كۆماریخواز: كورته فیلمی "خام، پخته، سوخته" واته كاڵ، كوڵاو، سووتاو له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی شه‌هرام موكری، توانی خه‌ڵاتی یووزی زێڕین له یه‌كه‌مین خولی فیستی...ڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی تاشكه‌ند له ئوزبه‌كستان به‌ده‌ست بێنێ.
كورته فیلمی "خام، پخته، سوخته" واته كاڵ، كوڵاو، سووتاو له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی شه‌هرام موكری پێشتر به ئاماده‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئاڵماتی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی باشترین كورته فیلمی چیرۆكیی ئه‌كادیمیای هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی فیلمی كهزاخستان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و فیلمه پێشتر له بیست و حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی ئه‌زموونی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م كورته فیلمه چیرۆكی پیاوێك ده‌گێڕێته‌وه كه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی 40 ساڵیدایه و بیر له ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست چووه‌كانی رابردوو ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی كورته فیلمی "كاڵ، كوڵاو، سووتا" بریتین له: وێنه‌گر: مورته‌زا هیدایه‌تی، ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام موكری، ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌میرعه‌لی ئه‌علایی، فیلمنامه: شه‌هرام موكری، راوێژكاری فیلمنامه: نه‌سیم ئه‌حمه‌دپوور، یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنه‌ر: ره‌زا ئه‌سه‌دی، ده‌نگدانه‌ر: حوسێن مافی، گریم: عه‌باس عه‌باسی، ئاره‌زوو كه‌یقوبادی، به‌رهه‌مهێنه‌ر: محه‌مه‌د سۆفی، ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2010 ئێران.
سازدانی: شۆڕش غه‌فووری
زمانی كوردی و تاكڕێنووسی زۆر له‌مێژه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌رنه‌كردنی هه‌ندێك له پسپۆڕان و زمانزانه‌كانی دڵخۆش و به‌ئامانجگه‌یشتوو كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا زۆرێكی دڵگیر و ناكام و تووڕه كردووه.
بۆیه به‌گشتی ده‌توانین ئه‌م پرسگره چاره‌سه‌رنه‌كراوه و به‌قه‌یران گه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر زمان بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌وا هه‌م گرنگه‌ئه‌و زمانهیهكانگیر بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسایییه فرهزاراوهبێت.
ئه‌مه به‌لای هه‌ندێكه‌وه چێشتی مجێوره و لای زۆرێكیش ڕه‌واڵێكی ئاساییی كۆمه‌ڵگه‌و پێكهاته‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. (ناسر حیسامی) كه‌سێكی خاوه‌ن ڕا و بۆچوون و ئه‌دیبێكی ناسراوه‌و ئه‌ویش وه‌ك خۆی پشكی ههیهلهقسهكردن له‌سه‌ر ئه‌م باس و خواسانهی زمان.
له گوتوبێژێكی كورتی ئه‌لیكترۆنیدا و تیشك ئاسا گوتوبێژێكی كورت دروست بوو كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
فه‌رهه‌نگ: كاك ناسر ئێوەیش لەسەر هەمان بۆچوون كه‌ده‌بێت زمان یه‌كانگیر بكرێت و ڕێكبخرێته‌وه یا واز له‌و شتانه بێنین و ڕواڵەكە چۆن بووە با وا بێت و زۆریش باشە؟!
ناسر حیسامی: ئەوە پیویستە دوور لە جەنجاڵ و ده‌مارگرژی ئه‌نجام بدرێت.
فه‌رهه‌نگ: بەڵام بەداخەوە زۆربەی كۆنفڕانس و كۆنگرە زمانەوانییەكان بە دوور نین لەو جەنجاڵ و ده‌مارگرژییه؟
ناسر حیسامی: وەڵا پێم وایە ئەوە باسێک نییە لە ئێستاوە دیار بێ چی بە قازانجە، بەڵام پیویستە خەڵکی شارەزا قسەی لێ بکەن. كه‌چی زۆر کێشەی دیکەی تێکەڵ دەکرێت.
فه‌رهه‌نگ: كاك ناسر وەك و ئەوەی كە خەڵكی شارەزا قسەیان لەسەر كردووە، هەردەم كێشەكە قووڵتر بووەتەوە و هه‌ندێك جاریش له‌هه‌ردوو لایهنهوهیهكتری بە ناوچەگەرایی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟
ناسر حیسامی: بەڵێ، وایە، بەڵام باسەکان تا ئێستا قازانجیشیان هه‌بووە.
فه‌رهه‌نگ: ئەی لەمەولا چ بكرێت باشە؟
ناسر حیسامی: وەڵا پێویستە باسەکان درێژەیان پی بدرێت و هەوڵیش بدەین ئەوەندی بۆمان دەکرێ باسەکان بەرەو شێوازێکی باشتر ئاراستهبکەین، یانی هەرکەس بە پشكی خۆی كاریگه‌ری باش دابنێت.
فه‌رهه‌نگ: شێوەزارەكانی كوردی كەوتوونەتە ژێر كاریگەرییەكی قورسی شێوەزارە زاڵەكانی دیكەوه، ئەبێت چۆن لەژێر ئەو بارەدا دەربهێنرین؟
ناسر حیسامی: بەڵێ شیوەزارەکان کار دەکەنە سەر یەکتری. زمانەکە بە شێوەی سرووشتی هەندێک شت وەردەگرێ، بەڵام نابێ لایەنە سیاسییەکان یان حکوومەت بە دیدی ناوچەگەرایی شتێک داسەپێنن به‌سه‌ر یه‌كتریدا.
فه‌رهه‌نگ: ئەی ڕزگاربوون لەم دەرە و ڕێگەچارە بۆ ئەمە چییە؟
ناسر حیسامی: ڕێگەسچارەیەکی ئامادە و حازر نییە. دەبێ بدۆزرێتەوە.
فه‌رهه‌نگ: ئەی هەست بەوە ناكەن كە هەر ڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە لە هەمان كاتدا ڕێگەیەكی بەرامبەرەكەی واتە هاودژەكەی دەدۆزرێتەوە؟
ناسر حیسامی: ئاخر ڕەنگە وا بێ، بەڵام سەرەنجام وەک هەموو کۆمەڵگه‌یەکی دیکە، دەبێ ئومێدمان بەوە هەبێت کە سەرەنجام عەقڵانییەت زاڵ دەبێت.
فه‌رهه‌نگ: كەواتە دووبارە ڕیسەكە دەبێتەوە بە خوری و ئەوەی كە كراوە دووبارە دووژمنتراشیی بۆ دەكرێتەوە؟
ناسر حیسامی: ئاخر خۆ هەموو ئه‌و دووژمنتراشییانه هەر پیلان نییە و بەشێکی گەورەیشی هەوڵدانە و كەسانی دڵسۆزیش زۆرن.
فه‌رهه‌نگ: زۆر سپاس كاك ناسر گیان كاتم گرتیت.
ناسر حیسامی: نا ئاساییه كاك شۆرش. ببووره له‌وه‌ی كه نه‌متوانی زۆر قسه بكه‌ین، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیم.
ژیاننامه‌ی ڕیزدار ناسر حیسامی:
دوایین مانگی هاوینی 1338ی هه‌تاوی، سێپتامبری 1959 لهشێخاڵی له‌ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بووه.
لهشێخاڵی، کۆنه‌مه‌ڵڵاله‌ر، بۆکان، نه‌غه‌ده‌و که‌ره‌ج خوێندویه‌تی.
ساڵی 1978 بووته‌ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی قوتابیانی کوردستان‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌و یهکیهتییهبهزمانی فارسی.
ساڵی 1980 وه‌ک هاوکاری ”جه‌معییه‌تی دیموکراتیکی موعه‌لیمانی موبارز“ له‌بۆکان، له‌به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی فێر کردنی خوێندنهو نووسینی زمانی کوردی‌دا به‌شداری کردوه.
له‌گه‌ڵ کاک جه‌ماڵی مفتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان بۆ خوێندکارانی خوێندنگه‌کانی بۆکان به ڕێوه بردووه.
له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی ”شۆڕش“ چه‌ند به‌رهه‌می شانۆیییان لهبۆکانو شنۆ، ئه‌و کاته‌ی هه‌رتک شارهکهئازاد کرابوون، پێشکه‌ش کردوه.
ساڵی 1982 له”جه‌معییه‌تی موعه‌لیمان...“ بووتهلێپرسراوی ”ده‌سته‌ی نووسینی کتێبه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی“.
دواتر به‌پێکهاتنی ”کۆمیسیۆنی فیرکردن‌و بارهێنان“ی کۆمه‌ڵه، کاری نووسینی کتێبه‌کانی له‌وێ درێژه‌پێداوه. کتێبی ”ئهلفو بێ“ بۆ پۆلی یه‌که‌می سهرهتاییو ”خوێندنه‌وه‌ی کوردی“ بۆ پۆلی دووههمو سێهه‌می سه‌ره‌تایی له‌ساڵی 1982 نووسران. هه‌ر له‌و ساڵه‌داو هه‌روه‌ها 1983، لێپرسراوی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایان بووه‌و هه‌روه‌ها له‌و خولانه‌دا فێر کردنی خوێندنه‌وه‌و نووسینی کوردی له‌ئه‌ستۆ بووه.
له‌وچه‌ند خوله‌دا، نزیکه‌ی 60 که‌س لهئهندامو پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی کۆمهڵهبهشدارییان کردوه‌و دواتر، وه‌ک مامۆستا ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی ئاواییه‌کانی ناوچهڕزگار کراوه‌کان کراون.
ساڵی 1983، بووته‌ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاییزی هه‌مان ساڵ، بووته‌ئه‌ندامی ”گورووپی ته‌رجومه“ی کۆمه‌ڵه‌و له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌ستیاری دوکتورجه‌عفه‌ری شه‌فیعی له‌ئاماده‌کردنی گۆڤاری ”پێشڕه‌و“دا کاری ده‌ست پێ کردوه.
به‌هاری ساڵی 1985، وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌پێکهێنانی ”کانوونی هونه‌رو ئه‌ده‌بییاتی کرێکاریی کوردستان“دا به‌شداری کرد. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ”پێشه‌نگ“و بۆ چه‌ند ژماره‌ش سه‌رنووسه‌ری گۆڤارهکهبووه.
له‌ساڵی 1985 به‌م لاوه، له‌گه‌ڵ ڕادیۆی کۆمهڵههاوکاری وه‌ک بێژه‌رو ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ”تریبوونی ئازاد“و ”ئێمه‌و گوێکره‌کان“ده‌ست پێ کردگه.
ساڵی 1989 کۆمه‌ڵه‌شیعری ”تا شکۆفه‌ی سووری کراسێک“ وه‌رگێڕدراوی چه‌ند شیعری ئه‌حمه‌دی شاملۆی بڵاو کرده‌وه.
له‌ساڵی 1993 به‌و لاوهبهڕێوهبهری ڕادیۆی کۆمه‌ڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ”پێشڕه‌و“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌بووه.
ساڵی 1995، له‌کۆنگره‌ی هه‌شته‌می کۆمه‌ڵه‌دا، بووته‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
هه‌مان ساڵ کتێبی ”له‌و دیوه‌وه‌ی ڕهنگو په‌رده“ی بڵاو کردۆته‌وه.
کتێبه‌که، ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌و چوار وتاری گرتووه‌ته‌خۆ.
ساڵی 1998 هاتووهتهسوێد.
ساڵی 1999 لهسسسوێد ڕادیۆی ”ئاوێنه“ی دامه‌زراند. ئه‌و ڕادیۆیهنزیکهی ساڵێک له‌ستۆکهۆڵم، حه‌فته‌یه‌ک دوو سه‌عات به‌رنامه‌ی بڵاو دهکردهوهبهزمانی کوردی.
هاوینی ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له‌و حیزبههاتۆته ده‌ره‌وه. له‌و کاته‌وه، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووه.
ساڵی 2000 وه‌ک مامۆستای زمانی دایک له‌خوێندنگه‌کانی ستۆکهۆڵم ده‌ستی به کار کرد. هه‌مان ساڵ کتێبی ”ده‌شتی ئاسکان“ی بڵاو کرده‌وه. ده‌شتی ئاسکان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌کانی سوێد ئاماده‌کراوه.
ساڵی 2001 بووته سه‌رنووسه‌ری ”شۆڕش“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ”ڕۆژهه‌ڵات تیڤی“ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه، که‌دواتر به”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ ناسرا، له‌ڕه‌وتی ڕیفۆرم‌و چاکسازیی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری کرد. مانگی مارسی 2007 ئه‌و ڕهوتهبهناوی ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ پلاتفۆرمی چاکسازیی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و ڕهوتهپاییزی ساڵی 2007 له‌کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جیا بووه‌وه‌و، ساڵی 2008 له‌کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا، ناوی ”کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان“ـی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. له‌دوای کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه.
مانگی ئاپریلی 2009 کشانه‌وه‌ی خۆی له‌کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌رهه‌مه چاپنه‌کراوه‌کان:
- شیعره‌کان
- وه‌رگێردراوی شیعری 5 شاعیری ئێرانی: نیما، شاملوو، سایه، که‌سرایی، موشیری
- وه‌رگێڕدراوی شیعره‌کانی بابه تایه‌ری هه‌مه‌دانی
- دیوانی وه‌فایی (ساغکردنه‌وه‌و لێکۆڵێنه‌وه)
- کۆمه‌ڵه‌وتارێکی ئه‌ده‌بی (ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه
سه‌رچاوه: هه‌ولیر
ره‌حمه‌ت به‌هشتی
شه‌و له پشتی دیواره‌کان
په‌رده له پشت ده‌لاقه‌کان
رێز رێز ئه‌ستێره چاوه‌رێ...
شه‌و به په‌له
مانگ به په‌له،
... پشوو سوارن
زۆر شه‌که‌تن،
هه‌نگاوه‌کانی ئێوارێ.
***
وتاری شه‌و
له سنووری گۆڤاری رۆژ
ته‌واو بوو، ره‌ش ده‌بێته‌وه.
من غه‌مباری سڕینه‌وه‌ی هه‌واڵی چاوی ئه‌ستێره‌م,
له پێده‌شتی تاریکی گه‌ڕان به دوای وشه‌ی روون.
***
رێزت هه‌یه.
سڵاوی ناسیاوه‌کان بگه‌یه‌نه.
خۆشه‌ویستم،
واده‌زانم له جێگایه‌کی، جێماوی!
... دڵنیام هه‌ر ده‌تبینمه‌وه
له نێو ده‌فته‌ری ساته‌کان،
له پیته‌کانی وشه‌کان ...
واده‌زانم، له جێگایه‌کی خۆمانه‌ی ...
سڵاوی ناسیاوه‌کان بگه‌یه‌نه.
هی که‌سه‌کان و کاره‌کان.
***
رێگا، بێده‌نگ.
کۆڵان، سه‌رما بردوویه‌تی.
رووخساری ژین، سپی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه.
هه‌نگاوی شین،
... -به شوێن مانای ونبوونی پێڵاو-
ئاواره.
مژ، چاوی له چاوی دارتێلان بڕیوه.
شه‌و، له عاسمان ده‌ترسێ.
ته‌زوو، له سه‌ربان و دیوارهکانڕا دێنه خوار.
هه‌ناسه‌کان، لێوهلهرزهیان گرتووه.
سرووشت، فێگرتوو
زه‌وی، بوومهلهرزهیهتی...
****
زۆر له مێژ بوو
کۆتره باریکه‌ی هۆنراوه‌ت
به شه‌و ، به رۆژ
دنووک دنووک
بێده‌نگی ده‌لاقه‌ی ده‌شکاند ،
... باوه‌ش باوه‌ش
ده‌نگت به دیاری ته‌نیاییم دێنا.
هۆده‌ی تاریکی من به تۆ روون ده‌بۆوه...
چه‌ند رۆژێکه
شوێنی نیشتنت له‌سه‌ر دیوار رووخاوه
ئه‌تۆ ونی و سۆراغێک له من نه‌ماوه.
***
شێعری من چه‌شنی شانۆیه !
تۆ نه‌بی،
په‌پوو له سه‌ر سێن ناخوێنێ.
***
سوورکێو زەکی
پاییز پاییز!
هەستە لەخەو!
من ناس دەکەی؟
... ئەز زارۆکم
ئەز فرمێسکم
ئەز هاواری خەڵکی وانم
هاوارێکی نەبیستراو
هەڤاڵێکی نەخوێندراو
پاییز پاییز!
وا بەیانە، هەستە لەخەو!
ئەز هاڤاڵم، ئەز جیرانم
ئەز بێ مالم، ئەز حەیرانم
حەیرانێکی ژێرگڵکراو
دەنگێکی مات و کپ کراو
من ناس دەکەی؟
هەستە لەخەو!
ئەز هەڤاڵم!
هەڤاڵێکی دەڵتەزێنی نەخوێندراوەم
لە وڵاتی خۆرەوە دێم
هەر ئەو خۆرەی بە تۆپە قوڕ
دەیان هەوێت بەری بگرن!
من ناس دەکەی؟
ئەز دەنگم دەنگ
دەنگی بێدەنگی هەڵوەریینی زەنگ
دەنگی هەڵوەریینی زەنگی بەرەبەیانیی مەکتەبم
لە مەکتەبی زارۆکەکان
زارۆکەکانی شێخ سەعید
بەڵێ، شێخ سەعیدی پیران!
دەنگی هەڵوەریینی زەنگی، بەرەبەیانیی مەکتەبی، زارۆکەکانی شێخ سەعیدی پیرانم!
ئێستا دەنگی من ناس دەکەی؟
دەنگ، زەنگ، بەیان!
زارۆک، حەیران!
وان، پیران!
من ناس ناکەی؟
من ئاوازەم لە هاواری مناڵانا
بەرەبەیان
بە باڵی زریانی بەحری
شاری وانا
هاتوومە دەرگای سڕی تۆ!
من ئاوازەی ئەو هەناسم
لەژێر دار و پەردووی وانا
هاتوومە بەر گوێی کەڕی تۆ!
هاتووم لەخەو ڕاتپەڕێنم!
من ناس دەکەی؟
ئەز فرمێسکم
بە ڕەنگی خۆڵ
بە ڕەنگی خوێن
بەرەبەیان
بەسەر گۆنای نەشۆراوی مناڵانا
وێڵ و حەیران
لە سەر شەقام، لە کۆڵانا
لە دوای دایکێکی هەڵنەستاو
بە شوێن باوکێکی بەندکراو
نەرم و نییان
هێدی هێدی
هەڵدەوەرم
نەکا، نەکا!
کە ئاوازەی
دەنگی ترپەی
هەڵوەرینی فرمێسکی من
کاریگەر بێ!
نەکا، نەکا!
بەم پاییزە سارد و سڕەی شاری وان و
بە فرمێسکی خۆڵاویی من
بە فرمێسکی خوێناویی من
ویژدانی نووستووی چەند سەدەی
مافی مرۆڤ!
وەخەبەر بێ!
وەخەبەر بێ!
وەخەبەر بێ!
سوورکێو زەکی
بەرەبەیانیی ٢١ ـ ٠٨ـ ١٣٩٠ / ١٢ـ١١ـ ٢٠١١ سوید
قه‌ره‌نی ئهحمهدئاغایی - پیرانشار
تا کچێک له پیاڵه‌ی شه‌ڕگه‌دا
نه گوڵێک له پرچی شه‌رابدا دهمپێکێ
نه قامووسی رووبار رووت بوونه‌وه‌م ده‌کاته به‌ری دارستان
سه‌نگه‌ره‌کانی په‌شۆکان
سینگیان ده‌به‌خشن به گولله و
ده‌وه‌ڕن سه‌ربازانی هیچی
به ژیاوی دره‌ختێك باڵنده
شه‌رابی حه‌وت ساڵ له پشتی باراندا چاوه‌ڕوان
باڵنده‌ی حه‌وت ساڵ له پشتی په‌نجه‌ره و وه‌ڕه‌زی
شکۆفه‌ی په‌رداخی کچێنی و قه‌ده‌غه
له یاڵی ئه‌سپێکدا سه‌رخۆشانه حیله‌م
له باڵی شه‌ڕگه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵێک تووڕه‌یی
کووچهباخێک پاییز له زه‌رد تا دژوارم
ئه‌ی سه‌ربازانی هیلاک و رووخان بمبیسن
پێم وه‌ربوون
کچانی پیاڵه‌یه‌ک له ئاڵ و گۆی مه‌مکی حه‌وت ساڵه‌یان تاڵترین چاوه‌ڕوان
ئه‌ی سه‌ربازانی ئێواره و تاڵ مه‌منێژن
سنووری باڵنده گولله‌یه‌ک ژیاوم
له لووله‌ی کهڵاشدا
سه‌رخۆشانه تینوو
دڵته‌نگانه باران
گورگانه گوڵێکی گۆشتخۆر و...
ماندووییم کچێکه چاوه‌ڕوان له پیاڵه‌ی شه‌ڕگه‌دا
كۆماریخواز: كۆنگره‌ی هه‌رێمی "ره‌خنه وهه‌ڵسه‌نگاندنی شێعری نوێی كوردی"به به‌شداری 200 شاعیر، نووسه‌ر و لیكۆلهری كورد له مه‌ریوان به‌رێوه ده‌چێ.
به‌رپرسی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی مه‌ریوان سەبارەت بەو کۆنگرەیە وتی: خه‌سارناسی شێعری نوێی كوردی، بهئهستانداردكردنی شێعری نوێی كوردی و ده‌رفه‌ته‌كانی شێعری نوێی كوردی له‌گرینگترین ته‌وه‌ره‌كانی به‌رباسی ئه‌وكۆنگره‌یه ده‌بێ.
ئیبراهیم محهممهدحهسهنی وتیشی:30 وتار و بابه‌ت لهباژێره جۆربه‌جۆره‌كانی كوردهواری بۆ ده‌بیرخانه‌ی كۆنگره‌كه ناردراوه كه‌پاش به‌راوردكردنیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه وه چه‌ند وتارێكیان هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌ناسێندرێن.
كامبیزكهریمی، ره‌ئووف مه‌حموودپوور و موراد ئه‌عزه‌می ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆنگره‌ی»ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێعری نوێی كوردی«ن له مه‌ریوان .
سه‌رۆكی ئیرشادی مه‌ریوان وتی: به‌رێوه‌بردنی شه‌وه شێعر و موسێقا له‌به‌رنامه په‌راوێزییه‌كانی كۆنگره‌كه ده‌بێ.
كۆنگره‌ی»ره‌خنه وهه‌ڵسه‌نگاندنی شێعری نوێیكوردی« 4شه‌ممه و 5شهممهیئهم حه‌وته‌یه - 11و12ی خه‌زه‌ڵوه‌ر - به‌هیممه‌تی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێ.
1ـ ویب سایتی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان، یه‌كێك له بلاوكراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستانه، به‌لام كاركردی ویبسایت كاركردیكی رۆژنامه وانی ناحیزبی ده‌بێت كه هه‌موو كه‌سێك مافی بلاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی پارێزراو ده‌بێت
2ـ ویبسایتی كۆماریخوازان، ویبسایتێكی به ته‌واو ئازاد‌و حیرفه‌یی بۆ كاری رۆژنامه‌وانی دهبێتو هه‌موو روانگه جیاوازه‌كان بی له‌به‌ر چاوگرتنی مهرامو ئایدیای سیاسی‌و ئایینی‌یان, ده‌توانن لیره‌دا ته‌عبیر له خۆیان بكه‌ن.
3ـ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ویبسایت پێكهاتوون له خه‌لكانی ناحیزبیو رۆژنامه‌وان كه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ویبسایت سه‌كۆیه‌كی ئازاد‌و دیموكراتێك له رۆژهه‌لاتی كوردستان بیت.
4ـ سیاسه‌تی كاری له ویبسایتی كۆماریخوازان، سیاسه‌تی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی نیه، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی بلاو ده‌بنه‌وه ته‌عبیر له‌سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی ناكەن‌و به ته‌نیا نوسه‌ران بۆخۆیان به‌رپرسن له ناوه‌رۆكی وتاره‌كانیان.
5ـ ویبسایتی بزووتنەوە بۆ دەولەمەندکردنی ناوەرۆکی مالپەر، لە گشت بابەتگەلی پەیوەندیدار بە پرسی نەتەوەیی کورد، کە لە مالپەرەکانیتردا بلاو کراۆنەوە سوودوەردەگرێت و، هەۆلدەدات لەچوارچێوەی پاراستنی مافگەلی رۆژنامەنووسی و بەئاماژە بەسەرچاوە، بلاۆیان بکاتەوە.
سیاسه‌تی ئیمهم له سایتی كۆماریخواز چون ده‌بێت
سایتی كۆماریخواز به هه‌ر دوو زمانی كوردی‌و فارسی ده‌ستی به‌كار كرد. ئامانج له وه‌رێخستنی ئه‌م سایتە، پێش ئه‌وه‌ی مهرجهعیهتدان بێت به حیزبیه‌ت‌و حیزب گه‌رایی، كردنه‌وه‌ی تریبونێكه لەپێناۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی بووارگەلی جۆراۆجۆری ناۆ كۆمه‌ڵگای کوردستانە. دیاره ئه‌م کارە به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی تا ئیستا حیزب‌و رێكخراوه كوردییه‌كان، نه‌یانتوانیوه تریبونی جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بن‌و له زۆر قوناغدا ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوون جیاوازیه‌كانی ناوخۆیان قبول بكه‌ن ده‌كرێت جێگای تێرامان‌و لێوردبوونەوە بێت،
لەژێر تیشکی ئەم خوێندنەوەیەدا گرنگ ئه‌وه‌یه کە بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان، لەم بارودۆخەدا هەۆلدەدات درێژكراوه‌و درێژەدەری هه‌مان سیاسەتی راگەیاندنو مێدیاتیکی، چەشنی ئه‌و رێكخراو‌و حیزبه كلاسیكانه نه‌بێت كه ته‌نانه‌ت ئاماده نین رای جیاواز له ناوخۆیاندا تحهمولو تەقەبوول بكه‌ن، چ بگات به‌وه‌ی بخوازن چه‌ترێك بن بۆ رێزگرتن له جیاوازیه‌كانی ناۆ كۆمه‌ڵگای پر لەجۆراۆجۆریەتی کوردستاندا. له به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی زۆر خالی سه‌رنج راكێش هاتووه كه پێویستیان به پابهندبوونو به‌پراكتیك كردنیان هەیە، یه‌ك له‌وان ئه‌وه‌یه هه‌موو میدیاكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یە پێش ئه‌وه‌ی میدیای بزووتنه‌وه بن میدیای خه‌لكی دەبن.
سایتی بزووتنه‌وه هەۆلدەدات تریبونی جیاوازییه‌كان‌و ئاوێنەی تەواۆنمای جۆراۆجۆریەتی ناۆ كۆمه‌ڵگای کوردستان بێت‌و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ یه‌كه‌مجار هێزێكی كوردی بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره كه ده‌كرێت رێكخراوی ته‌نیا جه‌معێك نه‌بێت. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ش كه له مه‌نشووری بزووتنه‌وه‌شدا هاتووه ده‌كرێت سایتی كۆماریخواز سایتی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه بن كه سانسۆر كراون، ئه‌م سانسۆره‌ش لای ئێمه به‌داخه‌وه حیزب‌و حكومه‌ت وەک یەک بە شێوەی سیستماتیک بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد په‌یره‌ویان کردووەو مەهەندیسیانە كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و میدیانه‌ی كه ئیستا له گۆرەپانی چالاکی مێدیاتیکی رۆژهه‌لاتی كوردستاندا هه‌ن، دابه‌شكراون به‌سه‌ر حیزب‌و حكومهتداو ئه‌م میدیانه‌ش هه‌ڵگری سانسۆرێكی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای کوردستان.
ستافی سایتی كۆماریخوازی له‌و باوهردان كه هه‌موو كه‌سێك مافی راده‌ربرینی هه‌یه، ئه‌م كه‌سانه گرنگ نین چ ئایدیا‌و مه‌رامێكی سیاسیان هه‌یه‌و دەبێ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه دانیشتوی ئه‌و ولاتهنو وەک شارۆمەند چ وەک تاک وەیان کۆ، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه ته‌عبیر له خۆیان بكه‌ن, سه‌باره‌ت بهۆ تۆمه‌تانه‌ش کە له میدیای كوردیدا ئاراسته‌ی هه‌ندێك كهسو لایهنو كه‌سایه‌تی ده‌كرێن، ده‌توانین بلێین كه له‌سیستمه دیموكراتیكه‌كانی جیهانی ئازاد دا، ئه‌وه دادگایه كێشه‌كان‌و تومه‌ته‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه تۆمهتبارو تۆمه‌ت لێدراویش له‌م تریبونهی ئیمه مافی قسه‌كردنی هه‌یه‌و سایتی كۆماریخواز له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه كار ده‌كات كه نه‌ك شوینی تومه‌ت بخشینهوه نابێت، به‌ڵكوو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بەبێ له به‌ر چاوگرتنی پێگه‌ی سیاسی كه‌سه‌كان هه‌موو لایه‌ك بتوانن رای خۆیان له‌م تریبونه‌دا ده‌رببرن.
له ئیستای كوردستانی رۆژهه‌لات، دانیشتوانی زیاد له‌پێویست، پێویستیان بهتهعبیر له خۆكردن هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئێمه جیاوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك خوی ببینین‌و مه‌جالی ده‌ره‌تانیان بۆ ئاوالا بكه‌ین. ئه‌م سایتە، تریبونی هه‌موو لایه‌كه‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن خۆیانی تێدا ببیننه‌وه.
ده‌سته‌ی نوسه‌رانی سایتی كۆماریخواز