فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


رێكخراوێكی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، مانگی رابردوو 31 چالاكوان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئاماری پێشێلكاریەكانی مانگی ئابی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەو مانگەدا 31 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی كورد لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون.
بەم پێیەش كۆی ئەو چالاكوانانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون گەیشتە 235 كەس.
هەر بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە، لە مانگی رابردوودا 4 كۆڵبەر كوژراون و 7 كۆڵبەری تر و 3 كاسبكار و 3 هاوڵاتی تر بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی پێشتری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 60 كۆڵبەر كوژراون و 108 كۆڵبەر و كاسبكار و هاوڵاتیش بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران برینداربوون.
لە ئامارەكەی مانگی ئابدا ئاماژە بەوەكراوە لەو مانگەدا لانی كەم دوو هاوڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارەدراون و بەم پێیەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیە كوردانە لەسەرەتای ئەمساڵەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ كراوە، گەیشتوەتە 31 كەس.

4/9/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان