مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "ماوەیەک چاوەڕێی ئەوەم کرد، دەرفەت بدرێت تا بزانرێ ئەو بەڵێنانەی کە بە جەنابی سەرۆک کۆمار درابوون، بۆ را‌گرتن و ھەڵوەشاندنەوەی عەمەلیاتی دیجلە، بەکوێ دەگات".
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێ " ئێمە لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی دیکەمان نەگرتەبەر، تاکو رێگە بدرێت لە رێگەی دیالۆگەوە عەمەلیاتی دیجلە ھەڵبوەشێندرێتەوە، بەپێویستم زانی رای گشتی خەڵکی کوردستان و عێراق لەوە ئاگادار بکەمەوە، کە ھەر لە سەرتاوە ئێمە پێمانوابووە دروستکردنی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە ھۆکاری ناسەقامگیری زیاتر دەبێت و، خزمەت بە رەوشی جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور ناکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیانراوەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە :
بەپێویستم زانی رای گشتی خەلکی کوردستان و عێراق لەوە ئاگادار بکەمەوە، کە ھەر لە سەرتاوە ئێمە پێمان وابووە دروستکردنی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە ھۆکاری ناسەقامگیری زیاتر دەبێت و، خزمەت بە رەوشی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوور ناکات.
نیەت و ئامانج و شێوازی پێکھێنان و مامەڵەی فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە دژی کورد و پرۆسەی دیموکراسی و پێکەوەژیان و، ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان بووە.
ماوەیەک چاوەڕێی ئەوەم کرد، دەرفەت بدرێت تا بزانرێ ئەو بەڵێنانەی کە بە جەنابی سەرۆک کۆمار درابوون، بۆ را‌گرتن و ھەڵوەشاندنەوەی عەمەلیاتی دیجلە، بەکوێ دەگات. ئێمە لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی دیکەمان نەگرتەبەر، تاکو رێگە بدرێت لە رێگەی دیالۆگەوە عەمەلیاتی دیجلە ھەڵبوەشێندرێتەوە.
ئێستا بە روونی دەرکەوتووە کە ھیچ پابەندییەک بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە نییە کە پێشتر درابوون، بۆ راگرتنی بڕیاری پێک‌ھێنانی ئەو فەرماندەییە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
دەمەوێ خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دڵنیا بکەمەوە، کە لەدوای پرس و راوێژ لەگەڵ جەنابی سەرۆک کۆمار‌و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، بە جدی بەرامبەر بەو ھەنگاوە نادەستوورییە ھەڵوێستمان دەبێت و ھەنگاوی پێویست دەگرینەبەر، بۆ رەتکردنەوەی ھەر سیاسەت و ھەنگاوو بڕیارێک کە ئامانجی سەپاندنی واقیعێکی نادەستووری بێت لە ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستاندا.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەریمی کوردستان
١٢/١١/٢٠١٢
دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران ،ئێواره‌ی ئهمرٍۆ نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه ماوه‌ى دوو رِۆژى خایاند، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، ئێواره‌ى ئهمرِۆ دووشه‌ممه 12-11- 2012، تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى به‌جێ هێشت و كۆتایى به سه‌ردانه‌كه‌ى هێنا و له رِێگهى فرِۆكهخانهى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران، محه‌ممه‌د رِهزا رِهحیمى – ى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار، د.عه‌لى سه‌عیدلوو، جێگرى سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، د.عه‌لى لاریجانى–ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، د.عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى – ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌عید جه‌لیلى – ى ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ساز كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى، له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا "باسیان له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه سیاسى، ئابوورى، بارزگانى و كۆمه‌ڵاتیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ئێستاى گۆرِهپانى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى و به تایبه‌تیش پرسى سووریایان خسته به‌ر باس و دید و بۆچوونیان ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى پرسه‌كان گۆرِیهوه".
وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ وەزیری نەوت و جێگری وەزیری رێگەوبانی ئێران کۆبوونەوە.
رۆژی یەک شەممە، ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێرش موحه‌ڕه‌م، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ رۆسته‌م قاسمى، وه‌زيرى نه‌وتى ئێران كۆ بووهنهوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشخستنى په‌يوه‌نديه‌كانى ئێران و هەرێمی کوردستان لە بوارى وزره و هەروەها وه‌به‌رهێنان له بوارى نه‌وت و وزه له هه‌رێمى كوردستاندا كرا.
هەر وەها كامه‌ران ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ نوورى ساڵحى، جێگرى وه‌زيرى رێگهوبانهكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران كۆبووه‌وە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنيه‌تى سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕى و شاره‌زايى كۆمارى ئيسلامى له بواره‌كانى ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت خرايه به‌ر باس و گفتوگۆ.
ئەو کۆوونەوانە لە چوارچێوەی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا.
رۆژی یەک شەممە، سەرۆک وەزیران، نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەلی سەعیدلوو، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کران.
بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە، عەلی سەعیدلوو بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بازرگانی سەردانی هەولێر بکات.
كوردانی تاراوگه له شاری ئه‌دیلایدی ئوسترالیا بۆ پشتگیری كردن له زیندانیانی باكووری كوردستان، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وە. ڕۆژی هه‌ینی، ده‌یان كورد له شاری ئه‌دیلاید بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه. له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئوسترالیا كۆبوونه‌وە.
خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و بەرزکردنەوەی چەندین دروشم و پۆستەر، پشتیوانی خۆیان لە مانگرتووانی باکووری کوردستان دەربڕی.
خۆپێشاندەران داوای رزگارکردنی گیانی زیاتر لە 700 زیندانی سیاسی کوردیان کرد کە زیاتر لە 2 مانگە مانیان لە خواردن گرتووە.
شوان محه‌ممه‌د كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی به‌ژداربووی خۆپیشاندانه‌كه بوو بە (رووداو)ی راگیاند " من وه‌ك كوردێك له ئوسترالیا به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی ده‌زانم كه ده‌نگی خۆم هه‌ڵبڕم بۆ داكۆكی كردن له‌زیندانییه مانگرتووه‌كانی باکووری كوردستان".
شوان كه دانیشتووی شاری ئهدیلایده گوتیشی "كوردانی باكوور به‌گشتی و زیندانییان به تایبه‌تی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان بێ به‌ش كراون".
خۆپیشانده‌ران بۆ چه‌ند كاژێرێك له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی ئوسترالیا مانه‌وه و دروشمیان گوتەوە "داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین بێ هه‌ڵوێست نه‌بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌رهه‌ق به‌كوردانی باکوور، به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگ بوونیان پرسیار دروست ده‌كات له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ".
مانگرتن لە خواردنی زیاتر لە 700 زیندانی سیاسی باکووری کوردستان پێی ناوەتە ناو 62مین رۆژەوە و بەرپرسانی تورکیا بەبێ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، داوای کۆتایی هاتن بە مانگرتنەکەیان کردووە.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كورد له توركیا‌و سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌د ده‌ستیان به مانگرتن كرد بۆ پشتگیرى كردن له زیندانییه مانگرتووه‌كانى باكوورى كوردستان.
دوێنێ شه‌ممه 10/11/2012 له كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای (کۆما جڤاکن کوردسـتان) له ئامه‌د 7 په‌رله‌مانتارى BDPو عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌د مانگرتنی خۆیان راگهیاندو گوتیان "چیدیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن"، هه‌روه‌ها دا‌واشیان له حکومه‌تی تورکیا کرد هه‌نگاوی راسته‌قینه بنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
په‌رله‌مانتاره‌کان (گوڵته‌ن کشاناک، ئایسه‌ل تۆغڵوک، ئامینه عه‌ینه، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، ئۆزداڵ ئوچه‌ر، سڕی سوره‌یا ئونده‌رو عادل کورت) بوون، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌م کاره‌یان پاشگه‌ز نابنه‌وه تاوه‌کو حکومه‌ت داواکاری مانگرتووان جێبه‌جێ نه‌کات.
دوو باڵه‌خانه له شاری ئیندیاناپۆلیس، ناوه‌ندی ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكا، دەتەقێندرێنەوە و ئاگر له‌ناوچه‌كه به‌رده‌بێت. چەند سەعات پێش ئێستا كه ده‌كاته نیوه‌شه‌وى ئه‌مریكا، له شارى (ئیندیاناپۆلیس)ى ناوه‌ندی ویلایه‌تی ئیندیانایچ ئه‌مه‌ریكا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویداو بووه هۆی وێران بوونی دوو بینا و كوژرانی چه‌ند كهسێكو ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیندیاناپۆلیس به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى گوت "تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیارنییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتبێته خواره‌وه یان بۆرییه‌كى گاز ته‌قیبێته‌وه". تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زاندراوه، كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ش چه‌ندین بینای دیكه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمیى كۆمارى ئیسلامیى ئیران، گه‌یشته تاران.
سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتى "له‌و سه‌ردانه‌دا، نێچیرڤان بارزانى چاوى به به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌وێت و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وزه‌دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕه‌وش و گۆڕانكارى و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و ڕه‌وشى سیاسیى عیراق، لایه‌نێكى دیكه‌ى گفتوگۆكانى نێچیرڤان بارزانى و شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌بێت.
سەرچاوە: رووداۆ/ KRG
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە. بەگوێرەی ئاژانسەکانی ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران. بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری بگاتە تاران و لەگەڵ عەلی ئەکبەری ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
ئاژانسی فارس نیوزی ئێران لەو بارەوە رایگەیاندووە "ئەگەر بارزانی تا رۆژی دووشەممە لە ئێران بمێنێتەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ محمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئێران بەشێکی دیکە لە بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت". هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەحمەدی نەژاد ئێستاکە لە دوورگەی بالی-یە و بڕیارە رۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە ئێران.
ئاژانسی فەردا نیوز رایگەیاندووە "سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران 4 رۆژ دەخایەنێت".
ئاژانسی ئیسنا لە زمانی نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران گواستوویەتەوە کە "سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2 رۆژ دەخایەنێت و بە بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە". نازم دەباغ راشیگەیاندووە "بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران بکات بەڵام هێشتا کاتی سەردانەکە دیار نەکراوە".
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە هەولێر دەکوژرێت. شەوی سێ شەممە، رێکەوتی 2012/11/6، تەرمی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەناوی "ئەسعەد ئەمیری زەرزا" لە ماڵەکەی خۆی لە شاری هەولێر بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.
نەجمەدین گوڵپەروەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە لەرێگەی پێشمەرگەیەکمانەوە ئاگاداری هەواڵی کوژرانی هاوڕێ ئەسعەد کراینەوە و دوای رۆیشتن بۆ ماڵی ناوبراو، بینیمان کە بە چەقۆ کوژراوە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسمان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە".
سەبارەت بە هۆکاری کوشتن و بکوژ یان بکوژانی ئەو پێشمەرگەیە، نەجمەدین گوڵپەروەر گوتی "تا ئێستا بۆ ئێمە روون نەبووەتەوە کە ئەو رووداوە بەهۆی کێشەی شەخسی بووە یان خود تیرۆری سیاسییە و تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەرنەکەوێت ناتوانین لەو بارەوە شتێک بڵێین".
بەهۆی ئەو زانیارییانەی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە بە (رووداو) گەیشتووە، ئەسعەد ئەمیری لە شەوی رووداوەکە لە ماڵی خۆیدا میوانی هەبووە و وەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت "
هەر لەو بارەوە، عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو رووداوە بە هۆکی کێشەیەکی سیاسی و حیزبییەوە نەبووە و بەهۆی شەڕ لەنێوان کوژراو و بکوژاندا روویداوە".
ئەسعەد ئەمیری زەرزا خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە دوێنێ پێنج شەممە، تەرمەکەی بۆ سۆران گوازرایەوە و لەوێ بەخاک سپێردرا. وەک لە راگەیەندراوی سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هاتووە "هاوڕێ ئەسعەد بەهۆی چالاکی سیاسی ماوەی 10 ساڵی ژیانی خۆی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەر بردووە و لە ساڵی 2009 بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی سیاسی ئاشکرای خۆی پەیوەست بە رێزەکانی کۆمەڵە بووە".
پێكدادانەكانی هەفتەی رابردوو لە شاری حەلەب لەنێوان كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، سەر بە سوپای ئازادی سووریا و یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGی سەر بە PYD، هەروەها هێرشكردنە سەر بارەگای پارتە كوردییەكان لە شارۆچكەی كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەنYPGەوە ، زەنگی ئاگاداركردنەوەی بۆ هەڵایسانی شەڕی خوێناوی لەنێوان كورد و عەرەب لەلایەك و لەنێوان كورد و كورد لەلایەكی دیكەوە لێدا.
پارتە كوردییەكان پێیانوایە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD، بە هێنانەخوارەوەی ئاڵاكانی سەردەمی سەربەخۆیی سووریا لە كۆبانی، كە ئەو ئاڵایە بووەتە هێمای شۆڕشی سووریا، ئەوە پێشێلكردنی رێككەوتنی هەولێرە. بەڵام محەممەد ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی PYD، دەڵێ ئەو پارتانە “بێهەڵوێست” بوون لەبارەی رووداوەكانی هەفتەی رابردووی حەلەب. هەروەها دەڵێ”رووداوەكەی كۆبانی شێوێندراوە”، فەرماندەی كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبیش رەخنە لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دەگرێت و دەڵێ “ ئەجێندای رژێمی سووریا جێبەجێدەكات”، وەك ئاماژەیەك بۆ YPG و PYD كە دوو رێكخراوی نزیك لە PKKن.
رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ، لە رۆژئاوای كوردستان و لە سووریا خوێناوی و پڕ لە گرژی بوو. یەكەم رۆژی جەژن، لە گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسود لە حەلەب، شەڕ لەنێوان سوپای ئازادی سووریا و YPG، هاتەئاراوە. بەوهۆیەوە زۆرتر لە 30 كەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا. هەرچەندە لەمەوپێش ئەو دوو لایەنە هەڕەشەیان لە یەكتر كردبوو و بە بیانووی جیاوازەوە یەكتریان تۆمەتبار كردبوو، بەڵام ئەوە یەكەمجار بوو كە بە چەك رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.
