کارەساتی کوڵبەرکوشتن لە سنوورەکانی کوردستان بۆتە کاری ڕۆژانەی هێزکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رۆژ نیە هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەو چینە چەوساوە بڵاونەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان”، لە ناوچە سنوورییەکانی “سەلاسی باوەجانی” لە شوێنێک بە ناوی “شێخ سڵە”، کۆڵبەرانی کورد کەوتنە بەردەسڕێژی چەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی “بروومەند بەهرامی” و هوشیار نەمامی” گیانی خۆیان لەدەستدا و کۆڵبەرێکیش بەناوی “ئەرکان بەهرامی” بە توندی بریندار بوو.
کۆڵبەریی یەکێک لەو کارە پڕمەترسیانەیە کە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بەهۆی بێکاری و نەبوونی و نەدارییەوە ڕووی تێدەکەن و بەداخەوە ڕۆژ نییە کە شاهیدی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێک نەبین.
هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،بێ گوێدان یاسا ئینسانی و نێودەوڵەتیەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە، ئەو کۆڵبەرانە دەدەنە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان کە دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی ئەو توێژە زەحمەتکێشەی کە دەیانهەوێ لەو ڕێگەیەوە بژیویی خێزانەکانیان دابین دەکەن.
4/11/2018