ئه‌مڕۆ پارتى‌و گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا. ئه‌مڕۆ له‌ماڵی نێچیرڤان بارزانین جێگری سه‌رۆكی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان پارتى‌و گۆڕان كۆبوونه‌وه، وه‌فدی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (مسته‌فای سه‌ید قادر، جه‌لال جه‌وهه‌ر، عوسمان حاجی مه‌حمود، قادری حاجی عه‌لی) و وه‌فدی پارتیش (نێچیرڤان بارزانی، ئازاد به‌رواری، فازڵ میرانی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی) بوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا رایانگه‌یاند "له كه‌شوهه‌وایه‌كى راشكاوانه‌دا باس له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵىو چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌كه‌ونه رێگه‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرا، هه‌ردوولا هاوڕا بووین له سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق". هه‌وه‌رها ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه كه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له داڕشتنى ستراتیژیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ڕ رووداوه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى.
سەرۆکی بنکەی بەرگری ئاسمانی( خاتم الانبیا‌ء) ی ئێران ( فەرزاد ئیسماعیلی) لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند" ئێمە، لەناو ئێران‌دا و لەزۆربەی ناوچەکاندا، ٣٠٠٠( سێ هەزار) بنکەی بەرگری ئاسمانیمان هەیە و لەڕێگای توانا تەکنەلۆجیاکانمانەوە، زۆربەی دەزگا هەواڵگری و نهێنیەکانی دوشمنانمان ئیختاق کردووە و تەواوی نهێنیەکانی ئەوانمان چرکە لەدووای چرکە بەدەست دەکەوێت". هەروەها ووتی" ئێمە، لەتەواوی ووڵاتدا، بنکەی دژەئاسمانی و بەرگریمان داناوە و لەبەرامبەر هەر هێرشێکی ئاسمانی‌دا، دوشمنان تێك دەشکێنین و ناتوانن هیچ شتێك بەرامبەر بەئێران بکەن. تەنانەت لەڕێگای ئەوپەڕی توانای تەکنەلۆجیاندا، تێك دەشکێنرێن و هەوڵەکانیان پوچ دەکرێتەوە".
ئیسماعیلی، ووتیشی" بەشێوەیەکی وورد، چاودێری لە بنکە ئەتۆمی و ناوچەکانی ئێران و ئاسمان دەکەین. تەنانەت دوشمنان ناتوانن هێرشی ئەلەکترۆنیمان بکەنە سەر. ئەو جیلەی کەوا هەنوکە لەئێراندا پێگەیشتووە، توانای زۆر باشیان هەیە، تەنانەت رادارە گرنگەکانی( ئاتەش ئێف) ئەوان، پسپۆڕەکان نوێکارەکان، بەشێوەیەکی تەکنەلۆجی زۆر سەرسوڕهێنەر دروستیان کردووە کە لەتوانای دوشمنەکان زیاترە و هەنوکە، لەتەواوی بنکە ئاسمانیەکانماندا بەکاری دەهێنین".
هەروەها ووتی" ڕادارەکانی وەك( هەشتەم) و ( شەهاب) و ( موتلەع ئەلفەجر) کە ناوچەیین و پێشتر دروست کراون. بەشێوەیەکی نوێ دایانڕشتۆتەوە و توانایان زیاتر کردووە. لەتوانایاندایە، هەر جموجوڵێکی ئاسمانی، بەشێوەیەکی زۆر هەستیار، ئاشکرا بکەن". ووتیشی" موشەکەکان و ڕادارەکانمان، لەتوانایاندایە، هێرشی ئەلەکترۆنی پوچەڵ بکەنەوە کە ئەگەر بکرێتە سەرمان. لەو پرۆژانەی کە تەواویش بوون و ژمارەیان ٣٠ پرۆژەیە، بەرهەمهێنانی موشەکی ( پاوەر ٣٧٣ )ە کە لەئایندەدا، لەبنکەی بەرگریە ئاسمانیەکاندا بەکاری دەهێنین".
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی هێزە دەریایەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران، جەنەراڵ، عەلی قەدەوی، ڕایگەیاند" لەبوواری جەنگی ئەلەکترۆنیدا، سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەمان بەدەست هێناو توانیمان، تەواوی بنکە هەواڵگریەکانی ئەیسرائیل و ئەمریکا و دەوڵەتانی تری هاوپەیمانیان، ئیختراق بکەین و تەناوی نهێنیەکانیان بەدەست بهێنین. تەنانەت، لەهەر جم و جوڵ و هەر چرکەیەکدا، دەزانین چی دەکەن و چی ناکەن". قەدەوی وتیشی" ئەمریکیەکان و ئیسرائیلیەکان، ملیارها دۆلار خەرج دەکەن بۆ بەدەستهێنانی تەنها یەك زانیاری دەربارەی هێزەکانی ئێران. بەڵام ئێمە، توانیمان، لەڕێگای تواناکانمانەوە، تەواوی نهێنیەکانیان بەدەست بهێنین".
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ریشی هێشتووەتەوە و قژ و سمێڵیشی سپی بوون. محەممەد ئۆجەلان، برای رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، رۆژی 25/9/2012 بۆ جاری دووەم لەساڵی رابردووەوە، لە ئیمراڵی براكەی بینی و بۆ ماوەی كەمتر لە 40 خولەك قسەی لەگەڵی دانیشت.
محەممەد ئۆجەلان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) ئەوە رەتدەكاتەوە كە براكەی ژەهرخوارد كرابێت و تەندروستی خراپ بێت، بەڵام دەڵێ "ریش و سمێڵ و قژی بەشێوەیەك درێژبوون كە هەموو تێكەڵ ببوون، قژ و سمێڵیشی سپی ببوون". ئەو برایەی سەرۆكی PKK گلەیی لەو شوێنە دەكات كە براكەی تێدا زیندانیكراوە و دەڵێ "شوێنەكە وەك حوجرە بوو، زۆر بچووكە و مرۆڤ ناتوانێ بۆ ماوەی یەك مانگیش لەو ژوورەدا بژیت".
بەپێی قسەی محەممەد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووڕەبووە كە چاوی بە براكەی كەوتووە و گوتوویەتی: "ئەوەی ئێوە كردووتانە شتێكی راست نییە و نەدەبووایە بێنە سەردانم، چونكە 14 مانگە رێگەنادەن پارێزەران سەردانم بكەن". دەربارەی پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان گەریلاكانی PKK و سوپای توركیاش گوتوویەتی: "با كۆتایی بە شەڕ بێت و چیدی گەریلا و سەربازی توركیا نەكوژرێن".
وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە: پێنوسەکان....
نیضال حەمادە، لە ستوونی ( هەڵوێستی هەینیدا) لە ماڵپەڕی ( ئەلمەنار ) دا نوسیوێتی" لە پاش کۆبوونەوەی ئەم جارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، ئەمریکا، بە بەرپرسانی دیمەشقی ڕاگەیندووە، ئەنقەرە، ووتویەتی، حکومەتی سوریا، چەك بەکوردەکان دەدات".
حەمادە، نوسیویەتی" وەفدەکەی ئەمریکا، لەڕێگای وەزیری دەرەوەی روسیاوە(سيرجي لافروف ) ئەو ووتەیەی ئەنگەرەی گەیاندووە بە وەفدە سوریەکە". هەر لەمەناریشدا هاتووە" سەرچاوەکانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا داوای کردووە گفتوگۆ لەمەڕ پرسی چەکە کیمیاویەکانی سوریاوە بکرێت".
هەمان سەرچاوە، بڵاویکردۆتەوە" حکومەتی سوریا، بەپشتبەستن بە ڕوسیا، ڕایگەیاندووە، هیچ کاتێك ئەو چەکە کۆمەڵ کوژانە، لەناوخۆی سوریادا، لەدژی خەڵکی سڤیل بەکار ناهێنین". بەو مانایەی لە تەنگژە و جەنگی نێوان حکومەتی سوریا، کە ڕوسیا پشتیوانی دەکات و نەیارەکان، کە ئەمریکا و تورکیا چەند ووڵاتێکی تری عەرەب، پشتیوانی دەکەن، چەکە کۆمەڵکوژەکان بەکار ناهێنرێن.
سەرچاوەکە، بڵاویکردۆتەوە" وەفدەکەی سوریا، ڕایگەیاندووە، چەکە کۆمەڵکوژە کیمیوایەکانمان لەجێگایەکی سەلامەت داناوە و دوورە لەترسناکیەوە. بەهیچ شێوەیەکیش بۆ جەنگی ناوخۆ بەکاری ناهێنین. تەنها لەکاتی هێرشی ووڵاتانی بێگانەدا بۆ سەر سوریا بەکاری دەهێنین. هەروەها ئەو موشەکانەی کە کڵاوەی کیمیاویان پێوەیە، لەدژی هەر هێزێکی دەرەکی بەتایبەتی هێزە دراوسێکانمان، کەمافی خۆمانە لەدژیان بەکاری بهێنین لە هەر هەڵمەتێکی داگیرکەرانەیاندا بۆ سەرمان".
لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا و ئیسرائیل و پاشای قەتەر، کە سەرۆکی ئەنجومەنی ووڵاتانی عەرەبیە، ڕایانگەیاند" چەکەکانی سوریا، کلاسیکی نیە و بەتەکنەلۆجیای هاوچەرخ دروست کراون. بۆیە جێگای مەترسیی گەورەیە". لەهەمان کاتدا، سەرچاوە هەواڵیەکانی ( حیزبی یەکێتی دیموکراتی کوردستان) نزیك لەپەکەکە، لێدوانی‌دا" حکومەتی سوریا، ڕایگەیاندووە، لەهەر دەستخستنە ناو کاروبارێکی ناوخۆی سوریا‌و بەزاندنی سنورەکانمان، ئەوا، لەبەرامبەردا، تەواوی کوردەکان، لەسوریا و تورکیا، چەکدار دەکەم و هەرکەسە و موشەکێکی دەدەمێ".
سەرچاوەکە ڕایگەیاند" حکومەتی سوریا، تەواوی هێزەکوردیەکانی سوریای چەکدار کردووە و چەکی پێشکەوتووی تەکنەلۆجی هاوچەرخی داوە بە هێزەکانی پەکەکە لەناویاندا موشەکی هەمەچەشنە و تۆپی دوورهاوێژ، کەبۆ لێدانی ئەنقەرە بەکاری دەهێنن و پێویستیان پێیەتی".
سەرچاوە:
http://www.almanar.com.lb/english/adetails.php?eid=70101&;cid=23&fromval=1&frid=23&seccatid=20&s1=1&fb_source=message
له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا له ئه‌نقه‌ره، سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌ش كرد . سه‌روك بارزانى سوپاسى ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى كرد بۆ ئه‌و بانگهێشته و هیواى خواست ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجامى باشى هه‌بێت .
سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند له‌و كاته‌ى ئاكه‌په ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته ده‌ست به هه‌ڵبژاردن، توركیا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشترد ه‌چێت و ئه‌مرۆ توركیا سه‌نگێكى دیكه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یى هه‌یه ، ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه ناوچه‌ى ئیمه كێشه‌ى هه‌یه ، بۆ ئێمه جێگه‌ى داخى زۆره كه خوێنى كورد یان تورك یان هه‌ر گه‌لێكى تر ده‌رژێت . ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تانى خۆمان لێره ده‌ژین و پێویسته ده‌ستى برایه‌تى بۆ یه‌كتر درێژ بكه‌ین و حه‌یفه خوێن بڕژێت . پارتى ئێوه و رێبه‌رێ ئێوه سیاسه‌تى راستیان گرتۆته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئارێشهكان. ده‌مه‌وێ لێره سوپاسى ئه‌رۆدغان بكه‌م كه جورئه‌تى خۆى نیشاندا و چووه دیاربه‌كر و گوتى پێویسته كێشه‌ى برایانى خۆمان كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پارساڵ هاته هه‌ولێر وگوتى سه‌رده‌مى نكۆڵی‌كردن له كورد به‌سه‌ر چوو . به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌بینم هه‌موو كورد پشتیوانى له‌و سیاسته ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌موو هێزى كوردى هه‌وڵ بده‌ن خویان له توندوتیژى دوور بخه‌ن . هێزى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان حزبێك له‌وه دانییه چه‌ند سه‌ربازى هه‌یه ، هێز له‌وه‌دایه چه‌ند كراوه بێت و چه‌ند بتوانێت ئیش بۆ میلله‌تى خۆى بكات ، هێزى ئاك پارتى و ئه‌رۆدغان له‌و كرانه‌وه‌دایه كه له ناوخۆ و دهرهوهبهكارى هێنا .
سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌یشى بۆ هه‌مو هاوكارییه‌ك له پێناو كۆتاییهێنان به خوێنڕشتن ده‌ربڕى و گوتى بۆ كوتاییهێنان به خوێنرشتن و توندتیژى ئاماده‌ین بۆ هاوكارییه‌ك و رێگه‌ى ئاشتى و برایه‌تى و لێكتێگه‌یشتن ته‌نها رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان ، توركیا ده‌وڵه‌تێكى گرنگه له‌سه‌ر ئاستى نێوه‌دوڵه‌تى و له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى .
ئێمه پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیى توركیا و عێراق په‌یوه‌ندى برایانه بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زرۆ خۆشحاڵین په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا گه‌یشتۆته ئاستى بڵند و په‌یوه‌ندیى بازرگانى توركیا و عێراق و له سنوورى 12 ملیار دۆلاره و له‌سه‌دا هه‌شتاى له‌گه‌ڵ هه‌رێمه ، ده‌بینین ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاتست له گۆڕانكاریى خێرادایه و پشتیوانى له گه‌لانه ده‌كه‌ین بۆگه‌یشتن به ئازادى و به گه‌رمى پشتیوانى له خه‌باتى میلله‌تى سوریا ده‌كه‌ین بۆ ئازادى و رزگاربوون ، جێى داخى گرانه كه كوشتنى خه‌ڵكى زۆر له سوریا ده‌بینین و هیوا خوازین ئه‌و خوێنرشتنه بێته وه‌ستان و گه‌لى سوریا بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات . زۆر ته‌قدیرى ده‌ورى توركیا ده‌كه‌ین كه ده‌رگارى خۆى بۆ خه‌ڵكى لێقه‌وماوى سوریا كرده‌وه و ئه‌مه، ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه له نه‌وه‌د و یه‌ك ده‌رگاى خۆى بۆ خه‌ڵكى كوردستان كرده‌وه و ئه‌وه جێگاى ته‌قدیره .
ئه‌مرۆ 29 هه‌زار براى سوریا ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌رگاكانمان كرایه‌وه . له‌كۆتایشدا سه‌رۆك بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كۆنگره‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا خواست .
سەرچاوە: کوردستان تیڤی
شاندێكی ده‌سته‌ی باڵای كوردی له رۆژئاوی كوردستان ده‌چێته شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كه بڕیاره رۆژی 14 مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت. ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كوردی كه پێكهاتبوون له عیسا حه‌سه‌ن، ساڵح گه‌دۆ، غه‌ریب حه‌سه‌ن و عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر، دوێنێ شه‌ممه له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د عه‌لی ئایدن، نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموكراتی كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان و په‌یوه‌ندی نێوانیان ، به فه‌رمی ده‌سته‌ی باڵای كوردی داوهتكران تاوه‌كو به‌شداری بكات له كۆنگره‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كه بڕیاره 14 مانگی داهاتوو له شاری ئامه‌د ئه‌نجامبدرێت.
په‌یامی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
خوێندکارانی ماف ویست و رزگاریخوازی کوردستان!
به شانازییه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین یه‌که‌مین کۆنگره‌ی "یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد" له ژێر دروشمی "خوێندکاری کورد ده‌نگی نه‌سره‌وتووی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" به‌ره‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 7ی ره‌زبه‌ری 1391 پاش په‌سند کردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار و راسپارده و داڕشتنی پڕۆگرامێکی سه‌رده‌میانه به مه‌به‌ستی خوڵقاندنی ده‌رفه‌تێکی نوێ له به‌رده‌م بزاڤی خوێندکاریی کوردی دا کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
گۆڕانکارییه خێراکانی ناوچه و گه‌شه‌ی هزری مافخوازی و رزگاریخوازی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان، پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان زیاتر له هه‌ر کات کردۆته رۆژه‌ڤ و سه‌رنجی بیروڕای گشتی و ناوه‌نده گرینگه بڕیارده‌ره‌کانی به‌ره‌و پرسی کورد راکێشاوه‌و ره‌وایی زیاتری پێ به‌خشیوه. هه‌ر چه‌نده ئه‌و ره‌واییه له باری حوقووقییهوه پشت ئه‌ستووره به گرینگ‌ترین سه‌نه‌ده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه حوزووری به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه که به‌ستێنی عه‌ینی ئه‌و رهواییهتیه ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌وه وای کردوه هێزو ئیراده‌ی رزگاریخوازی به سه‌ر ترس و شه‌رم له شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته‌کان زاڵ بێ و ببێته فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له هاوکێشه‌کان و باڵانسی هێز به‌ره‌و لای ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بشکێنێته‌وه.
خوێندکاران به پێی سروشتی ئارمانجخواز بوونیان له توێژه هه‌ره رادیکاڵه‌کانی کۆمه‌ڵگان و داخوازییه‌کانیان، سنووره‌کانی زانکۆ و توێژی خوێندکار ده‌به‌زێنێ و کۆی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته ئامانج، واته خوێندکاران له به‌رامبه‌ر هه‌موو پرسه گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌ستیارن و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی تێبینی سیاسی هه‌ڵوێست ده‌گرن. ئاخێوی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی‌دا که خۆی به‌رهه‌می چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ریه‌ککه‌وتنی رۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته‌کان به روونی ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌و راستییه هه‌م له چالاکییه‌کانی خوێندکارانی کورد له ناو زانکۆکان دا ده‌بینرێ و هه‌م له به‌شداریی چالاکیان له بیاڤی گشتیدا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له هه‌ر کاتێک به ده‌ست قه‌یرانه ناوخۆیی هو ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنێ، چوونه سه‌ری ئاستی وشیاری و تێگه‌یشتوویی سیاسیی خه‌ڵک و ره‌نگدانه‌وه‌ی له نێیو زانکۆکان‌دا به‌ستێنێکی له‌باری بۆ خه‌باتی ئازادیخوازی ره‌خساندوه.
رژێمی تیئۆکراتیکی کۆماری ئیسلامی له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌وڵی داوه زیاتر له پێشوو نه‌ریته بناژۆخواز و ئیدئۆلۆژیکه‌کانی خۆی به سه‌ر زانکۆ‌دا بچه‌سپێنێ و به داڕشتنی سیاسه‌تگه‌لی وه‌ک هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، سنووردار کردنی زانسته مرۆییه‌کان و ئیسلامیزه کردنیان، به زۆر خانه‌نشین کردنی مامۆستایانی جیابیر، ئه‌ستێره‌دار کردنی خوێندکاران و زۆر سیاسه‌تی له‌و چه‌شنه هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر زانکۆ و خوێندکاران دا بسه‌پێنێ و پێش له هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک بگرێ. به‌تاڵ کردنی زانسته ئینسانییه‌کان له چه‌مکه رۆژئاواییه‌کان و خۆماڵی کردنیای له راستای به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌سته‌مۆ کردنی زانکۆ، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که رژێم تا چ راده‌یه‌ک خوێندکار به مه‌ترسی ده‌زانێ بۆ سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه گوشار بۆ سه‌ر خوێندکارانی کورد، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاتره له خوێندکارانی دیکه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چالاکانی خوێندکاریی کورد زانکۆیان کردۆته سه‌نگه‌ری به‌رگری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکات له‌گه‌ڵ داخوازه سینفییهکانیان، شوناس خوازیان کردۆته هه‌وێنی ئاکسیۆنه خوێندکارییه‌کانیان.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد که له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندندا پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باتی خوێندکاری، پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد به خه‌می گه‌وره‌ی خوێندکارانی کورد ده‌زانێ و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه "مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان، مافێکی یاسایی و سه‌لمێنراوه‌و هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێ به بیانووی پڕ‌و پووچی وه‌ک "جیایی خوازی" ئه‌و مافه له نه‌ته‌وه‌که‌مان زه‌وت بکا. یه‌کیه‌تییه‌که‌مان له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا پوتانسیه‌له خوێندکارییه‌کان به پێی توانا ده‌خاته گه‌ڕ و به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌و مافه له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی بکا. هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌وڵ ده‌دا له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ریزی رێکخراوه خوێندکارییه‌کان یه‌ک بخا و پاشان کاریگه‌ری دانێ له سه‌ر یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی کوردان.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ست خستنه ناو زانکۆ و باڵ کێشان به سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی خوێندکاران به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر زانست و مه‌عریفه‌ت ده‌زانێ و وێڕای مه‌حکووم کردنیان، خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا به ئه‌رکدار ده‌زانێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد
8ی ره‌زبه‌ری 1391ی هه‌تاوی
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد
له رێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به دروشمی "خوێندکاری کورد ده‌نگی نه‌سره‌وتووی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس" ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه، 6 ی ره‌زبه‌ر به‌به‌شداریی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک له یه‌کیه‌تییه خوێندکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها به به‌شداریی ده‌یان کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به‌ڕێوه چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، سه‌ره‌تا دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به وته‌یه‌ک "کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد" ی کرده‌وه. ناوبراو له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌کانی چینی خوێندکار، باسی ئه‌وه‌ی کرد که به‌ستێنی سیاسیی پرسی کورد شوێنه‌واری گرینگی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خوێندکارانی کوردیش داناوه. یه‌كێک له‌و خیسلهتانه به باوه‌ڕی ئه‌و تێکۆشان له تاراوگه بووه که هه‌م مانابه‌خش و هه‌م به‌ستێن ساز بووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی رووناکبیرانی کوردی وه‌ک کامران به‌درخان، نوره‌دین زازا، د. قاسملوو و د. که‌ماڵ فوئاد بۆ یه‌کخستنی خوێندکارانی کورد له ئورووپا کرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوبراو ئاماژه‌ی به کۆڕ و کۆمه‌ڵه خوێندکارییه‌کانی کورد له نێوخۆی وڵات‌دا کرد و پێی وابوو که یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد ده‌توانێ ببێ به پردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وان که به ته‌ئسیر وه‌رگرتن له یه‌كتر ئۆلگوویه‌کی باش بۆ کاری رێکخراوه‌یی هاوبه‌ش له ئاینده‌دا بخه‌مڵێنن. به باوه‌ڕی د. ئاسۆ بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری هه‌میشه بهستێنێکیش بۆ پێکه‌وه گرێدانه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌بات بووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پاش ئه‌وه‌ی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران له کۆتایی سییه‌کان و سه‌ره‌تای چله‌کانی هه‌تاویدا تووشی راوه‌دوونان بوون، زۆر له‌وان بۆ نموونه سمایلی شه‌ریف زاده روویان له خه‌باتی شۆڕشگێڕی کرد و له‌و مه‌یدانه‌دا شه‌هید بوون. له به‌شێكی دیکه‌ی وته‌که‌یدا، د. ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ڵگرتنی ناوی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن یهكێتییهکهوه هه‌ر له‌و کاته‌دا که په‌یامێکی پیرۆز و ره‌وای تێدایه، ئه‌رکی ئه‌و یه‌كێتییه له‌بواری هاوکاری و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوێندکارانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا و تێکۆشان بۆ په‌ره‌پێدانی وتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران له به‌ستێنی خوێندکاری‌دا به‌تایبه‌ت کارکردن بۆ جێخستنی ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکارانی کورد قورس‌تر ده‌کا. له کۆتاییدا ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده به هیوای ئه‌وه که یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به به‌رچاوڕوونیی ته‌واوه‌وه نه‌خشی خۆی له مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری و بزوتنه‌وه‌ی ناسنامه خواز و دێموکراتیکی کورددا پێناسه بکا، ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی خواست و به‌ڕه‌سمی کۆنگره‌که‌ی کرده‌وه.
دوای قسه‌کانی دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، کلیپی سروودی " هاوسه‌نگه‌ر"پیشانی ئاماده‌بووان درا، که له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له لایه‌ن حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری مێژوویه‌کی دوور و درێژی له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان¬دا هه‌یه. خوێندکاران به هاتنه نیو کێشه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا، وه‌ک هێزێکی به‌توانا و شۆرشگیر و گۆرانخواز ده‌رده‌که‌ون. گۆران له ئاستی فکرو ئه‌ندیشه‌وه تا گۆرانی بونیاده کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له رووی سیاسی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت ئهرزشیهوهش.
تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازیی جوولانه‌وه‌ی خوێندکاری له گه‌ڵ گرووپ و رێکخراوه‌کانی دیکه له‌وه‌دایه که خوێندکاران هه‌وڵ ناده‌ن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌ڵکوو تێده‌کۆشن له رێگای به‌کارهێنانی گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زۆر جاریش له راستای ئه‌م ئامانجه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگا¬دا به‌ربه‌ره‌کانی حیزبه‌کانیش ده‌که‌ن.
له په‌یامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌و بۆنه‌یه‌دا هاتوه که خوێندکارانی کورد که له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی میللی دیموکراتیکی نه‌ته‌وه‌که‌مان دا شان به‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه کۆمه‌ڵگای کوردستان له خه‌بات¬دا بوون. ره‌ساله‌ت و ئه‌رکی ئه‌وان زیاتر له‌وانی دیکه بووه و نه‌خش و ده‌وریان له رێبه‌ری کردن و پێشخستنی ئه‌و خه‌باته‌دا به‌رچاو بووه. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان شانازی به‌وه ده‌که‌ن که به‌شێکی دیار‌و به‌رچاو له خه‌باتکاران و تیکۆشهرانیان له خوێندکاران پێک هاتوون، ئێوه نمونه‌یه‌کی دیار‌و جێگای ئومێد، له‌و خوێندکارانه‌ن که ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی "یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد" له رێکخراوی سینفی خۆتان دا له ژێر دروشمی "خوێندکاران ده‌نگی نه‌سره‌وتووی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسن" و له "پێناوی وه‌سه‌ریه‌کخستنی تواناکانی خوێندکاران و ئاراسته کردنیان به‌ره‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی¬کانی کورد" دا یه‌که‌م کونگره‌ی خۆتان ده‌به‌ستن.
حه‌سه‌ن قادرزاده، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و په‌یامه‌دا رایگه‌یاند که حیزبی دیموکراتی کوردستان به هیوا و گه‌شبینیه‌وه ده‌روانێته ئه‌م کونگره‌یه و ئاکامه‌کانی¬و، بۆ به‌ره‌و پێش چوون و سه‌رخستنی یه‌کیه‌تی¬یه‌که‌تان و پرۆژه و به‌رنامه‌کانتان له گهڵتانهو پشتیوانی‌تان لێی ده‌کا و له هیچ یارمه‌تیه‌ک و پشتیوانیه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانتان دریغی ناکا .
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کانی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێکخراوی خوێندکارانی پێشڕه‌و، بنیاتی پشتیوانی له رێکخراوه سینفی و دێموکراتیکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات، کومیته‌ی خوێندکاریی یه‌کیه‌تیی شۆرشگیڕانی کوردستان، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمیته‌ی خوێندکاریی سازمانی خه‌باتی کوردستان، کۆمیته‌ی خوێندکاریی یه‌کیه‌تی دێمۆکراتیکی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ناوه‌ندی پێشه‌وا، کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناوه‌نده‌کانی 3 و 4ی کوردستان و پێشکێش کردنی چه‌ند گۆرانی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد بوو.
شایانی باسه که دوای کردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌که، ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد به‌پێی به‌رنامه‌ی له پێشدا ئاماده‌کاری بۆ کراو له درێژه‌دان به کار و چالاکییه‌کانی کۆنگره‌که‌یان به‌رده‌وامن که دواتر راپۆرتی پوختتر له‌و باره‌وه به ئاگاداریتان راده‌گه‌یه‌ندرێ.
دوای ماوەیەکی زۆر ئامادەکاری و دواخستن، ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی 15ی حدکا بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان و لەژێر رێوشوێنێکی توندی ئەمنی لە باشووری کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیار وایە چەند رۆژێک بخایەنێت. ئەو کۆنگرەیە بووەتە جێگەی بایەخ و هومێدی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتییە نیشتمانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەنێویشیاندا حیزبی دیموکراتی کوردستان و هومێد دەکەن ئەو کۆنگرەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی بەسەر پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبێت.
بەهۆی ئەوەیەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 15ی حدکا هاوکاتە لەگەڵ بیستەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی د. شەرەفکەندی، ناوی کۆنگرەکە وەک کۆنگرەی (شەهید دکتۆر سادقی شەرەفکەندی) پێشناز کراوە و دروشمی پێشنیازکراوی کۆنگرەکەش "هەوڵدان بۆ یەکڕیزی لە پێناو سەرکەوتندا"یە.
مستەفا مەولودی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) وێڕای دڵخۆشی و پاڵپشتی خۆی و حدک بۆ کۆنگرەی 15ی حدکا، هیوای خواست ئەو کۆنگرەیە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت و ببێتە هەوێنی یەکێتی و یەکڕیزی ناو ماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە رێگەی (رووداو) بانگەوازێکی ئاراستەی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی 15ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد "ئێمە وێڕای پاڵپشتی کردن و بەهەند وەرگرتنی دەستپێکی دیالۆگ و دانیشتن لەنیوان دیموکراتەکان، هیوامان وایە ئەندامانی کۆنگرەی 15ی حدکا پرسی نێوان دوو دیموکراتەکە بە جیدی وەربگرن و پرسی دیموکراتەکان وەک راستییەکان چۆن هەن بەو شێوەیە ببینن".
ماوەیەک لەمەو پێش کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نامەیەکی سەرئاوەڵەدا داوای لە ئەندامانی کۆنگرەی 15ی حدکا کرد "بە بڕیارێک کۆمیتەی ناوەندیی داهاتووی حیزبەکەیان ئەرکدار بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو ماڵی دێموکرات".
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كە زۆرجار لەلای رۆژهەڵاتییەكان بە حیزبی دایك ناودەبرێت، لە ساڵی 1946 لەلایەن پێشەوا قازی محەممەد دامەزراوە، ئەو حیزبەی بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆی، چەند جارێك دابەشبوونی بەخۆوەبینیوە.
بە گوتەی زۆربەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چارەسەری کێشەی نێوان دیموکراتەکان دەستپێکی دامەزراندنی هاوپەیمانێتی یان بەرەی نیشتمانییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەر بۆیە زۆربەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بایەخەوە دەڕواننە ئەو کۆنگرە یەکلا کەرەوەیە. بڕیار وایە رۆژانە، هەواڵ و بابەتەکانی کۆنگرەی 15ی حدکا، لە کاناڵی تیشک تی ڤی tishktv، زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو بکرێتەوە.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدولازادە
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا (Eurominority) و ئه‌نستیتۆی کوردانی پاریس، نه‌خشه‌یه‌کی نوێی کوردستانیان بەزمانی کوردی و ئینگلیزی ئامادەکرد. مه‌به‌ست لەنهخشهکە ناسیسن و بەفەرمیکردنی '' نه‌ته‌وه‌ی چیای ئاگری''ە.
Eurominority ڕایگەیاند" مه‌به‌ستی ئه‌وان له ئاماده کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌وه‌یه که ' نه‌ته‌وه‌ی چیای ئاگری بناسرێت''. له نه‌خشه‌که‌دا شاره گه‌وره‌کانی کوردان و چیا گه‌وره‌کان، چه‌م و گۆل جێگیر کراون. کۆمه‌ڵه‌که له نه‌خشه‌که‌دا ئه‌و شوێنانه‌ی که به زاراوه‌ی جیاوازی کورد پێی قسه ده‌کرێت، ده‌ستنیشانیکردوه.
سه‌رێکی نه‌خشه‌که ده‌گاته حاتای و به‌شێک له‌وێ ده‌گرێته ناو خۆیه‌وه و لەباکووری ڕۆژئاوادا، دەچێتە سەر دەریای ناوەڕاست و بەهۆی ئاوەوە، بەدنیای دەرەوە خۆی دەبەستێەوە.
شارەگرنگەکان، لەنەخشەکەدا بریتین لەمانەی خوارەوە:
مه‌ره‌ش، ئه‌لبستان، کۆچگیری، ئه‌رزینجان، قه‌رس، ئیدیر، ئاگری، ماکو، ورمێ، مهاباد، بیجار، کرماشان، ئیلام، خانه‌قین، که‌رکوک، هەولێر، سلێمانی، موسڵ، قامیشلۆ و عه‌فری و چەندین شاری دیکە.
له نه‌خشه‌که‌دا ناوی چیا و گۆل و چه‌مه‌کانی کوردستانیش به زمانی کوردی نووسراون.
تێبینی: کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا له ساڵی 1999 له‌لائه‌ن میکائیل بۆدلۆرێ-پێنلایز(Mikael Bodlore-Penlaez)ه‌وه دامه‌زراوه. Eurominority له ئه‌وروپا خاوه‌ن ره‌سته‌یه‌کی به‌رفروانی په‌یامنێر و لێکۆلینهوهری سه‌ر گه‌لانه. (www.eurominority.eu) ئه‌مڕۆ به (30) زمان کاره‌کانی ئه‌نجام ددات.
دوای لە فیلتەردانی سەتان نموونە بۆ ئاڵای تازەی عێراق، شەش نموونە لەو ئاڵایانە لەلایەن لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیریی پەرلەمانی عێراق بە كۆكردنەوەی خاڵ هێڵراونەتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یەكێكیان. ئێستا ئەو شەش ئاڵایە لەبەردەستی فراكسیۆنەكانی پەرلەماندان تاوەكو بیربۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بڵێن.
بەپێی قسەی د.سامان فەوزی، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیریی پەرلەمانی عێراق، لایەنگیری زۆرتر بۆ ئاڵای سەردەمی حوكمڕانی پاشایەتییە تائێستا. د.سامان بە (رووداو)ی راگەیاند "هێشتنەوەی ئەو شەش نموونەیە لەو سەتان نموونەیەی كە گەیشتوونەتە لیژنەكەمان، بەخاڵ بووە، بەڵام ئێستا وا دیارە ئاڵای سەردەمی پاشایەتی لایەنگری زۆرتربێ لەنێو كوتلە سیاسییەكاندا، تاوەكو بۆ ئاڵای داهاتووی عێراق پەسەند بكرێ، دوای ئەویش ئاڵای سەردەمی عەبدولكەریم قاسم دێت". گوتیشی "نموونەی ئەو ئاڵایانە نێردراون بۆ كوتلە سیاسییەكان، چاوەڕێین لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەڵاممان بدەنەوە".
ئاڵای سەردەمی عەبدولكەریم قاسم كە دوای رووخانی رژێمی سەدام، ماوەیەك هەڵدرا، لەلایەن هونەرمەند جەواد سالم نەخشێندراوە. دوای رووخاندنی رژێمی سەدام لەساڵی 2003 بە بڕیاری مەسعود بارزانی، بۆ ماوەیەك ئاڵای سەردەمی حوكمی عەبدولكەریم قاسم هەڵكرا لەنێو پەرلەمانی كوردستان، تاوەكو ئەوكاتەی سێ ئەستێرەكەی نێو ئاڵای سەردەمی بەعس لادران.
لە بارەی سروودی نیشتمانی، كە هێشتا پێشنیازە یاسایە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، د.سامان فەوزی گوتی "سێ شیعری عەرەبی بەشداریپێكراوەو ئێستا دەقێكی كوردیشی بۆ زیادكراوە كە دوو دێرە، شیعرە عەرەبییەكان هۆنراوەی هەریەك لە جەواهیری، بەدر شاكر سەیابن، دوو دێر كوردییەكەشی دەخرێتە ناو". گوتیشی "تائێستا چەند دەقێكی كوردیمان لە یەكێتی نووسەرانی كورد لە هەولێر و سلێمانی بۆ هاتووە، دواتر پەرلەمانتارانی كورد لەسەر ئەوە رێكدەكەوین كامە دەقیان بخەینە نێو سروودی عێراقەوە".
دوای ئەوەی دەستەی باڵای کوردی لەسەر ئاڵای کوردستان رێکنەکەوتن، لۆگۆی دەستەی باڵا وەک هێمای هاوبەشی خەباتی سیاسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەڵدرا.
مەحمود محەممەد (ناسراو بە باڤێ سابر)، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا بە (رووداو)ی راگەیاند "وەک یەکەم هەنگاو بۆ جێ بەجێ کردنی رێککەوتننامەی هەولێر، دوێنێ چوارشەممە، لۆگۆی دەستەی باڵای کورد لە سەرجەم ناوچەکانی شاری کۆبانی هەڵدرا و هیوادارین ئەو رێککەوتننامەیە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان جێ بەجێ بکرێت".
باڤێ سابیر راشیگەیاند "لۆگۆی دەستەی باڵا وەک سۆمبۆلێکی یەکرێزی کوردە نەک وەک ئاڵا. ئەو ئاڵایەی لە شۆڕشی ئاگری لە باکوور و لە کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵات و ئێستاکەش لە هەرێمی کوردستان هەڵدراوە، ئاڵای کوردستانە و لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان هەڵدەدرێت".
ئەو بەرپرسەی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد ئاماژەی بە قبوڵ نەکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD کرد و گوتی "PYD لەجیاتی ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی نوێیان بۆخۆیان هەڵبژاردووە و لەو ناوچانەی کە باڵادەستن ئەو ئاڵایە هەڵدەدەن، ئێمەش بە مەبەستی پتەوکردنی یەکڕیزی لەناو کورد لۆگۆی دەستەی باڵامان وەک هێمایەکی هاوبەش هەڵداوە". زیاتر لە 20 حیزب و رێکخراوی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان درێژە بە خەبات دەدەن کە زۆربەیان لەناو دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە.
دوای هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان ئەو دوو لایەنە جیاوازە، لە رێکەوتی 2012/7/11، لە بینای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنامەی هەولێر لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان واژۆ کرا. دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا کە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەی هەولێرە. پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD کە سەرەکی ترین لایەنی پێکهێنەری ئەنجوومەنی گەلە بەکردەوە کۆنتڕۆڵی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستانی بەدەستەوەیە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی گلەیی پارتەکانی ئەندام لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد.
لە دواکۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر، ماوەیەکی دیاریکراو بۆ جێ بەجێ کردنی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتننامەی هەولێر دەست نیشانکرا و ئەو ماوەیە لە 2012/10/15 کۆتایی پێدێت. کۆبانی یەکەمین شاری ئازادکراوی رۆژئاوای کوردستانە کە لە رێکەوتی 2012/7/19 بە هێزەکانی رژێمی ئەسەد، کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکان و ئێستاکە رێککەوتننامەی هەولێر وەک یەکەمین شار لە کۆبانی جێ بەجێ دەکرێت.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
باراك ئۆباما له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند "ده‌بێ مافه‌كانی گه‌لی كورد له سووریای نوێ‌دا ده‌سته‌به‌ر بكرێت". باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رده‌م سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانی كه به شداریان كرد له خولی 67ی كۆمه‌ڵه‌ى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شێكی وتاره‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه. ئۆباما رایگه‌یاند "ده‌بێ سنوورێك بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دابنرێت و كۆتایی به‌م رژێمه بێت". هه‌روه‌ها گوتیشی" ده‌بێ بوار له‌به‌رده‌م حوكمی گه‌ل بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند"هه‌ر رژێمێكی نوێ له سووریای نوێ بێته سه‌ركار، پێویست ماف و داخوازییه‌كانی كورد ده‌ستبه‌ر بكات". سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ده‌بێ له سووریای نوێ ماف و داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بدرێت به كورد و مه‌سیحی و سوننه و عه‌له‌وییه‌وه.
سەردار سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەكات و ئەمینداری یەكگرتووش لەگەڵ ئەو سەردانی ئێران دەكات. سەردار قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس كە بەرپرسە لە پەیوەندییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئێران لە عێراق و وڵاتانی ناوچەكەدا ، دوینێ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و چەند كۆبوونەوەیەكی لە سلێمانی و هەولێر ئەنجامدا .
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ (رووداو)، سەردار سلێمانی دوێنێ ئێوارە لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتووەتە هەولێر بۆ سەردان و كۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان . فڕكەكەی سەردار سلێمانی لە شاری سلێمانییەوە هاتووە بۆ هەولێر و لەوێش سەردانی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراقی كردووە.
هەر دوێنێ سكرتێری رۆژنامەڤانیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە نێچیرڤان بارزانی داوەتێكی لە حكومەتی ئێرانەوە بۆ هاتووەو لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو سەردانە بۆ ئێران ئەنجامدەدات. بەپێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەو سەردان و هاتووچۆیە تازەیەی لەنێوان هەولێر و تاران دروستبووە، نیشانەی بەهێزبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستانە، كە لە چەند مانگی رابردوودا ساردییەكی زۆری تێكەوتبوو، بەهۆی هەڵوێستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پارتی لەسەر گۆڕینی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق .
هەر بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، محەممەد فەرەج ، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندی یاوەری، بە هەمان فڕۆكەی سەردار سلێمانی لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ تاران، لەگەڵ ئەودا سەردانەكەی بۆ ئێران دەستپێكرد، كە پێشتر یەكگرتوو رایگەیاندبوو كە دوای كۆنگرەی یەكگرتوو، ئەمینداری تازەی یەكگرتوو لەلایەن ئێرانەوە بانگهێشتكراوە بۆ تاران.
سەرچاوە: رووداۆ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری میدیاکانی دانیمارک پەخشی 4 کەناڵی ئاسمانی نوچە تی ڤی، میزۆپۆتامیا، رۆژ تی ڤی و mmc رادەگرێت. هەر چوار کاناڵی roj tv، nuçe tv، mîzopotamiya و mmc سەر بە کۆمپانیای mezopotamiya broadcasting ن و نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKKیە کە مۆڵەتی کارکردنی لە وڵاتی دانیمارک وەرگرتووە.
ئیمداد یەلماز، بەڕێوەبەری جێ بەجێ کار لە کۆمپانیای mezopotamiya broadcasting به (رووداو)ی راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی چاودێری میدیاکانی دانیمارک داوای ئەرشیفی سەرجەم بەرنامە بڵاوکراوەکانی ئەو 4 کاناڵەی لە ئێمە کردبوو بەڵام ئێمە بەهۆی ئەوەی هەموو بەرنامە بڵاوکراوەکانی خۆمان ئەرشیف نەکردووە نەمانتوانی ئەرشیفی سەرجەم بەرنامەکانمان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری میدیاکانی دانیمارک بکەین و هەر بۆ ئەم هۆیە پەخشی ئەو 4 کاناڵە بۆ ماوەی 2 مانگ راوەستا". ئیمداد یەلماز گوتیشی "بەپێی ئەو بڕیارە پەخش و وەشانی ئەو 4 کەناڵە کوردییە لە کاژێر 00:00 رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 2012/10/3 بۆ ماوەی 2 مانگ دەوەستێت".
کریستیان شێرفین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری میدیاکانی دانیمارک لەو بارەوە رایگەیاند "کۆمپانیای mezopotamiya broadcasting تەنها نیوەی ئەرشیفی ئەو 4 کاناڵەی بۆ ئێمە ناردووە لە کاتێکدا ئێمە داوای سەرجەم ئەرشیفەکەمان کردبوو". ناوبراو گوتیشی "بەپێی ئەو ئەرشیفەی کە بۆ ئێمە نێردراوە بەرنامەی ئەو کاناڵانە کینە و توند و تیژی بڵاو ناکەنەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرجەم ئەرشیفەکەمان لەبەر دەستدا نییە ناتوانین لەم بارەوە بڕیارێک بدەین".
بە گوتەی ئیمداد یەلماز، بەڕێوەبەری جێ بەجێ کار لە کۆمپانیای mezopotamiya broadcasting، کاناڵی ئاسمانی ستێرک Stêrk هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نییە و پەخشی ئەو کاناڵە راناوەستێت. ئیمداد یەلماز لەسەر ئەو باوەڕەیە کە داخستنی ئەو 4 کاناڵە بڕیارێکی سیاسیە و گوشاری تورکیا بۆ سەر حکومەتی دانیمارک کاریگەری لەسەر ئەو بڕیارە هەبووە.