حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا، به‌وه‌ی كه كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر ره‌حمه‌تی مووشه‌كه‌كانی ئه‌وانن و زۆر به وردی ده‌توانن بیكه‌نه ئامانج و گوتیشی: چیتر وه‌ك پێشان ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر كه‌نداودا بسه‌پێنێت.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌لامی له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی هاتوون و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا توانای ئه‌وه‌ی نییه هیچ جه‌نگێك له‌دژی ئێران رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و توانا سه‌ربازییه‌ی ئێستا ئێران هه‌یه‌تی، كه ده‌توانین به‌ئاسانی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكه‌ینه ئامانج، كاتێكیش تره‌مپ گوتی: ئێران ده‌توانێت له‌ماوه‌ی ته‌نیا 12 خوله‌كدا ناوچه‌كه داگیر بكات، ئێمه پێمان گوت: ئێران به‌دوای داگیركردنی ناوچه‌كه‌دا ناگه‌ڕێت، به‌ڵام ده‌توانین له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، كۆتایی به هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بهێنین".
سه‌باره‌ت به بوونی كه‌شتیگه‌له‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له ئاوه‌كانی كه‌نداو، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران گوتی: "ئه‌مه‌ریكا چیتر وه‌ك پێشان ناتوانێت له ناوچه‌كه خاوه‌ن هه‌ژموون بێت و مووشه‌كه‌كانی ئێران زۆر به‌وردی ده‌توانن كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو بكه‌نه ئامانج و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنن و له‌رووی ته‌كنۆلۆژییه‌وه پێشكه‌وتوو نین، بۆیه ئێمه دڵنیاین واشنتۆن ناتوانێت هیچ جه‌نگێك له‌دژی تاران رابگه‌یه‌نێت و، ئێمه ئاماده نین دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، چونكه ئه‌مه ستراتیژیه‌تی سه‌ره‌كی شۆڕشی ئیسلامییه".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ قۆناغی نوێی ئه‌و سزایانه‌ی بڕیاره ئه‌مه‌ریكا سبه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا جێبه‌جێ بكات، سه‌لامی رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دوو رۆژی زۆر گه‌وره‌ن به‌لای خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، كه پێشان ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو: ئاستی فرۆشی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌خاته سه‌ر هێڵی سفر، به‌ڵام دواتر رای خۆی گۆڕی، چونكه زانیی كه ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، هه‌روه‌ك 8 وڵاتی له بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران به‌خشی، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران".
له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له جه‌نگی ئابووری دژ به ئێران، سه‌لامی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا خه‌ون به رووخاندنی رژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام خه‌ونه‌كانی به‌دی ناهێن"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "واشنتۆن هه‌وڵی زۆری بۆ په‌راوێزخستنی ئێران و دابڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهان دا، به‌ڵام ئێستا ده‌یبینین، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكایه كه په‌راوێزخراوه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌وتووه‌ته ناكۆكی، له‌وانه‌ش پاكستان، توركیا و كه‌نه‌دا. هه‌روه‌ك ئێستا جه‌نگێكی ئابووری له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌ریه‌ك له چین و وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵداوه، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌راوێزخستنی ئه‌مه‌ریكایه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران گوتی: "ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپاش وه‌ك پێشان گوێ به سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن ناده‌ن، لای خۆشییه‌وه رووسیا به‌نیازه جه‌نگێكی سارد له دژی ئه‌مه‌ریكا رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهان له‌لێواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆشكی سپی نزیك بووه‌ته‌وه".
4/11/2018