فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پرسی خوێندن و زانین لە ئێران لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان جیاوازە. ئەو شێوە لە خوێندن کە لە نێوان خەڵکی ئێران و سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە جێگای گرتووە، بە شێوەیەکی سەقەت، شاردنەوەی ڕاستییەکان، هەڵاواردن و چەندین شێوەی دیکە بووەتە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە کە ساڵانە هەزاران کەس لە زانکۆکان خوێندن تەواو دەکەن و هەزاران کەسیش دەست لە خوێندن هەڵدەگرن.
شایانی باسە کە لە کۆمەڵگەی ئێران، پێکهاتووە لە چەند نەتەوەی جیاواز وەکوو کورد و عەرەب و تورک و فارس کە هەرکام لە نەتەوەکان بەپێی نزیکتربوون بە دەسەڵاتی ناوەندییەوە، دۆخ و پرسی و خوێندنیان جیاوازە.
هەر لەو پێوەندییدا، دەبێ ئاماژە بە پرسی خوێندەواری و نەخوێندەواری لە کوردستان لەم چەند ساڵەدا بکەین کە بەپێی نوێترین ئامارەکان کە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە بڵاوی کردووەتەوە.
سدیقە عەبدوڵڵاهی، جێگری فێرکاری و پەروەردەی شاری سنە بە ئاماژە کردن بە دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە خوێندەواری وتی: دوایین ئامارەکانمان لە ساڵی ٩٥دا بووە کە کەسانی تەمەن ١٠ تا ٤٩ ساڵ کە لە کۆمەڵگەدا نەخوێندەوار دێنە ئەژمار، ٨٢هەزار و ٢٥٠ کەسە، واتە سەتا
٧.٨٢ ی کۆمەڵگە پێک‌دێنن.
شیاوی باسە دوای شاری سنە، شاری مەریوان دوویەمن شارە لەو پارێزگایە کە ڕادەی نەخوێندەواری زۆرەو هۆکارەکەشی بۆ کۆچی بە ناچاری خەڵک و نەبوونی قوتابخانەی شیاو لە گوندەکان و بەجماوی لە خوێندن دەگەڕێتەوە.
بەگوتەی ڕەمەزان یووسفی یەکێک لە بەرپرسانی “نضت سواد آموزی” تەنیا لە شاری سنە زیاتر لە ١١ هەزار نەخوێندەوار هەیە.

٢٣/٨/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان