ئەنفەلەوەنزای بەراز کە " Swine flue " یشی پێ دەگوترێت هۆکارەکەی ڤایرەسی " H1N1" ئەو ئەوە بۆ جاری سێیەمە لە هەموو جیهان بڵاو دەبێتەوە ئەم جارەش تا ئێستا لە "عیراق و فەلەستین و ئوردن" بڵاوبۆتەوە و ٢٦ کەس بەهۆیەوە مردووون. ئەمرۆش لە سلێمانی کەیسێکی ئەو نەخۆشییە ئاشکرا کرا.
نیشانەکانی چین و چارەسەر چییە؟
نیشانەکانی:
وەکو ئەنفلەوەنزایەکی ئاسایی بریتین لە
"لەش داهێززران و بێتاقەتی ،تایە کە زۆر جارلەرزیشی لەگەلدایە،ژانە سەر و هەندێک جاریش هێڵنج و سکچوون"
تووشبوونی ئەم نەخۆشیە ئاسان و بڵاوبوونەوەشی خێرایە..
رێگاکانی بڵاوبوونەوە:
لە رێی هەناسە بڵاودەبێتەوە وەکو پژمین و کۆکە.
دەرکەوتەکانی
گرنگترین ماکەکانی بریتین لە هەوکردنی سیەکان و لەناوبردنی خانەکانی سیەکان و دواجاریش کۆبونەوەی شلەیەکی زۆر لە بەشی خوارەوەی سیەکان کە هەناسەدان زەحمەت دەکات و نەخۆش تووشی تەنگەنەفەسیەکی زۆر دەکات..
رێگاکانی خۆ پاراستن
رێگاکانی خۆ پاراستن لێی پاک و خاوێنیە بەشێوەیەکی گشتی بەتایبەتی ئەو کەلوپەلانەی کە رۆژانە بەکاردێن وەکوو دیشەکانی خواردەمەنی و دەستشۆردن و بەکارهێنای ماسک و دوورکەوتنەوە لە توشبوان .
چارەسەر:
چارەسەری ئەم پەتایە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێ ئاسانە ،سەرەتا بەچارەسەرکردنی نیشانەکەنەوە دەستپێدەکات و پاشانیش دەرمانی دژەهەوکردن. دەرمانی تایبەتی ئەم پەتایەشبریتیە لە " Tamiflu "
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەڵێ تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی، کە ئێستا لە ئەڵمانیایە بۆ چارەسەر خەڵک دەناسێ وهێزێکی باشیش گەڕاوەتەوە نێو جەستەی ،
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە (رووداو)ی راگەیاند "تەندروستی مام جەلال رۆژ بە رۆژ بەرەو باشبوونی دەچێ بە شێوەیەک ئێستا خەڵک دەناسێ و قسەش دەکات".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێ باش نەبوو ناوی بڵاوبکرێ گوتی "مام جەلال ئێستا خەڵک دەناسێ و لەسەر کورسی دادەنیشێ و کاتی بەخێرهاتنی میوان دەکات دەستی بەرزدەکات و بەئاسانی دەستیش دەجۆڵێنێ".
گوتیشی "ئەگەر تەوقە لەگەڵ بکەی دەستت دەگرێ و دەگوشێ و هێزێکی باشیش گەڕایەوە نێو جەستەی".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق، تەمەنی نزیکە لە 80 ساڵی لە 17ی کانوونی یەکەمی 2012 لە شاری بەغدا تووشی "جەڵتەی مێشک" بووە، دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر گوازرایەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و تاوەکو ئێستا بەبەردەوامی چارەسەری بۆ نەخۆشییەکەی دەکرێ
حسێن چەلیک، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدان(ئاکەپە) دەڵێت پێویستە تورکیا 'ژوورەکە پڕ بکات' لە ئۆکسجین تا هەموو کەسێک بتوانێت هەناسە بدات، بێ گوێدان بە پێشینەی نەتەوەیی و ئاینییان.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەت دەیلی نیوزی تورکیدا، چەلیک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ کات لەبەردەستدا نییە تا بەفیڕۆ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، چونکە تورکیا بەخێرایی قۆناخەکە تێدەپەڕێنێت و دەڵێت" ئێستا سبەینێش هەر ئەمڕۆیە،."
لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕیسمی ناشتنی ژنە چالاکوانەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، حسێن چەلیک پێی وایە ئەوە پەیامێکی گرنگ بوو لەلایەن جەماوەری پارتی ئاشتی و دیموکراسییەوە PDP کە ئاشتییان دەوێت. هەروەها دەڵێت "تورکیاش ئاشتی دەوێت، وڵاتێکمان دەوێت کە کەسی تێدا نەکوژرێت."
چەلیک هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە پارتەکەی بڕوای تەواویان بە چارەسەری کێشەی کورد هەیە و دەڵێت" منیش لە خێزانێکی کوردی لەدایک بووم لە وان، منیش دوای چوونە قوتابخانە فێری زمانی تورکی بووم، من بەیەکچاو تەماشای کورد و تورک دەکەم، دەتوانین کۆمەڵگایەک لە شێوەی پەلکە زێڕینە دروست بکەین بە لەخۆگرتنی هەموو رەنگەکانەوە."
لەبەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا حسێن چەلیک دەڵێت" پەیوەندی گەرم و گوڕمان هەیە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستاندا."
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە کورد و تورک نەتوانن لەزمانی یەکتر تێبگەن بەڵام" هەستی هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە، ئەگەر پەلە نەکەین لەگەڵ تێپەڕینی هەر رۆژێکدا، رەنگە ئەم هەستە هاوبەشانە لەدەست بچن."
ئامادەکردن: هیوا قۆچاڵی
ماڵی لە گەڕەكێكی راقی شاری هەولێرە، كە گەڕەكی بەختیارییە و زۆربەی دانیشتووانی خەڵكی دەوڵەمەندن. وەزیری كارەبا دەڵێ گەڕەكەكەیان "خراپترین" فیدەری كارەبای هەیە، لەكاتی بڕانی كارەبادا خەڵكی گەڕەكەكە زوو زوو پەیوەندی پێوە دەكەن و ژنەكەشی "بۆڵە بۆڵ"ی بەسەردا دەكات.
یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێیوایە ئێستا كارەبا بووەتە پێداویستییەكی سەرەكی هاووڵاتیان و ژیان بەبێ كارەبا ناگوزەرێت ، بەڵام دەڵێ "زۆربەی بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستم و خۆم ئامادەدەكەم بۆ دەوام كارەبای ماڵەكەمان نییە". ئێستا پلانی وەزیر وەك خۆی باسیكرد چارەسەركردنی گرفتی بڕانی كارەبایە.
60%ی كارەبا بۆ هاووڵاتیانە
بە بڕوای وەزیری كارەبا زەحمەتە بەو زووانە بتوانن 24 كاژێر كارەبا بدەنە هاووڵاتیان "چونكە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان و خەڵكەكەی نازانێ چۆن كارەبا بەكاربێنێت"، وەزیری كارەبا بەوشێوەیە رەخنە لە زۆر بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی كارەبا دەگرێت لە كوردستان.
وەزیری كارەبا دەڵێ تێكڕای ئەو كارەبایەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكاریدێنن زۆر نییە "بەڵام نازانن چۆن بەكاری بێنن، هەمووی لە یەك كاتدا بەكاردێنن".
بەپێی قسەی وەزیری كارەبا 65%ی ئەو كارەبایەی بەرهەمی دێنن بۆ هاووڵاتیانە، بەڵام بەپێی ستاندارتە جیهانییەكان دەبێ 40%ی ئەو كارەبایە بۆ هاووڵاتیان بێت و ئەوەی دیكە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و فەرمانگەكان و كارگەكان بێت.
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی گەرما و سەرمادا، كاژێرەكانی پێدانی كارەباش كەم دەبنەوە، پاساوی وەزارەتی كارەباش هەموو جارێك ئەوەیە كە هاووڵاتیان ئامێری ساردكەرەوەو گەرم كەرەوە بەكاردێنن.
وەزیری كارەباش ئەو رەخنەیەی لە هاووڵاتیان هەیە و دەڵێ "ئێمە جێگرەوەی سووتەمەنی نین بۆ خۆگەرمكردنەوە، ئەركی حكومەتە كە سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات. دڵنیابن لە هیچ وڵاتێكی دنیا كارەبا بەوشێوەیە خەرج ناكرێت".
وەزیری كارەبا ئاشكرایكرد ساڵی رابردوو یەك ملیار و 552 ملیۆن و 471 هەزار و720 لیتر گازوایلیان خەرجكردووە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، هەروەها 277 هەزار و 218 تۆن نەوتی رەشیان خەرجكردووە. هەروەها گوتیشی "15%ی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ خەرجی كارەبایە".
حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر كەمتر لەو خەرجییە و پارەیە وەردەگرێت كە لەكارەبای خەرجدەكات یان كارەبای لە كەرتی تایبەت پێدەكڕێت.
بە بڕوای وەزیری كارەبا چارەسەری كێشەی كەمی كارەبا لەوەدایە كە سووتەمەنی لە وەزری زستاندا لە كاتی خۆی دابەشناكرێ و سیستمی راكێشانی بۆری غازیش بۆ ماڵان نییە.
بەپێی زانیارییەكانی وەزیری كارەبا لەساڵی 2004دا هەرێمی كوردستان پێویستی بە 925 میگاوات كارەبا بووە، بەڵام ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 3279 مێگاوات، كە بەرزترین ئاستە تائێستا تۆماركرابێ.
وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەدا كە پلانی كورت خایەن و درێژخایەنیان هەیە بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا "بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەساڵی 2016دا دەگەیێنینە 6 هەزار مێگاوات". بەپێی پلانی وەزارەت ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبای تازە دەچێتە نێو تۆڕەكان و تاوەكو زستانی داهاتووش 250 میگاواتی دیكەی بۆ زیاد دەكەن.
ئێستا كارەبا لەو وەزرەدا بە بەروارد بە وەرزی هاوین و پایز لە خراپترین حاڵیدایە و رۆژانە لە هەولێر و سلێمانی تەنیا 16 كاژێر كارەبای نیشتمانی هەیە. بەڵام وەزیری كارەبا هەموو ئەوە دەخاتە ئەستۆی هاووڵاتیان و دەڵێ "بەكارهێنانیان بۆ كارەبا دروست نییە".
وەزیری كارەبا دەڵێ ئەویش وەك هاووڵاتیان كێشەی كارەبای هەیە، وەزیری كارەبا گوتیشی "فیدەری گەڕەكەكەمان، كە گەڕەكی بەختیارییە، خراپترین فیدەرە، هەموو جارێك كە دەڕۆمەوە ماڵ ژنەكەم بۆڵە بۆڵ دەكات، كە كارەبا نییە، زۆرجاریش بەیانیان، كە دێم بۆ دەوام كارەبام نییە و خەڵكی گەڕەكەكەمان پەیوەندیم پێوە دەكەن تاوەكو كارەبای گەڕەكەكە چاك بكەینەوە".
"سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەت زووتری هەمووان
پارە دەدەن "
یاسین ئەبوبەكر ماوەتی، رەتیكردەوە كە چاوپۆشیان لە هیچ كەسێك و لایەن و فەرمانگەیەك كردبێ، ئەگەر پارەی كارەبای نەدابێ و گوتی "هیچ هاوبەشێك نییە لە كوردستاندا بێ بەرانبەر یان بە دیاری كارەبای پێدرابێت، هەر لە سەرۆكی حكومەتەوە، وەزارەتەكانەوە، لە وەزیرەكان و حیزبەكانەوە هەموویان دەبێ پابەندبن بە دانی پارەی كارەبا". گوتیشی "سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەت زووتر لە لایەنەكانی دیكە پارەی كارەبا دەدەن وەسڵەكانیشمان لەلایە".
"بەرهەمهێنانەكە زانستیانە و ئابووریانە نییە"
ئێستا زۆربەی كارەبای هەرێمی كوردستان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دابیندەكرێت، ئەویش بە دانانی چەند وێستگەیەك كە بە سووتەمەنی كار دەكەن. جگە لە موەلیدە ئەهلییەكان كە بە پارە كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان.
بەڵام وەزیری تەندروستی لەو سیستمە رازی نییە و دەڵێ "بەشێكی زۆری وێستگەكانی ئێمە بە گازوایل كاردەكەن، كە بەرهەمهێنان و ئێشكردنێكی زانستیانە و ئابووریانە نییە و پێویستە چاكبكرێت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە تاوەكو غاز لە كوردستاندا زیاد بكات، لە بەرنامەی دایە غاز بۆ هەموو وێستگەكان دابین بكات و هیچ كات وێستگەكان بێ سووتەمەنی نەبن".
رووداۆ/ سروە هەورامی
سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پارس ره‌تیكرده‌وه كوژراونی سێ ژنه چاڵاكوانه كورده‌كه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی PKKه‌وه بووبێت.
محه‌ممه‌د ئۆلكهر، سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پاریس به (رووداو)ی رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له دهستیگركردنی دوو كه‌س ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیس فه‌ڕه‌نساوه كه گوایا ده‌ستیان هه‌یه له كوشتنی هه‌رسێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه "راست نییه".
گوتیشی"ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه ئێستا له‌ژێر چاودێری دان ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كردهوهنین و زیاتر له ساڵێكه هاتووچۆی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ناوه‌كانیشیان نازانین كه ئایا وڵاتپارێزن یاخودنا و هاتووچۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیك له ئێمه هه‌بووه و پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ش، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان له‌به‌رده‌م ئۆفیسه‌كه‌مان داناوه، بۆیه خراونه‌ته ژێر چاودێری".
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه "له‌وانه‌یه له رێگه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیركراوه، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر رووداووهكه وه‌ربگرن".
سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پاریس ره‌تیده‌كاته‌وه "رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی پارتی كرێكارانی كوردستانی PKK ه‌وه ئه‌نجامدرابێت". هاوكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایا یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه شوفێری ساكینه جانسز بێت گوتی" ئه‌مه راسته نییه، ساكینه جانسز هیچ شۆفێریكی تایبه‌تی نه‌بووه".
شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، دوای سه‌ردانیكردنی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیش كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ، یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆببنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سبه‌ی (دووشه‌ممه)) ئه‌و شانده هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتی و پارتی، به‌نیازن سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن.
یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بێئاگایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌و شانده كه‌ی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن.
حاجی بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پاكێجانه‌ی كه وه‌ك پاكێجی چاكسازی خرابوونه به‌رده‌م پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات. دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و داواكارییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیان به "ئیجابی" هه‌ڵسه‌نگاندووه.
حاجی بیلال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"بڕیاردراوه هه‌ر پێنج لایه‌ن نوێنه‌ری خۆیان دیاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی،تاوه‌كو گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یێنێت "بڕیار وایه سبه‌ی (دووشه‌ممه) هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن".
رۆژى پێنج شه‌ممه 17/1/2013 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
دوا به‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتبوو "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه و باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و یه‌كڕیزی نیشتمانیی كرایه‌وه".". ".
كۆبوونه‌وه‌كه "له كه‌شێكی زۆر ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریش درا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی وا كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت".
فه‌یسه‌ل ده‌باغ، راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ( رووداو ) ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن "زۆر ئه‌رێنی بووه ، هه‌ر چوار لایان هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه" .
ده‌باغ گوتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پاكهیجانه تاوتوێ كراون كه ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا".
رووداۆ
نه‌هرۆ محه‌ممه‌د
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست (رووداو) کەوتووە، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە مونتەدای داڤۆس لە سویسرا بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ بکەوێت.
مونتەدای داڤۆس مونتەدایەکی ئابوورییە و ساڵانە لە وڵاتی سویسرا بە بەشداری زۆرێک لە سەرکردەی سیاسی و بزنسمان و سەنتەرەکانی توێژینەوە بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ئەمساڵ لە رۆژانی 23 تا 27ی ئەم مانگە، موتەدای 2013 ببەسترێت.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی قوتابخانەیەک لە پارێزگای سنە بەهۆی نەبوونی سومەتمەنی، بەرپرسانی پەروەردەی سنە ئەو هەواڵە رەت دەکەنەوە و دەڵێن پارەیان لەهیچ قوتابییەک وەرنەگرتووە.
بەپێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی کوردپا، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی (سه‌یدی هه‌وارمی) له شاری سه‌وڵاوا (سەروئاوا)ی پارێزگای سنە، به هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی له هەفتەی رابردوو داخراوه. داخرانی ئه‌و قوتابخانه‌یه له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 100 هه‌زار تمه‌نی بابه‌تی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وه‌رزی زستان، دابوو.
سه‌عدوڵڵا محه‌ممه‌دی، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌وڵاوا به (رووداو)ی راگه‌یاند "ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییە. ئێمه به‌ر له زستان ئاستی پێویستی سوته‌مه‌نیمان بۆ قوتابخانه‌كان دابین كردووه و هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی دانهخراوە".
سه‌عدوڵڵا محه‌ممه‌دی راشیگەیاند "من ئه‌گه‌ر جله‌كانی به‌ری خۆشم بفرۆشم ناهێلم هیچ قوتابییه‌ك سه‌رمای بێت و له خوێندن داببڕێت".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی پارێزگای سنە (سنندج) بە (رووداو)ی گوت "هیچ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سنه دانهخراوە. به‌ر له‌هاتنی زستان و وەرزی سەرما له كۆبوونهوهیەكمان له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی سنه بڕیارماندا سووته‌مه‌نی پێویست بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان چ هی شاره‌كان و چ گونده‌كانیش دابین بكه‌ین و ئه‌وه‌شمان جێبه‌جێ كردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌رپرسیاره له دابینكردنی سوته‌مه‌نی قوتابخانه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یە هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش له لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه له قوتابیان داوا ده‌كرێت به زۆره ملێ نییه و قوتابیان ئازادن له پێدان یان پێنەدانی ئه‌و یارمهتییانە".
شاری سەوڵاوا لە رۆژئاوای پارێزگای سنە (کوردستان) و لەنێوان شارەکانی سنە و مەریوان هەڵکەوتووە و سەر بە ناوچەی هەورامانە و زیاتر لە 66 هەزار کەس دانیشتوانی هەیە.
ماریا کارگەر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه و داواكارییه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن تاوتوێ ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه دوای ئه‌وه‌ی دێت کە رۆژێ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن (محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی) كۆبوویه‌وه.
بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند "بارزانی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵێنی دابوو كه رۆژى شه‌ممه داوكارییهكانیان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی".
نوێنەری هەورامان لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران دەڵێ ده‌رچووانی زانكۆ زۆرترین رێژه‌ی بێكارانی پارێزگای كرماشان پێك دێنن و ئەحمەدی نەژاد بەڵێنەکەی خۆی نەبردووەتە سەر.
به‌پێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان بەڕێژەی 30% بەرزبووەتەوە.
فه‌تحوڵڵا حوسێنی، نوێنه‌ری قه‌سری شیرین، سه‌رپێڵ زه‌هاو و گەیلانی رۆژئاوا، له لێدوانێك بۆ ئاژانسی (ئیسنا) رایگه‌یاندووە "به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجاممان داوه، پارێزگای كرماشان پله‌ی یه‌كه‌می نرخی بێكاری له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران هه‌یه، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی لە کرماشان چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری هه‌یه، به‌ڵام نرخی بێكاری له ناوچه سنووریه‌كان زۆرتره و پاڵه‌وانی بێكاری له سه‌رانسه‌ری ئێرانە".
فه‌تحوڵڵا حوسێنی هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ كرماشان به‌ڵێنی داوه، كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووە".
لەو بارەوە نیعمه‌ت مه‌نوچێهری، نوێنه‌ری هه‌ورامان (جوانڕۆ، روانسه‌ر، پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی) لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند "نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان زۆره، به‌ڵام هێشتا هیچ ئامارێكی فه‌رمی راسته‌قینه‌مان له به‌رده‌ستدا نییه.، بەڵام نرخی بێكاری زۆرتر له نێو توێژی خویندهواراندایه، بەتایبەت ئه‌وانه‌ی كه خویندنی به‌كالۆریۆسیان ته‌واو كردووه و هێشتا دانه‌مه‌زراون".
نیعمه‌ت مه‌نووچه‌هری راشیگەیاند "مهحمهموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌ندێك به‌ڵێنی دابوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، به‌ڵام به هۆی كێشه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و گوشاری ئابووری له سه‌ر ئێران به هۆی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا نه‌یتوانیووه پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات".
ئەو نوێنەرەی هەورامان ده‌ڵێت "نرخی بێكاری له هه‌ورامان (جوانڕۆ، روانسه‌ر، پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی) كه‌متره، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی سنوورین، خه‌ڵك ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئێستا دوو پرۆژه‌ی گەوره هه‌یه، یه‌كێكیان كارگه‌ی پێترۆشیمی كرماشانە و له هه‌ورامانیش به‌نداوی سارۆخان هه‌یه، كه به‌م زووانه ده‌ست به دروست كردنیان ده‌كرێت، و ئه‌م دوو پرۆژه‌یه‌ش درفه‌تی كار بۆ 4 تا 5 هەزار کەس ده‌ڕه‌خسێنێت".
پارێزگای کرماشان کە ناوەندەکەی شاری کرماشانە لە 14 شار پێک هاتووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 938 هەزار کەس دانیشتوانی هەیە.
شاری کرماشان بە یەک ملیۆن و سی هەزار کەس دانیشتوان، گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە.
رووداۆ/ ماریا کارگەر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی خاڵه‌كان.
فه‌یسه‌ل ده‌باغ، راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ( رووداو ) ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن "زۆر ئه‌رێنی بووه ، هه‌ر چوار لایان هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه" .
ده‌باغ گوتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پاكهیجانه تاوتوێ كراون كه ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا".
هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، بە دوای سەردانی هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتیی مستەفا هیجری سکرتێری حیزبەکە بۆ بنکەی دەفتەری سیاسیی لایەنەکەی تری حیزبی دێموکرات، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی خالید عەزیزی سکرتێری ئەو حیزبە سەردانی دەفتەری سیاسی حدکای کرد
دوو لایەن ئەوە چوارەمین جارە بە شێوەی فەرمی سەردانی یەکتر دەکەن و کۆ دەبنەوە بەڵام وێناچێ پرسی لێک نیزیکبوونەوەی دوو لایەن و یەکگرتنەوەی دوو باڵی حیزبی دێموکرات پێشڤەچوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە بینیبێ.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیاریەک لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە لە دەست دا نییە و رۆژهەڵات تایمز لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بڵاو دەکاتەوە
سەرچاوە: رۆژهەلات تایمز
ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ى جینۆسایدی كورد له شاری له‌نده‌ن بەڕێوە برد و کۆنفرانسەکە ئێستاش هەر بەردەوامە.
له راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراوه، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا رایگەیاندووە "ئه‌و كۆنفڕانسه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ 10 ساڵه‌ی رزگاركردنی عێراق و 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و 30 ساڵه‌ی کۆمەڵکوژی 8 هه‌زار لاوی بارزانی".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "له‌و كۆنفڕانسه رۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر تاوانه‌كانی رژێمی له‌كارخراوى سه‌دام حوسێن كه چۆن ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی كوردی بێ‌تاوان بوونه قوربانی كاره تاوانكارییه‌كانی ئه‌و رژێمه و چۆن كیمیاباران و ئه‌نفالكران و خرانه ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان".
له‌و كۆنفڕانسه‌دا داوا ده‌كرێت كه سوود له ئه‌زموونی پاراستنی گه‌لی كوردستان وه‌ربگیردرێت به دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له كاتێكدا كه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ویلیا‌م هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌نه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژ به هاوڵاتیانی سیڤیلی سوریا.
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه چه‌ندین بابه‌تی جیا جیا له لایه‌ن شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری جینۆساید پێشكه‌ش ده‌كرێت و گوێ له شایه‌دی چه‌ند شایه‌تحاڵێك ده‌گیردرێت كه تێیدا باس له یاده‌وه‌ریه خوێناوییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
كۆنفڕانسه‌كه هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد و پرسی ناساندنی جینۆسایدی ئه‌و گه‌لە.
بڕیارە رێكخراوه‌كانی ژنانی سه‌ر به حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری نێوانیان، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش پێك بێنن.
شەش رێكخراوه‌ی ژنانی سەر بە حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای 8 ساڵ ناكۆكی و جیابوونه‌وه‌ی حیزبی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ده‌گه‌نه لای یه‌ك بۆ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كانی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
فه‌ریبا محه‌ممه‌دی، به‌رپرسی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگه‌یاند "وه‌كو رێكخراوه‌كانی ژنانی رۆژهه‌ڵات، بڕیارماندا كۆبینه‌وه بۆ دروست كردنی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش كه ده‌ره‌وه‌ی روانگه و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی بێت و بیر و بۆچوون و روانگه جیاوازه‌كان له خۆی بگرێت".
فریبا محه‌ممه‌دی هه‌ر وه‌ها گوتیشی "له رێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌وه پرسی ژنان به شێوازێكی هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له یه‌ك یان دوو رۆژی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاری كۆتایی له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردن، كاركردن و پێكهاته‌ی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ده‌ین".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه شیلان محه‌ممه‌دی بە (رووداو)ی گوت "ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، دروست كردنی ئه‌م ناوه‌نده به‌شتێكی پێویست ده‌زانین و هیوادارین له‌م رێگه‌وه بتوانین زیاتر خزمه‌تی پرسی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین، و بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه دێنه پێش راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شمان هه‌بێت".
ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه 6ن و بریتین له ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ژنانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ژنانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ژنانی یه‌كێتی دیموكراتیكی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی روژهه‌ڵات، كۆمیته‌ی ژنانی سازمانی خه‌بات.
تەرمی ژنه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له شاری ئامه‌د له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار که‌سه‌وه به درووشمی (شه‌هید نامرن ــ HPG تۆڵه بکره‌وه ــ هاوڕێیانی خۆر نامرن ) پێشوازییان لێ‌کرا.
ته‌رمى هه‌ر سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کورد ( ساکینه جانسزى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان PKK و فیدان دۆغان نوێنه‌رى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان KNK و له‌یلا شایله‌مه‌ز ئه‌ندامى ته‌ڤگه‌ڕى گه‌نجانى کورد )که له شه‌وى 10/9ى کانوونى دووه‌مدا له نوسینگه‌ى راگه‌یاندن (ئینفۆرمه‌یشن)ى کوردستان له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجامى پیلانگێڕیهکدا و به هاوکارى گلادیۆى تورک تیرۆر کران، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له فڕۆکه‌خانه‌ى (Charles de Gualle) له پاریسه‌وه به‌ڕێخران و له فڕۆکه‌خانه‌ی یه‌شیل کیۆی ستهمبۆڵ له‌لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه که به‌شێکی زۆری ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان گرتبوو، به دروشمی (شه‌هید نامرن) و به وێنه‌ی ئه‌و سێ ژنه‌وه، پێشوازییان لێ‌کرا. پاشان له‌کاتژمێر 06.45 خوله‌کی ئێواره به‌کاتی ئامه‌د به‌ره‌و شاری ئامه‌د به‌ڕێ خران.
له شاری ئامه‌د به‌ر له گه‌یشتنی ته‌رمه‌کان به فڕۆکه‌خانه، ده‌یان هه‌زار که‌س له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که کۆبوونه‌وه. جه‌ماوه‌ر به پلانکارتی (ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه‌مان نامرن) و به‌دروشمه‌کانی شه‌هید نامرن ــ HPG تۆڵه بکره‌وه ــ بژی سه‌رۆک ئاپۆ ــ PKK گه‌له و گه‌ل لێره‌یه ــ کوردستان ده‌بێته گۆڕ بۆ فاشیستان ) پێشوازییان لێ‌کرا.
له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا ژماره‌ی جه‌ماوه‌ر به ئاستێکی بڵندتر گه‌یشت، پۆلیسی تورک که له‌به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌که ته‌کبیری توندی گرتبوو، رێگه‌یان به جه‌ماوه‌ر نه‌دا بچنه ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌وه، له‌و کاته‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ژنان بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌کان چوونه نا فڕۆکه‌خانه‌که‌وه. پۆلیس یه‌که به یه‌که‌ی ئهمبۆڵانسهکانی پشکنی و پاشان رێگه‌ی پێدان.
له‌ناو جه‌ماوه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانی BDP، ئایلا ئاکات، ئۆزداڵ ئۆچه‌ر، موڵکیه بیرتانه، خه‌یره‌دین ئاکسۆی، نازمی گور، عادل کورت، په‌روین بوڵدان و سه‌رۆکی رێکخستنی BDP ی ئامه‌د زوبێده زومروت، شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د عوسمان بایده‌مر و ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی BDP و به سه‌دان نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ژماره‌یه‌کی زۆر کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بوون.
دوای ئه‌وه ته‌رمه‌کان وه‌رگیرانه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و دووڕێیانی کوروچهشمه به‌ڕێپێوان چوون و له‌وێش به هه‌زاران که‌سی تر به‌شدارییان له رێپێوانه‌که‌دا کرد . له کۆڵانی رێزانی ئامه‌د ته‌رمه‌کان به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌کی بێ وێنه‌ی جه‌ماوه‌ر رێگه‌یه‌کی (15) خوله‌کی به زیاتر له کاتژمێرێک ته‌واو ده‌کرا.
دایکانی ئاشتی لێره‌دا ئه‌رکی ریزکردن و رێکوپێکردنی ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ریان له ئه‌ستۆ گرتبوو و ته‌رمه‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی رێزان گواسته‌وه. پاشان له‌گه‌ڵ گۆرانی ( سێ ژنی ئازاد )ه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی گیانبه‌ختکردوو (ده‌لیلا) جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵدانی درووشم و هه‌لهه‌له و چه‌پڵه و پێشوازییه‌کی گه‌رم ته‌رمه‌کان گوازرانه‌وه بۆ ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی رێزان.
شه‌وی رابردوو ته‌رمه‌کان له ساردخانه راگیران و به‌ده‌یان ژن له نه‌خۆشخانه‌که ئێشکیان گرت. پاشکه‌مێکی تر ته‌رمه‌کان ده‌برێنه گۆڕه‌پانی باتیکهنتی ئامه و له‌وێش پاش مه‌راسیمێکی شکۆدار ته‌رمه‌کان به‌ره‌و دێرسیم، مێرسین و بازرجخ به‌ڕێده‌کرێن.