بە پێی هەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، هودا عەمید پارێزەر و چالاکی مافی ژنان دوای زیاتر لە ٢ مانگ دەستبەسەر بوون و لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە کافالەت ئازاد کرا.
هودا عەمید بە ناڕەزایەتی بە پیاوسالار بوونی مەجلیس و زیاد بوونی ژمارەی پیاوان لە مەجلیسدا ساڵی ١٣٩٤ بابەتێکی نووسیبوو. رۆژی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٧ بە تۆمەتی سووکایەتی بە مەجلیس دەستگیر کرا.
4/11/2018