به‌هۆی بێكاری ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان روویان له كاری قاچاخچێتی و كۆڵبه‌ری كردووه، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له رێگه‌ی ته‌لبه‌ندكردن و دروستكردنی قه‌ڵای سه‌ربازی هه‌وڵی رێگریكردنیان ده‌دات و زۆر جاریش به‌هۆی ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزهكانی ئێران قاچاخچی و كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كوژرێن.
قاچاخچیه‌تی ئه‌و كاره مه‌ترسیداره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویان تێكردووه
مه‌حموود پیرانشاری، هاونیشتیمانیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ماوه‌ی نزیك به 30 ساڵه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی كاری قاچاخچیه‌تی له‌نێوان سنووری باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات. ئه‌وپیاوه به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه چه‌ند جارێك رووبه‌ڕوی مه‌رگ بۆته‌وه‌و به‌ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی ئێران قۆڵێكی برینداربووه‌و بۆته خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بە كوردستان24 گوت: "جارێك لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووم، برینداربوونم ھەم بە تەقەی ھێزەكانی ئێران بوو لەسەر سنوور، ھەمیش كەوتنم لە شاخ، كە برینداربووم بردمیان بۆ چۆمان لەوێ دكتۆر نەبوو رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران كرام، ئێستاش پلاتین لە لەشمدایە".
ئەو كۆڵبەرە دەڵێ: "ھەر لەماڵ ھاتینە دەروە ژیانمان لە مەترسیدایە، لە ھەرشوێنێك تووشمان دەبن تەقەمان لێدەكەن و دەمانگرن".
ژمارەیەك كۆڵبەری دیكە ھەر یەكە و چەندین چیرۆكیان لەسەر سنوورەكان ھەیە و بۆ كوردستان24 دەگێڕنەوە.
6/8/2017
هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ بەندەری جیهان راگیرا، سەرچاوەیەکیش دەلێت کێشەی تەکنینکی نییە و پێدەچێت بڕیارەکە سیاسی بێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 6-8-2017 بە بڕیاری بەغدا هەناردەی نەوت لە هەر سێ کێڵگەی باباگوڕگوڕ، جەمبوور و خەبازە کە لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای نەوتی باکووردان، راگیراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە و پێدەچێت بڕیارەکە سیاسی بێت. گوتیشی: "رۆژانە لەو سێ کێڵگەیە 160 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرا و لەڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەکرا، بەڵام ئێستا بەهۆی راگرتنییەوە ناچارن دووبارە بیخەنەوە ژێر زەوی و ئەمەش زیانی زۆر به کێڵگەکان و ژینگە دەگەیێنێت.
سەبارەت به کێڵگەکانی هاڤانا و بای حەسەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتییان دەکات، سەرچاوەکەی رووداو رایگەیاند، هەناردەی نەوت لەو کێڵگانە نەوەستاوە و ئەوان رۆژانە بەردەوامن لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی 250 هەزار بەرمیل.
6/8/2017
زۆربەی پێکهاتەکانی گوڵاڵە لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسین لە باشووری کوردستان و چاوەڕێی رۆژی گشتپرسین . ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدەن چونکە دەوڵەتی کوردستان جێگه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه جیاجیاكانه و ئاسایشی پارێزراوە .
مام عه‌بدوڵڵا كوڕی باوكێكی عه‌ره‌ب و دایكێكی كورده ، ده‌یه‌وێت به‌ده‌نگی ناوچه‌كه‌ی له عێراق جیابكاته‌وه ، چونكه پێیوایه كوردستان به‌زۆر به عێراقه‌وه لكێندراوه.
عه‌بدوڵڵا یوسف ، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوڵاڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هه‌موو كه‌سوكارم ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسم هه‌موو پێمان خۆشه له سێبه‌ری كوردستاندابین ، چونكه كوردستان خوێنی خۆمه ، ده‌ستبه‌رداری گوڵاڵه‌ش نابین ده‌مه‌وێ جیاببمه‌وه بڕۆمه سه‌ر هه‌رێم ، له‌به‌ر ئه‌وه كوردستان ئاسایشی پارێزراوه ، لێره هه‌زاران حیزب هەیە و كه‌س به‌كه‌س نیه".
هه‌موو پێكهاته‌كانی گوڵاڵه چاوه‌ڕێی رۆژی گشتپرسین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن ، چونكه پێیانوایه ئێستا ده‌وڵه‌تی كوردستان جێگه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه جیاجیاكانه.
عه‌باس كه‌ریم هاونیشتمانییەکی دیکەی دانیشتووی گوڵاڵە بە رووداوی راگەیاند: "باوكم له پێناو كوردستاندا شه‌هیدبوو ، به‌به‌ڵێ ده‌نگ بۆ گشتپرسی ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نجی باوكم به‌فیڕۆ نه‌ڕوات ، ده‌مه‌وێ ئێره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان بۆیه به‌به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌م".
مه‌زهه‌ر توركی یاسین ، هاونیشتمانییەکی توركمان بە رووداوی راگەیاند: ''ده‌ست به‌رداری ناوچه‌كه‌م نابم . ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سوكارم له‌گه‌ڵ كوردستاندا بژین".
هەروەها ساڵح عه‌بدوڵڵا هاونیشتمانییەکی عه‌ره‌ب لە گوڵاڵە بە رووداوی راگەیاند: ''ده‌نگ به‌به‌ڵێ ده‌ده‌م بۆ كوردستان ، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ بژین، ده‌بێ كاربكه‌ین ، لای كوردستان ئه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێ به‌ڵام لای عێراق ژیان و كار نییه".
شارۆچكه‌ی گوڵاڵه به 39 گوندهوە ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه له65 هه‌زار كه‌س پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورده و عه‌رەب و توركمانیشی تێدا ده‌ژین.
6/8/2017
ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی توركیا ئاشكرایانكرد له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئەمساڵدا، چوار ملیۆن و 385 هه‌زار و 153 گه‌شتیار روویان له ئیستەنبوڵ كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاری ئیستەنبوڵ، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌تاتورك و سابیحا گۆكجهن، به‌نده‌ره‌كانی حه‌یده‌رپاشا، په‌ندیك، توزڵا، زه‌یتینبورنو، ئامبارڵی و كاراكۆی-ـه‌وه سه‌ردانی ئیستەنبوڵیان كردووه به به‌راورد به ساڵی رابردوو، %1 كه‌میكردووه. به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له مانگی حوزه‌یراندا به به‌راورد به ساڵی رابردوو سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كردووه %17 زیادی كردووه.
به‌و پێیه‌ش له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، چوار ملیۆن و 385 هه‌زار و 153 گه‌شتیار روویان له ئیستەنبوڵ كردووه. به‌راورد به‌هه‌مان قۆناخی ساڵی رابردوو، هاتن له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان 0.7% و، هاتن له رێگه‌ی دهریاییەكانهوه65.3% كه‌میكردووه. %20ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه چوونه‌ته ئیستەنبوڵ، فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحا گۆكجهنیان به‌كارهێناوه.
له‌باره‌ی ریزبه‌ندی گه‌شتیاره بیانییه‌كانیشه‌وه، گه‌شتیارانی ئەڵمانی به‌رێژه‌ی % 9.2 له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن سه‌ردانی ئیستەنبوڵیان كردووه.
پاش ئه‌ڵمانییه‌كان، ئێرانییه‌كان دێت به رێژه‌ی 7.7%، رووسه‌كان 4.6%، سعوودییه‌كان 4.3%، عێراقییه‌كان 4.2%، بەریتانییەکان 3.5%، ئۆكرانییه‌كان 3.4%، فه‌ره‌نسییه‌كان 3.3%، ئه‌مریكییه‌كان 2.9%، هۆڵه‌ندییه‌كان 2.5%، كوەیتییهكان 2.1%، توركمانستانییهكان 2.1%، ئازهربایجانییهكان 2.1%، چینییه‌كان 2% و جهزائیرییهكانیش 1.8% دێن.
5/8/2017
ئەمڕۆ شەممە 5-8-2017 حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و کابینەی دووەمی بە رادەستکردنی ناوی وەزیرەکان بە پەرلەمان دەستپێدەکات.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن بەشداریکردنی وەفدی 85 وڵات لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە یەکلابووەتەوە. بەپێی یاسا، سەرۆککۆمار دەتوانێ تاوەکو دوو هەفتە دوای سوێندخواردن ناوی وەزیرەکان بداتە پەرلەمان بەڵام پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ لیستی کابینەکەی رادەستی پەرلەمان بکات.
رەخنەگران دەڵێن رووحانی لە بەستنی کابینەدا گرینگی بە خواستی دەنگدەرانی نەداوە و هەوڵی سازان لەگەڵ نەریتخوازانی داوە.
بەپێی لیستی وەزارەتی دەرەوە، 131 کەسایەتی لە 85 وڵاتی جیهان و 8 رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن. لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەک بۆ رێکخستن و پێشوازی میوانە بیانییەکان پێکهێنرابوو. لیژنەیەک پێکهاتووە لە پەرلەمان، وەزارەتی دەرەوە و نوسینگەی سەرۆککۆماری.
بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش و ئاسانکاری هاتووچۆی میوانەکان رۆژی شەممە لە تاران پشوویە. رێوشوێنە ئەمنییەکانیش بە تایبەت لە پەرلەمان زۆر تووندوتۆڵتر کراون.
پێش هەر شت لێرە سەرۆککۆمار سوێندی یاسایی دەخوات. بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای داد کە ئەو کات و ئێستاش سادق لاریجانییە. سەرۆککۆمار سوێند دەخوات کە پارێزەری مەزهەبی فەرمی وڵات کە شیعەیە و نیزامی کۆماری ئیسلامی بێت. هەروەها پشتگیری لە ئازادی و حورمەتی خەڵک و مافە یاساییەکانیان بکات.
دواتر سەرۆککۆمار لێرە وتارێک پێشکەش دەکات، کە رەنگە باسکردن بێت لە بەرنامە و پلانەکانی چوار ساڵی داهاتووی حکومەت. هەروەها رەنگە هەر لێرە لیستی وەزیرەکانیشی بۆ متمانەپێدان بە پەرلەمان بدات. وەک چوار ساڵ پێش و بەپێچەوانەی سەرۆککۆمارەکانی پێشتر.
کابینەیەک کە بەپێی چاوەڕوانییەکان نیە. زۆر کەس دەڵێن: ئەو بۆ رازیکردنی لایەنی نەریتخواز و تووندڕەو و کەمکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئەوان بۆ دیاریکردنی سەرجەم وەزیرەکان راوێژی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی کردووە. جگەلەوەش ئیمتیازی زۆری بەو لایەنە داوە.
هەڵبەت دەشگوترێ دەرەنجامی سازان لەگەڵ عەلی لاریجانیشە ، سەرۆکی پارلەمان ، کەلە چوار ساڵی رابردوودا هاوکاری زۆری حکومەتی کردووە. بەڵام دەڵێن: دەسکەوتی ئەو لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی زیاتر لە قورسایی ئەو لە پەرلەمان دایە. هەڵبەت لە بەراورد لەگەڵ لیستی ریفۆرخوازان لە پەرلەمان کە فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانن.
لە روانگەی ئەمانەوە رووحانی هاوسەنگی نەپاراستووە. هەڵبەت ئەمە بۆ نەتەوە، پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییەکان و ژنانیش هەر وایە. بەپێچەوانەی ئەوەی لە رێوڕەسمی راسپاردنەکەی لەلایەن رێبەرەوە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ، حەسەن رووحانی جەختی لەسەر گرنگیدان بەوان و مافەکانیان کردەوە.
زۆر کەس ئەمە بە پشتگوێ خستنی پرس و داواکارییەکانی ئەوان دەزانێت ، دانانی وەزیرێک رەنگە کێشەی ئەوان چارەسەر نەکات، بەڵام لە ماوەی رابردوودا داواکاریی بەربڵاوی ئەوان بوو. هەروەها هەوڵێکی سەمبوولیکیش بۆ حکومەت دەبوو.
دوای گوتاری رووحانی، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمان گوتاری دەبێت. هەڵبەت ئەگەر رووحانی لێرە لیستی وەزیرەکانی پێشکەش نەکات، بەپێی یاسا دوو هەفتە کاتی دانی لیستی بە پەرلەمان هەیە.
پەرلەمانێک کە زیاترین هاوڕێیەتی بە حکومەت نیشان داوە. بەڵام بەپێی هەندێ ئەزموونیش بە دوور نییە، بۆ هەندێ لە وەزیرەکان کێشەشی بۆ دروست ببێت.
روداۆ: لەلایەن فواد حەقیقی
5/8/2017
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە هەوڵەکانی دەستبەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەین.
لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی ھەوڵەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمان فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن. پەرلەمانی کوردستانیش لە زووترین کات دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و پاڵپشتی ریفراندۆم و ژیان و گوزەران و مووچەی خەڵکی کوردستان و چارەنووسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پێشینەی بەرنامەی کار دابێت و هەموومان بە یەکەوە لەم ماوە کورتەی لە بەردەستمان ماوە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەینە ئامانج و بە یەکەوەش خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئامادە بکەین".
فراكسیۆنی پارتی لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسیەکان پێویستە و دەبێ ناکۆکی و جیاوازیەکان وەلا بنرێت و لە چوار چێوەی ستراتیژێکی نیشتمانی سەرووی بەرژەوەندی حزبی و سیاسی، خۆمان رێک خەینەوە".
ده‌قى راگهیەنراوهكهى فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە کاتێکدا کوردستان بەرەو قۆناغێکی هەستیار هەنگاو دەنێت و گەلی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆی بە ئازادی پیادەی مافی چارەی خۆنووسین دەکات لە رێگای راپرسیەکی گشتی، ئەمەش ئاواتی لە مێژینەی گەلەکەمانە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆراگری پێشمەرگە قارەمانەکانە.
بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسیەکان پێویستە و دەبێ ناکۆکی و جیاوازیەکان وەلا بنرێت و لە چوار چێوەی ستراتیژێکی نیشتمانی سەرووی بەرژەوەندی حزبی و سیاسی، خۆمان رێک خەینەوە.
هەر لەم سۆنگەیەشەوە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن. پەرلەمانی کوردستانیش لە زووترین کات دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و پاڵپشتی ریفراندۆم و ژیان و گوزەران و مووچەی خەڵکی کوردستان و چارەنووسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پێشینەی بەرنامەی کار دابێت و هەموومان بە یەکەوە لەم ماوە کورتەی لە بەردەستمان ماوە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەینە ئامانج و بە یەکەوەش خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئامادە بکەین.
دڵنیاین لە سایەی یەکڕێزی و یەکبوونی نێو ماڵی کوردستان ئاسۆیەکی رووناک و پڕشنگدار چاوەڕوانمانە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
5/8/2017
ژیان تیمورتاش، بەرپرسی رێكخراوی گەنج و لاوانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند، كە ئەوان بە دڵ و گیان پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستان دەكەن.
گوتیشی، بۆ پشتگیری ریفراندۆم لە 11 ئەیلول بە پیادە لە دەرگای سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە بەڕێدەكەون و لە 23 ئەیلول لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازدەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە سەربەخۆیی مافێكی سرووشتی گەلی كوردە و پێویستە ھەموو كوردێك پشتگیری بكات.
5/8/2017
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كی په‌یمانگای ناوینی نیوده‌وڵه‌تی بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك پشتگیری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
راپرسییه‌كه له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه و تێیدا 66.5% به‌شداربووانی راپرسییه‌كه، به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان داوه.
له به‌رامبه‌ریشدا ته‌نها 26%ى به‌شداربوون به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن و 6.6%يش خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له پرسیاره‌كانی راپرسییه‌كه ده‌ڵێت "پێت باشه دوای ریفراندۆم راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت یان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و كاته دیاری بكرێت؟"، به‌شداربووانی راپرسییه‌كه به رێژه‌ی 55.7% به به‌ڵێ و 28.8% به نه‌خێر ده‌نگییان داوه، 16%ی بهشدارببوانیش خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی "پێت باشه كێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكات؟" 35.8% پێیان باشه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی بكات، 36%یش پێیان باشه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، 20.6%یش به باشی ده‌زانن یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ریفراندۆمه‌كه بكه‌ن، هاوكات ته‌نها 7.6%ی به‌شداربووان وای به‌باش ده‌زانن كه كۆمیسیۆی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌و كاره بكات.
ته‌واوی چین و توێژه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، له ئایین و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه، له ته‌واوی ئاسته جیاجیاكانی خوێنده‌واری، به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا كردووه.
4/8/2017
سوریا گۆڕەپانی ململانێی ئەمریکا و رووسیایە. هێزە هەرێمایەتی و ناوخۆییەکانی شەڕ لە سووریا رۆڵیان لە داڕشتنی نەخشەی داهاتووی سووریادا نیە. واشنتن و مۆسکۆ دوو جەمسەری بەرامبەر یەکن لە سوریا.
هەندێ سەرچاوەی میدیایی بڵاویان کردەوە مۆسکۆ بۆ مانەوەی لە سووریا نزیکەی 50 رێککەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد واژۆ کردوون. ئەمریکاش بە بیانووی شەڕی داعش پێگەی خۆی لە سووریا بەهێز کردووە و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکار دێنێ بۆ زیادکردنی هەژموونی و 10 ناوەندی سەربازی لە سووریا دامەزراندوون.
دوای شەش ساڵ لە شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە، ئێستا هێزە نێوخۆییەکانی سووریا، هەتا هێزە هەرێمییەکانیش هیچ رۆڵێکیان لە کێشانی نەخشەی داهاتووی ئەو وڵاتەدا نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە هەموو هێلکەکان لە سەبەتەی واشنتن و مۆسکۆ کۆبوونەتەوە.
رووسیا نزیکەی دوو ساڵە پێی ناوەتە سووریا، بەڵام پێدەچێت بۆ دەیان ساڵی دیکە جێی پێی لەو وڵاتە قایمکردبێت و هێندەی بەشار ئەسەد خۆی بە خاوەن ماڵ بزانێت، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رووسیا نزیکەی 50 رێککەوتنی مانەوەی لە سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە هەیە و هەروەها لە ماوەی رابردووش‌دا 33 فڕۆکەی مۆدێڕنی سەربازی لە بنکەی سەربازی حمێمیم لە لازقییە جێگیرکردووە، کە 11 فڕۆکەیان جۆری سیخۆ 24ن، ئەوانی دیکەش جۆری سیخۆ 25 و 27 و 34 و 35ن.
ئەمریکا جەمسەرە بەهێزەکەی دیکەی جیهان، ئێستا لە هەموو کاتێک، بە بیانوونی شەڕی داعش ئامادەیی لە سووریا زیاترە. واشنتن، بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات 10 بنکەی سەربازی کاتی لە سووریا کردووەتەوە، بەڵام بەگوتەی چاودێران، ئێستا ئەمریکا دەستیکردووە بە گۆڕینی بنکە سەربازییەکانی لە بنکەی کاتییەوە بۆ بنکەی جێگیر و درێژخایەن، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە واشنتن نیازی نییە تەنانەت لە دوای شەڕی داعش‌یش خاکی سووریا جێبێڵێت.
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا سووریا پارچە کێکێک بوو، بەتەواوەتی لە دەستی ئێران و حیزبوڵڵا و هەروەها چەند هێزێکی دیکەی ناوچەکە، بەڵام بە چوونی رووسیا و ئەمریکا بۆ سووریا ئێستا ئەو وڵاتە بەتەواوەتی بەسەر ئەو دوو جەمسەرەدا دابەشبووە.
ئەمریکا دەیەوێت بە پشتیوانی لە کورد و هۆزە عەرەبەکانی باکووری سووریا، پێگەی خۆی لە باکوور و هەروەها رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە قایم بکات و رەگی پلانی ئێران بۆ پێکەوە بەستنەوەی تاران بە دیمەشق و دواتریش بەیروت بەتەواوەتی وشکبکات، لەبەرامبەریشدا رووسیا بە پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە رۆژئاوا قایمبکات و، زۆرترین ناوچە بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی دواجار قەیرانەکانی سووریا بە قارەمانییەتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە بەرژەوەندی بەشار ئەسەد کۆتایی پێبهێندرێت.
4/8/2017
کریس کۆچێرا، نووسەر و فۆتۆگرافەری فەرەنسی و دۆستی دێرینی کورد لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆچێرا لە ساڵی 1938 لە فەرەنسا لەدایکبوو ەو یەکێک بووە لە نووسەر و توێژەرە بەناوبانگەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج کتێب و دەیان بابەت و توێژینەوەی لەبارەی پرسی کورد بڵاوکردوونەتەوە.
کۆچێرا چەندجارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناخە جیاجیاکانی شۆڕشی کورد و پەرتووکێکی تایبەتیشی لەبارەی خەونی کورد بۆ سەربەخۆیی نووسیوە.
خۆی و ھاوژینەکەی خاوەن ئەرشیڤێکی گەورەن لەبواری فۆتۆگرافی و وێنەی قۆناخە جیاوازەکانی کوردستان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کوردیان لایە و بەشێک لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی شۆڕشەکانی کورد، لەلایەن کریس کۆچێراوە تۆمارکراون.
کریس کۆچێرا تووشی نەخۆشی پارکینسۆن ببوو، کە بەهۆیەوە بەشێکی مێشکی لەکارکەوتبوو، رۆژی 31ی تەممووزی2017 کۆچی دواییکرد.
بەشێک لەکتێبەکانی کریس کۆچێرا:
مێژووی کورد لە سەدەی 19-20 دا
-کتێبی رەشی سەدام حسێن
-چیرۆکی مێژووی کوردستان
-بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد و هیوای سەربەخۆیی
-ئالەنگاری کورد‌و خەونی سەربەخۆیی
-کوردستان، رێبەری ئەدەبیات
-گەشتی دوورودرێژی کوردەکان، کۆکراوەی ریپۆرتاژەکانی 40 ساڵ لەسەر کوردستان
- لە 25-4-2013 مەدالیای بارزانی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەخشرایە کریس کۆچێرا و هاوژینەکەی
4/8/2017
ئەمڕۆ (3-8-2017) رێبەری باڵای ئێران بە فەرمی سەرۆککۆمار حەسەن رووحانی بۆ خولی دوازدەیەمی حکومەتی ئێران پەسندکرد. رۆژی شەممەی داهاتووش رووحانی لەبەردەم پەرلەماندا سوێندی یاسایی دووەم خوولی سەرۆککۆماری دەخوات.
ئەگەرچی لە رۆژی سوێندخواردنەوە سەرۆککۆمار دوو هەفتە دەرفەتی بۆ ناساندی وەزیرانی کابینەکەی هەیە، بەڵام پێدەچێت هەر لە رۆژی سوێندخواردندا ناوی وەزیرەکانی رابگەیێنێت.
لە پاش راگەیەندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارییەوە، گومان و شیمانەکان سەبارەت بە لیستی وەزیرانی کابینەی دووەمی حەسەن رووحانی میدیا و ناوەندە سیاسییەکانی ئێرانی سەرقاڵ کردووە.
گەرچی تاوەکو راگەیەندنی فەرمیی ناوی وەزیرەکان لەلایەن رووحانییەوە لیستی کۆتایی 18 وەزیری کابینە دەرناکەوێت، بەڵام بەگوێرەی هەندێ لە میدیاکان و هەندێ لە کاربەدەستانی نزیک لە حەسەن رووحانی لانیکەم تاوەکو ئێستا حەوت لە وەزیرەکانی کابینەی پێشوو لە هەمان پۆست‌دا لە کابینەی نوێ‌دا دەمێننەوە.
کابینەی رووحانی: ئەو وەزیرانەی لە پۆستەکەیاندا دەمێننەوە
- محەمەد جەواد، زەریف وەزیری دەرەوە
- بیژەن نامدار، زەنگەنە وەزیری نەوت
- مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات
- حەسەن قازیزادە هاشمی، وەزیری تەندروستی
- عەلی رەبیعی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- مەحموود حوجەتی، وەزیری کشتوکاڵ
- مەسعوود سوڵتانی فەر، وەزیری وەرزش و لاوان
هەروەها ناوی چەند کەسێک دێت، کە بۆ پۆستی وەزیر لە کابینەی رووحانی کاندید بکرێن:
- عەلیڕەزا ئاوایی - وەزیری داد
- ئەمیر حاتەمی - وەزیری بەرگری
- عەباس ساڵحی - وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد ئیسلامی
- محەمەدجەواد ئازەری جەهرومی - وەزیری پەیوەندییەکان
- محەمەد نەهاوەندییان - وەزیری ئابووری
- محەمەد شەریعەتمەداری - وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
- عەلی زەرەفشان - وەزارەتی پەروەردە
رووحانی تاوەکو ئێستا بە فەرمی ناوی هیچ وەزیرێکی کابینەکەی رانەگەیاندووە، دوو هەفتە ماوەی هەیە بۆ پێدانی لیستە وەزیرەکانی بەپەرلەمان.
3/8/2017
پەیامنێری كوردستان24 لە شنگال رایگەیاند: "ھێزێكی پەكەكە كە دەگوترێت جلی رەشیان لەبەر بووە، ھێرشیان كردووەتەسەر تیمێكی دەزگای خێرخوازی بارزانی".
ئاشتی كۆچەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال بە كوردستان24 گوت: "ھێرشكردنە سەر دەزگای خێرخوازی بارزانی و موزایەدە لە ھیچ لایەنێك قبووڵ ناكەین".
بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال گوتیشی: "پێشتر زانیاریمان لەسەر ھێرشەكەی پەكەكە ھەبوو، بەداخەوە ئەوە چەندین جارە ئەو جۆرە پیلانە لە شنگال دەگێڕدرێن".
راشیگەیاند: "نامانەوێ ھیچ لایەنێك موزایەدە بەسەر خەڵكی شنگالەوە بكات، ئەگەر ئەوان لە دوای خەبات و خزمەتكردنن، سنووریان دیارە و دەتوانن بچن ئازادی بكەن".
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ماوەی رابردوو تا ئێستاش دەزگای خێرخوازی بارزانی بەھانای ھەموو پێكھاتەكانەوە چووە و بێ جیاوازی خزمەتی بە ھەموو لایەك كردووە".
گوتیشی: "چەندین جار بە فەرمی داوامان كردووە، پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، شەرمە ھێرش بكرێتە سەر دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە ھەرشوێنێك خەڵك لێ دەقەومێت ئەوان بە ھانایانەوە دەچن، لەماوەی رابردوو دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەگەڵ خەڵكی شنگال ھاوكاری پەكەكەشیان كردووە، ئێمە ئەو كردەوەیە بە تێكدەرانە و پیلانی نەیارانی كورد دەزانین".
پیر ده‌یان، نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شنگال گوتی: "ئێمە دەزگایەكی مرۆیین و ھیچ ئامانجێكی سیاسیمان نییە".
بە گوێرەی چەند شایەتحاڵێك: "ھێزەكەی پەكەكە ویستویانە ئاڵای كوردستان لەسەر بنكەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شنگال بێنە خوارەوە، چەند كارمەندێكی لەوێ بوونە ئەوانیش رێگریان لەو ھەوڵەی پەكەكە كردووە و دواترھێزەكانی ئاسایشیان ئاگاداركردووەتەوە".
3/8/2017
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا داوايكرد، وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا فشارى زۆرترى ئابوورى بخه‌نه سه‌ر توركيا به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره ملكه‌چى داواكارييه‌كانى ئه‌وروپا بێت.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌ڵمانيا بڵاويانكرده‌وه، حكومه‌تى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، فشارى زياتر بخه‌نه سه‌ر توركيا و ئه‌و پشتيوانييه داراييه‌ى له توركيا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ى دانووستانه‌كانى وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا رابگرن.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌شيان روونكردووه‌ته‌وه، كه پێويسته دانووستانى نێوان يه‌كێتى ئه‌وروپا و توركيا له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى گومرگى نێوان هه‌ردوولا رابگيرێن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سيگمار گابرياڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، به‌رلين زنجيرهيهك رێككارى ياسايى له دژى توركيا ده‌گرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها داواشى له گه‌شتياره ئه‌ڵمانييه‌كان كردبوو، كه سه‌ردانى توركيا نه‌كه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌ڵمانيا له‌م ماوه‌ى دواييدا روويان له ئاڵۆزى كردووه.
ئه‌و ئاڵۆزييه دواى ئه‌وه هات توركيا رێگه‌ى نه‌دا ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌يان له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
دواى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى توركيا، حكومه‌تى ئه‌ڵمانياش رێگه‌ى نه‌دا به‌رپرسانى باڵاى توركيا له ئه‌ڵمانيا بانگه‌شه بۆ ريفراندۆمى تايبه‌ت به هه‌مواركردنى ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توركيا هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى ده‌ستگيركردووه، كه وه‌ك رۆژنامه‌وان كاريكردووه و توركيا به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراو له توركيا كارى كردبێت.
سه‌رچاوه: ترك پرێس
3/8/2017
نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت، چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌مریكای به هه‌وڵدان بۆ لێدانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی تۆمه‌تباركردووه كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی به‌هاری ساڵی داهاتوو دوابخه‌ن تا ده‌ره‌نجامێكی كاره‌ساتبار بێته ئاراوه".
مالیكی له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی "مه‌به‌ستی پشت دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه وڵات دووچاری بۆشایی ده‌ستووری بكه‌ن و دوور له حكومه‌تی ئێستاش، حكومه‌تیكی فریاگوزاری به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی حزبی ده‌عوه درووست بكه‌ن و حزبی ده‌عوه كه من سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م و حه‌یده‌ر عه‌بادی تێدایه دوور بخه‌نه‌وه".
مالیكی پێیوایه، هه‌وڵێك هه‌یه بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ربكرێت و له‌ژیر به‌ندی شه‌شه‌مدا، داوای پێكهێنانی حكومه‌تیكی فریاگوزاری به پاساوی به‌ڕێوه‌بردنی كاتی وڵات ده‌ربكرێت".
هاوشانی ئه‌و لێدوانانه‌ی مالیكی، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی دیكه‌ش هۆشداریانداوه‌و ده‌ڵێن "قورسه له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له عێراق ئه‌نجام بدرێت، به تایبه‌تی له كاتێكدا ملیۆنان عێراقی ئاواره‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و وڵاته‌كه‌ی خۆیانن.
2/8/2017
گەنجێكی کوردی دانیشتووی شاری لیڤەرپولی بەریتانیا، رێگری لە كردەوەكانی گرووپێكی تیرۆرستی سەر بە داعش دەكات و لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا ستایشی ئەو گەنجە كوردە دەكرێت و دەبێتە سەردێری رۆژنامەكانی بەریتانیا.
ئیدریس نوسرەتی، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی نۆ ساڵە لە بەریتانیا دەژی خاوەنی چێشتخانیەکە، لەو كاتەی گرووپێكی تیرۆرستی بە چەقۆ لە خەڵكی غەیرە موسڵمان دەدەن و ئازاریان دەدەن، رووبەڕوویان دەبێتەوە و دەبێتە ھۆكاری رزگاركردنی چەندین كوڕ و كچی بەریتانی لە دەست ئەو گرووپە.
ئیدریس بەسەرھاتەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "ساڵێک پێش ئێستا لە کاتی گەڕانەوەم لە چێشتخانەکە کاتژمێر 3 شەو چەند كەسێكم بینی کە پەلاماری چەند کچ و كوڕێكی بەریتانی دەدەن، خۆم بۆ راناگیرا و بەھانایانەوە چووم، سەرەتا گوێم لێ بوو ئەو كەسانە پرسیاریان لێ دەكردن، تۆ موسڵمانی؟ ھەمان پرسیاریان لە منیش كرد گوتم موسڵمانم، ووەھادەم ھێنا ئینجا باوەڕیان كرد و گوتیان تۆ بڕۆ، بەڵام پێم گوتن، بۆ لەو کوڕ‌و کچە دەدەن؟ گوتیان "ئەوان موسڵمان نین". ھەرچەندە گوتیان لەبەر خاتری تۆ لێمان نادەین، بەڵام گومانم ھەوبوو، بۆیە بە دزییەوە بەدوایان كەوتم و بینیم بە چەقۆ لێیان دەدەن و یەكێكیش لەو گرووپە بە مۆبایل تەسویری دەكردن".
ئیدریس دەڵێ: "لەو کاتەدا پەیوەندیم بە پۆلیسەوە كرد، بەڵام دواتر مۆبایلەکەی بە هۆی کەمی شەحنەوە كوژایەوە، بەڵام بڕیارمدا تا پۆلیس دەگات بەدوایان كەوم، ئیتر پۆلیس درەنگ گەیشتن، تا پۆلیس گەیشت ئەو گرووپە تیرۆریستیە 15 كەسیان برینداركرد، بە ھەر جۆرێك بێ ھەوڵمدا و مۆبایلم لەو كەسە ستاند كە تەسویری دەكرد، لەوكاتە مۆبایلێكی كێشا بەنێوچەوانم و برینداری كردم، لەوكاتە پۆلیس گەیشتە شوێنەكە، كە مۆبایلەكەیان بینی بەم جۆرە بە چەقۆ لە خەڵك دەدەن، تووشی سەرسوڕمان بوون، لە كاتی دادگاییكردنیان ئاشكرا بوو كە ئەو گرووپە بە رەگەز پاكستانین و لە دایكبووی بەریتانیانم ئێستا سەر بە رێكخراوی داعشن".
دوایی ساڵێك لە رووداوەكە و دادگاییكردنی ئەو گرووپە تیرۆریستیە، پۆلیسی بەریتانیا لە چێشتخانە سەردانی ئیدریس دەكەن و ستایشی ئەو رۆڵ و ماندوبوونی دەكەن لە دەستگیركردنی ئەو گرووپە، ئەوكات ئەو چیرۆكە زیاتر بڵاو لە بەریتانیا دەنگیدایەوە، ئیدریس وەك كوڕە كوردێك، بوو بە سەردێری زۆربەی رۆژنامە بەناوبانگەكانی بەریتانیا.
ئیدریس دەڵێ: "وەك کوردێك شانازی دەکەم، كە توانیم ئەو كارە بكەم و چەند كەسێك رزگاربكەم و ببمە ھۆكاری دەستگیركردنی ئەو گرووپە تیرۆریستیە".
3/8/2017