كەتیبە كوردییەكانی سوپای ئازاد
ئەو رووبەڕووبوونەوەیە ترسی بەرپابوونی شەڕی نێوان كورد و عەرەبی بڵاوكردەوە. رۆژێك دوای رووداوەكە، مالیك كوردی، كە فەرماندەیەكی مەیدانیی سوپای ئازادی سووریایە، بە ماڵپەڕی (كورد یە نیوز)ی راگەیاند هەندێك لایەنی كوردی و كەتیبەی سەڵاحەدین، كە وەك باڵی كوردیی سوپای ئازادی سووریا دەناسرێت، هێزەكانی سوپای ئازادیان هانداوە كە بچنە گەڕەكی ئەشرەفیەی حەلەب، كە گەڕەكێكی كوردنشینە. ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی پارتە كوردییەكان، بەتایبەتیش پارتی ئازادی كوردی لە سووریا، بە سەرۆكایەتی مستەفا جومعە و هەروەها بووەتە هۆی نیگەرانی PYD.
مەحموود عەرەبۆ، نوێنەری پارتی ئازادی لە هەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە پارتەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بە رووداوەكانی ئەشرەفیەوە هەبووبێت. قسەكانی مالیك كوردیش بە پلانێك دەزانێ بۆ بەرپاكردنی شەڕی كورد و كورد. عەرەبۆ لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت “ئەو كوردانەی لە زۆنی شەڕی نێوان سوپای ئازادی سووریا و سوپای سووریا دەگیرسێنەوە، ناتوانن هەتاسەر بێلایەن بن. بۆیە چەندین كەتیبەی وەك كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، كەتیبەی یوسف عەزمی و كەتیبەی ئازادییان دامەزراندووە، بۆ بەرگریكردن لەخۆیان و بۆ لایەنگریكردن لە سوپای ئازادی سووریا”. دەربارەی پەیوەندی ئەو گرووپە چەكدارانەش بە پارتە كوردییەكانەوە، عەرەبۆ دەڵێ “هیچ پەیوەندیەكیان بە پارتە كوردییەكانەوە نییە، بەڵام بێگومان ئەندامانی پارتە كوردییەكانیش لەنێو ئەو كەتیبانەدا هەن”. نوێنەری پارتی ئازادی دەڵێ “پارتە كوردییەكان بڕیاریان نەداوە خۆیان پڕچەك بكەن، بەڵكو دەیانەوێ دیاردەیەكی ئاشتیخوازانە بن لەنێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی دا”.
“ئەجێندای ترسناك”
هەرچەندە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دوو هێزە لە رۆژی یەكەمی جەژندا چاوەڕواننەكراو بوو، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پێكدادانێكی لەوجۆرە لە درێژمەودادا چاوەڕوانكراو بووە، چونكە سوپای ئازادی سووریا لەدژی رژێمی ئەسەد شەڕ دەكات و لە توركیاش بەهێزترین پشتگیری دەكرێت . YPGش هێزێكی نزیكی PKK یە. عەرەبۆ پێیوایە شەڕی ئەشرەفییە چەند “ئەجێندایەكی ترسناك”ی بۆ كورد لەپشتە “یەكێكیان هەوڵدانە بۆ بەرپاكردنی شەڕی كورد و كورد، دووەمیشیان دروستبوونی شەڕی نێوان كورد و عەرەبە. بەتایبەتی سەلەفییەكانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هەروەها توركیاش لەپشت ئەو ئەجێندایەوەیە. توركیا قبوڵ ناكات ناوچەی كوردی ئارام بێ و لەسەر سنووری توركیا PKK و PYD دەسەڵاتداربن. توركیا هەوڵدەدات هاوشێوەی ئێران، شەڕی خۆی بە كورد، عەرەب و توركمان بكات”.
بەڵام لە هەمانكاتدا عەرەبۆ ئەو بانگەشەیەی PYD رەتدەكاتەوە كە دەڵێ پارتە كوردییەكان هاوكاری سوپای ئازادی سووریا دەكەن بۆ لێدانی ئەوان “ئەو بانگەشەیە هەڵەیەكی گەورەیە. قەت بزووتنەوەی كوردی لەدژی PYD راناوەستێ. ئەگەر لەدژی PYD بوەستین، بەئاشكرا وەك ئەوەی هەفتەی رابردوو لە كۆبانی رایدەگەیێنین”.
بەڵام محەممەد ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی PYD، لە گۆشەنیگایەكی جیاوازەوە سەیری رووداوەكەی ئەشرەفییە دەكات: “ئەوە هەوڵێكە بۆ پەلكێشكردنی كورد بۆ ناو شەڕ. چونكە لەسەرەتای رووداوەكانی سووریاوە خۆمان بە بەشێك لە شۆڕشی سووریا لەقەڵەمدا، بەڵام قبوڵمان نەكرد ببینە بەشێك لە تووندوتیژی و شەڕ. هەندێك لایەن، بەتایبەتیش سوپای ئازادی سووریا، كە زۆر لە توركیا نزیكە، چاوی بەوە هەڵنایێ كە كورد دووربێت لە شەڕ”.
لە ئەشرەفییە چی روویدا؟
هاوسەرۆكی PYD گێڕانەوەی پارتەكەی بۆ رووداوەكەی ئەشرەفییە باسدەكات “رۆژی 25/10/2012، هەندێك لە چەكدارانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا، لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی سوپای رژێم، لە رۆژهەڵاتەوە هاتنە ناو ئەشرەفییەوە. ئەوە وایكرد رژێم ئەشرەفییە بۆمباران بكات و 15 قوربانی لێكەوتەوە. دوای رۆژێك، لە رۆژئاواوە گرووپێكی دیكەی سەر بە سوپای ئازادی سووریا دێنە ناو ئەشرەفییەوە و بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە كە گوایە ئەشرەفییەیان ئازادكردووە. ئەوەش وایكرد خەڵكی كورد لەدژی ئەوان خۆپیشاندان بكەن. چەكدارانی سوپای ئازادیش، بەبێ سڵكردنەوە، لوولەی تفەنگەكانیان كردە خۆپیشاندەرانی مەدەنی و دەستبەجێ 6 هاووڵاتیان كوشت. بۆ پاراستنی ئەو خەڵكەش، YPG بەرەنگاری سوپای ئازادی سووریا بووەوە”. محەممەد ساڵح موسلیم بەردەوام دەبێ و دەڵێ: “لەناو كوژراوانی سوپای ئازاد‌دا 7 كەسیان كوردن، كە سەر بە پارتی ئازادی و پارتی یەكێتی كوردن لە سووریا. هەروەها لەناو ئەو 7 كەسەی دیلن لای ئێمە 2 كەسیان كوردن، یەكێكیان ئەندامی پارتی ئازادی و ئەویدیكەشیان سەر بە پارتی یەكێتییە”.
بەڵام بێوار عەبدولڕەحمان، فەرماندەی كەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، كە ئەفسەرێكی پێشووی سوپای سووریایە و خەڵكی ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە، بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوان زۆرتر لە هەموو لایەنەكان بەپەرۆشەوەن بۆئەوەی شەڕی ناوخۆ دروست نەبێ و ئەجێندای رژێمی سووریا جێبەجێنەكرێ “لێدوانەكانی مالیكی كورد دوورن لە راستی. ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە سوپای ئازادی سووریاوە نییە. رووداوی ئەشرەفییە PKK لێی بەرپرسە و ئەوان یەكەمجار تەقەیان كرد. هەندێك كەس لەناو سەركردایەتی PKKدا، ئەجێندای رژێمی سووریا جێبەجێدەكەن و هەوڵدەدەن سوپای ئازاد بەخۆیانەوە خەریك بكەن تاوەكو تەنگ بە رژێم هەڵنەچنێت”. ئەو ئەفسەرە كوردە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەركی ئەوان تەنیا راوەدوونانی شەبیحەكانی رژێمی سووریایە “هەرچەندە تۆمەتبارم دەكەم، بەڵام ئێستا بۆئەوەی شەڕ دووبارە نەبێتەوە و كێشەكان بنبڕ بكرێن، ناوبژیوانی لەنێوان PKK و سوپای ئازادی سووریادا دەكەم”.
هێنانەخوارەوەی ئاڵا
رۆژێك دوای رووداوەكەی ئەشرەفییە، لە شارۆچكەی كۆبانێ ئاڵای سەربەخۆیی سووریا لەسەر بارەگای پارتە كوردییەكان، لەلایەن چەكداران و كادیرانی PYD ەوە، هێنرایە خوارەوە. ئەمەش كاردانەوەی تووندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لێكەوتەوە. حەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سووریا، كە لە سەربانی بارەگای پارتەكەی ئەویش ئاڵای سەربەخۆیی سووریا بەزۆر هێنرایە خوارەوە، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان گوتی “رەنگە بەهۆی ئەو كردەوە ناژیرانەیەی PYD شەڕی نێوان كوردان دروست ببێت”.
مەحموود عەرەبۆ هێنانە خوارەوەی ئاڵای سەربەخۆیی سووریا لەسەر بارەگای پارتەكان لە كۆبانێ بە “رۆژێكی رەش لە مێژووی كورددا” وەسفدەكات و دەڵێ “ئێمە كوردی سوورین، ئەو ئاڵایەش ئاڵای سەربەخۆیی سووریایە و كاتی خۆی كوردێك لە بنەماڵەی باراڤی بۆ یەكەمجار هەڵیداوە. ئاڵای هەمووانە و نیشتمانییە. چۆن سەرۆكی PYD قبوڵ دەكات لەگەڵ كەسانی دیكە لەژێر ئاڵای بەعسدا دابنیشێ، بەڵام قبوڵ ناكات ئاڵای سەربەخۆیی سووریا لە سەربانی بارەگای پارتە كوردییەكان هەڵبدرێت “.
نوێنەری پارتی ئازادی پێیوایە مەسەلەی ئاڵا كراوەتە بیانوو و لەپشت ئەوەوە ئامانج و پەیامی دیكە خۆیان حەشارداوە: “ئەمە هەوڵێكە بۆ سنووردانان بۆ پارتەكان و بێدەنگكردنی پارتە كوردییەكان. PYD دەیەوێ نموونەی كوردستانی توركیا لە كوردستانی سووریاش دووبارە بكاتەوە و هەموو شتێك كۆنتڕۆڵ بكات. پەیامیشی ئەوەیە كە رێككەوتنی هەولێر جێبەجێ ناكرێت”.
سەرۆكی PYD نایشارێتەوە كە رووداوی هێنانەخوارەوەی ئاڵای سەر بارەگای پارتە كوردییەكان لە كۆبانێ پەیوەندی بە رووداوەكانی ئەشرەفییەوە هەبووە، بەڵام شتێكی نەخشە بۆداڕێژراو نەبووە “ئەو رۆژەی رووداوی ئەشرەفییە قەوما، گەل زۆر تووڕە بوو. سوپای ئازادی سووریا بە ئاڵای سەربەخۆییەوە هاتە ناو ئەشرەفییە و كوردی كوشت. بۆئەوەی گەل هێرش نەكاتە سەر بارەگای ئەو پارتانە، هەڤاڵانمان داوایان لێ‌كردن بۆ رۆژێك ئاڵاكان بێننە خوارەوە، بەڵام كەسێكی سەر بە حەمید دەروێش، یەكسەر تەقەی كرد و ئاڵۆزی دروستكرد. لەوكاتەدا هێزێكی ئاسایش، كە لە ئەركی لەنێوبردنی حەشیشدابوون لە گوندی تل غەزال دەگەڕایەوە، هاتە شوێنی تەقەكە و بۆئەوەی بڵاوە بە خەڵك بكات تەقەی بە ئاسماندا كرد”. محەممەد ساڵح موسلیم دەڵێ “ئێستا لە سەربانی ئەو بارەگایانە ئاڵای سەربەخۆیی سووریا هەیە و كەسیش شتێكیان پێناڵێت”.
هاوسەرۆكی PYD:خۆپیشاندەران حەشیشفرۆش بوون
رۆژی 30/10/2012، لە كۆبانێ خۆپیشاندانێكی فراوان بەرامبەر كردەوەی هێنانەخوارەوەی ئاڵاكان بەڕێوەچوو. سەرۆكی PYD لەوبارەوە دەڵێ “ئەوانەی خۆپیشاندانیان كرد، هەموویان ئەوانەن كە حەشیش دەچێنن و رێگەیان پێنادەین ئەو كارە بكەن. واتە بەرژەوەندییە ماددییەكانیان زیانی پێكەوتووە. هەروەها كەسانێك سەرپەرشتی ئەو خۆپیشاندانەیان كرد كە چەندین مانگە بەئاشكرا دەڵێن: دەستەی باڵا كێیە؟ ئێمە قبوڵی ناكەین”.
هاوسەرۆكی PYD بەردەوام دەبێ و دەڵێ “كوردانی ئێزدی بەدەستی سوپای ئازادی سووریا و كەتیبەی عەمار دادیخی، كە كۆنە ئەفسەرێكی ئیستیخباراتی سووریایە، دەكوژرێن و دەڵێن دەبێ ببنە موسڵمان، كەچی پارتێكی كوردی هەڵوێستی نییە. لە ئەشرەفییە كورد كوژران، هیچ پارتێكی كوردی هەڵوێستی نەبوو، بەڵام هەڵەی چەند كەسێكی ئێمە، كە بە نیازێكی پاكەوە لە كۆبانێ تێكەوتوون، كراوەتە گامێش”.
سەرچاوە: رووداۆ/ هێمن خۆشناۆ
په‌رله‌مانى سوێد، وه‌زیرى ده‌ره‌وى وڵاته‌كه‌ى بانگهێشت ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكى كوردیش داواى هه‌ڵوێستى لێده‌كات له‌سه‌ر پرسى مانگرتنى زیندانیانى كورد له باكوورى كوردستان. ئه‌ویش رایده‌گه‌یه‌نێ یه‌كێتى ئه‌وروپا پیێ باشه توركیا به زووترین كات داواكارى مانگرتووانى كورد جێبه‌جێ بكات. جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى سوێد به (رووداو)ى راگه‌یاند كه رۆژى 8ى ئه‌و مانگه په‌رله‌مانى سوێد، بانگهێشتى كارڵ بیڵد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێدى كردووه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى باسێكى له‌سه‌ر مانگرتووانى باكوورى كوردستان پێشكه‌شكردووه، داواى هه‌ڵوێستى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه كردووه، له‌باره‌ى مانگرتنى زیندانیانى كورد له زیندانهكانى باكوورى كوردستان و توركیا.
نزیكه‌ى دوو مانگه ژماره‌یه‌ك زیندانى كورد له زیندانهكانى باكوورى كوردستان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه‌و داوا كارن له دادگه رێگه‌یان پێبدرێت به زمانى كوردى داكۆكى له خۆیان بكه‌ن.
كارڵ بیڵد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد له وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتوویه‌تى "حكومه‌تى توركیا ئه‌و كه‌سانه‌ى به بیانووى تیرۆر ده‌ستگیر كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵكه‌ى گیراون زۆر زۆرن، ده‌شكرێت باس له‌وه بكرێت كه ئایا یاساى تیرۆر له توركیا چه‌ند له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانى ئێمه‌دا ده‌گونجێت". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد هه‌ڵوێستى خۆى به‌و په‌رله‌مانتاره كورده راگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت "ئێستا پێشنیازێك له نێو په‌رله‌مانى توركیا هه‌یه بۆ رێگه‌دان به‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێ به زمانى خۆیان له دادگه داكۆكى له خۆیان بكه‌ن، ئێمه و یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به حكومه‌تى توركیا، كه پێمان باشه به زووترین كات بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه بده‌ن".
بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتووی باکووری کوردستان، لە شاری ھەولێر بانگەوازێک بڵاودەبێتەوە . لەلایەن ٢٠ پارتی سیاسی و رێکخراەکانی کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لە زیندانیانی مانگرتووی باکووری کوردستان رادەگەێينن کە چیتر باوی ئەوە نەماوە چاوپۆشی لە مافی رەوای گەلان بپۆشرێت و بە ئاگر و ئاسن مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بڕیاریانداوە گردبوونەوەیەکی مەدەنی و ھێمنانە کە گوزارشت لە ناڕەزایەتی بکا لە بەرمابەر ھەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورکیا و داواکاریشن کە ھاووڵاتیانی سەرجەم شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان بەشداری ئەم ھەنگاوە بکەن و لەکاتی بەرێوەچوونی گردبوونەوەکە دا لەبەردەم گۆرەپانی پارکی شانەدەر لەرۆژی ٨/١١/٢٠١٢ لەکاتژمێر ٣:٣٠ پاش نیوەڕِۆ بۆ ماوەی کاتژمێرێک بازاڕەکان دابخرێت و ھاتوچۆ رابگرن وەک ھاوسۆزیەک بۆ زیندانیان لە باکووری کوردستان.
لەکۆتایی بانگەوازەکەدا ھاتووە کە پێویستە ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر بەشداری بەرچاو لەو ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەدا بکەن. ھاوکات ھەموان رایدەگەیەنن کە لەھەڵوێستەکانیان بەردەوام دەبن بەپێی ھەل و مەرجەکان و پەرەسەندنی رووداوەکان.
لایەنەکان:
- رێکخراوەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری ھەولێر
- کەسایەتیە رۆشنبیر‌و نوسەرو رۆژنامەوان و ئەکادیمی یەکانی شاری ھەولێر
- سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان – لقی ھەولێر
- بزووتنەوەی دیموکراتی کەلی کوردستان – ناوەندی ھەولێر
- بزووتنەوەی گۆران – ئەنجوومەنی شاری ھەولێر
- پارتی دیموکراتی کوردستان – لقی ٢ ی ھەولێر
- پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان – بەرێوەبەرایەتی رێکخستنی ھەولێر
- پارتی چەپی کوردستان – ناوەندی ھەولێر
- پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان – ناوەندی ھەولێر
- حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان – مەڵبەندی ھەولێر
- حزبی شیوعی کوردستان – کۆمیتەی پارێزگای ھەولێر
- حزبی رزگاری کوردستان
- دەستەی سەرۆکایەتی حزبی رزگاری کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان – مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان – مەڵبەندی ھەولێر
- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان – ھەرێمی ھەولێر
- کۆمەڵی ئیسلامی – مەڵبەندی ھەولێر
- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی سەرکردایەتی ھەولێر
- بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
- پارتی نەتەوەیی کوردستان
- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
- حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
- پارتی کۆماری کوردستان
- کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK – نووسینگەی ھەولێر
- حزبی ئاییندەی کوردستان – لقی ھەولێر
پشتگیری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان له مانگرتوانی بەندکراویی کورد له باکوری کوردستان
،پشتگیری و هاۆخەمی له گەل مانگرتووانی کورد له بەندیخانەکانی باکوری کوردستان و تورکیه بە گشتی ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی هەر کوردێکی نیشتیمانپەروەرە، ئێستا لەۆ بەشەی کوردستانی ژیردەست به سەدان چالاکوانی سیاسی و مەدەنی له پیناۆ دەستەبەرکردنی خواستێکی رەووا دا، دەستیان داوەته مانگرتن، هەربۆیەشە لەۆپەیوەندیەدا وەک بزوتنەوەی کوماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان ده نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی BDP و هاوده‌ردی وپشتگریی ته‌واوی خۆمان له داوای به‌رحه‌ق وئینسانی، سیاسی ،کۆمه‌لایه‌تی وفه‌رهه‌نگیی مانگرتوانی کوردی نێو زیندانه‌کانی باکوری کوردستان و تورکیه بەگشتی ڕاده‌گه‌نین وههرلهۆکاتهش دا، ده‌وڵه‌تی تورکیه به به‌رپرسیاری پاراستنی گیانی هه‌موو ئه‌ۆ مانگرتووانه ده‌زانین کە لەپێناویی مافی بەرحەقیان لێبراوانە دەستیان داوەتە مانگرتنێکی درێژمەۆدا.
ده‌وڵه‌تی تورکیه له جیاتی پەێرەۆکردنی سیاسه‌تی ئینکار وحاشا له بوونی کورد، پێویستە رێز له مافه‌کانی کورد بگرێت، و بە دوور لە سیاسەتی تەقابوول و گرژی، سیاسەتی تەعاموول و گۆفتمانی ئاشتیخوازانە پێشبگرێت و هەۆلبدات له سه‌رمێزی مذاکرە و دیالۆگ و دانووستاندن، چاره‌سه‌ری یه‌کجاری کێشه‌ی کورد له باکوری کوردستان وتورکیه بکا، تابەلکوو بەم چەشنە کۆتایی بهۆ خوێنڕێژی وماڵ وێرانییه‌ی کە ئاکامی شەری نێوان کورد و تورکە، بێنێ.
شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کوماریخوازانی رژهه لاتی کوردستان
۱۱/۶/۲۰۱۲
باراك ئۆباما، بۆ دووه‌مین جار به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه. تۆرِی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه باراك ئۆباما، بۆ دووه‌مین جار به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی (BBC)، باراك ئۆباما 275 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و له به‌رامبه‌ردا میت رۆمنی ته‌نیا 203 كورسی به‌ده‌ستهێناوه. هاوكات كه‌ناڵی (CNN) به مه‌هان شێوه بردنه‌وه‌ی ئۆبامای بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ئۆباما، بۆ دووه‌مین جار به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
بەیانیەی پشتیوانی بەرەی یەگرتووی کورد لە راپەڕینی نوێی کوردستانی تورکیا
سەردەمی ئازادی خەریکە نزیک دەبێتەوە. دەنگی رووخانی ژێرخان و و چوارچێوەی رزاوی فاشیزم وهەڵاواردن بەرز بۆتەوە. شەقامی کوردستان سەری بە هەرچی هێزی سەربازییە دانواندوە و تەنگی بە دەست و پێوەندەکانی لە چەشنی دادگا و زیندان هەڵچنیوە. دادگاکان ماندوو بوونە لە دەرکردنی حوکمە دژە ئینسانیەکانیان و زیندانەکان بوونەتە پێشەنگی دەڕبڕینی هاواری ئازادی. ئەمانە هەموو ئەو پێشبینیانە بوون کە فاشیزم کردبووی بۆ درێژەدان و دووپات کردنەوەی خۆی و ئێستا بوونەتە هەوێنی داڕمانی.
سیاسەتی پاکتاوکردن و قەدەغە کردنی شوناس و زمانی نەتەوەیەکی کۆن و خاوەن مێژوو دەبێت هەر بە شەرمەزارییەوە بۆ داڕێژەران و بەکارهێنەرانی کۆتایی پێ بێت. ئەوانە دەبێت باش ئاگەدار بن کە سەردەمی هەڵاواردنی زمانی و ئەتنیکی رووی لە ئاوابوون ناوە و تەنانەت دیموکراسییە کورتە باڵاکەیش چیتر ناتوانێ سەرپۆشی بکات و بیشارێتەوە. دوور نابێت ئەو کاتەی جێگای تاوانبار و حاکم بگۆڕدڕێ و هەریەکە لە شوێنی راستەقینەی خۆی دانیشێ. ئەو دەمەی کە داڕێژەران و هەروەها بەکارهێنەرانی سیاسەتی پاکتاوکردن وەکوو تاوانبار لە بەردەم دادگاکاندا ئامادە بن و وڵامدەر بن هەمبەر هەموو کردەوەکانیان.
بەرەی یەکگرتووی کورد وێڕای پیرۆزبایی لە برایان و خوشکانی راپەڕیوی کوردستانی تورکیا بۆ درێژەدان بە ئاوەها خەباتێکی شێلگیرانەی مەدەنی، هیوای بەردەوام بوونی دەخوازێ بە پشت بەستن بە یەکگرتوویی و هاوکاری و هاوئاهەنگی هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان هەتا سەرکەوتن و به دي هاتني هه موو داخوازيه كاني مانگرتووان به یەکجاری. هەروەها بە ئەرکی سەرشانی هەموو گروپ، لایەن، حیزب و رێکخراوە مەدەنیە کوردستانییەکان دەزانێ کە بە هەر شێوەیەک هاوکاری و یارمەتی شۆڕشی نوێی ئەم گەلە بکات.
سەکەوتوو بێ شۆڕشی ئازادیخوازانە و بەرابەریخوازانەی کورد لە کوردستانی تورکیا
بەرەی یەکگرتووی کورد