مانی شه‌ڕ نه‌ماوه و زه‌مانی دیالۆگه، زه‌مانی مه‌نتیقه، زه‌مانی لێتێگه‌یشتنه، زه‌مانی رێز له‌یه‌كتر گرتنه، ئێمه ئومێده‌وارین هه‌م له كوردستانی عێراق و له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌یش هه‌موو گرفته‌كانی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه پێكه‌وه ده‌ژین له نه‌ته‌وه‌كانی تر چ عه‌ره‌ب چ تورك چ فارس بهڕێزلهیهكتر گرتن به‌دیالۆگ ئێمه بگه‌ین به چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو گرفتانه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت به کوردانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند " ئه‌مڕۆش بابه‌تی گه‌رم، بابه‌تی ره‌وشی سوریایه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین کە میلله‌تی سوریا بڕیاری لێده‌دات، خۆیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار بده‌ن ئاینده‌یان چۆن ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌یش زۆر گرنگه، ئێمه‌یش بزانین ئایندهی گه‌لی كورد له سوریا چۆن ده‌بێ. تا ئێستا مه‌حروم بوون له مافی هاووڵاتیبوون، مه‌حاڵه نه كوردی سوریا ئه‌مه قبوڵ بكات نه هیچ خاوه‌ن ویژدانێك ئه‌مه قبوڵ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ره‌وشی سوریادا بێت كورد له هه‌مان ره‌وشدا بمێنێته‌وه، خۆیان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، نه ئێمه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه، نه كه‌سی تر ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ته‌ده‌خول له ڕه‌وشی ئه‌وان بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به دیالۆگ به لێتێگه‌یشتن، ئێمه سه‌ربه‌رزین له‌وه‌ی توانیمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی ناوخۆیان یارمه‌تیان بده‌ین و كێشی ناوخۆیان چاره‌سه‌ركه‌ن و ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ ئایندهی خۆیان له‌گه‌ڵ میلله‌تی سوریا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سوریا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا".
مەسعود بارزانی گوتیشی "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو ره‌وشه‌كان به‌ره‌و گۆڕانێكی گه‌وره ده‌چن، رۆژ، رۆژی گه‌لانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بده‌ن، هه‌رچی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیاری لێبده‌ن، ئێمه‌یش به‌شێكین له‌وان و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین".
ەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (رووداو) كەوتوون، حكومەتی توركیا بەفەرمی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی بانگهێشتكردووە سەردانی ئەنقەرە بكات. بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لەوبارەوە گوتی رەنگە ئەو سەردانە پێش سەری ساڵ ئەنجامبدرێت. محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی "وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوایكرد نەوشیروان مستەفا، سەردانی توركیا بكات". دەربارەی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ توركیا، ناوبراو گوتی "بە توركیامان گوت: كێشە نییە، بەسەرچاو سەردانەكە دەكەین، بەڵام هەركاتێك دەرفەت هەبوو. واتە بانگهێشتەكەمان رەتنەكردووەتەوە".
وەرزشکارێکی کەم ئەندامی کورد لە پارائۆلەمپی لەندەن، میدالیای زێر بەدەست هێنا و ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کرد. دوێنێ شەممە، لە لەندەن محەممەد خاڵوەندی، وەرزشکاری کورد لە بەشی هاویشتنی رەم ریکۆردێکی پێوانیەیی نوێی تۆمار کرد و مەدالیای زێڕی ئەو پاڵەوانێتییەی بەدەست هێنا.
خاڵوەندی کە خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە توانی به هاویشتنی رەم بە مەودای 50 مەتر و 98 سانتی مەتر، پێوانەیەکی نوێ تۆمار بکات و 1044 خاڵ بەدەست بێنێت. هەروەها چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، سیامەند رەحمان، وەرزشکاری کەم ئەندامی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە میانەی کێبەڕکێیەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە پارائۆلەمپی (ئۆلەمپی کەم ئەندامان)ی لەندەن توانی میدالی زێڕ بەدەست بێنێت.
سیامەند رەحمان به بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام ژمارەی پێوانەی پێشووی شکاند و ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کرد.
سوپای عێراق ئەو پەنابەرانەی رۆژئاوای کوردستان ئازاد دەکات کە بە هەڵە دەربازی سنوورەکانی عێراق ببوون. بەرزان بەهرام، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەمپی دۆمیز (کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە دهۆک) بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای هەوڵ و بەدواداچونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپای عێراق پەنابەرەکانی رۆژئاوای کوردستانی ئازاد کرد".
کەچی عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "شەوی رابردوو، بەرپرسان لە سنووری رەبیعە پەیوەندییان پێوە کردین و رایگەیاند ژمارەیەک پەنابەر لە سنوورەکەیانەوە هاتوونەتە ناو عێراق و دەیانەوێ بێنە دهۆک و دوای رەزامەندی ئێمە، بڕیار بوو ئەو ژمارە پەنابەرە بەرەو دهۆک بەڕێ بکەون بەڵام هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەوە پێ رانەگەیشتووە کە دەستگیر کرابن". هەر لەو بارەوە بەرزان بەهرام، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەمپی دۆمیز رایگەیاند "دوای ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە، ژمارەیەکیان بەرەو سنووری هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن و ژمارەیەکیشیان گەڕاونەتەوە رۆژئاوای کوردستان".
شەوی رابردوو، هێزە سنوورییەکانی عێراق 500 پەنابەری رۆژئاوای کوردستانیان دەستگیر کرد کە دەیانەویست لە سنووری رەبیعە دەربازی هەرێمی کوردستان بن. پێشتر مەحمود محەممەد، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند "زۆربەی گیراوان ژن و منداڵن و خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانن".
مەحمود محەممەد گوتیشی "ئێمە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین تا هەوڵی ئازاد کردنی ئەو پەنابەرانە بدات". ئەو پەنابەرانە لە نزیک سنووری زومار- رەبیعە و لەو شوێنەی کە هێزی پیشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق جێگربوونە، لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیر کراون.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
کچە وەرزشکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خولی پاڵەوانێتی کاراتێی ئێران، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. بێریوان مەلایی، خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەژدەهەمین خولی پاڵەوانییەتی کاراتەی کن شین کان لە ئێران توانی پلەی یەکەم بە دەست بێنێت و مەدالیای زێڕی پێ بەخشرا. بێریوان مەلایی لە ئاستی مێرمنداڵان و لە کێشی سەرووی 50 کیلۆگرام توانی ئەو سەرکەوتنە بەدەست بێنێت.
هەروەها چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، سیامەند رەحمان، وەرزشکاری کەم ئەندامی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە میانەی کێبەڕکێیەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە پارائۆلەمپی (ئۆلەمپی کەم ئەندامان)ی لەندەن توانی میدالی زێڕ بەدەست بێنێت. سیامەند رەحمان به بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام ژمارەی پێوانەی پێشووی شکاند و ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کرد.
کەنەدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران داخست. ئەمڕۆ هەینی، جان بێرد، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند "حکومەتی کەنەدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵدەپەسێرێت و سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ئێران ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە و بەرەو کەنەدا گەڕاونەتەوە".
جان بێرد هەروەها راشیگەیاند "کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران لە کەنەدا کەسانێکی ناپەسەندن و بەدژی ئاسایشی جیهانی کار دەکەن. سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران پێویستە لە ماوەی 5 رۆژ کەنەدا بەجێ بێڵن".
وەزیری دەرەوەی کەنەدا راشیگەیاند "کەنەدا ئێران به گەورەترین مەترسی بۆسەر ئەمن و ئاسایشی جیهانی دەزانێت. ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر یارمەتی سەربازی و دارایی پێشکەش به رژێمی ئەسەد دەکات، بەشێوەیەکی بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات، وتاری شۆڤینیزمانە و دژ بە رەگەزی سامی دەدات و هانی ژینۆساید و کۆمەڵکوژی دەدات".
وەزیری دەرەوەی کەنەدا به ئاماژەکردن بە رێککەوتننامەی ڤیێنا بۆ پاراستنی دیپلۆماتکاران گوتی "کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو رێککەوتننامەیە سستی دەنوێنێت و لەو هەلومەرجەدا کەنەدا ناتوانێت درێژە بە بوونی دیپلۆماسیانەی خۆی لە ئێران بدات". حکومەتی کەنەدا هەروەها داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کردووە خۆیان لە سەردانکردنی ئێران بپارێزن. کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بە فەرمی کاردانەوەی نیشان نەداوە بەڵام ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران ئەو بڕیارەی حکومەتی کەنەدایان بە توندی ئیدانە کردووە.
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٧ی ئەگۆست ٢٠١٢، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی دوکتۆر مستەفا شەمامی بەرپرسی شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، هاۆرێ دەگەل چالاکوانی هێژا و ئەندامی رێبەری و نوێنەری بزووتنەوە لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند کاک ئیبراهیم بایەزیدی، لەگەل بەرێز و هێژا هەڤال ئاکیف وان نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و شاندی هاۆرێ، لە شاری لەندەنی پایتەختی وەلاتی بریتانیا کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا دوولایەن دەگەل تاوتوێکردنی زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە بارودۆخی سیاسی هەرچوارپارچەی كوردستان و هه‌لومه‌رجی ئالۆزی ناۆچەکە ، سەبارەت بە چۆنیەتی رەۆتی گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و .ناۆخۆیی، وە ئاستی کارگەریان لەسەر چارەنووسی نەتەوەی کورد، بیرورایان گۆریەوە
لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پێویستی یەکریزی و یەکیەتی نەتەوەیی کرا، کە لەم پەێوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەفەرمی لەلایەن هەڤال ئاکیف وان، بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی نەتەوەیی، بۆ بروکسل دەعوەت کرا.
له کۆتاییدا هه‌ردوولایەن دەگەل دەربرینی خۆشحالیان بۆ دیدارەکە، تەکیدیان لە سەر بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئاستی پێوەندییەکان و بەردەوامی دیدار و چاۆپێکەوتنەکان، کردەوە.
كۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە قاهیرە كە لە 24ی ئابی رابردوو سازكرا، بڕیاریدا لیژنەیەك لە پسپۆڕانی نێونەتەوەیی و سووری بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد دروستبكات. سیاسەتمەدارێكی رۆژئاوایی پێیوایە ئەو لیژنەیە دەتوانێ رێگاچارەی دادپەروەرانە بۆ كێشەی كورد دەستنیشان بكات. بەڵام مامۆستایەكی زانكۆ پێیوایە دامەزراندنی ئەو لیژنەیە دەیسەلمێنێ كە ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دەستپێشخەری لەدەستداوە.
لە رۆژانی 24 - 26/8/2012 لە قاهیرە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد سازكرد. محەممەد مو‌سا، سەرۆكی پارتی چەپی كورد لە سووریا كە یەكێكبوو لەو 2 نوێنەرە كوردەی بەشداری كۆبوونەوەكە بوون، گوتی كە ئەو كۆبوونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەی 31ی تەمموزی رابردوو بوو لە قاهیرە. لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەمجارەدا لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆكرا. یەكەم دانانی میكانیزمێك بۆ پەیوەندیكردن بەتەواوی ئۆپۆزیسیۆنی سووری، خەڵكی سووریا، وڵاتانی جیهان و دەزگا نێودەوڵەییەكان. تەوەرەی دووەمیش تایبەت بوو بە كێشەی كورد لە سووریا".
محەممەد مو‌سا لە درێژەی قسەكانیدا گوتی كە كۆبوونەوەی قاهیرە لەبارەی كێشەی كورد بڕیاری باشیدا "بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی پسپۆڕانی نێونەتەوەیی و سووری درا كە نوێنەری كۆمكاری عەرەبی و كوردیش لەخۆ دەگرێت. پێویستە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە لیژنەكە توێژینەوە لە كێشەی كورد بكات و رێگە و چۆنیەتی چارەسەركردنی دیاری بكات". محەممەد مو‌سا ئاماژە بەوە دەكات كە رۆڵی ئەو لیژنەیە راوێژكارییە "تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلول بۆ چارەسەری كێشەی كورد كۆنگرەیەكی بچووكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەكرێت كە تێیدا لیژنەی ناوبراویش ئامادە دەبێ"، ئەو سیاسەتكارەی كورد دەڵێ "گەشبینم بەوەی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەبارەی چارەسەری كێشەی كورد بگەینە رێككەوتنێك".
سەرۆكی پارتی چەپی كورد لە سووریا گوتیشی كە ئەوان لە قاهیرە بەجیا لەگەڵ نەبیل عەرەبی، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی و هەردوو جێگرەكەی دانیشتن "پێمانگوتن ئەگەر ئێوە سوورن لەسەر یەكێتی خاكی سووریا، ئەوا كورد گرەنتی ئەو یەكێتیەیە. بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نییە كێشەی میللەتێك كە لەسەر خاكی خۆی دەژی چارەسەر نەكرێ". لەبارەی ئەوەی ئایا گۆڕانێك بەسەر هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبی و ئیسلامی سووریادا لەبارەی كێشەی كورد هاتووە؟ محەممەد مو‌سا گوتی"ناتوانم ناوی لێبنێم گۆڕانكاری، بەڵام بارودۆخێكی ئەرێنی لەئارادایە. پێموایە كشانەوەی شاندی كوردی لە كۆبوونەوەی 31ی تەمموزی رابردوو وایكرد ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەخۆیدا بچێتەوە".
هەر لەوبارەوە شەلال گەدۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا گوتی كە ئەو لیژنەیە دەتوانێ بەشێوەیەكی راست تێڕوانین بۆ چارەسەری كێشەی كورد بخاتەڕوو. هەروەها گوتی "جاری یەكەمە لیژنەیەك بۆ كێشەی كورد لەسەر ئاستی عەرەبی و نێونەتەوەیی دروستدەبێ. دامەزراندنی ئەو لیژنەیە نیشانیدەدات كە كێشەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر بەنێونەتەوەیی دەبێت". شەلال گەدۆ دامەزراندنی لیژنەی پسپۆڕانی نێونەتەوەیی بە لەمپەر لەبەردەم خۆدزینەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووری لە چارەسەری كێشەی كورد دادەنێ و گوتی "لیژنەكە پسپۆڕی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، هەروەها پسپۆڕی سووری بە كورد و عەرەبەوە تێیدا بەشدار دەبن. ئەو لیژنەیە دەتوانێ تێڕوانینی دیاریكراو بۆ كێشەی كورد دیاری بكات كە دەبێتە هەوێنی چارەسەری كێشەی كورد". لەبارەی ئەوەش كە ئایا راسپاردەی ئەو لیژنەیە بۆ چارەسەری كێشەی كورد چی دەبێت؟ گەدۆ گوتی"بەتەواوی نازانم ئەو كۆمیتەیە لەسەر چ بنەمایەك كاردەكات، بەڵام پێموایە چارەسەری دادپەروەرانە پێشكەش دەكات. بەداخەوە تائێستا زۆر لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی سووری بە لۆژیكی رژێم سەیری مەسەلەی كورد دەكەن، بەڵام دڵنیام ئەو كۆمیتەیە بەوجۆرە بیرناكاتەوە. لەوانەیە وەك ئۆپۆزیسیۆنی كوردیش بیرنەكاتەوە، بەڵام هەر چۆنێك بێ تێڕوانینی بۆ مەسەلەی كورد لە تێڕوانینی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبی سووریا باشتر دەبێ".
د.رەزوان بادینی مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین، دامەزراندنی لیژنەی پسپۆڕان بە باش دەزانێ، بەڵام پێیوایە لەڕووی سیاسییەوە دامەزراندنی ئەو لیژنەیە بەمانای لاوازی سیاسەتی كورد دێت. لەوبارەوە دەڵێ "دامەزراندنی ئەو لیژنەیە نیشانماندەدات كە كورد تائێستا نەیتوانیوە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی، ناوچەیی و سووری خۆی وەك موخاتەب بسەپێنێ". لە درێژەی قسەكانیدا گوتی كە كورد دەستپێشخەری لەدەستداوە و تەنیا ئیستیهلاكی هەواڵ دەكەن "لەو كۆنگرانەی لەبارەی سووریاوە دەكرێن كورد وەك میوان دەردەكەون. وەك كورد دەبێ بزانین چەند مافمان لە رۆژئاوای كوردستان هەیە. دامەزراندنی ئەو لیژنەیە خراپ نییە، بەڵام وەك دیاردە نیشانەی بێ توانایی سیاسەتی كوردە". د. رەزوان بادینی لە درێژەی قسەكانیدا رووی رەخنەی لە سیاسەتی كوردی دەكات و بە "نەزان" لە قەڵەمی دەدات "نوێنەرانی كورد چ لەڕووی زمانزانییەوە، چ لەلایەنی رۆشنبیری و چ لەلایەنی ئەزموونی سیاسی خاوەنی باكگراوندێكی دەوڵەمەند نین. زۆرجار سیاسییەكی عەرەب لە كۆنگرەیەكدا بەیەك وشە دەتوانێ چەند سیاسییەكی كورد ئیستیفزاز بكات. ئەگەر ئەوان لە ماوەی رابردوو كارەكانیان بە پیشەیی كردبا، پێموایە كورد زۆر شتی بەدەستدەهێنا".
وەرزشکارێکی کەم ئەندامی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات لەگەڵ میداڵی زێڕی پارائۆلەمپیک، ناسناوی بەهێزترین پیاوی جیهانیشی بەدەست هێنا. بە گوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی فەرمی کێبڕکییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠١٢ی لەندەن بڵاوی کردۆتەوە، لە درێژەی کێبڕکییەکاننی بەرزکردنەوەی قورسایی دا، "سیامەند رەحمان"، بە بەرزکردنەوەی ٢٨٠ کیلۆ، توانی ناسناوی بەهێزترین پیاوی جیهان و میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێ.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیکی, لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند. شایانی باسە کە لە کێبڕکێکانی ئۆلەمپیکیش دا، چەند وەرزشوانی کورد لە سەر ناوی تیمی وڵاتانی ئێران و تورکیا بەشداربوون. "کیانووش رۆستەمی"، وەرزشکاری کرماشانی، توانیبووی میداڵی بڕۆنز لە بەرزکردنەوەی قوورسایی بە دەستبهێنێ.
رۆژی پێنجشه‌ممه 31/8/2012 له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازنه‌ی له‌نده‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان میوانداری هه‌ریه‌ك له مسته‌فای شه‌مامی سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی كوردستان و كاك ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌جلیسی شورای بزوتنه‌وه‌كه‌یان كرد، شانده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێكهاتبو له سه‌ردار محه‌مه‌د و فواد جه‌مال و هه‌رێم كه‌ریم.
له‌دیدارێكدا بارودخی كوردستان و هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه تاوتوێكران و باس له گۆڕانكارییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان كرا.
هه‌ردولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به دیداره‌كه و هیواشیان خواست كه له داهاتودا كۆبونه‌وه‌ی له‌م جۆره به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
بهروار: 04/09/2012
سەرچاوە: gorran.net
کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / نه‌رویج
ساڵی تازه‌ی خوێندنتان پیرۆزبێت
به بۆنه‌ی ده‌ست پێ کردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنه‌وه (2012 / 2013) له قوتابخانه‌کانی کوردستانی شیرینماندا ، جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایانی دڵسۆزمان ده‌که‌ین له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا.
هیوادارین ساڵی تازه‌ی خوێندن..ببێته ساڵێکی جیاوازی به‌رچاو له گه‌شه‌کردن و به‌خشین و وه‌رگرتنی زۆرترین زانست و زانیاری ههمهجهشنه و، په‌رورده و فێرکردن.. به هه‌وڵ و کۆششی بێ وچانی مامۆستایان و خوێندکاران.
دڵنیاین که مامۆستیانی دڵسۆزی کوردمان، به دڵسۆزی و هه‌ست کردن به‌و په‌یام و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی سه‌رشانیان.. منداڵانی ئه‌مڕۆمان که نه‌وه‌ی داهاتووی کوردستانن.. به راستی و دروستی گۆش و په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن و به‌ره‌و داهاتوویه‌کی گه‌شتر و ژیانێکی شیاوتر بۆ کورد و کوردستان رایان ده‌هێنن و ئاماده‌یان ده‌که‌ن..مامۆستا رۆڵێکی گرنگ و کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر منداڵان.. مه‌گه‌ر خوای مه‌زن پاداشتی ماندووبوون و ئه‌رکی پیرۆزی باته‌وه.. هه‌رده‌م پشکی شێری شانازیش بۆ مامۆستایان ده‌گه‌ڕێته‌وه له بنیاتنان و پێگه‌یاندنی تاک و کۆمه‌ڵێکی سه‌رکه‌وتوو و سوودبه‌خش.. بۆیه هه‌موومان خۆمان به قه‌رزارباری مامۆستا دڵسۆزه‌کانمان ده‌زانین.. پایه‌یه‌کی به‌رز و پیرۆزیان له دڵماندا هه‌یه.
مامۆستایانی په‌یام پیرۆز..کوردیله چاوگهشهکامان ئامانه‌تن له لاتان.. به سۆز و میهر و خۆشه‌ویستی گۆشیان بکه‌ن.. به رووحی برایه‌تی و خوشکایه‌تی و هاوکاری و ته‌بایی و دڵسۆزی و لێبووردن و دڵنه‌رمی و پێکه‌وه ژیان و سازان په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن.. له جێی رق و کینه تۆی ئاشتی له دڵیان‌دا بچێنن.
كوردستان‌مان پێویستی به پێ گه‌یشتنی سوپایه‌کی رۆشنبیر و ژیر و زانا و دانا هه‌یه.. که بتوانن به سه‌رکه‌وتووی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان و پێشکه‌وتن و داهێنانه تازه‌کاندا ره‌فتار بکه‌ن.. تا گه‌لی کوردیشمان شوێن و شوێن په‌نجه‌ی له شارستانیه‌تی نوێ‌دا دیار بێت.
دووباره ساڵی تازه‌ی خوێنداتان پیرۆزبێت
ره‌زا شوان / سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مندڵانی کورد ــ نه‌رویج
حەسەن شمەری وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، پێنج هاوڵاتی سعودی فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، كەتۆمەتبارن بەتاوانی تیرۆر‌و ئێستا چاوەڕێی جێبەجێكردنی فەرمانی لەسێدارەدانەكەن. بەگوتەی شمەری "(70) سعودی دیكە لەعێراق دەستگیركراون، پێدەچێت رەوانەی سعودیە بكرێنەوە لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی هەردوو وڵات‌دا". وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە100 بەندكراوی عێراقی لەسعودیەن.
رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیان ئەوانە ناگرێتەوە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووەو ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە رێككەوتنەكەی پەسەندكردوەو چاوەڕێی پەسەندكردنیەتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێ.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كیین و لێبرمان كۆده‌بێته‌وه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ره‌وشی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 5ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كرد كه له سیناتۆر جۆن مه‌كیین، سیناتۆر جۆ لێبرمان و سیناتۆر لیندزى گراهام پێكهاتبوو. له دیدارێكدا كه د.فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان، د.ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى ئاماده‌یى بوون.
شاندى میوان خۆشحاڵیى خۆیان به‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه‌ى بینیوه، نیشان دا و ده‌ستخۆشییان له سه‌ركردایه‌تیى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و بنیاتنان و ئاوه‌دانى و سه‌قامگیرى و ئارامییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هیوایان خواست له‌مڕووه‌وه به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراقیش بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕى و هیواى خواست كه ئه‌م سه‌ردانانه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن و ببنه ڕێخۆشكه‌رێك بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
پرسه سیاسییه‌كانى عێراق و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى عێراقى پێدا ده‌ڕوات كه بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى سیاسیى عێراق، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى هه‌ردوولا بوو. له‌مباره‌یه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌میشه هه‌وڵى داوه عێراق ئارام و سه‌قامگیر بێت و له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر هاته ئاراوه كه حكومه‌تى عێراقى له سه‌ر دامه‌زرا، به‌ڵام به هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، عێراق كه‌وته ناو كێشه و ئاسته‌نگى سیاسییه‌وه و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و مادده ده‌ستوورییه‌كان و دیموكراسییه‌وه پشتگوێ خرا و كۆمه‌ڵێ یاساى وه‌ك یاساى نه‌وت و گاز و یاساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان، په‌سند نه‌كران .
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه به بڕوایه‌كى ته‌واو به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه هه‌نگاوى ناوه و گفتوگۆ و دیالۆگ و گهڕاوهنهى بۆ ده‌ستوور، به تاكه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه له ڕه‌وشێكى وه‌كوو عێراقدا ئاسایى یه كێشه و گرفت بێنه ئاراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئیراده هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به هاووڵاتیانى عیراق بكرێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا خرانه به‌ر باس؛ كه كاریگه‌رى له سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه و به تایبه‌تى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا بۆ هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى بایه‌خن و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه گه‌لانى سووریا بڕیار له سه‌ر داهاتووى خۆیان بده‌ن و هه‌ر گۆڕانگارییه‌ك له سووریا بێته ئاراوه، گۆڕانكارییه‌كى دیموكراسى بێت كه تیایدا هه‌موو گه‌لانى سووریا و به تایبه‌تیش گه‌لى كورد به مافه‌كانى شاد بێت.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا شاندى میوان جه‌ختیان له سه‌ر دۆستایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌لى كورد و به‌رده‌وامى و بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و هیوایان خواست چیرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌رێمى كوردستان ببێته چیرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌موو عێراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به پێى ده‌ستوور و به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عێراقدا بێت، چاره‌سه‌ر ببن.
سەرچاوە: رووداۆ