فیلمی ناڵەی سنوور مەینەتییەکانی سنوورنشینەکان و کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەگێڕێتەوە. ئەو فیلمە 54 خولەکییە لە نووسین و دەرهێنانی رامین محەممەدیار و بەرهەمهێنانی خالید محەممەدیارە کە لە ئاواییەکانی میرئاوای سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی گیراوە.
فیلمی ناڵەی سنوور چیرۆکی لەمێژینەی مەینەتییەکانی کورد بە گشتی و سنوورنشینەکانی کوردستان بە تایبەتی دەگێڕێتەوە کە چۆن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان لەژێر هەڕەشەی مەرگدان. هەروەها هەندێک نەریتی باوک سالارانەی کوردەواری دەخاتە ژێر رەخنەوە کە رێگە لە خۆشەویستی و هەڵبژاردنی چارەنووس لە تاکەکانی کۆمەڵگا دەگرێت. بەشێکی ئەم فیلمە ئەو کارەساتە دڵتەزێنە وێنا دەکات کە تێیدا سەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری سەردەشت کەوتنە بەر هێڕشی کیمیایی بەدەستی رژێمی سەدام حوسێن و گیانیان لەدەستدا یان برینداربوون و هێشتاش بەدەست ئاسەواری ئەو بوردمانە کیمیاییە دەناڵێنن.
رامین محەممەدیار یەکەمین کاری هونەری خۆی بە دۆبلاژکردنی ئەنیمەیشنی )وەرزی راو2( دەست پێکردووە و باوکی بە هاندەری سەرەکی خۆی لە کارەکانی دەزانێت. رامین تا ماوەیەک هەر بەردەوام دەبێت لە کاری دۆبلاژ، تا ئەوەیکە لە ساڵی 2010 بە فیلمی (فریشتە بچووکەکان) پێی نایە ناو دنیای سینەماوە. ئەو دەرهێنەرە لاوە دەڵێت "هەست بە بەرپرسیارێتی کردن لە بەرامبەر زمانی کوردی و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو زمانە وام لێدەکات کە بەردەوام بم لە خزمەت کردن بە سینەمای کوردی".
فیلمی ناڵەی سنوور بە بەشداربوونی ئەم ئەکتەرە سەرەکییانە بەرهەم هاتووە؛ سەردار بەبربەیان، گەلاوێژ ئەحمەدیان، مریەم ئەحمەدی و جەلال شەمسی. ئەم فیلمە لە رۆژانی 23،24و25/9/2010 لە سینەمای شاری سەردەشت نمایش کرا و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز و میرائاوا نمایش بکرێت.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە شاری کۆبانی رێککەوتن. یەکێک لە ئەندامانی دەستەی باڵای کورد کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وڵاتی رایگەیاند "ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD بۆ بەڕێوەبردنی شاری کۆبانی رێککەوتن". ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای کوردی کە سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردە راشیگەیاند "بەگوێرەی رێککەوتننامەکە لێژنەکانی ئاسایش، خزمەتگوزاری و پاراستنی گەل بە هاوبەشی لەنێوان ئەندامانی هەردوو لایەن دابەش دەکرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا پێویستە بازگەکانی شار و ئاسایش به هاوبەشی کۆنتڕۆڵ بکرێن". زیاتر لە 20 حیزب و رێکخراوی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن کە زۆربەیان لەناو دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە.
دوای هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان ئەو دوو لایەنە جیاوازە، لە رێکەوتی 2012/7/11، لە بینای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنامەی هەولێر لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان واژۆ کرا. لە رێکەوتی 2012/7/19 هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە شاری کۆبانی کشانەوە و هێزە کوردییەکان بۆ یەکەمین جار کۆنتڕۆڵی شارێکی رۆژئاوای کوردستانیان بەدەست گرت و ئەوە دەستپێکێک بوو بۆ رزگاری زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان.
دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا کە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەی هەولێرە. پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD کە سەرەکی ترین لایەنی پێکهێنەری ئەنجوومەنی گەلە بەکردەوە کۆنتڕۆڵی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستانی بەدەستەوەیە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی گلەیی پارتەکانی ئەندام لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد.
لە دواکۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر، ماوەیەکی دیاریکراو بۆ جێ بەجێ کردنی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتننامەی هەولێر دەست نیشانکرا و ئەو ماوەیە لە 2012/10/15 کۆتایی پێدێت.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى په‌رستگاى لالش به 28 ملیۆن دۆلار له دوو قۆناغدا. دوێنێ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رستگای لالشی كرد‌و له‌لایه‌ن میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییانو ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییانه‌وه پێشوازی لێكرا، دوای بهسهركرنهوهی په‌رستگاكه، له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به گرنگی په‌رستگای لالش دا‌و رایگه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر خزمه‌تێك بۆ لالش بكات، به ئه‌ركی خۆی دهزانێتو داواكاری‌و پێداویستییه‌كانى لالش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
نێچیرڤان بارزانى، له دیداره‌كه‌دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لالش نیشاندا‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى لالش به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێن له قۆناغی یه‌كه‌مدا زیاتر له 17 ملیۆن دۆلار خه‌رج دهكرێتو له قۆناغی دووه‌میشدا زیاتر له 11 ملیۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی راوێژكارى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌و قسانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه پارتى فهرامۆشكرابێ له‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى ئێستا عێراقى پێیدا تێده‌په‌ڕێ تاڵه‌بانى، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سلێمانى، له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند قه‌یرانى سیاسى عێراق ئاڵۆز بووه‌و زۆر ده‌ستى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى تێكه‌وتووه، به‌ڵام گوتى "گه‌شبینم به‌وه‌ى كه هه‌موو لایه‌نه‌كان متمانه‌یان به من داوه، كه ناوبژیكهریان بم".
مام جه‌لال ره‌تیكرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه‌دا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌لا نرابێت و گوتى "پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود كردووه، وهفدى پارتى یه‌كه‌م وه‌فد بووه هاتووه‌ته لاى من، بیروڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و بۆچوونمان یه‌ك بووه، پارتى فه‌رامۆش نه‌كراوه، به پێچه‌وانه‌وه پارتى له نێو جه‌رگه‌ى مه‌سه‌له‌كه دایه".
ئیسماعیل بێشكچی، زانستكار و كۆمەڵناسی نێوداری تورك، كە بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەكانی لەبارەی كێشەی كورد‌و پشتیوانیكردنی لە سەربەخۆیی كوردستان، ماوەی 17 ساڵی تەمەنی لە زیندانەكانی توركیادا بەسەربردووە، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)دا دەڵێ "سەدەی 21 سەدەی كوردە". بێشكچی پێیوایە زۆر گرنگە كورد یەكێتی نێوخۆییان بەهێز بكەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو پرسیارە بوروژێنن كە: "بۆچی لوكسمبۆرگ، كە ژمارەی دانیشتووانەكەی كەمتر لە یەك ملیۆن كەسە دەوڵەتە، بەڵام 40 ملیۆن كورد ناتوانن ببنە دەوڵەت؟"، د. ئیسماعیل بێشكچی، لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی كورد، دەڵێ "بەڵێ، من وایدەبینم كە ئەم سەدەیە سەدەی كوردە"، بەڵام لە هەمانكاتیشدا دەڵێ ئێستا چانسی دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە و ئەو دەرفەتە لەسەدەی رابردوودا لەدەست كورد چوو.
چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌باشوری كوردستان ده‌كه‌ن و بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌خه‌ڕوو.
ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئه‌یلوولی 2012، له هۆڵی زه‌یتون له‌شاری هه‌ولێر، به‌چاودێری گروپی شه‌ش، هه‌ریه‌كه له ناوه‌ندی رۆشنبیری گوڵان و سه‌نته‌ری رۆشنبیری ژیا‌و له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و كۆماری كوردستان)، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی گفتوگۆییه‌كی كراوه بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پشتیوان سادق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، مه‌ولود باوه‌مراد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی و شۆڕش حاجی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
گفتوگۆكه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا هه‌ر چوار سیاسه‌تمه‌داره‌كه باسیان له چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له باشووری كوردستان كرد.
لای خۆییه‌وه پشتیوان سادق پێیوابوو ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هاوكاری و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی بنێت، ده‌شیوت"ئێستا سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نین له‌سبه‌ی باشتره، پێموایه هه‌لومه‌رجه ناوخۆی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندایه، بۆیه واباشه تازووه په‌له بكه‌ین له‌راگه‌یاندنی كۆماری سه‌ربه‌خۆی كوردستان".
پشتیوان سادق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ میلله‌تێك ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانییه‌وه بۆ ئاماده‌نه‌كراوه تا رایبگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌پاڵپشتی خودی خۆیان ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ده‌شیوت"بۆیه نابێت هه‌ر بیرلهوهبكهینهوه كه ده‌رفه‌ته‌كه گونجاو نییه و ناتوانین به‌رده‌وامی به‌سه‌ربه‌خۆی ده‌وڵه‌تی كوردستان بده‌ین، چونكه ئه‌وه‌تا هه‌ر میلله‌تێك كه‌ویستویه‌تی سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نێت رووبه‌رووی چه‌ندین كێشه بووته‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌ر سه‌ركه‌وتووبووه و به‌سه‌ر كێشه‌كان زاڵبووه".
لای خۆشییه‌وه سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كانی گه‌لی كوردستان و هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كرد، هاوكات نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆی چه‌ندین ده‌وڵه‌تیشی هێنایه‌وه.
هه‌ریه‌كه له مولود باوه‌مراد و شۆڕش حاجی، تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر ئاماده‌سازی ناوخۆی نه‌كرێت ناتوانرێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر دام و ده‌زگاكانی كوردستان له‌نموونه‌ی پێشه‌رگه و نه‌وت و غاز و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس سه‌ربه‌خۆ و به‌نیشتمانی نه‌كرێن، ئه‌وا هه‌رگیز ده‌وڵه‌ته‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌روه‌ك به‌ستانداردكردنی زمانی كوردی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیان به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی دانا بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
دواتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به‌چڕی گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی كوردستان باسی لێوه‌كرا و چه‌ندین پرسیاریش ئاراسته‌ی رێكخه‌رانی گفتوگۆكه كرا.
هیوا به‌رزنجی ـ رووبه‌رنێت
بڕیاره ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵى فیلم له‌سه‌ر ئاستى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست له سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت، پارێزگارى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشگیرى هونه‌رمه‌ندان و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ین‌و ده‌مانه‌وێ سلێمانى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش به پایته‌ختى رۆشنبیرى بناسێنین.
ئێواره‌ى دوێنێ 22ى ئه‌یلول، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى سلێمانى‌و به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى سینه‌ماى سلێمانى و نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى كۆبووه‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسى چالاكییه هونه‌رییه‌كانى سلێمانى‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م كارى هونه‌ر له‌شاره‌كه‌دا كرا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك سلێمانى ناسنامه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرییه‌كه‌ى زیاتر گه‌شه‌پێبدات نه‌ك له‌ئاستى لۆكاڵى به‌ڵكو له سه‌رئاستى باڵاتر‌و نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت.
هه‌ربۆیه بڕیاردرا ئه‌مساڵ فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلمى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى بهرفراوانو له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌بچێت به‌شێوه‌یه‌ك فیستیڤاڵه‌كه ببێته گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان‌و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆ یه‌كه‌مجاریش جگه له فیلمه كوردییه‌كان فیلمه بیانییه‌كانیش بچنه كێبه‌ركێوه و خه‌ڵات بكرێن.
پارێزگارى سلێمانى به‌شداریكرد له مه‌راسیمى به‌خشینى بڕوانامه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى به‌چاو له هونه‌رمه‌ندان و سینهماكارانو تهكنیككارانى بوارى سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیون له سلێمانى كه دواى ته‌واو كردنى خولێكى پێشكه‌توو له‌بواره‌كانى وێنه‌گرتن و ده‌نگ و مونتاژدا ئه‌و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستیان هێنابوو، به‌هرۆز محه‌ممه‌د ساڵح هه‌رچه‌نده خۆشحاڵى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوولهكهیان ته‌واو كردووه به‌ڵام گوتى "له‌بوارى ته‌كنیكه‌كانى سینه‌ما و تهلهڤیزیوندا له ئاستى پێویستدا خه‌ڵكى شاره‌زامان نییه‌و گرفتمان زۆره بۆیه هاوشانى گه‌شه‌سه‌ندن له‌بواره‌كانى دیكه‌دا پێویسته ئه‌م بواره‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین".
ئه‌و خووله له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌ماى سلێمانییه‌وه كرابووه به‌هاوكارى زانكۆى گرینجى به‌ریتانى‌و تیدا دواین گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانى بوارى ته‌كنیكى سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیون به بهشدارنى خووله‌كه گوترابووهوه و بروانامهكهش بروانامهیهكى نێوده‌وڵه‌تییه‌و به‌شداره سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌توانن به‌و هۆیه‌وه له‌و زانكۆیه درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زمانی کوردی بە لیستی زمانەکانی خۆی زیاد کرد. تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە یەکێک لە گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، زمانی کوردی بە لیستی زمانەکانی خۆی زیاد کرد، ئەوەش دوای ئەو هەوڵە زۆرە دێت کە لە لایەن کوردەکانەوە درا.
تویتەر ئێستا بە فەرمی زاراوەی کوردی کورمانجی بە لیستی زمانەکانی خۆی زیاد کردووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زاراوەی سۆرانیش زیاد بکات. ئێستا هەردوو بەشی سۆرانی و کورمانجی دەستیان بە وەرگێڕانی بابەتەکانی تویتەر بۆسەر زمانی کوردی بە هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی کردووە.
ئامەد چەکۆ ژیان، کە یەکێک لە ئەندامانی گروپی وەرگێڕانی تویتەر بۆسەر زمانی کوردییە لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێستا 532 کەس لە بەشی کورمانجی سەرقاڵی وەرگێڕان و ئامادەکردنی تویتەر بۆسەر زمانی کوردینە و تا ئێستا 11% بابەتەکان کراون به کورمانجی". ئامەد چەکۆ ژیان راشیگەیاند "لە بەشی وەرگێڕاندا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانانی باکوور و باشووری کوردستان و کوردانی ئەوروپا کار دەکەن و لە ماوەیەکی کورت‌دا 100% بابەتەکانی تویتەر وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی".
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری گشتی ئه‌نجامدا. به‌پێى به‌لاغى كۆتایى، ئه‌نجوومه‌ن له رۆژى 17ى ئه‌و مانگه‌وه ده‌ستى به كۆبوونه‌وه‌كانى كردووه و 20 كاژێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوون.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى به‌لاغى كۆتایى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه:
مه‌ترسیه‌كانی دۆخی جیهانی
له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزم و سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری ده‌درا به‌گوێی جیهاندا، كه‌چی هه‌روه‌كو دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهان، تومه‌زه هه‌ناوی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵاوساوی قوڵترین قه‌یرانی ئابوری جیهانه، ئه‌م قه‌یرانه‌ش كاریگه‌ری مه‌ترسیداری نه‌ك له‌سه‌ر ستراتیژی ئابوری لیبڕالی، به‌ڵكو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌تگوزاری مرۆڤایه‌تیش كرد.
پێش چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ره‌نجامی به‌دینه‌هێنانی مافه دیموكراسیه‌كانیان و نه‌بونی عه‌داله‌ت، راپه‌ڕین. ئه‌مه له‌كاتێكدا خودی رۆژهه‌ڵات، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه په‌نگخواردووه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مابوه‌وه‌و له ده‌هه‌ی رابوردوشدا، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زیاتریشی هاتنه‌سه‌ر. به‌تایبه‌تی له‌ناو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداودا، وێڕای مقۆ مقۆ له‌سه‌ر گومانی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران و كاردانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رۆژئاوا‌و ئیسرائیلیشه‌وه. هاوزه‌مان به‌دینه‌هاتنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتیش، هێنده‌ی دیكه ناوچه‌كه‌ی دوچاری نائارامی و كێشه‌ی چه‌شناوچه‌شن كردووه. كۆی ئه‌م كێشه كۆن و نوێیانه، تارمایی ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌تاڕاده‌ی ئه‌گه‌ری جه‌نگێكی گه‌وره‌ی له رۆژهه‌ڵاتدا، هێناوه‌ته‌ئاراوه. جه‌نگێك پاڵنه‌ره سیاسی و ئابوریه‌كانی، پتر له‌وه‌ش، پاڵنه‌ری ئایینی و مهزههبیهكانیشی، چونه سه‌ریان، بۆیه مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگێكی ئاوه‌ها، كه له‌ئارادایه، ئه‌گه‌ر روبدات، وه‌كو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژئاوا‌و ئاسیایان كارهساتباركرد، ئه‌مجاره‌یان رۆژهه‌ڵات دوچاری تراژیدیای جه‌نگ ده‌كات.
كۆبونه‌وه، له‌كاتێكدا جارێكی دیكه رایده‌گه‌یه‌نێت كه لایه‌نگری به‌دیهێنانی مافی دیموكراسی گه‌لان و كۆتاییپێهێنانی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ره‌كانه، له‌هه‌مانكاتدا، دژی هه‌موو جۆره جه‌نگێكه كه رۆژهه‌ڵات بكرێته مه‌یدانی به‌رپابونی، هه‌روه‌ها دژی هه‌موو جۆره سه‌پاندنێكی مه‌زهه‌ب و ئایدیۆلۆژیهتێكه به‌سه‌ر راپه‌ڕین و ده‌ستوورو ئه‌و سیسته‌مانه، كه سه‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینه‌كان دێنهكایه.
دۆخی عیراق
عیراق، له‌دوای روخاندنی رژێمی به‌عسه‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وتی به‌رچاوی ئازادی و نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی گهلپهسهندو په‌كخستنی به‌شێكی به‌رچاوی پیلانی دوژمنانی دیموكراسی، له‌پێشه‌وه‌دا هه‌تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو هی تیرۆریست و تایفهگهرو كۆنه به‌عسیه‌كان، به‌ڵام وڵاته‌كه، سه‌رباری چه‌ندین هه‌ڵبژاردن و كابینه گۆڕین، هێشتا گیرۆده‌ی قه‌یرانی حوكمڕانی و حكومه‌تی ئیئتیلافی- ته‌وافقییه، كه جێی داخه، پێكهاته‌كانی شیعه‌و سوننه‌ی عیراقی عه‌ره‌بی، له لاوازی هێزه دیموكرات و سكولارهكاندا، هه‌تا هاتووه، له‌بری پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی تازه سه‌رهه‌ڵداودا، به‌شێكی كێشه‌كانیان به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی، له‌لایه‌كه‌وه هێزه رهشهكوژهكان درێژه به تاوانی تیرۆر‌و تۆقاندن بده‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، خزمه‌تگوزاری، ئاوه‌دانی، بێكاره‌بایی، بێئاوی، بوژانه‌وه‌ی عیراق، هه‌ژاری، بێكاری، نزمی ئاستی خوێندن و خوێندنی باڵا، لهڕادهیهكی ترسناكندان.
هاوكات.. سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه ئاكامی په‌رۆشیی هه‌موو لایه‌ك بۆ گرتنه‌به‌ری رێی دانوساندن، هاته‌دی، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، به‌تایبه‌تی له كاراتر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، باری ئاساییش، كێشه‌ی پێویستیه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوبه‌ناو هه‌ناردنی هێز بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، وه‌كو ناوچه‌كانی خانه‌قین، زمارو پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی عه‌مه‌لیاتی دیجله، هه‌ندێك جار عیراقی فیدراڵی فره‌یی له رۆخی دۆخی نه‌خوازراو نزیكده‌خاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی بڕیارلێدراوی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه، كه تاقه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، دیالۆگی نیشتمانی به‌رپرسیارانه‌یه. به‌ڵام دیالۆگێك، ئه‌مجاره جیاواز له دیالۆگه‌كانی تر، پێویسته ده‌ست بخرێته سه‌ر برینه قوڵه‌كان و چاره‌سه‌ری ریشه‌یش بكرێن. نه‌ك چاره‌سه‌ری نیوه‌چڵی. یان گفتوگۆی تاكتیكی. ته‌نها چاره‌سه‌ری ریشه‌ییش ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی و دادوه‌ری ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌یانخاته سه‌ر شاڕێی مێژوویی و شارستانی خۆیان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه شوێنی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه دیموكراسیه‌كانه، نه‌ك مه‌یدانی ته‌راتێنی حیزبایه‌تی گۆشه‌گیرو مه‌زهه‌بی و تێپه‌ڕاندنی گیانی تۆڵه‌سه‌ندن. بۆیه هه‌قوایه خانهبهندیهكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌نێوان حوكمڕانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌رهه‌ڵستكاری پۆزه‌تیفدا، دیاری بكرێن و به‌پێی یاسا‌و رێسا به‌ڕێوه‌بچێت. نه‌ك به تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی بمێننه‌وه، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كان له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، ئیفلیج بكرێن و كێشه‌كانیش به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لهوباروهڕهدایه كه ئێستا، له عیراق و كوردستان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا، زه‌مینه‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، ره‌خساوه. به‌تایبه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆروزه‌به‌ندیان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و ئه‌و متمانه سیاسییه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌مزه‌كانی عیراق و كوردستان هه‌یه‌تی، له ده‌وڵه‌تمه‌دار مالیكیه‌وه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و تێكڕای رابه‌ره به‌ڕێزه‌كانی وڵاته‌كه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه پردێكی تۆكمه‌ی سیاسی نێوان رابه‌رانی عیراقه هه‌تا پێكه‌وه راوێژ بكه‌ن و پێكیشه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبه به‌رپرسیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش بگه‌نه رێگه‌چاره‌سه‌ری سیاسی. له‌م نێوه‌نده‌دا، یه‌كێتی، به‌حوكمی په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یماندا، پێی وایه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئالیه‌ت و پرنسیپه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگای هاوبه‌ش، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد، به‌ڵكو بۆ سه‌راپای عێراقیش، له‌م قۆناغه‌دا بناغه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئۆباڵی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی هاوبه‌ش. پێكه‌وه‌ش ده‌توانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا، به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌م رێڕه‌وه‌دا گهڵاڵهبكهین. هه‌تا ته‌واوی لایه‌نه‌كان بتوانین، قۆناغی رابوردوو، به‌ره‌و قۆناغی باشتری سیاسی و ئازادی و ئاوه‌دانی، بۆ پتر خزمه‌تكردن و به‌دیهێنانی به‌ڵێنه‌كان، جێبهێڵین.
هه‌لومه‌رجی كوردستان
سه‌ره‌ڕای ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی سیاسی، ئیداری، ده‌ستوری و حوكمڕانی، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌ك كه به‌رامبه‌ر ئه‌زمونی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ره‌وتی گشتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه، ساڵ به‌ساڵ به‌رجه‌سته‌تر ده‌نوێنێ. حكومه‌تی هه‌رێم توانی له‌به‌رده‌م ململانێ و كێشمه‌كێشه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ و خۆیشی رابگرێ، به‌ڵكو به‌سه‌ریشیاندا سه‌ربكه‌وێ، وه‌به‌رهێنانی فراوان، كردنه‌وه‌ی 25 كونسڵگه‌ری له‌كوردستان، كردنه‌وه‌ی 12 ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریێمی كوردستان، له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتدا، په‌یوه‌ندی بازرگانی فراوان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌تان و خستنه‌گه‌ڕی ملیاره‌ها دۆلار له‌بازاڕدا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان، پێشكه‌وتنی بواره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی فڕۆكه‌وانی و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی فراوان به ته‌واوی جیهان له فڕۆكهخانهكانهوهو مانگانه سه‌فه‌ری ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران هاونیشتمانی له تاراوگه‌و ساڵانه هاتنی سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار بۆ كوردستان، ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌زمونه‌كه له‌ڕوی سیاسی، ئاوه‌دانی، ئابوری، ئاسایش، ئازادی كار‌و ئازادی بیروڕا، بۆته جێگه متمانه‌ی فراوان. هه‌ر ئه‌و راستیانه‌ش پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رچاویشی بۆ ئه‌زمونه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ركردووه، كه تێكڕای ئه‌م پێشكه‌وتنانه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی كوردستاندا، بونه‌ته مامانی له‌دایكبوونی چینی سه‌رمایه‌داری ناڤین و به خه‌مڵینی ئه‌م چینه‌ش، له‌ناو پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی ئابوری‌دا، به‌ره به‌ره، وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌تر دێنه‌دی.
ئه‌و راستیانه تێكڕا، هانمان ده‌ده‌ن ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانمان له راپه‌ڕاندنی باقی ئه‌ركه وهدینههاتوهكان، به‌دیبێنین، كۆبونه‌وه پێی وایه یه‌كێك له ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی ئێستامان كۆده‌نگی هێزه نیشتمانیه‌كان و زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مانه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، له‌پێشه‌وه‌یاندا هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور وه‌ك په‌یمانی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كان و هێزه‌كان و ئاڕاسته مه‌ده‌نیه‌كان. هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌ستۆپاكی، مافی مرۆڤ و چاودێری دارایی. بێگومان په‌رله‌مانی كوردستان، له‌پاڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌خولی نوێ‌دا، سه‌ركه‌وتوانه رایپهڕاندون، ده‌توانێ ئه‌م ئه‌ركه مێژووییانه‌ش راپه‌ڕێنێ. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه كاتی هاتووه كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و حزبه‌كانی تریش ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانرێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرسه نیشتمانیه‌كان لابه‌رین و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌ییان به ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی رابوردوو، له‌سه‌ر ساغ بكه‌ینه‌وه.
جگه له‌و ئه‌ركانه، ئه‌ركمانه به‌قوڵی بیر له چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و كێشانه بكه‌ینه‌وه كه لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ناڕه‌زایی دروستكردووه، له‌پێشیانه‌وه گه‌نده‌ڵی، په‌ره‌پێدانی سیسته‌می حوكمڕانی، داڕشتنی رێسایه‌كی هاوچه‌رخی بازاڕی ئازاد، كه تیایدا هه‌م سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داران ئازادانه وهگهڕبخرێ، له‌هه‌مانكاتدا، چاودێرێكی یاسایی وردی بازاڕیش بۆ چه‌سپاندنی كوالێتی كۆنترۆڵ، گرتن و سزادانی ده‌رمانفرۆشی قاجاغ و شمه‌كی به‌سه‌رچوو، بكرێ. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی مافی به‌رخۆریش بۆئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی هاوچه‌رخ و هاوسه‌نگ بۆ سیستمی حوكمڕانی و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان دابنرێ. كاتی هاتووه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه سیستمی ته‌ندروستی بگۆڕدرێ، له‌بری موچه‌ی پچڕ پچڕ‌و پینه‌وپه‌ڕۆی بژێوی خه‌ڵك، سیستمی سۆسیال به‌دیبێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ژیانی خۆی و ماڵ و مناڵی ده‌سته‌به‌ر بكرێ. فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له باخچه‌ی ساوایانه‌وه هه‌تا خوێندنی باڵا گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا بێت و بكرێته خوێندنی هاوچه‌رخی راسته‌قینه، كه میتۆده‌كانی زانستی و زانستی سروشتی بایه‌خی زۆری پێبدرێ و له‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ری سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و خێراییدا بگونجێ.
رۆژئاوای كوردستان و مافی چاره‌نوس
وا سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆو داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان تێپه‌ڕی، حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵات رێگا نه‌ما نهیگرنهبهر، به‌توندترین ره‌فتارو شێوازی سهركوتكهرانهش، تا گه‌لانی ناوچه‌كه نه‌گه‌نه مافی چاره‌نوسی خۆیان، رژێمی به‌عسی عیراق نمونه‌ی هه‌ره خراپی حكومه‌ته سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵات بوو، سه‌ره‌نجام به سه‌پاندنی سیاسه‌تی جینۆساید، نه‌ك نه‌یانتوانی گه‌لی كوردستان قڕ بكات، به‌ڵكو گه‌له‌كه‌مان به مافی چاره‌نوسی خۆی گه‌یشت و سیستمی فیدڕاڵی چه‌سپاندو رژێمی به‌عسیش جێگه‌ی سه‌ره‌نوێلكی مێژوو بوو. دوو ساڵه كه راپه‌ڕینی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكردووه، سوریا وه‌ك چه‌قی قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌سه‌ڵاتێكی ناسیۆنالیستی- نادیموكراسی هه‌بوو، كه‌چی بینیمان گه‌لانی سوریا هه‌تاسه‌ر قینی پیرۆزیان له‌ناخدا نهخواردهوهو ته‌قینه‌وه، مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌ی نه‌ته‌وه‌یی چارنوسسازه له‌ناو ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌ریه دیموكراسیه‌ی سوریادا (رۆژئاوای كوردستان) له‌پێناوی مافی چاره‌نوسی دیموكراسی خۆی راپه‌ڕیوه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی دیموكراسی راسته‌قینه‌یه له سه‌رانسه‌ری سوریادا، مه‌حه‌كی هه‌ڵوێستیشمان بۆ دیموكراسی بوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سه‌لماندی ته‌واوی مافه دیموكراسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه، هه‌روه‌ها مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی تری سوریا. هی مه‌سیحی و عه‌له‌وی و دروزی و خه‌ڵكانی تریش.
مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كان
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا، به‌دیهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێزگرتن له پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مهزهبیهكان و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و سزادانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌و پاساوی نابه‌جێدا ژن ده‌كوژن، یه‌كێكه له ئه‌ركه دیموكراسیه گرنگه‌كانی سه‌رده‌م. به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ژنكوژی، په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه كه هه‌تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌ی كراویشه له‌ئاستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا نه‌بوو، به‌رامبه‌ر ژنان. دیارده‌ی مه‌ترسیداری دیكه، ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌نجامی زۆرتربونی كارگه‌و پاڵاوگهو پتر له 1 ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌كوردستاندا، پیسبونی ژینگه‌ی كوردستان گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك زۆربونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ئاسمانی كوردستاندا، ستانداردی جیهانی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان. بۆیه ده‌بێ رێگهچارهسهرهكانی زانستی به یاسا بدۆزرێته‌وه‌و جێبه‌جێش بكرێت.
باری ئێستا‌و ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له 37 ساڵی رابوردودا، به‌قۆناغی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕیوه‌و بۆ هه‌ر قۆناغێكیش به‌رنامه‌و سیاسه‌تی گونجاوی هه‌بووه. هه‌لومه‌رجی ئێستاش قۆناغێكی نوێی تری له ناوچه‌كه‌دا هێناوه‌ته‌پێش، قۆناغێكی فره‌ڕه‌هه‌ند، فره دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌و پڕ له ئاڵۆزی و ململانێ، بۆیه ئه‌ركی یه‌كێتییه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش، وردتر له قۆناغه‌كانی پێشوو، بڕیار‌و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌بێ، به‌ره به‌ره خه‌بات له‌پێناوی جێبه‌جێكردنیشیان بكات. ئه‌مه‌ش وا له یه‌كێتی ده‌خوازێ كۆی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنێته‌وه، له‌كوێشدا پێویست بكا گۆڕانكارییان تێدا بكات. به‌تایبه‌تی له ئۆرگانی یه‌كێتیدا، كه رایه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری كوردستانن. له‌ناو ئه‌م ئۆرگانانه‌دا، داڕشتنی پڕۆژه‌ی نوێ بۆ مه‌كته‌بی رێكخستن، مه‌كته‌بی شه‌هیدان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، بۆ ناو جه‌ماوه‌ر، له‌پێشه‌وه‌ی ئۆرگانهكانه.
رێكه‌وتنی ستراتیژی، گه‌رچی وه‌ك بنه‌ماو ده‌سته‌به‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی له‌م قۆناغه‌ی گوزه‌ری ئه‌زمونه‌كه‌ماندا، هێشتا گرنگیه چارهنوسسازییهكهی ماوه، به‌ڵام له‌م پێودانگه‌شه‌وه، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌یه‌و له‌هه‌ر بڕگه‌و به‌شێكدا پێویستی كرد، به گفتوگۆی په‌رۆشانه، له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یماندا پێداچونه‌وه‌یان پیادا بكرێت.
هاوكات كۆبونه‌وه پێی وایه په‌یوه‌ندی سیاسی فراوانتر له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و مافه‌كاندا، پێویستی به‌به‌رنامه‌و سیاسه‌تێكی گونجاوتر له‌م قۆناغه‌دا ده‌كا. له‌م پێناوه‌شدا یه‌كێتی ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی دیالۆگه له‌پێناوی گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌شی سیاسی.
كۆبونه‌وه پێی وایه، راپه‌ڕاندنی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتی، به‌نده به‌وه‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی كاراتربن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و زۆرترین كات له‌پێناوی راپه‌ڕاندنیان ته‌رخان بكه‌ن.
له‌كۆتایشدا كۆبونه‌وه روداوی ده‌رهێنانی فیلمی قێزه‌ونی ده‌سته‌یه‌ك سه‌رلێشێواوی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری مه‌زن به‌توندی ئیدانهكردو پێشیوابوو كه ئه‌مجۆره كارانه نه‌خشه‌ی گومانلێكراوی وروژاندنی ئاژاوه‌ی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا به‌دواوه‌یه، كه سه‌ره‌نجام ده‌چێته خزمه‌تی ستراتیژێكی پیلانگێڕانه له‌ناوچه‌كه‌دا. بۆیه له‌سه‌ر وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو رۆژئاوایه، له میدیاكان و بواره‌كانی تردا وریای ئه‌مجۆره كارانه بن كه سه‌ره‌نجام هه‌موولایه‌ك زیانی لێده‌كات. دیاره له‌هه‌مانكاتدا كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر كاری له‌مجۆره، ده‌بێ له‌رێگای یاسایی و به وشیاریه‌وه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌قڵانیانه بدرێ، نه‌ك رێگه‌ی توندوتیژی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی رقه‌به‌رایه‌تی و تۆله‌سه‌ندنه‌وه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
به‌وشێوه‌یه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌كه‌تان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه ئازیزه‌كه‌تان، به سوربوون له‌سه‌ر داخوازیه‌كانتان. به گوێگرتن له ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كانتان. به هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان. به پاراستنی دیموكراسی و په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی ئازادی و مه‌ده‌نیتان. به باشتر یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی ماڵی كورده‌واریتان.. به ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانی تاك به تاكتان. به دابینكردنی ته‌ندروستی باشتر‌و خوێندنی هاوچه‌رخ بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك.. به پاراستنی ژن و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان، به قوڵكردنه‌وه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی و داخوازی مه‌ده‌نیانه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵی هێنا. هه‌تا دوو مانگی تر، چاودێری وردی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و لیژنه‌كانه‌وه ده‌كرێ. له‌كۆبونه‌وه‌ی ئایندهی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیشدا، به‌دواداچون بۆ راده‌ی پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كان.. ئه‌ركمانه.
- ئێوه‌ش.. هه‌میشه سه‌رفراز بن ئه‌ی گه‌لی كوردستان‌مان.
- روحتان شاد بێ.. شه‌هیدانمان.
- سڵاو له هه‌ڤاڵان.. سڵاو له پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رانی ئاساییشی و ئازادی وڵات.. سڵاو له ئێوه‌ش ئه‌ی ره‌وه‌ندی كوردستانیانهمان له تاراوگه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
21/9/2012
سه‌رچاوه: PUKMEDIA
دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا، ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی، پێشمەرگەی دێرین و چالاكڤانانی رۆژهەڵاتی كوردستان بانگەوازی بەرەو پێكهێنانی بەرەی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان دەركرد، سەرەنجام لە بەیاننامەیەكدا (ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان- ناوخۆی وڵات) راگەیێندرا.
سەرەڕای ئەوەی ئەو ئەنجوومەنە تائێستا 3 بەیاننامەی دەركردووە، بەڵام وەك حیزبەكان دەڵێن : تائێستا ئامانج و بەرنامە و سنووری چالاكی و چۆنیەتی خەبات و رێبەرایەتی ئەو ئەنجوومەنە شاراوە و نادیارە. بەڵام لە هەمانكاتدا هەم حیزبەكان و هەم چالاكڤانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان پێشوازی لە هەوڵێكی لەو چەشنە دەكەن كە ببێتە هۆی دروستبوونی یەكدەنگی و لێك نزیكبوونەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
تاهیر مەحموودی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لە هەولێر سەبارەت بە پێكهاتنی ئەو ئەنجوومەنە بە (رووداو)ی راگەیاند "حیزبی دیموكرات لە چوارچیوەی باوەڕی بە فرە رەنگی و فرە دەنگی، پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بكات و بەدژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بوەستێتەوە، بەڵام بەر لە هەر شتێك دەبێ ئامانج و بەرنامەو پێكهێنێنەرانی ئەو ئەنجوومەنە دیاربن و بەپێی ئەوەش هەڵسەنگاندن لەسەر ئەو ئەنجوومەنە بكرێت".
هەروەها نەجمەدین گوڵپەروەر، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) وێڕای پاڵپشتی لە هەوڵیكی لەو چەشنە گوتی"ئێمە پێشوازی لە هەر جۆرە هەوڵ و چالاكییەك دەكەین كە ئامانجی یەكێتی و یەكڕیزی كوردبێ و بۆ بەدیهێنانی مافەكانی كورد كاربكات، بەڵام كێشە ئەوەیە كە هیچ زانیارییەك لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان لەسەر ئەو ئەنجوومەنە لەبەردەستدا نییە و نە بەرنامە و پلانی روون و ئاشكرایە و نە رێبەرایەتییەكەشی ناسراو و دیارە".
ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان هۆكاری دامەزراندنی بۆ ئەو پێویستییە دەگەڕێنێتەوە كە بەپێی گۆڕانكارییەكانی ناوچە و زیادبوونی گوشارەكان بۆ سەر ئێران هاتووەتەدی "بەهۆی شۆڕشی گەلان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رووداوەكانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان، زیادبوونی گوشارە ئابوورییەكانی جیهان بۆسەر ئێران و نەبوونی یەكێتییەكی ئەوتۆ لەنێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ كۆبوونەوەی هاووڵاتیان زیاتر لە هەركاتێك هەستی پێدەكرێت".
پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە لە كاتێكدایە كە ماوەیەك لەمەوپێش، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كە خۆیان بە دوو هێزی سەرەكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەزانن، رێككەوتننامەیەكیان واژۆكرد و بە گوتەی خۆیان ئەو رێككەوتننامەیە دەبێتە بەردی بناخەی پێكهێنانی هاوپەیمانی یان بەرەیەكی گشتگیر بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان.
بەڵام ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان- ناوخۆی وڵات، لەسەر ئەو بڕوایەیە "حیزبەكان ئامادەنین لەپێناو بەرژەوەندی گشتی واز لە بەرژەوەندی تەسكی حیزبی‌یان بێنن و هەربۆیەش دوای 34 ساڵ خەبات دژی كۆماری ئیسلامی، تائێستا نەیانتوانیوە بەرەیەكی كوردستانی پێك‌بێنن".
محەممەد شاسواری، یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە چۆنیەتی راگەیاندنی ئەو ئەنجوومەنە بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرەتا بیرۆكەی دامەزراندنی بەرەی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ژمارەیەك پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی و تێكۆشەری دانیشتووی سوید گەڵاڵە كرا و لە 15 خاڵی پێشنیاركراودا ئاراستەی سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا، بەڵام بەداخەوە دوو لایەنی كۆمەڵە و دیموكرات بە رێككەوتننامەكەیان، راستەوخۆ تەگەرەیان لەبەردەم پێكهێنانی بەرەی نیشتمانی دروستكرد و لە ئەنجامدا چالاكڤانانی ناوخۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوخۆی وڵاتیان راگەیاند".
بەڵام تاهیر مەحموودی وێڕای رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیە دەڵێ "رێككەوتنی هاوبەشی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بناخە و سەرەتایەكی زۆر باشە بۆ هاوكاری زیاتر لەنێوان هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بێگومان هەر ئەو دژایەتییە بەرفراوانەی لەلایەن شۆڤینیزمی فارس و نەیارە جۆراوجۆرەكان كرایە سەر ئەو دوو هێزە، راستی ئەو قسەیە دەسەلمێنێت. ئەگەر قسە لە پێكهاتنی بەرەیەكی كوردیش دەكرێ ئێمە هەوڵی زۆرمان بۆداوەو لە داهاتووشدا بێگومان بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان".
نەجمەدین گوڵپەروەریش رێككەوتنەكەی نێوان كۆمەڵە و دیموكرات نەك بە بەربەست بەڵكو بە دەستپێكی یەكێتی و یەكڕیزی هێزە كوردییەكان ناودەبات و دەڵێ "ئەو رێككەوتنە لە چوارچێوەی داواكاری و ویستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و هێرشی بەردەوامی هێز و لایەنە ئێرانییەكان بۆسەر ئەو رێككەوتننامەیە سەلمێنەری ئەو راستیەیە. ئەو رێككەوتننامەیە زەمینەخۆشكەری لێك نزیكبوونەوەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و دەرگای بۆ هەمووان كراوەیە و تەنانەت هیچ مەرجێك بۆ بەشداری لایەنە جیابووەكانی كۆمەڵە و دیموكراتیش دانەنراوە".
هەردوو ئەندامەكەی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەن كە لە هەلومەرجی ئێستای ئێران‌دا كە سەرجەم چالاكڤانانی سیاسی و مەدەنی كورد لە گرتووخانەكاندان، هیچ جۆرە چالاكییەكی سیاسی لەنێوخۆی كوردستاندا ناتوانێ سەركەوتن بەدەستبێنێ".
بەڵام محەممەد شاسواری دەڵێ "لەگەڵ هەموو گوشار و بەربەست و مەترسییەكان، ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی لەناوخۆی وڵات چەندین مانگە بوێرانە درێژە بە چالاكی دەدەن و بە پشتبەستن بە هێزی گەل و ئەزموونی رابردوو، ئەو ئەنجوومەنە گشتگیر دەكرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان گوتیشی "بۆ پاراستنی گیانیان، هەر شانەیەكی بچووكی ئەندامان و لایەنگرانی ئەنجوومەن لە ناوخۆی وڵات بە شوێنێك لە دەرەوەی كوردستان گرێدراوە و پەیوەندییەكان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدەدرێن".
ئەو ئەنجوومەنە رەخنە لە سەركردایەتی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێت كە گوێڕایەلی داواكانی گەل نین و "پێشوازی بەربڵاوی خەڵك لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی نیشتمانی رۆژهەڵاتی كوردستان" بە هۆكاری بێزاربوونی گەل لە "دروشمە بریقەدارەكانی حیزبەكان" دەزانێ و داوا لە سەركردەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات كە بگەڕینەوە بۆ ویست و داخوازییەكانی گەل.
كەچی نەجمەدین گوڵپەروەر بە پێچەوانەوە لەسەر ئەو بڕوایەیە كە پێكهاتەی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكهاتەیەكی حیزبییە و كۆمەڵگە بەسەر ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەكان دابەشبووە و "بەبێ حیزبەكان بەرەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان پێكنایەت و ئەو ئەنجوومەنە تەنیا لە چوارچێوەی راگەیاندنی ئینتەرنێتیدا درێژە بە چالاكییەكانی دەدات".
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان هەروەها تاكە رێگەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لێك نزیكبوونەوەی سەرجەم حیزبەكان دەبینێتەوە بە مەبەستی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی و دەڵێ "پێش گەڕانەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێویستە كێشەكان چارەسەر كرابن".
تاهیر مەحموودی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش لەسەر ئەو بڕاوایەیە بەبێ حیزبەكان هیچ هەوڵیك بۆ پێكهێنانی بەرە سەر ناگرێت و دەڵێ "ئێمە پشتیوان و یارمەتیدەری هەر چەشنە بەرەو كۆبوونەوەیەك دەكەین كە خزمەتی دۆزی رەوای كورد بكات و لەپێناو رزگاری گەلەكەمان بێت ، بەڵام بێشك بەبێ بەشداری حیزبی دیموكرات هەر چەشنە بەرەو هاوپەیمانێتییەك ناتوانێ ئەو ڕۆڵەی كە پێویستە بگێڕێت".
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
پێشبینی دەكرێت پارتی داد‌و گەشەپێدان كۆتایی ئەم مانگە چوارەم كۆنگرەی خۆی ببەستێ و لەو كۆنگرەشدا زیاتر لە100 كەسایەتی جیهانی ئامادەدەبن. ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا ئەوەیان ئاشكراكردووە، لەم كۆنگرەدا پێشبینی دەكرێت هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و
محەمەد مورسی سەرۆكی میسر و گێرهارد شرۆیدەر راوێژكاریی پێشووی ئەڵمانیا، لەنێوان ئەو 100 سەركردە سیاسیەی جیهاندابن، كەداوەتكراون بۆ كۆنگرەی داهاتووی پارتی داد و گەشەپێدان كە وابڕیارە لە 30ی ئەیلولدا سازبكرێت.
رۆژنامە توركیەكان ئەوەشیانخستۆتەڕوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چوارەم و دوایینجار بۆ سەرۆكی ئەو حزبە خۆی كاندید دەكاتەوە، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئاكپارتی هیچ كەس بۆی نییە لەچوار جار زیاتر خۆی بپاڵێوێ بۆ پۆستی سەرۆكایەتی.
له زانكۆى UMDى ئه‌مریكى ئاڵاى كوردستان به فه‌رمى له ریزى ئاڵاى وڵاتان هه‌ڵواسراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دانپێدانانێكى زانكۆكه بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد. سه‌نته‌رى رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆرى كهلتورىو چالاكى رۆشنبیری R.C.E، له هه‌واڵێكیدا كه بۆ (رووداو)ى ناردووه رایده‌گه‌یه‌نێت "شانده كهلتووریهكهمان له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى زانكۆى UMD كرد‌و به‌شه‌كانى مۆزه‌خانه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه، پاشان سه‌ردانى سه‌نته‌رى كه‌لتوره جیاوازه‌كانى زانكۆكه‌ى كرد كه ئۆفیسى چه‌ندان گهلو نه‌ته‌وه‌ى جیاوازى لێكراوه‌ته‌وه‌و تایبه‌ته به خوێندكاره كه‌لتور جیاوازه‌كانى ئه‌و وڵاته، سه‌نته‌رى زانكۆكه له‌بوارى پاراستنى كه‌لتوره جیاوازه‌كانى خوێندكاره فره ره‌گه‌زه‌كان كاردهكاتو یارمه‌تییان ده‌دات بۆ خۆگونجاندانیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى نوێ‌دا".
سه‌نته‌رى رایه‌ڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له سه‌نته‌رى زانكۆى UMD ئاڵاى كوردستان له‌ناو ئاڵاى وڵاتاندا به‌فه‌رمى هه‌ڵواسرابوو، ئه‌و ئاڵایه‌ش ساڵى 2010 له‌لایه‌ن شاندى یه‌كه‌مى سه‌نته‌رى رایه‌ڵ بۆ سه‌ردانى ئه‌و وڵاته پێشكه‌شى زانكۆى UMDى كردبوو، ئه‌وانیش به فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئاڵاى وڵاتاندا هه‌ڵیان واسیوه.
راگه‌یه‌ندراوی خه‌به‌ری
به‌ڕێوه چوونی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمیی
هه‌ردوو لایه‌نی دێموکڕات له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
سه‌عات 10ی به‌یانیی رۆژی 18 ی سێپتامبری 2012 (28 ی خه‌رمانانی 1391)، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به هاوڕێیه‌تیی به‌ڕێزان ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی و شاهۆ فه‌رازمه‌ند ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد که له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و به هاوڕێیه‌تیی به‌ڕێزان که‌ریم سه‌قزی و ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دیدار و دانیشتنه‌دا که له که‌شێکی زۆر دۆستانه و کراوه‌دا به‌ڕێوه چوو، هه‌یئه‌ته‌کانی هه‌ردوو لا خۆشحاڵیی خۆیان له پێکهاتنی زه‌مینه و ره‌خسانی هه‌لی دیالۆگی راسته‌وخۆ ده‌ربڕی و له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون که چ به حوکمی رابردوو و چ به هۆی زه‌رووره‌تی هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری خه‌باته‌وه ئه‌و ئه‌رکه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هه‌ردوو لا که به جیددی له‌پێناوی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و پرسه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه.
دواتر هه‌ردوو هه‌یئه‌ت روانگه‌کانی خۆیانیان سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی نێوان دێموکڕاته‌کان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه خسته ڕوو و مێکانیزمه‌کانی وه‌ڕێخستنی پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نیان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش خسته به‌ر باس.
هه‌یئه‌تی حدکا و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بوونه‌وه که به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دانی دیدار و دانیشتنی نێوانیان له‌پێناوی لێکگه‌یشتن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ماهه‌نگی و کارئاسانی بکه‌ن.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمیی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی دێموکڕات له‌دوای له‌تبوونی حیزبی دێموکڕاتهوهیه، له پاش ئه‌و هه‌وڵانه‌وه دێ که به‌مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌ن و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ و وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان هاتوونه ئاراوه که گرینگ‌ترین نموونه‌ی، دیداری سکرتێری گشتیی هه‌ردوولا به‌ڕێزان کاک خالید عه‌زیزی و کاک مسته‌فا هیجری به میوانداریی سه‌رکۆنسولی پێشووی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر مانگی گه‌لاوێژی رابردوودا بوو.
سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستان
19ی سێپتامبری 2012
29ی خه‌رمانانی 1391
به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مام جه‌لال ده‌كات. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2012/9/18 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی -یان كرد له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له شاری سلێمانی.
له دیدارێك دا كه ژماره‌یه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ئاماده‌بوون، شانده‌كه‌ی (پ.د.ك) به‌گه‌رمی به‌خێر هێنانه‌وه‌ی مام جه‌لالیان كرد به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان. هاوكات خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی له‌باره‌ی باشی ته‌ندروستی مام جه‌لال و سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی.
مام جه‌لال سوپاسگوزاری خۆی بۆ شانده باڵاكه‌ی (پ.د.ك) ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر خه‌مخۆری و په‌رۆشیان بۆ هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستی. ئێوارەی دوێنێ، جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق دوای سێ مانگ مانەوە لە ئەڵمانیا، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به سیستیهك ده‌كات له به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكردنى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كاندا. هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا ڕێنمایى نوێ بۆ بیمه‌ى بێكارى ئاماده بكرێ. له به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه كرد "كه له به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكردنى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كاندا، هه‌ست به سستییه‌ك ده‌كرێت".
له‌و چوارچێوه‌یه نێچیرڤان بارزانی "وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه به‌دواى مه‌سه‌له‌كه‌دا بچن و له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ دابنرێت". هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داواى كرد "به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندیش بكرێت و په‌له‌ى لێ بكرێت".
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ڕێنمایى نوێ بۆ بیمه‌ى بێكارى ئاماده بكه‌ن كه له قۆناغى پێشوودا 32 هه‌زار گه‌نج سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
سەرچاوە: رووداۆ