فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-01-29-05-03-00چاومان بەرووی ئەم ڕاستیانەدا بکەینەوە و بەدوای هاوڕێیەتی نهێنیدا نەگەڕێین لەگەڵیاندا". قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی سێشەممە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک...
2025-01-29-05-01-20و گوتی: "پێش هەموو شتێک دەمەوێت سڵاوی بەڕێز ئۆجالان بۆ هەموو هاوڵاتیان بگەیەنم. بەڕێز ئۆجالان لە دیدارەدا گوتی، "من بەردەوام دەبم لە کارەکانم"، سەبارەت بەو دیدارەی...
2025-01-29-04-55-15 پێشو، تاران پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبڕوایەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدات. وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاژماەی بۆ ئەوەشكرد، مەرج نییە...
2025-01-29-04-42-37 سەر بە جەزیرە ماڵێکیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا منداڵێک و دوو کەسی دیکە لە بنەماڵەیەک کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. تورکیا...
2025-01-14-12-45-44 سەرجەم زیندانیانی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان بکرێت. دەقی بەیاننامەکە ڕێز لە مافی ژیان بگرین دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی خاتوو پەخشان عەزیزی لە لایەن دیوانی باڵای...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی، ئێران ئامادەیە گوێ لە پێشنیازەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بگرێت، بەڵام تاران پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبڕوایەی دانوستان ئەنجام بدات.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی، وڵاتەكەی ئامادەیە گوێ لە پێشنیازەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بگرێت، بەڵام دەبێت بارودۆخی ئێستا لەبەرچاو بگیرێت چونكە دۆخەكە لە پێشو قورسترە.


وتیشی: لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران كە وتویەتی؛ "باش دەبێت" بەس نییە بۆ ئەوەی رێككەوتن ئەنجام بدرێت، بەڵكو لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی پێشو، تاران پێویستی بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە ئەوبڕوایەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدات.


وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاژماەی بۆ ئەوەشكرد، مەرج نییە تاران دژایەتی خۆی بۆ هەمو پێشنیارەکانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەربڕیت، دەكرێت هەندێك لە پێشنیازەكانی ئەو وڵاتە لەبەرژەوەندی ئێران بێت.


پێشوتر، مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، ئاشكرایكرد، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا تران بیرۆكەی خۆی هەیە، لەهەمو كاتێكیشدا وڵاتەكەی خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادەدەكات و بەپێی ئەو سیاسەتانە مامەڵە دەکەن كە رادەگەیەنرێت.

29/1/2025

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان