فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

غازی حەسەن

بەپێی ئەو زانیارئانەی لە راگەیاندن بڵاوکراوەتە لەم ڕۆژانە ئێران نامەی نهێنی لەڕێگەی هەندێک وڵاتی ئەوروپایی بۆ ئیسرائیل ناردووە و جەخت لەسەر لێدانی لاوەکی دژی ئیسرائیل دەکاتەوە و بەرانبەر ئەوەش داوای کردووە کۆتایی بە بیرۆکە و هەڕەشەی لێدان بهێنێت. ئایا بەڕاستی ئێران دەیەوێت خۆی بپارێزت و چیتر نایەوێت داکۆکی لە هاوپەیمان و ئەو گروپانە بکات کە سەر بەئەن، یان سیاسەتی شەڕکردن بە گروپەکان لەدەرەوەی ئێران چێ دیکە خێری تێدا نەماوە.
ئیسرائیلیش هەموو شتێک و بیرۆکەیەک بۆ لێدانی شوێنە ستراتیژییەکانی ئێران ئامادەیە و دەڵێن وا لەئێران دەدەین کە فکریشی لێ نەکردبێتەوە. بە واتای ئەوەی ئیسرائیل سوورە لەسەر بیرۆکەی لێدانی بنکە و شوێن و پێگە ستراتیژییەکانی ئێران. هەندێک دەبێژن دوور نییە ڕۆژی سێشەممە ئەوە ڕووبدات.
ئێران پشت بە گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەخۆی دەبەستێت، لەوەتای ئیسرائیل بڕیاری کوشتنی سەرکردە یەکەمەکانی ئەو گروپانەی داوە، ئێران لە کاردانەوەی میدیایی و ڕاوەشاندنی هەندێک موشەکی بێ ئامانج چی دیکەی نەکردووە و لەوەش دەچێت وەکو جاران پشتی ئەم گروپانە نەگرێت.
لەهەمان کاتدا لێدوانی ئاشکرای نێوەدەوڵەتی هەیە، دەیانەوێت لوبنان یەک دەسەڵات و هێز حووکمی تێدا بکات، لە فەلەستینیش بەهەمان شێوە دەبێت دەسەڵاتی نیشتمانی حووکم بکات. واتە حەماس و حزبوڵڵا پێویستە لەدەسەڵات نەهێلدرێن. دوور نییە ئەم بەرنامەیە لە جێگاکانی دیکەی وەکو سوریا و عێراق و یەمەنیش جێبەجێ بکرێت. ڕوودانی هەر بەرنامەیەکی لەم جۆرە واتە بەرەی مقاوەمە بەرەو هەڵوشانەوە دەچێت.

بۆیە پێشبینی دەکرێت بێ فراوانکردنی بەرەکانی شەڕ کە ئەمە خواستی ئەمەریکایە، ئەو بەرنامەیەی چەندین ساڵە بۆ ڕۆژهەڵاتێکی نوێ ئامادەکراوە، جێبەجێ بکرێت و هەموومان دەزانین ئەم بەرنامەیە چییە و چۆن گۆڕانکاری لە نەخشەی ناوچەکە و گۆڕانی هێز و هاتنە ئارای هاوپەیمانی نوێ ڕوو دەدات، لەوەش دەچێت ئەو گروپە چەکداریانەی هەنووکە ئێران وەکو سەنگەری پێشەوەی جەنگ دژی دوژمنەکانی خۆی بەکاریان دەهێنێت، گۆڕانکارییان بەسەر بێت. دەرکەوت ئەزموونی لوبنان کە چەندین ساڵە لەلایەن دوو هێزی ناکۆک و دژ بەیەک وەکو دوو حکوومەت و سوپا و هێز بەڕێوەدەبرێت، کۆتایی پێ بهێنرێت و ئەمەش تەنیا بەوە دەکرێت دەسەڵاتی نیشتمانی لوبنانی واتە یەک دەسەڵات و سوپا و هێزی هەبێت، لەم دۆخەشدا (حزبوڵڵا) دەخرێتە دەرەوەی بازنەی حووکمڕانی. ئەمە لە فەلەستینیش جێبەجێ دەکرێت و (حەماس) لەدەسەڵات ناهێلدرێت، بەمە سنوورەکانی ئیسرائیل بەرە و ئارامی دەچێت. هیچ گومانی تێدانییە گروپە حەماسەتگرتووەکانی عێراقیش لەم چارەنووسە دوور نابن، کە بریتییە لە ڕاکردن و هەڵوەشانەوە و کۆتایی.

ئەگەر ئەم بەرنامەیە سەربکەوێت بەرەی ئێرانی لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن تووشی شکانێکی مێژوویی دەبن، ئەمەش پەیوەندیی بەوە هەیە، کە نەیانتوانی لە ماوەی حووکمڕانی دەسەڵاتێکی مەدەنی و سەردەمیانە دروست بکەن، لە جیاتی خزمەتی وڵاتەکانیان، خزمەتی ستراتیژی ئێرانیان کردووە. لە مێژووش دیارە هەر گروپ و لایەنێک خۆی بە هێزی دەرەکی ببەستێتەوە و بەکارهێنراو بێت و جێبەجێکاری بەرنامەی ئەوانی دیکە بێت، دواڕۆژیان ڕووناک نابێت. بابەیەک وشەش بڵێم هەرێمی کوردستانیش بەهۆی دابەشبوون بەسەر ئەم دوو بەرە ناکۆکە، دوور نابێت لە ئاگرەکە.

14/10/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان