فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "یووسف کاکەمەمی" کوڕی "عوسمان"، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی تەورێز ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و بە وتەی بنەماڵەی "کاکەمەمی"، یووسف لە هیچ یەک لە قۆناغەکانی دادسەریدا پارێزەری نەبووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێدا، لەژێرگوشار و لێپرسینەوەدا بووە و لە کاتی لێکۆڵینەوە و لە دادگاشدا، تەواوی تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ڕەت کردبووەوە.

"یووسف کاکەمەمی"، بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٨٦ی هەتاویدا، دەسبەسەر و دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، ٩ ساڵ زیندانیی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە بڕیبووەوە.

"یوسف کاکەمەمی"، بەهۆی ناردنی نامەیەک بۆ "ئەحمەد شەهید"، ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران، سزای ٥ ساڵ زیندانیی دیکەشی بۆ زیاد کرابوو.

ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ٩٦، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، بە بیانووی ڕەوانەکردن لە زیندانی ورمێ ، بانگهێشتی نووسینگەی نیگەهبانی کرا و بە شێوەی نایاسایی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز دوورخرابووەوە.

27/8/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان