رەزا شوان / نەرویج
نـــــەورۆز
شـــاجەژنی کورد نــــەورۆزە
زۆر دێــــــرین و پیــــــــرۆزە
جەژنی ئاشـــتی و شــــادی یە
هــــاوخۆشی و ئــــــازادی یە
هەر کوردی کە دڵـــــــسۆز بێ
دڵته‌نگییه‌کانی من
ڕێناس جاف
دڵم زۆر ته‌نگه بۆ وه‌فای جاران
بۆ هاتو چۆکهی کیژی به‌ر باران
بۆ لار و له‌نجه‌ی گه‌ل گه‌ل نازداران
بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕابوردن،یاران!
بۆ دانیشتنه‌که‌ی ده‌مه‌و ئێواران
یان چاوه‌ڕوانیی له بن پاساران
بۆ کۆچی کۆچه‌ر ڕوو له هه‌واران
بۆ سۆزی ده‌نگی گشت هه‌رزه‌کاران
بۆ سیحری ناڵه‌ی جووتێر،به‌هاران
بۆ بۆنی ئاگری هه‌رد و گوڵجاڕان
بۆ قاسپه قاسپی که‌وی پێ بناران
بۆ جریوه جریوی مه‌لی به‌یانان
بۆ گوندی چۆڵ و کۆنهههواران
بۆ وزه و هاژه‌ی دۆڵی په‌پوولان
بۆ تریق و هوڕی ناو کانیی ژنان
بۆ به‌زمی کوڕگه‌ل هه‌ر به نیوه‌ڕۆان
بۆ خۆڕپهڕهکهی چیا و لاشانان
هه‌ر بۆ تینه‌که‌ی ناو کۆڕی یاران
بۆ ڕه‌فاقه‌تی بێگه‌ردی جاران
بۆ هاوڕێیانی دووره ساڵگاران
بۆ ئینتیزاری ناو ناخی دایکان
تا گه‌ڕانه‌وه‌ی جگه‌رگۆشه‌کان
بۆ به‌هار،هاوین،پایز و زستان
بۆ دیمه‌نه‌که‌ی سه‌رپاک کوردستان
هه‌ی داد،هه‌ی بێداد تازه داد نادا ئه‌شکی به‌ر باران
مه‌گین هه‌ر خه‌یاڵ بمباته‌وه ناو گوڵجاڕی جاران.
تاران
10ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712
گۆڕینی : رەزا شوان
چیرۆک بۆمنداڵان پێنووس و لاستیکی خەتکوژانەوە
لە ناو قوتوویەکی پێنووس دا ، لاستیکێکی خەتکوژانەوە و پێنووسێکی جوان لە یەکتریان دەڕوانی .
لاستیکی خەتکوژانەوەکە : چۆنی هاوڕێ ی ئازیزم ؟
پێنووسەکە : من هاوڕێ ی تۆ نیم .
لاستیکی خەتکوژانەوەکە : بۆ ؟
پێنووسەکە: چونکە ڕقم لێتە .
نووسه‌ر: نادر شه‌هریوه‌ری(سدقی)
وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف
" من هه‌ر لهمناڵییهوهبهرامبهر هه‌موو شتێک وه‌فادار و به‌ئه‌مه‌گ بوومه. به‌رامبه‌ر ئاسمان،ده‌رحه‌ق بهباڵندهو په‌له‌وه‌ران،به‌رامبه‌ر ئه‌و خانوو و ماڵانه‌ی تیایاندا ژیاوم. به‌رامبه‌ر به‌و کووچه‌و کۆڵانهتهپ و تۆزاوییانهی کهنهنک و داپیرهمنی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ناویاندا ده‌سووڕانده‌وه. وه‌فادار و به‌ئه‌مه‌گ به‌رامبه‌ر قاپییه‌که‌ی شای نه‌جه‌ف و چیرۆک و سه‌ربرده‌کانی داپیره".1 ده‌روێشیان هیچ له‌چاو سه‌رده‌می مناڵی نه‌گۆڕاوه،چوونکهههنووکهش به‌رامبه‌ر به‌و شتانهههر به‌وه‌فایه. ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی "ژۆزێف کۆنراد" خۆی بهوهفادار ده‌نوێنێ تا ژیان لای مانا و واتا ببه‌خشێ چوونکهژیان به‌لایه‌وه بێ مانایه.ده‌روێشیان له‌ژیاندا به‌دوای مانا و چه‌مکێکدا ده‌گه‌ڕێ کهگهرهک به‌رامبه‌ری به‌ئه‌مه‌گ بمێنیته‌وه. ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان ئه‌م واتا و مانایهلهناخی ڕاستییهکۆمهڵایهتییهکاندا دهبینێتهوهکهپێویستهبیاندۆزیتهوه.ده‌روێشیان جارێک ئه‌و واتا و مانایهدهدۆزێتهوهکهئهودهم ئه‌م دۆزینهوهیهدهوری کلیلێک ده‌بینێ که‌هه‌موو ده‌رکه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و به‌گشت ده‌رگایه‌ک ده‌شێ.
ده‌روێشیان سه‌رده‌مانێک بۆ ناساندنی شانۆگه‌رییه‌کی "برێشت" وتبووی ،نووسه‌ر کهسێکهبهرگ له‌به‌ر ڕووداوه‌کان داماڵێ تا ته‌ماشاوان و بینه‌ر بتوانێ تێفکرێ و بیر بکاته‌وه‌و دواتریش وریا و وشیار بێته‌وه‌و ئاگایی په‌یدا بکات.ئه‌و به‌درێژایی ژیانی هه‌مان ئه‌رک ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ و لهچیرۆکهکانیدا ڕاسته‌وخۆ نیشانهدهگرێته ڕاستیی و ڕاستییه‌کان ده‌پێکێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی بیڕازێنێتهوهدهیخاتهبهرچاو ؛ چوونکهبهلایهوهڕاستیی خۆی له‌خۆیدا گرینگه‌و مانا ده‌به‌خشێ و و ئه‌رکی نووسه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕاستییهلهناو ته‌م و مژ ،هه‌را و قه‌ره‌باڵغی قوتار بکات و هه‌روه‌ک سێ کووپهزێڕ بیخاتهبهردیدهی هه‌مووان . به‌ڵام باشهڕاستیی چییه؟ ڕاستیی سه‌ربرده‌و چیرۆکی کابرایه‌کی هه‌ژار و فه‌قیره‌که به‌ڕۆژێکی سه‌رما و سۆڵه‌و به‌فرینی زستان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێ هه‌واڵێک به‌گوێی لێپرسراو و به‌رپرسێکی باڵای شار بگه‌یینێ . ئه‌و سه‌ره‌نجام پاش وه‌پشت سه‌رنانی که‌ند و له‌ند و کۆسپێکی زۆر یان به‌واتایه‌کی تر بڕینی حه‌وت قۆناخی هه‌ره‌سه‌خت،خۆی به‌کابرا ده‌گه‌یینێ و ئه‌ڵێ: قوربان سێ کووپهزێڕم دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسراو بڕوای پێ بکات ،ده‌ست ده‌کات بهسوێندخواردن. له‌ئاکامدا کابرای به‌رپرسیش ته‌له‌فۆن بۆ چه‌ند که‌سێک ده‌کات و دوای چه‌ند خوله‌ک و ده‌ققه‌یه‌ک ئه‌و چه‌ند کهسهدهچن بۆ ماڵی کابرای هه‌ژار. "کابرای بۆینباخ سپی بهسهرسوڕمانهوهلهپیرهپیاو ده‌پرسێ : ده بڵێ له‌کوێیه؟ دهخێراکهبۆچ ماتڵی!؟ پیره‌پیاو له‌نه‌کاو به‌ره‌و لای کورسییهکهدهچێ و لێفه‌که لا ده‌دات و ڕقی ئه‌ستووری خۆی ده‌رده‌بڕێ و بهتووڕهییهوههاوار ده‌کات: ئه‌وه‌تانێ قوربان، ئه‌ها ،ئه‌وه‌تا.سێ کووپه‌ی زێڕ چاویان لێکهچهندهشین و مۆرن. ئه‌رێ قوربان.کابرای بۆینباخ سپی و چه‌ند هاوڕێیه‌که‌ی دهچنهپێشێ،چاو کهبهتاریکیی ڕاهاتبوو،له‌پڕێک کابرای بۆینباخ سپی حه‌په‌سا . چاوی کرده‌وه.بسک و زوڵفی زێڕینی کچۆڵه‌ی نازدار له‌سه‌ر عه‌رز ،وهریبووهناو خاک و خۆڵی ناو چاڵی کورسییه‌که. له‌بنه‌وه‌ی کورسییه‌که‌وه دوو کوڕی گه‌نج و کچێك ده‌ست له‌ملان له‌سه‌رماندا ڕه‌ق هه‌ڵاتبوون. ده‌م و چاو و ڕوخساری شین هه‌ڵگه‌ڕاوی ناسک و گچکه‌یان ڕووی له‌بنمیچی ماڵه‌که‌بوو. ڕه‌نگبێ چاوه‌ڕوانی شتێک بووبن."2
له‌ڕوانگه‌ی "باڵزاک"هوهسیما و ڕوخساری ئه‌وتۆ ههنهکهسرووشت نهیویستووهدۆسییهو په‌روه‌نده‌ی مان و ژیانیان بپێچێته‌وه‌و کۆتایی بهژینیان بێنێ؛چوونکهئهمانهناچنهژێرباری قه‌ده‌ر و چاره‌نووس و درێژهبهژیانی خۆ ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیهباڵزاک ئه‌رچی لهچیرۆکهکانیدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌له‌سه‌ر ڕه‌وش و دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام زێتر چڕ دهبێتهوهلهسهر ڕه‌وتار و کرده‌و ئیراده‌ی ناو ناخی پاڵه‌وان و قاره‌مانه‌کانی و زێتر ئه‌و جۆرهشتانهبهرجهستهو زه‌ق ده‌کاته‌وه. ئیرادهدهبێتههۆکار تا قاره‌مان و پاڵه‌وانی ناو چیرۆکه‌کانی له‌هه‌ر تاقم و گرۆ و چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بن، نهچنهژێرباری ڕه‌وتی باو و ئاسایی ناو کۆمه‌ڵ و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی خۆ هه‌وڵ بده‌ن.
به‌ڵام لای ده‌روێشیان له‌جیاتی که‌سێکی وه‌ک باڵزاک به‌رده‌وام به‌ره‌و ڕووی گرۆ و توێژێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینه‌وه که‌له باتی ئیراده‌ی باڵزاک ئاسا که‌بۆ خۆ داینهمۆیهو وهجم و جۆڵ ده‌که‌وێ ، به‌ره‌و ڕووی ئاگایی و وشیاریی ده‌بینه‌وه. له‌حه‌قیقه‌ت دا به‌لای دهروێشیانهوهئاگایی و وشیاریی سه‌ره‌تا و پێشه‌کی بۆ هه‌ر چهشنهههنگاونانێکهو نووسه‌ری دڵخوازی ئه‌رچی ده‌توانێ له‌ڕێی هه‌ستی به‌رفره‌وانی خه‌یاڵی خۆیهوهبهرههمێکی شیاو بخوڵقێنێ به‌ڵام قه‌ت ناتوانێ ئه‌و به‌ها و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر ژیانی پاڵه‌وانه‌کانی دا زاڵن، دروست بکات. وا دیارهپرسی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاگایی و وشیاریی** ڕۆڵ و ده‌ورێکی هه‌ره‌گرینگ له‌ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی لای ده‌روێشیان ده‌بینێ ؛ چوونکهئهو چهشنهگرۆ تایبهتهکۆمهڵاتییهتهنیا پاش وه‌ده‌ست خستنی وشیاریی و ئاگایی له‌دۆخی خۆی که‌له ڕاستیدا پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌پێش چاو، ئیدی ناچێته‌ژێرباری پرسی زۆره‌ملیی وه‌ک هه‌ژاری،به‌له‌نگازیی و نه‌داری، نه‌زانی و کۆنه‌په‌رستیی. هه‌ر بۆیههونهرمهندی دڵخوازی ده‌روێشیان ئیتر کارێکی دیکه‌ی جگهلهوهلهدهست نایهکهبهخستنهبهرچاوی خودی ڕاستییه‌کان، جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ی باڵانوێنی چیرۆکی خۆیدا دانێ تا ئه‌وده‌م به‌چاوی خۆ ببینن هه‌تاو و خۆره‌که‌یان کامه‌یه‌و بڕوای پێ بکه‌ن. لێرهدایهکهلهڕوانگهی دهروێشیانهوه"کتێب" و "مامۆستا" خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی هه‌ره‌باڵایه،ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی که‌مامۆستایه‌کی جانتا به‌ده‌ست ڕوو له‌گوندێک ده‌نێ تا ئاگایی و وریایی و وشیاریی بهقوتابییان ببه‌خشێ و چاویان به‌رامبه‌ر دونیای چوار ته‌نیشت بکاته‌وه ،ڕه‌نگه بکرێ ئاکامێکی شیرین بۆ چیرۆکه‌که‌ی قایل بین. چیرۆکی "گورگ" لهکۆمهڵهچیرۆکی " له‌م هه‌رێمه‌وه" نموونه‌یه‌کی ههرهدهگمهن لهچیرۆکهکانی دهروێشیانهکهسهرهنجام و ئاکامێکی شیرینی هه‌یه.
ئێستێ دهگهڕێینهوهسهر سێ کووپهزێڕ. وا دیارهمیتافۆڕ و خوازه‌یه‌کی تێدا بێت. ڕاستیی ئهوهندهلای ده‌روێشیان گرینگهکهڕهنگهتهنانهت بههاوواتای سێ کووپه‌ی زێڕی دانێین. ده‌ڵێی ئه‌م سێ کووپه‌یه،سێ مناڵ و زارۆکی پاک و بێ گوناح بن کهلهسهرماندا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕه‌ق هه‌ڵاتوون به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی که‌هه‌مان ڕاستییههرهتاڵدهگاتهئاستی ئاگایی و وشیاریی و به‌شاردا بڵاو ده‌بێته‌وه،پێگه‌یه‌ک به‌قه‌ده‌ر خه‌زنه‌و گه‌نجینه‌یه‌کی ههرهبهنرخ و له‌ڕاستییدا هه‌مان سێ کووپهزێڕ بۆ خۆ ده‌دۆزێته‌وه.
****
* سێ کووپهزێڕ،ناوونیشانی کورته‌چیرۆکێکی چیرۆک‌نووسی مرۆدۆست "ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان"هکهله لایه‌ن که‌سایه‌تی ناسراو و ئه‌دیبی خامه‌ڕه‌نگینی کورد مامۆستا "عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده"هوهکراوهبهکوردی و یهکێکهلهچیرۆکهکانی ناو به‌رهه‌می "هه‌تاو" کهکۆمهڵهچیرۆکێکی دهروێشیانهو مامۆستا حه‌سه‌ن زادهکردوویهبهکوردی و ساڵی 1990 له‌چاپخانه‌ی به‌غا له‌چاپ دراوه.
1 " هه‌وره‌ساڵان" ،ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان،ل 143
2 " له‌م هه‌رێمه‌وه"،ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان،ل 20
** چه‌مکی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاگایی (conscience reflet) کهلۆسییهن گۆڵدمه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه،ئاگایی و وشیاریی جڤاکیی به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و لهدواههڵسهنگاندن و لێکدانه‌وه‌دا ڕۆمان به‌واقیع و توێی ڕاستینه‌ی ئه‌ده‌بیی هه‌مان گه‌شه‌ی به‌رده‌وام داده‌نێ و به‌ئاسایی سه‌یر ده‌کات. "ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاگایی" بۆ دهروێشیانیش هه‌مان بایه‌خی سه‌ره‌کی هه‌یه‌و ئه‌ده‌ب له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا بهئهرکمهند داده‌نێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و به‌ینه‌دا به‌ئاسایی و ڕوون به‌رچاو نایهئهوهیهکهئهم وشیاریی و ئاگاییهچلۆن ده‌توانێ به‌ده‌ر لهوشیاریی هه‌مووانی بێت و یان به‌ده‌ر له‌که‌ش و هه‌وای زاڵ و ئایدیۆلۆژیای باو دیسان خۆ دهربخاتهوهو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و تیشک بهاوێژێ.
تاران
6ی ڕێبه‌ندانی 2712
ڕێناس جاف
چیاییه‌کان
ئه‌و ڕۆژانه‌ی "ئه‌خته‌ر" و "له‌یلا قاسم"ه‌کان
چه‌کی شه‌ره‌فیان کرده شان بۆ نیشتیمان.
کوردوستانم پڕ به ناخی ئه‌یزریکان:
"گه‌نجینه وه‌رنه ناو مه‌یدان،
سه‌نگه‌ر چۆڵکه‌ن ،به‌جێبێڵن کوردوستانم ،داگیرکه‌ران".
ساڵ هات و چوو
و
کوردوستانم ،
سوور سوور بوو به خوێنی لاوان.
گوند و شاره‌دێ و باژاڕان
گشت بوونه ئارامگه‌ی یاران،
بوونه مه‌زار ،بوونه گڵکۆ،
بوون به هه‌وار بۆ شه‌هیدان .
هه‌تا ده‌هات
کۆچی سوورمان ،ئاڵ و واڵاتر خۆی ئه‌نوان،
کاروان ڕێبازی ون نه‌کرد
تا ڕزگاریی پارچه‌یه‌کی ئاخی دابه‌شبووی نیشتیمان.
له‌و ده‌مه‌وه تا به ئێستا
پۆل ،پۆل هه‌ڵۆ و پێشمه‌رگه و گه‌ریلای چیا
ڕێڕه‌وی خه‌باتیان گۆڕی
له شاخه‌وه بۆ ناو شاران.
شاریش ،شاری دوورهدهستان.
که‌چی داخ و هه‌زاران داخ
لێره‌ش ده‌یان خونچه گوڵی گه‌شی ناوباخ
هه‌ر به به‌هار سهوزهگهڵای "ژینی کورت و
هه‌ڵۆیی"*یان زوو هه‌ڵوه‌ری.
توریزم تێرۆریستانی ناخ پووچ
بۆ ئه‌مجاره "پاریس"یشیان به خوێن سوور کرد.
زه‌ین کوێره‌کان ده‌ستیان شكێ
ملیان ته‌قێ
چاویان ده‌رێ.
ماڵ‌وێران بن هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی به‌رێ
تا به‌و ڕۆژه‌ی له‌م جیهانه ده‌چنه‌ده‌رێ.
ئیتر یاران،نه ڤیه‌ننا و نه به‌رلین و نه‌ش ئه‌وروپا
هیچیان دادی نه‌دا بۆ ئێمه‌ی کوردی بێ ئه‌نوا!!
" سه‌کینه" و "فیدان" و "له‌یلا"
جارێکی تر شاریان جێهێشت ڕوو له چیا.
سه‌رنجێک:ئه‌خته‌ر، کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد بوو که ڕۆژانی خۆی ببووه هێما بۆ بوێری و ئازایه‌تی .شاعیری وشهپاراو و هه‌ست پاک و زمان ڕه‌نگینی کورد نه‌مر "هێمنی موکریانی" له شێعری "گوڵی هیوا" دا ده‌ڵێ:
ئه‌خته‌ر کچی کوردی چاومهست!
ئیلهام به‌خشی شێعری پڕ هه‌ست!
ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت په‌ره‌ست
که دیتمی تفه‌نگ به ده‌ست
زانیم گوڵی هیوا پشکووت
به‌یانی ئازادیی ئه‌نگووت....(تاریک و ڕوون،ل 143-142).
له‌یلا قاسم ،کچه تێکۆشه‌ری کورد که ساڵی 1974 له لایه‌ن ڕژێمی ناپاکی به‌عسی ئێراقه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار هاوڕێیه‌که‌ی له سێداره دران. ده‌یان شاعیری کورد هه‌ڵبه‌ست و شێعریان بۆ ئه‌م کچه ئازا و به‌جه‌رگ و تێکۆشه‌ره هۆنیوه‌ته‌وه.
* ده‌سته‌واژه و بهیتهشێعرێک له شێعری "هه‌ڵۆ"ی شاعیری پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی کورد "سواره‌ی ئێلخانی زاده"یه. به‌ڵام شه‌وی چوارشه‌ممه 9/1/2013 سێ ژنه خه‌باتکار و سیاسه‌توانی کورد که بریتی بوون له "سه‌کینه جانسز"،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان(په.که.که)،"فیدان دۆغان"،نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که.نه.که) له پاریس و کچه چالاکوان "له‌یلا سۆیله‌مه‌ز" له پاریسی پێته‌ختی فه‌ره‌نسادا له په‌لامارێکی ڕه‌شه‌کوژیی و تێرۆریستییدا شه‌هید کران. ئه‌م هه‌ڵبه‌سته چڵه گوڵێکه پێشکه‌ش به‌و سێ گیانه نه‌ته‌وه‌یی و پاکه.
تاران
24ی به‌فرانباری 2712
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، رۆژی ١١ی خەزەڵوەر حەوتەمین فێستڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیران لە شاری سەردەشت بە بەشداریی ٢٥٠ هونەرمەند لە ٢٤ پارێزگای ئێران کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
لێژنەی داوەرانی ئەو فێستڤاڵە لە بەشی حەیران بێژیدا "ئەحمەد ئەحمەدپوور" خەڵکی شنۆی وەک نەفەری یەکەم و "رەحمان حەیدەری" خەڵکی سەردەشت و "ئەبووبەکر ئەزرینە" خەڵکی "پیرانشار"یان وەک نەفەری دووەم و سێیەم دیاری کرد.
لە بەشی مەقام بێژی ئەو فێستیڤاڵەدا " ئیبراهیم قادری" خەڵکی مەهاباد و "تەها رەسووڵپوور" خەڵکی سەردەشت نەفەری دووەم و "ئەحمەد کشواد" خەڵکی گولستان و "ئەحمەد سەرکووهی" خەڵکی سرخسی سەر بە خوراسان، پلەی سێهەمیان مسۆگەر کرد.
لێژنەکە "فەرەیدوون سپەهوەند" خەڵکی ڵوڕستانی لە ژەنینی "ساز زهی"دا وەک نەفەری یەکەم و هەروەها لە بەشی ژەنینی ئامێری نایەدا "عوسمان محەممەدی" ناسراو بە "عوسمانە سوور" خەڵکی بۆکان پلەی یەکەم و "رەزا رەحیمی"یان بە پلەی دووەم دیاری کرد.
لەبەشی تەپڵ (زەرب)دا، "هوشیار وەتەنی" خەڵکی مەریوان پلەی یەکەم، "فوئاد زارعی" خەڵکی سنە و "وریا فەرەجی" خەڵکی سەقز پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.
لەبەشی "بەیت" بێژییشدا، "رێبوار حاجی غوڵامعەلی" خەڵکی سەردەشت پلەی یەکەم ، "شێرزاد حەسەنزادە" خەڵکی سەردەشت و "غەفوور مەحموودزادە" خەڵکی توربەتی جام پلەی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.
لەبەشی لاوك بێژیدا " سیامەند ئەمینەدار" لە شنۆ، لەبەشی "عاشقلر ممتاز"، " نبابعەلی عەلیزادە" خەڵکی ورمی پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا.
لە بەشی ژەنینی ئامێری "نەی" ، "سەعادەت شێرزاد خانی" خەڵکی ئیسفەهان، "مورتەزا سولەیمانی" خەڵکی میاندواو و "محەممەد حوسێن‌پوور" خەڵکی یاسووج پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا.
لێژنەی داوەران لە بەشی ژەنینی تار، سێ‌تار و کەمانیشدا "شۆڕش سەعیدزادە خەڵکی مەریوان، "فەرید خانی خەڵکی میاندواو و رامین غەفووری"یان لە پلەی یەکەم تا سێهەم دیاری کرد.
لە بەشی کاری گروپیدا، چەند گرووپێکیان لە شارەکانی بۆکان، شیراز و لورستان وەک گرووپی نموونە دیاری کرد.
خەڵاتی تایبەتیی فێستڤاڵیش درا بە خاتوو "شەهلا پیراستە" و " فردەوس کاوسی" خەڵکی ئیسفەهان.
بەگشتی ١٦٧ بەرهەم بەشدارییان لە حەوتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەریی بەیت و حەیرانی سەردەشتدا کردبوو کە ١٥٧ بەرهەمی تاکەکەسی و ٣٢ بەرهەم بە شێوەی کاری گرووپی بوون و لە ماوەیەدا بە شێوەی زیندوو بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
هاوار طیب
وشەکان سەما دەکەن
بۆ هۆنینەوەی
زامێك لەجەستەیەکی خوێناوی
جەستەیەك، کەبەدستی جەلادەکانی رێگەی ژیانا
خەڵتانی خوێن کراوە
لەم مەملەکەتەدا
هەموو ڕۆژێك
وشە سەر دەبڕدرێ و
پەرتووكێك قفڵ دەدرێ
لێرە ژیان ئاوەهایە!
هیچ شتێك
بەهای خۆی پێنادرێ
ڕێگای ژیان دەگۆڕم،
چونکە هەموو ڕێگاکان
دەچنەوە ڕێگەی مناڵیم
تازە من ناگەم بەزۆربا
جارێکی تر ناتوانم گوێبیستی
ماملێ ببمەوە.
بۆگەیشتن بەژیان و بەکتێب
دەبێ ڕێگایەکی تازە تر
بدۆزمەوە،
تا تێبگەم وشەکان
چەند بەنرخن.
تا بزانن ژیان جەند بەمانیە،
ژیان سەفرێکی پڕ لەسراب،
کەچی تۆش ئاوێزانی دەکەی
بەخوێن.
سولەیمان زەکی، (سوورکێو)
بۆ شەهیدان!
گوڵالەکان!
شلێرەکان!
هەڵاڵەکان!
باڵا بگرن، سەر دەرێنن!
لە هەموو وەرزێکی ساڵا
لە هەموو خاڵێکی واڵا
لە شاخ و لەدەشت و لە دەر
لە هەموو قولێنچێکی ماڵا
سەردەرێنن، باڵا بگرن!
باڵا بگرن!
ئاخر ڕەنگی سووریی و زەردیی...
هەر تاکە پەلکێکی ئێوە،
بە خوێنی شەهیدێکی وڵات
بە فرمێسکی کوڵی دڵی
گەلێکی تینووی ئازادی
بە مێژوویێک ڕەنج و خەبات
هەموو ساتێک ،
هەموو ڕۆژێک،
هەموو ساڵێک ئاو دراون
هەڵالەکان، گوڵاڵەکان!
سەردەرێنن!
لەناو لەپی دەست و هەستی
مناڵانی چاوەڕوانم...
لە ئامێز و نیگای خەستی،
دایکانی دڵ فراوانم...
ئەو دایکانەی...
جوانترین و باشترین بەهای ژیانیان
بەخشیین بەو خاکە بەڕمێنەی
ئێوە سەری لێ دەردێنن
شلێرەکان!
گوڵاڵەکان دەی سوورتر بن!
هەڵاڵەکان دەی زەردتر بن!
سوورتر و زەردتر لەجاران
سەوز و تەڕ بن!
بە لێێزمەی فرمێسکی یاران
گوڵاڵەکان ،هەڵاڵەکان!
سەردەرێنن، سەر دەرێنن!
لە کۆڵانان، لە شەقامان، لە داڵانان!
لەناو ڕەز و لە دارستان
لە لووتکە و بەرقەدی کوێستان
بە هەور و ساو، بەخۆرەتاو
لە چواردەوری سەر سنووری ڕاستەقینە و
لە سنووری داسەپێدراو
لە ناوەند و لەچوار قوژبنی نیشتیمان
گوڵالەکان!
شلێرەکان!
هەڵاڵەکان!
باڵا بگرن، باڵا بگرن!
باڵا بگرن!
با ڕەنگی ئەم نیشتیمانە
وەها زەرد و سوور هەڵگەڕێ...
با لە شەرمی خوێنی ئاڵتان
لە هەر شوێن و هەر دەڤەرێ
هیچ ناحەزێکی ڕووی زەوی
هیچ خۆفرۆشێکی سەر نەوی
خیرەتی ئەوەیان نەبێ
بۆ ساتێک چاوتان تێ بڕێ!
با گەلخۆرەکان نەوێرن،
چاوی چنۆکیان ببڕنە
ڕەنگی سەوز و زەرد و سوورتان
دەبا!
دەبا هەتاکوو هەتایە
شەهیدانی کوردستان بن
چاودێرانی سەر سنوورتان!
٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩١ / ١٤ی ئاڤریلی ٢٠١٢ , سوید، وێستڕۆس
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى د.فه‌رهاد پیرباڵ، دووه‌مین پێشه‌نگاى شێوه‌كارى خۆى له گه‌له‌رى شانه‌ده‌رى پاركى شانه‌ده‌ر له شارى هه‌ولێر كرده‌وه‌و یه‌كێك له تابلۆكانیشى به 27 هه‌زار دۆلار فرۆشرا. فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ له‌و پێشه‌نگایه‌دا 37 تابلۆى نمایش كردبوو، له‌سه‌ر هه‌موو تابلۆكانیش نرخى نووسیبوو، كه هه‌رزانترینیان 900 دۆلار بوو گرانترین تابلۆش نرخه‌كه‌ى 34 هه‌زار دۆلار بوو. له پێشانگاكه، سه‌رمایه‌دارێكى شارى هه‌ولێر یه‌كێك له تابلۆكانى به 27 هه‌زار دۆلار كڕى، كه تابلۆى "كچى دوو گیان" بوو.
د.فه‌رهاد پیرباڵ له‌باره‌ى فرۆشتنى ئه‌و تابلۆیه به (رووداو)ى گوت "هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و رۆژه ده‌ستى پێكرد، كه هونه‌رمه‌ند نرخ له‌سه‌ر تابلۆ دابنێت، له ده‌رگاى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى نه‌دات، من ده‌توانم به‌و 27 هه‌زار دۆلاره شوقه‌یه‌ك بكڕم، پێویستم به وه‌زاره‌تى نامێنێ، پێویستم به سولفه‌ى زه‌واج نامێنێ، هونه‌رمه‌ند، ئه‌گه‌ر نرخى دایه هونه‌رى خۆى، ئه‌و كاته هونه‌ر له‌و وڵاته پێش ده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئێمه خۆمان نرخمان نه‌داوه‌ته تابلۆ. كه خۆت نرخى خۆت نه‌زانى، خه‌ڵك چۆن نرخت ده‌زانێ".
میشائێل درایەر، بەڕێوبەری فێستیڤالی مۆسیقای رۆژهەڵاتی لە لێدوانێک دا بۆ بەشی فارسی رادیۆی ئاڵمان باسی لە گرنگی مۆسیقای کەمینەکان کرد و ئەمەشی بە هۆکارێکی سەرەکی زانی بۆ هەڵبژاردنی مۆسیقای کوردی وەک مژاری فێستیڤالی ئەمساڵ. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد مۆسیقای کوردی سەرنج راکێشە و بەمجۆرە بەردەوام بوو: "جگە لەمە دەبێ بزانین کە لەو ناوچەیە دا، سەرجەم فەرهەنگە مۆسیقاییەکان کاریگەرییان لە سەر یەکتری داناوە."
شەوی هەینی (٢٤ی ئووت) یەکەم بەشی کۆنسێرت، بە کەمانچەی کەیهان کەلهوڕ کەمانچەژەنی رۆژهەڵاتی دەست پێدەکا. لە بەشی دووهەمی ئەم بەرنامەیە دا، وەک هەمیشە، ئۆرکێستری مەجلیسی دێتە سەر شانۆ. لە کۆنسێرتی ئەمجارەیان دا، ئاینور دۆغان، گۆرانیبێژی ناسراو، لە گەڵ ئۆرکێسترای مەجلیسی گۆرانی دەڵێ. بە وتەی میشائێل چەند پارچە گۆرانیەک لە ئاینور بە شێوەیەکی نوێ بەڕێوە دەبرێن.
جگە لە چەندین کۆنسێرتی جۆراوجۆر کە لە رۆژانی فێستیڤال دا بەڕێوە دەچن، دوو فیلمیش نمایش دەکرێن کە یەکێک لەوان فیلمی "نیوەی مانگ"ی بەهمەن قوبادیە. فیلمی نیوەی مانگ ساڵی ٢٠٠٦ بەرهەم هاتووە و خەڵاتی سەدەفی زێڕینی میهرەجانی سان سەبەستیانی ئیسپانیای وەرگرتوە. "نیوەی مانگ" چوارەمین فیلمی درێژی بەهمەن قوبادیە.
بەڕێوەبەری فێستڤالی مۆسیقای رۆژهەڵاتی سەبارەت بە بانگهێشت کردنی هونەرمەندانی رۆژئاوای کوردستان، ئاماژەی بە قەیرانەکانی سووریا کرد و گوتی بانگهێشت کردنیان کێشە نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئەو هونەرمەندانە تا چەند دەتوانن لە وڵاتەکەیان دەرکەون و بێنە ئێرە. بە گوێرەی زانیارییەکی تر کە لە ماڵپەڕی فێستڤالەکە دا بڵاو کراوەتەوە، کەمانچە ژەنی رۆژهەڵاتی سۆهراب پورنازری رۆژی ٢٦ی ئووت دەچێتە سەر شانۆ و حەسەن زەهاویش بە دەف هاوڕێیەتی دەکا.
nnsroj
بەرگی یەکەم و دووهەمی رۆمانی هەزار ئەشکەوت لە نووسینی عومەر مەلوودی چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم كتیبە رۆمانیكی تەواو رێئالە و بە زمانیكی پاراوی كوردی نوسراوە كە چەندین سال لەمەو پێش بەرگی یەكەمی لە تاران چاپ و بلاو كرایەوە .ئەمجارەیان لە هەریمی كوردستان بەرگی یەك و دووی بەیەكەوە بلاو كرایەوە لە لایەن دەزگای موكریانی . بڕیار وایە لە داهاتووشدا بەرگی سێهەمیشی بلاو بكریتەوە.
دەستەی کارگێری سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، پر بەدل پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مامۆستا عومەر مەولوودی دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە گشت رەهەندەکانی ژیاندا بۆ دەخوازێت.
وەزیری رۆشنبیری و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران رایگەیاند هەفتەی هونەری پارێزگای سنە (کوردستان) لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت. دوێنێ شەو، سەید محەممەد حوسێنی، وەزیری رۆشنبیری و رێنوێنی ئیسلامی ئێران لە رێوەرەسمی کردنەوەی هەفتەی هونەری کوردستان (پارێزگای سنە) لە کۆشکی نیاوەرانی تاران رایگەیاند " لە نەورۆزی داهاتوودا هەفتەی هونەری پارێزگای سنە (کوردستان) لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت".
محەممەد حوسێنی ئاماژەی بە کاریگەری زمانی نەرم و کارای هونەر کرد و گوتی "کۆماری ئیسلامی ئێران به دەرک کردنی گرنگی زمانی هونەر، هەفتەی فەرهەنگی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ دەکاتەوە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتای نەورۆز، هەفتەی هونەری کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەچێت". وەزیری رۆشنبیری و رێنوێنی ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی ئەو هەفتە هونەرییە لە هەولێری به دەرفەتێک بۆ هونەرمەندانی کوردستانی زانی تا هونەری خۆیان و وڵاتەکەیان (ئێران) به هەرێمی کوردستان بناسێنن.
دوێنێ شەو بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، وەزیری رۆشنبیری و رێنوێنی ئیسلامی، نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی ئێران و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی کورد، هەفتەی هونەری پارێزگای سنە (کوردستان) لە کۆشکی نیاوەرانی تاران کرایەوە.
هۆشمند مراد
من لـــە نوتــفەى ئـيــبــراهيــــــــمم,
بت شــــكــێـــــنی گشــت ســەردەمێ..)
....
تا سۆمام مابێ
ئەڕوانم
بەرەو ئاسۆی ئازادی..
تا پەنجەم مابێ
ئەنوسم
لە تان و پۆی ئازادى..
تا نەخۆم بەری
ئەو دارەی
كەبە خوێن ئاو درادوە
سەرم مەکۆی
سەربەستى بێ و
سينەم سەكۆي ئازادى..
** *** **
من لە نەوەى
ئاسنگەرم,
منم وەجــاخى ئـــازادى..
مەشخەڵي ڕێی
ڕزگاريم من
منم بەيــداخــى ئازادى..
من لە نوتفەى ئيبراهيمم
بتشكيێنی گشت سەردەمێ
سەرم شاخى
سەربەستى يەو,
ســينەم باخــى ئازادى..
** *** **
ڕێگاكانيش
ژۆليدە بن,
وون نــابــێ ڕاي ئازادي..
( ڕێگاكان,
ناچنەوە ڕۆما,
دێنةوة ســەراى ئازادى)..
زيندانەكانيش پڕكەن لێم
قەد پێم مەڵێن ديلي چونكە..
سەرم سەوداى
سەربەستيە و,
سينەم سـەداي ئازادي..
** *** **
ئەلبومی (نووری بادە)ی بەرهەمی هاوبەشی عەلی ئەكبەر مورادی و بەهار موەحید كەوتە ریزی 10 بەرهەمی مۆسیقای مەزنی جیهانەوە، كە لەلایەن رۆژنامەی (دەیلی نیوز) هەڵبژاردراون. گەورە تەمبوورژەنی كورد عەلی ئەكبەر مورادی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی راگەیاندنی مۆسیقای ئێران ئەو هەواڵەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند "ئەم ئەلبوومە 7 كۆپلە مۆسیقا لەخۆدەگرێت كە زۆربەیان مۆسیقای كوردین". هەروەها گوتی" لەم بەرهەمەدا هەوڵمداوە شیعری شاعیرانی بەنێوبانگی كورد لەشێوەزاری جیاواز بكرێنە ئاواز و بەبەرهەمی شاعیرانی وەك مەحوی، ناڵی، گۆران، مەولەوی و سەید ساڵح مایدەشتی رازاندراوەتەوە".
هیوا زەکەریایی
ژین و ئەوین
لەو ساتەوە ماڵی دڵت
بۆ من بووە هاوارگە و جێم
سەمای شایی لە سەر دڵمە
خەم بۆ ساتێک ناپرسێ لێم .
خاڵی کوڵمت، تاقە دڵدار
تێکی هەژاند ماڵی دڵم
گڕت بەرداوە لە دەروون
وەکوو بورکان بۆت بە کوڵم .
هەر ساتێکم لە ساتی پێش
عاشقترم بە عەشقی تۆ
بیر و هۆشم هەر لە لاتە
هەناوم بۆت بووە بۆسۆ
ئەوەندە پڕم لە عەشق
بە هیچ پەیڤێک دەر ناکرێ
کە ئەیکەم بە شیعر و وشە،
پەڕی دەفتەرم گڕ ئەگرێ
لە تاو عەشقی ئەو دڵبەرە
گەر بیشمرم، باکم نییە
ئەگەر گیانم بۆ عەشق نەدەم
ئیتر ژیان مانای چییە ؟
هیوا زەکەریایی