ریكس تیلرسن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا، رۆژی 1/8/2017 به رۆژنامهنووسانی راگهیاندووه "ئهمریكا نایهوێت رژێمی كۆریای باكوور بڕوخێنێ و هیوادراین له داهاتوودا گفتوگۆ دهست پێكات، بهو مهرجهی پیۆنگ یانگ دهستبهرداری پرۆگرامه ناوكییهكهی ببێت".
تیلرسن له واشنتن بۆ رۆژنامهوانان دواوهو دهڵێت "ئێمه ههوڵ نادهین رژێمی كۆریای باكوور بڕوخێنین و ههوڵ نادهین به پهله نیمچه دوورگهی كۆریی یهكبگرێتهوه".
ههروهها گوتوویهتی "ناشمانهویت سوپا بنێرینه باكووری هێڵی 38 كه ههر دوو كۆریا دهكات به دوو بهشهوه. ههر بۆیه پهیامێكی ئاراستهی كۆریای باكوور كردووهو گوتوویهتی "ئێمه دوژمنی ئێوه نین، ههڕهشه نین بۆ سهرتان، بهڵام ئێوه بوونهته ههڕهشهیهك ئێمه رهتیدهكهینهوه و پێویسته وهڵاممان بۆ ههڕهشهكانتان ههبێن.
ریكس تیلرسن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا
تیلرسن باسی ههوڵه دیپلۆماتییهكانی سهرۆك ترهمپی له ماوهی 6 مانگی یهكهمی دهسهڵاتدارییهكهیدا كردوو گووتی "پهنجهرهیهكی كراوهمان بۆ گفتوگۆ لهگهڵ پیۆنگ یانگ هێشتووهتهوه، هیوادارین له كاتێكی دیاریكراودا لهو پرسه تێبگهن، چونكه ئێمه دهمانهوێت بچینه سهر مێزی گفتوگۆ لهگهڵیان، بۆ ئهوهی دهربارهی داهاتوویهك كه ئاسایش و ئهو گهشهسهندنه ئابوورییهی كۆریای باكوور دهیهوێت رووبدات لهگهڵیان بكهوینه گفتوگۆ".
بهڵام گووتی "مهرجی سهرهكی ئهو گفتوگۆیانه ئهوهیه، له داهاتوودا كۆریای باكوور چهكی ئهتۆمی نهبێت".
ههروها وهزیری دهرهوه ی ئهمریكا دهڵێت "لهم چهند مانگهی رابردوودا مهترسییهكانی كۆریای باكوور زۆر زیاتر دهركهوتووه، ئێمهش چهند بژارهیهكی دیاریكراومان ههیه (وهك ئاماژهیهك بۆ سیاسهتی فشاری ئاشتیانه بۆ سهر پیۆنگ یانگ).
تیلرسن داوای له چین كرد، ههژموونی خۆی بۆ رهخساندنی گفتوگۆیهكی بهرههمداری نێوان ئهمریكا و كۆریای باكوور بهكاربهێنێ.
2/8/2017
رێكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە ھێزەكانی ئێران، سوپای پاسداران و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران، خاكی سووریا جێ بھێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.
تیلەرسۆن، لەبارەی سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە پرسی سووریا ئەوەی خستەڕوو، ئەمریكا لەسەر ئەو سیاسەتەی بەردەوامە كە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا ھیچ رۆڵێكی لە داھاتووی سووریادا نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، چالاكی راستەوخۆی ھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو گرووپە چەكدارانەی كە ئێران پشتیوانیان دەكات لە سووریا، ھۆكاری ناسەقامگیری دۆخی ئەو وڵاتە و بەردەوامی قەیرانەكانی ناوچەكەیە، داواش لە سوپای پاسدارانی ئێران و سەرجەم ھێزە دەرەكییەكانی سەر بە سوپا دەكات خاكی سووریا جێبھێڵن.
2/8/2017
حهمزهی كوڕی ئوسامه بن لادنی رێبهری پێشووی رێكخراوی قاعیده، نامهیهكی بڵاوكردهوهو تێیدا هێرشی زۆری كرده سهر خانهوادهی پاشایهتی سعوودیه. ئهو گهنجه تهمهن 22 ساڵانهیه دهڵێت "وهك ههوڵی تۆڵهكردنهوهی باوكی ئامادهیه رێبهرایهتی رێكخراوێكی توندرهو بكات.
لهو بارهیهوه "ئهلمۆنیتۆر" ئاماژهی به یهكهم پهیامی ڤیدیۆیی حهمزه كردووه كه ساڵی رابردوو بڵاویكردبووهوه و شایهتی لهسهر هێرشیكی تیرۆریستیدا و بانگهشهی بۆ راپهڕین له شانشینی سعوودیه دهكرد.
حهمزه ئاماژهی بهوه كردبوو، كه شا عهبدولعهزیز ئالسعود "بهكرێگیراوی بریتانیایه" و دهیگوت "سعوودییهكان ناپاكیان له ئیسلام كردووهو دژی خهلافهتی عوسمانییهكان لهگهڵ خاچپهرستان كاریان كردووه".
حهمزه بن لادن
حهمزه كهسێكی دیاره له ژمارهیهك ڤیدیۆی بانگهشهی رێكخراوی قاعیدهدا، تهنانهت كاتێك منداڵێكی بچووكیش بو، ههر جێگهی بایهخی رێكخراوهكه بوو، وێنهگیرابوو كاتیك داوای دهكرد هێرش بكرێته سهر لهندهن و واشنتن و پاریس و ساڵی 2015 تۆمارێكی دهنگی لهو بارهیهوه بڵاوكردهوهو له ماوهی دوو ساڵی رابردووشدا، چوار نامهی هاوشێوهی بڵاوكردووهتهوه.
له مانگی یهنایهری رابردوو، حهمزه خرایه لیستی چاودێری تیرۆری وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكاوه كه ناوی "تیرۆری جیهانی"ـیان لێناوه، ههمان ئهو لیستهی كه ناوی ئۆسامه بن لادنی باوكی تێدا دانرابوو.
ئهندامێكی پێشووی نووسینگهی لێكۆڵینهوهی فیدراڵی ئهمریكا (FBI) دهڵێت "ئهوهی نامهكانی حهمزهی تهمهن 22 ساڵان بخوێنێتهوه، كه ئێستا به ئاشكرا دهبینرێن، تێدهگات كه دهیهوێت تۆڵهی باوكی بكاتهوه".
ئاژانسی ههواڵی (CBS) له زاری كوڕهكهی بن لادنهوه بڵاویكردووهتهوه كه ئهگهری زۆره ببێته سهركردهی رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئهو گهنجهی پهیامی بۆ گهلی ئهمریكی ناردوو گووتی "ئێمه دێن و تۆڵهی ئهو كردهوهیهتان لێدهكهینهوه كه بهرامبهر باوكم ئهنجامتاندا و تۆڵهی ئهو كارانهتان لێدهكهینهوه كه له ئهفغانستان و عێراق ئهنجامتانداوه".
رۆژنامه بریتانییه روونیكردووهتهوه كه "حهمزهی كوڕی بن لادن ئێستا خهریكی پرۆسهی ژیاندنهوهی قاعیدهیه و دهیهوێت ئهو شكستانه بقۆزێتهوه كه داعش له عێراق و سووریا تووشی بووه".
كۆلین كلارك كه زانایهكی بواری سیاسهته و هاوكاری ناوهندی نێودهوڵهتی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریشه دهڵێت "ههموو ئهوانهی روو دهدات ململانییهكه لهسهر ئهوهی كێ رێبهری شهرعی سونهكانی جیهانی ئیسلامییه"، چونكه قاعیده دهڵێت "سعوودیه سهردهمانێكی زۆره بووهته بوكهڵهی دهستی بریتانیا و بهو هۆیهشهوه "رژێمێكی ههڵگهڕاوهی ههیه و نوێنهرایهتی موسڵمانان ناكات".
ههروهها دهڵێت "حهمزه ههمان ئهو وشه و دهستهواژانه بهكاردههینێت كه ئوسامهی باوكی بهكاری دههێنان، بهر لهوهی له 2/5/2011 له ناوچهی ئهبوت ئابادی پاكستان له لایهن ئهمریكییهكانهوه بكوژرێت. پاش كوژرانی باوكیشی، حهمزه نامهی زۆری بۆ خێزانهكهی و ئهندامانی قاعیده نووسیووه. بهو هۆیهشهوه بهرپرسه باڵاكانی ههواڵگری پێیانوایه "حهمزه ئامادهیه ببێته رێبهری گرووپێكی تیرۆریستی و رێگای باوكی بگریتهبهر، كه بهردهوام داوای لێكردووه دوای شوێن پێیهكانی بكهوێت".
2/8/2017
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پرۆژەیەکی گرنگ دەکات، کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراوە بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.
عەمید ڕوکن ھەژار عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەھاوکاری لێژنەیەکی شارەزا لە وەزارەت و ڕاوێژکارانی ئەمریکی، ئەڵمانی و بەریتانی، پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ھەیکەل و ژیانی پێشمەرگەدا ئامادە کرد.
عەمید روکن هەژار عومەر هەروەها رای گەیاند، کە ئەنجومەن وەزیرانی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد و هەفتەی رابردووش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەت پێویستی بە چەند گۆڕانکارییەک هەیە و چاوەڕێ دەکەن لەم هەفتەیەدا پرۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەک عەمید روکن ھەژار عومەر رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا خولێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەت دەکاتەوە و راهێنانیان پێ دەکرێت، کە دواتر ئەو ئەفسەرانە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت دادەمەزرێن و ”پرۆژەکە بە تەواوی“ جێبەجێ دەکەن.
1/8/2017
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 144 کۆلبەری کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون و بریندار بووون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 144 کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون و بە شێوەیەکی نێونجی لە هەر مانگێکدا 21 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوە دیاریکراوەدا 47 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەست داوە کە 24 کەسیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و 23 کەسیشیان بەهۆی ڕوووداوی هاتوچۆ، یان ڕووداوە سروشتییەکان گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات 97 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە 53 حاڵەتیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و 44 حاڵەتی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و ڕووداوە سروشتییەکان تۆمار کراوە.
تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە کاتێک دایە کە بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی ساڵی 2016 دا 96 کۆڵبەر کوژرابوون و یان بریندار کرابوون، بەڵام ئێستا تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا 48 حاڵەت زیادی کردووە.
1/8/2017
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە سەروتاریدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ”پێویستە“ وڵاتەکەی پاڵپشتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات.
رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە سەروتاریدا لە ڕۆژی یەکشەممە 30\7\2017 ئاماژە بەوە دەکات، گەلی کورد هاوشێوەی گەلی جوو، ”هەزاران ساڵە بووەتە قوربانیی حوکمی کەسانی دیکە.
بەڕێوەبەرانی ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە بە پێویستی دەزانن وڵاتەکەیان پاڵپشتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات، ”پێویستە لەسەر ئێمە پشتگیری داخوازییەکەیان بکەین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی“.
وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
1/8/2017
لە کۆتاییەکانی تەممووز و سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 1983، حکومەتی بەعس لە کۆمەڵگە زۆرەملێکاندا هەشت هەزار بارزانی بێسەروشوێن کردن، ئەم مێژووە بە یەکەم پرۆسەی ئەنفالکردنی کورد دادەنرێت. کە بەدوایدا قۆناخەکانی ئەنفال دەستپێدەکەن و، بە هەشت قۆناخ لە گەرمیانەوە تاوەکو دەگاتە بادینان، نزیکەی 182 هەزار کەس ئەنفال دەکرێن.
ئەنفالی بارزانییەکان بە راگواستنیان دەستیپێکرد، ئەوان لەشوێنی رەسەنی خۆیاندا راگوێزران بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق و، دەستکرا بەوێرانكردنی دێهاتەكانیان، سووتاندنی دار و زەویە بەپیت و چێنراوەكانیان و تێكدانی ژینگە و تاڵانكردنی مەڕ و ماڵات و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان.
بارزانییەکان بەرلەوەی بەر هەڵمەتی ئەنفال بکەون، لە ساڵانی حەفتاکاندا بۆ باشووری عێراق راگوێزرابوون، دواتریش بەشێکیان لەساڵی 1980 گواسترانەوە هەردوو کۆمەڵگەی قودس و قادسیە لە قوشتەپە. پێش ئەمەش لە ساڵی 1978 هەندێکی دیکەیان، ئەوانەی لە شوێنی رەسەنی خۆیاندا مابوونەوە راگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكانی: دیانا، هەریر، بەحركە و گۆڕەتوو. بارزانیەكان لەو ئۆردوگایانەدا لەژێر كۆنترۆڵی تووندی سەربازیدا كۆكرانەوە.
دوای تەواوبوونی قۆناخی یەکەم و دەستنیشانكردنی ئەو كۆمەڵە خەڵكەی مەبەست بوو لەنێوببرێن، لە قۆناخی دووەمدا گرتن و كۆكردنەوە و راپێچكردنیان دەستی پێكرد.
لەكۆتایی تەممووز و سەرەتای مانگی ئابی 1983، دەستكرا بە گرتنی پیاوان و کوڕانی بارزانی، ئەوانەی پێشتر لە کۆمەڵگە زۆرەملێیەکاندا نیشتەجێکرابوون، بارزانییەكان پاش گرتنیان، گواستراونەتەوە خوارووی عێراق و رەوانەی پارێزگای موسەننا كران.
ئەگەرچی لە دانووستاندنەکانی ساڵی 1991ـدا لەدوای راپەڕین، بەغدا هیچ شتێکی لەبارەی چارەنووسی بارزانییەکان ئاشکرا نەکرد، بەڵام گرتە ڤیدیۆییە کورتەکەی سەدام حوسێن بووە بەڵگە، کاتێک گوتی "ناردوومانن بۆ دۆزەخ".
دوای 34 ساڵ لە ئەنفالکردنیان لە بیابانەکانی عێراق، ئەگەرچی بەشێک لە بارزانییە ئەنفالکراوەکان تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و لە خاکی کوردستان نێژراون، بەڵام هێشتا بەشی زۆری بارزانییە ئەنفالکراوەکان بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیان لەچاوەڕوانیاندان.
31/7/2017
کاردانەوەکانی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی باشووری کوردستان بەردەوامن، بەشێکی میدیاکانی ئەمریکا لە هەواڵ و راپۆرتەکانیاندا داوادەکەن وڵاتەکەیان پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان بکات لە گشتپرسی.
رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات، شەڕی داعش کاریگەری زۆری لەسەر عێراق هەبوو، لەوانەش قوڵبوونەوەی جیاوازییە تائیفییەکان.
بابەتەکە لەلایەن نووسەری بەناوبانگ لۆری میلرۆیەوە نووسراوە، تێیدا هاتووە "یەکێک لە ئەنجامەکانی هاتنی داعش بۆ عێراق، دروستبوونی حەشدی شەعبی بوو، ئەو هێزەش بووەتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە عێراق، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیش رابردوویێکی مەترسیداریان هەیە".
ناوی دوو لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو مەبەستە هێنراوە، یەکەمیان ئەبوو مەهدی موهەندیس، کە تۆمەتبارە بە هەبوونی رۆڵ لە هێرشەکانی ساڵی 1983ـی سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە کوەیت، هەروەها باسی قەیس خەزعەلی کراوە و رۆژنامەکە تۆمەتباری دەکات بە ئەنجامدانی دەیان هێرش بۆ سەر سوپای ئەمریکا.
بەگوێرەی رۆژنامە ئەمریکییەکە، یەکێکی دیکە لە ئەنجامەکانی هاتنی داعش، بەهێزبوونی پێگەی ئێران بووە لە عێراق. ئێستا حکومەتی عێراق زۆر بە زەحمەت سنوورەکانی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ دەکات، ئێرانیش بە پشتبەستن بە حەشدی شەعبی خەریکی بەستنەوەی تاران، بەغدا، دیمەشق و بەیرووتە بەیەکدییەوە.
هەروەها رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2011ـدا هەموو شتێکی گۆڕی. ئێستا ئەمریکا دەیەوێت ژمارەیەک لە سەربازەکانی لەو وڵاتەدا بهێڵێتەوە، بەڵام دیار نییە ئەم پلانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت یان نا، بەتایبەتی کاتێک ئێران دژی کارێکی لەمجۆرەیە.
دواتریش، هیچ گەرەنتییەک نییە لەوەی حەیدەر عەبادی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی داهاتوو، بە سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە. کەواتە پێگەی ئەمریکا لە عێراق هەر بە لاوازی دەبینرێت.
رۆژنامە ئەمریکیەکە باس لە واقیعێکی دیکە دەکات، کە لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت، ئەویش هەبوونی پەیوەندییەکی دۆستانەیە لەگەڵ ئەمریکا، بۆیە بەپێویستی دەزانێت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پاڵپشتی لە گشتپرسیی باشووری کوردستان بکەن.
رۆژنامە ئەمریکییەکە دەنووسێت، ئەمریکا بەرژەوەندی گەورەی دەستدەکەوێت لە حاڵەتی پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی کوردستاندا لەوانە: وڵاتێکی نوێ بۆ هەبوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و هەوڵدان بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە شوێنێکی باشتر.
لە کۆتایی بابەتەکەدا هاتووە، پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان درێژ دەبێت، بەڵام کوردستان شوێنێکی گرنگە بۆ قۆناخی داهاتووی ناوچەکە.
31/7/2017
کۆماریخواز ناوەندی هەوال: بە پێ هەواڵی گەیشتوو لە لایەن سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە ناوەندی هەواڵی کۆماریخوازان، ئەبووبەکر مەولانیا کۆڵبەر و کاسبکارێکی سەرسنوو لە ڕۆژ٨ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە دوای ۷۰ ڕۆژ لە بێسەرو شوێن بوونی، لە کۆتایی دا لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا .
هەر بە پێ هەمان سەرچاوە لە ڕۆژی ۲۷ی مانگی گوڵانی ۱۳۹٦ی هەتاوییدا لە دوای سەفەرێکی مەولانیا بۆ شاری ماکۆ بە مەبەستی سەردانی ماڵە خەزوری لە لایەن حفازەت ئیتلاعاتی شاری ماکۆوە قۆڵبەست دەکرێت هەناردەی زیندانی تایبەت بە حفازەت دەکرێت و دەخرێتە ژێر لێکوڵینەوە و لێدان و ئەشکەنجە دان.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە تاکە تۆمەتێک کە داویانەتە ئەستۆی هاریکاری کردنی بواری ماڵی برا هەڵاتوەکەی لە چنگی ئیتلاعات و نیشتەجێ لە وڵاتی تورکیا بووە.
لە دوای ئەو ماوە زۆرە و ئەشکەنجەدانەی ئەبوبکر مەولانیا و ساندنەوەی پاساپۆرتی سەفەری خۆی و خێزانەکەی و بێ ئەوەی تۆمەتێکی لەسەر ساغ بێتەوە ئەمڕۆ ئازاد کرا . شایانی باسە ئەبوبەک مەولانیا لە سەرەتای خەرمانانی ساڵی ۹٥ی هەتاوییدا جارێکی تریش لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی “خۆییە”وە دەستبەسەر کراو لە دوای ۱٨ ڕۆژ ئازاد کرابوو . ئەبوبەکر مەولانیا لە دایک بوی ساڵی ٦۷ی هەتاوی و دانیشتوی شاری سەردەشتە و بە کاری کۆڵبەرییەوە سەرقاڵ بوە و ساڵی ۹۲ی هەتاوی جارێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرابو کە بۆ ماوەی ٦ مانگ لە نەخۆشخانەێیکی باشوری کوردستاندا لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا بوو.
31/7/2017
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، دەرگای پەرلەمانی کوردستان بۆ یوسف محەمەد کراوەیە و دەتوانێت کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێک بخات.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە سبەی دووشەممە 31/7/2017، یوسف محەمەد دەتوانێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بگەڕێتەوە و بۆ دانیشتنی پەرلەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بکاتەوە، چونکە مەرج لەسەر پەرلەمان نەماوە و دەتوانن کاری خۆیان بکەن".
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان وادەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیاری نەکردووە. گوتیشی: ”گەشبینین بگەینە دەرئەنجامێکی باش لەبارەی زۆر پرسی سیاسییەوە، چونکە جۆرێک لە ھاتنە پێشەوە لەلایەن ھەموو لایەنەکانەوە ھەیە، بە تایبەت پارتی و گۆڕان".
لەبارەی داواکارییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تا بەرواری 10/8/2017، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پارتی پێی خۆشە زووتر لەو وادەیە پەرلەمان کارا ببێتەوە و ئەوانیش دەتوانن بێنە پێشەوە و کەس لە کاراکردنەوەی پەرلەماندا ڕێگر نییە“.
پێشتر سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە بڕیاریان داوە بەبێ مەرج پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن.
30/7/2017
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەباس عێراقچی ئەندامی باڵای دانوستانەکانی ئێران و ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی ڕۆحانی لە بەرانبەر گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران کاردانەوەیان نیشان داوە.
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی ئەمریکا بە تاقیکردنەوەی مووشەکیی (سیمورغ)ی ئێران کە بە پیشێلکاری رێککەوتنی ناوکی وەسف کراوە، بە دەستێوەران لە قەڵەم داوە و هاوکات عەباس عێراقچی جێگری محەمەدجەواز زەریفیش ئەمریکای بە پێشێلکاری ڕێککەوتنی بەرجام تۆمەتبار کردووە.
ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە مووشەکێکی بەرهەم هێناوە کە توانایی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: "ئێران هیچ چەکێکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێننێت، بۆیە هیچ شتێک ساز ناکات کە بۆ هەڵگرتنی ساز کرابێت".
لە کاردانەوەیەکی دیکەدا بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دوێنێ شەممە لە پەرلەمانی ئێران ڕەشنووسی گەڵاڵەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوڵانەی ئەمریکا لەلایەن کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوە و سیاسەتی دەرەوەی ئێران بۆ گەمارۆ خستنەسەر ئەمریکا ئامادە کراوە کە عەباس عێراقچی جێگری زەریف ئاشکرای کردووە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ ئەو پرۆژەیەیە.
هاوکات ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێرانیش هەوڵە نوێیەکانی ئەمریکای بە (سازکردنی هەلومەرجی مەترسیدار بەدژی کۆماری ئیسلامی) لەقەڵەم داوە و گوتوویە ئامانجی ئەمریکا شێواندنی کۆمەڵگەی ئارامی ئێرانە.
ئەم کاردانەوانەی ئیران پش ئەوە هاتوون کە هەفتەی رابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ کۆریای باکوور و ڕووسیا گەڕیکی نوێ گەمارۆ خرایە سەر ئێران و پاش تاقیکردنەوەی مووشکەی (سیمورغ) لەلایەن ئێرانیشەوە وەزارەتی خەزێنداریی ئەمریکا شەش کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.
30/7/2017
رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم کۆدەبێتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەڕێگەی داهاتووی ئەنجوومەنەکە دیاریدەکرێت.
عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 30-7-2017 ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە سەلاحەدین کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەڕێگەی داهاتووی ئەنجوومەنەکە دیاریدەکرێت و لیژنەیەکی سیاسیی و دیپلۆماسی بۆ سەردانی وڵاتان پێکدەهێنرێت.
عەبدوڵڵا وەرتی گوتیشی "رەنگە دوو لیژنە پێکبهێنرێت، یەکێکیان بۆ سەردانی وڵاتان و ئەوی دیکە بۆ سەردانی بەغدا".
رۆژی 8-7-2017 یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕیار دران، کە یەکەمیان "پابەندبوونی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بوو بە بڕیار و راسپاردەكانی كۆبوونەوەی 7-6-2017 سەبارەت بە دیاریكردنی رۆژی 25ـی ئەیلوول بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، و چارەسەركردنی پرۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵدان بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك".
لە خاڵی دووەمی راگەیێندراوەکەدا هاتبوو "بۆ هەنگاونانی پڕاكتیكی لە ئامادەكاری لەسەرجەم بوارەكانی ریفراندۆم هەیكەلیەتی كاری ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و كۆمیتە فەرعییەكان دیاریكرا".
خاڵی سێیەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم جەختیکردبووەوە، کە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم فەراهەم دەكات.
29/7/2017
پرخەی خەو جگە لەوەی گرفتێکی بێزارکەرە بۆ بەرامبەر، هۆکارێکی هەستکردنە بە ماندوویی لە رۆژدا. پرخەى خەو هۆکاری وەستانی کاتیی هەناسەیە لەکاتی خەودا.
وەستانی کاتیی هەناسە لەکاتی خەودا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجینی خوێن، ئەوەش رێگەخۆش دەکات بۆ کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازیی یادەوەری، شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ.
د.مایک دیلێکس، پزیشکی راوێژکار لە نەخۆشییەکانی قوڕگ و گوێ و لووت لە بەریتانیا، دەڵێ بەهۆی سێ وەرزشی سادەوە دەتوانی پرخەی خەوت لە شەواندا کەم بکەیتەوە، ئەگەر سەرەڕای ئەم وەرزشانە پرخەی خەوت هەر زۆر بوو، ئەوە باشترە راوێژ بە پزیشک بکەیت و داوای چارەسەری پرۆفێشناڵی لێبکەی.
وەرزشەکان:
1- بێنە و بەرەی زمان:
لەم بارەدا جارێک سەری زمانت بۆ دواوەی دەم دەبەیت تاوەکو دەدات لە مەڵاشووە نەرمە، پاشان بۆ پێشەوەی دەهێنی تاوەکوو دەدات لە پاشەوەی ددانەکان.
2- بڵێ ئاه..
دەمت بکەوە و چەندى دەتوانى و بۆ ماوەى 20 چرکە بڵێ ئاه..
3- زمانت دەربێنە:
چەندی دەتوانی زمانت بۆ دەرەوەی دەمت درێژ بکە، پاشان هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و دەنگێکی بەرز دروستبکە بۆ ماوەی 30 چرکە.
ئەم وەرزشە رۆژانە کەمتر لە پێنج خولەکی دەوێ، بە بەردەوامبوون لەسەری، هەست بە کاریگەرییەکەی دەکەی.
29/7/2017
بە مەبەستی باسکردن لە سەرجەم لایەنەکانی پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئەنستیتیوتی مێدیتریانە و زانکۆی چەرمۆ پانێڵێک لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەبەن.
ئەمڕۆ شەممە 29/7/2017، بەھرۆز جەعفەر، سەرۆکی ئەنستیتیوتەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بووە بە پرسێکی نێودەوڵەتی و ئەوانیش لە ئەنستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی ھەرێمایەتی لەگەڵ زانکۆی چەرمۆ سمینارێکی 15 پانێڵی لەژێر ناوی (پرۆسەی ڕیفراندۆم لەنێوان بەربەست و دەرفەتەکانی) بەڕێوە دەبات.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی لە بوارەکانی ئابووری لە زانکۆکانی عێراق و کوردستان بەشدارییان لەو پانێڵەدا کردووە و گوتی: ”ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەم پڕۆسەیە بکەین بە پرۆسەیەکی زانستی و ئەکادیمی، ھەروەھا توێژەری ئەکادیمی و پسپۆڕ لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئامادە بکەین، بۆ ئەوەی بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بڵاوی بکەینەوە“.
بەهرۆز جەعفەر باسیشی لەوە کرد کە لە پانێڵی یەکەمدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، گفتوگۆی چڕوپڕیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە کردووە و لە پانێڵی دووەمدا باسی لایەن کەلتووری و فەرھەنگی و یاساییەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکرێت. گوتیشی: ”کەسانی پسپۆڕی تێدایە کە باسی ڕەھەندەکانی ڕیفراندۆم لەڕووی یاسای نێودەوڵەتی دەکات، چەندین کەسانی پسپۆڕ و ئاکادیمیی دیکە لەڕووی فەرھەنگی و مێژووییەوە باسی پرۆسەی ڕیفراندۆمی کوردستان دەکەن“.
سەرۆکی ئەنستیتیوتەکە لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕای گەیاند: ”بەھۆی ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم، لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و ئامادەبووانی پانێڵەکەوە، وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕان درایەوە، بەو مانایەی کە دەبێت پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە“.
29/7/2017
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30/7/2017، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: "شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو شەپۆلە گەرمایە، ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو 1/8/2017، کاریگەرییەکەی دەگاتە سەر ھەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە نزیکەی (3-5) پلە بەرز دەکاتەوە، لە ناوچەکانی باشووری ھەرێمی کوردستان، بۆ سەرووی 50 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات، کە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو 3/8/2017، کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایە لاواز دەبێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ھەندێک لە ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:
ھەولێر 47 - 48
مخموور 49 - 50
سلێمانی 45 - 46
ھەڵەبجە 46 - 47
کرکووک 48 - 50
کەلار 49 - 50
خانەقین 50 -45
دھۆک 44 - 45
زاخۆ 45 - 46
30/7/2017