فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 بەرێزانی هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، رێزداران کاک باڤڵ تالەبانی،و کاک لاهور شێخ جەنگی 

لەگەل ئاراستەکردنی سلاو و رێزمان

بەبۆنەی هەلبژاردنی ئێوەی بەرێز وەک هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان،و هەروەها بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی نوێتان،و بگرە لە ئازموونێکی تری سەنگەری کوردایەتی و مەردایەتی دا، کە رەنگاو و دەنگاو بە بنەما فیکری و فەلسەفییەکانی نەمر مام جەلال تالەبانی یە، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە بەرێزان هاوسەرۆکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دەکەیین. 

هێواخوازیین کە لە رەوتی ئەنجامدانی ئەم ئەرکە گرنگەدا لەجاران پتر و پتەوتر هەنگاوە چارەنووس سازەکانتان، بەئاراستەی پاراستنی یەکانگیری ریزەکانی یەکییەتی،و ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی جەهەتدار بکەن،و لەخەبات و تێکۆشان لەپێناویی چەسپاندنی

Read more...

هاونیشتمانانی خۆشەویست

رۆژی ٢ی رێبەندان، ۷٤سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستاندا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواۆکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاۆ لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەل رووداوە چارەنووس‌سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەری‌سازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەلام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیال، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی‌،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە وجێژنی بۆ دەگیردرێت.

گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به‌ پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دابین کرا. خوێندنگه‌ ، چاپخانە‌، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەلسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی نەتەوییماندا هه‌بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسیەکی چالاک و ئەکتیودا بوو، کە نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی له‌ کایه‌ سیاسیەکانی ناوچه‌کەدا، خاوەن رۆلی دیاریکەرو‌ کارگه‌ڕ بێت که‌ تا ئه‌و کات حیسابی بوونی بۆ نه‌ده‌کرا.


بەرێزان


کۆماری کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له‌ ژیانی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و حقووقی کورددا هه‌ڵدایەوه‌ که‌ له‌ چه‌شنی خۆیدا بێ وێنه‌ بوو. کورد بۆ یه‌که‌م جار له‌ سه‌رده‌می نوێدا ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌نووسی خۆی له‌ به‌شێکی وڵاته‌که‌یدا تاقی کرده‌وه‌ و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بەعالەم نیشاندا. بۆیە پێویستە وە دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان به‌ هه‌موو تاریک و ڕوونیه‌کانیه‌وه‌، به‌ هه‌موو خاڵه‌ زه‌ق و لاواز و کەم و کۆری و نەواقساتیەوە، وەک قۆناغێکی پرشەنگدار و زێرێنی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە رێزو تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و رێزی بەشکۆی لێ‌بگیردرێت.


چوونکە کۆمار دەگەل ئەوەش کە نووختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویە، لەهەمانکاتیشدا لووتکه‌یه‌کی هەرە به‌رزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه‌، واتە قوولەی سەرکێش و لە بەرچاو ووننەبووی گۆرەپانی خەبات و رەوتی مێژووی سەروەریسازی سیاسیمانە. بۆیە هه‌ڵده‌گرێ لەعالەمی پر لەقەێرانی ئیستێراتیژی و شووناسی هەنووکەیی کورددا، ئەم قوولە بەرچاۆە و کانگەی بیری نەتەوەیی، وەک قیبلەگای هێواۆ خەۆنەکانی نەتەوەییمان رووی تێبکرێ و، لەراستای تەنزیمی جەهەتی قوتپنمای سیاسی کوردایەتی و نیشتیمان‌خۆشەویستی دا، وەک ئاسۆی روون بۆدەستنیشانکردنی ئەسالەتی رێگا و رێبازی ئەسیل و راستەقینەی سەروەریسازی نەتەوەیی، سوودی رەوەنگەیی و بەرچاۆروونی فەلسەفیانەی لێوەربگیرێت و لەپێناۆ دەربازبوون لە قەێران و دۆزینەوەی رێگەی ئەسل و بگرە نەجاتمان لە سەحرای سەرگەردانی سیاسی دا، وەک سیمبوول و پارادایمی فیکری و فەلسەفی حیسابی بۆ بکردرێت. هەر بۆیەشە لەم‌پەێوەندیەدا، بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی‌، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارشناسی‌ لە جوولانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستانە، بەرووکەردی ئووسولگەریانەی لە قیبلەگای هێوا و سەربەستی کورد دا، بەئەنجامدانی رێنێسانس و گەرانەویەکی توێژکارانە بەرەۆ ئەسل هەلدەستێت ، و لەپێناۆ ئەکتوالیزەکردن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا و نەمر بارزانی، دێتەناو گۆرەپانی خەباتی سەروەریسازیانەی نەتەوەیی و تەرحی نەقشەی رێگا بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دێفاکتۆ، تەوافقی ، ئینتقاڵی، وە لە تەبعیددا بۆ کوردی رۆژهەلات

Read more...

 

هاونیشتمانە بەرێزەکان،

خەڵکی بە شەرف و مافخوازی کوردستان،

رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ٧٤ سال بەسەر دەستبەسەرداگرتنی دوایین مۆڵگەی رێژیمی داگیرکەر ئێران لە مەهاباد و هەڵکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای کوردستان وەک رەمزی سەرکەوتن لەلایەن پۆلێک لە لاوانی وڵات پارێز وکوردپەرەوەر و سەرەنجام دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستان‌دا، تێپەر دەبێ. لە ماوەیەی ئەم ٧٣سالەدا و بگرە دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان ( کە لە حەوزەی تەعاموولاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا، وەک حکومەتێکی دفاکتۆ و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان ئەرک و رۆلی دەسەلاتداریەتی سیاسی/نەتەوەیی دەگێرا )، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار، هاۆرێ دەگەل رەمز و هێماکانی وەک ( سرود و ئالا)، تووشی ژیانی خەباتی ژێرزەوینی و نەهێنیکاری دەبن، عەمەلەن لە دونیای واقیع را بەرەو عالەمی زەین و رەوتی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبن. بەواتەیەکی دیکە دەتوانرێ بگووترێ لەمەر بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناو دەستخستنی سەروەری سیاسی

Read more...

چالاكوانانی‌ سیاسی‌، ئاینی، مه‌ده‌نی‌‌!
‎پالێوراوانی‌ خولی‌ یازدەهەمی په‌رله‌مانی!
‎حیزب‌و رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان!

‎بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هەلبژاردن وەک یەکێک لە گرینگترین میکانیزمەکانی سازو کاری سیستمگەلی سیاسی دێمۆکراتیک سه‌یر ده‌كات و پێیوایە لە پرۆسەی هەلبژاردن دا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێکوپێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستمی سیاسی وەلات‌و چاره‌نووسی‌ خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستمگەلی دێمۆکراتیکی جیهانی، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەگەلی هەلبژاردن شکل دەگرن، به‌لام هه‌ڵبژاردن دەگەل ئەوەشدا کە رۆلی سەرەکی لە پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئۆرگان‌و نیهادە دیموكراتیک‌و ناوه‌ندگەلی بریاردانی وەلاتدا دەگێرێت، به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌رفه‌تێك ده‌خولقێنی‌ كه‌ شارۆمه‌ندان بتوانن به‌ شێوازی‌ دیموكراتیك‌و ئاگایانه‌ ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخه‌نه‌ ناو سه‌ندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان‌و بەم‌چەشنە ته‌عبیر له‌ ویست‌و داواكانی‌ خۆیان بكه‌ن.

‎له‌و راستایه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ره‌خنه‌كانی‌ له‌سازوكاری‌ سیستمی هه‌لبژاردنه‌كانی‌ ئێران، هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ خولی‌ یازدەی په‌رله‌مانی‌ له‌ ئێران، به‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گونجاو‌ و كه‌م هه‌زینه‌ بۆ كورده‌كان دەنرخێنێت‌، تا له‌و رێگایه‌وه‌ بتوانن نوێنه‌رانی‌ جیی‌ متمانه‌ی‌ خۆیان، لانی كەم بۆ پاراستنی ناو و شووناس و جوغرافیای كوردستان ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران بكه‌ن.

Read more...

 

 


جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە گیشت خەڵکێ کورد پەروەرێ ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود و پیروز بایی لە گیشت یارسانەیل جیهان ئۊشیم

جمێشت کوماریخوازانێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ شەوقێ جەژنێ خاونکارە لە ڕوژهڵاتێ گیانێ کە لە درو و دۊزەمە و ڕیا پاڵویاس ئاسارەی کە لە ئاسمانی نەریت و فەرهەنگ کوردەواری پاشماوەی پاریزانی دابەو هونەرەو پاکی و دروستی" نە دەست درێژی نه بێ تەفاوتی, ئاینزای کە هەمیشە وە کورد هەستایەتی و گرینگی دان وە کار و نیشتمان و تێکوشان و خاسی لە ڕەوشت و قسەی خاس و مەرام مروڤانە دەیت فەرهەنگی کە بەشێ گەورای لە مێژوو کورد

Read more...

 

دەقی راگەیەندراوی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ئیدانەکردنی هیرشی سوپای تورکیە بۆسەر هەرێمی رۆژئاوای کوردستان


گەلانی جیهان

کۆروکۆمەڵە ناودەوڵەتییەکان
لایەنگرانی ئاشتی
گەلی خۆراگری کورد
مەخابن بۆجارێکی لە پێش چاوی هەموو جیهان گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە بەر هێرشی درندانەی رێژیمی تورکیە.
ئەم هێرشانە لە کاتێک دایە کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای نزیک بە یەک سەدە لە دابەشبوونی به ناحەق، بێ مافی و بێ ناسنامەی و ئینکار لە لایەن رێژیمە یەک لەدوای یەکانی سوریەوە، توانی نیمچە سەروەری سیاسی لە شکلی خۆبەرێوەبەرێ دێموکراتیک بۆ خۆی مسۆگەر بکات و کە لەم پێناوەش دا بە هەزاران رۆڵەی تێکۆشەری کورد گیانیان پێشکەشی ئەو دەستکەوت و کیانە کردووە، گومانی تێدا نیە کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە پێشەنگەکانی شەر بە دژی تیرۆریزم دابووە و بەتایبەتی شەر بە دژی گەورەترین گرووپی تیرۆریستی لە مێژووی مرۆڤایەتی دا کە رێکخراوی داعشە کە ئەمەش بۆ ئاسایشی جیهانی خاڵێکی گرینگە کە ئەو شانازیەش بە کورد براوە ، ئاشکرایە کە کوردی رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە رێکخراوی داعش تێچوو و باجی قورسی گیانی و ماڵی داوە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان داواکارە لە کۆر و کۆمەڵە ناودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکانی پارێزەری ئاشتی ، بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش جیهانی و یەکێتی ئەورووپا کە سنوورێک بۆ زێدەخوازی و سەرۆیی و سیاسەتی دژە گەلیانەی رێژیمی تورک دەر حەق بە گەلی ئاشتی خوازی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دابنێن، و رێگە نەدەن کە عەقڵەیەتی نیێۆعوسمانی بە پشت بەستن بە بیرۆکە فاشیزمی نەتەوەیی تورک و کەڵک وەرگرتن لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوه، فتوا دژ بە گەلی کورد بدەن و کوردان قەڵاچۆ و کۆمەڵکوژ بکەن، بەداخەوە بە ناوی چێ کردنی ناوچەی ئارام و مۆری تەئیدی هەندیک لە زلهێزان رێژیمی تورکیە خەریکە دێموگرافیای کوردستانی بوونی ئەو پارچەیە دەشێوێنێت و ئەو نیمچە سەروەری سیاسی و ستاتۆی

Read more...

 

زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

١٦ی ئاب، ٧٣هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ٧٣ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەوراز و نەشیوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەلام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەوزەی هەلسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەورەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی،و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەلێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەولەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و راگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌، جەهەتدار کرابوو، بەڵامم مەخابن ئەم پرۆژەی دەولەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دلتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی ک

Read more...

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بەم هۆیەوە هاودەردی و هاوخەمی خۆیی بۆ بەرکەوتووانی ناوچە لافاولێدراوەکانی سەراسەری ئێران و خوارووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگا کورد نشینەکانی لۆرستان و ئیلام و بەشێک لە پارێزگای هەمەدان و کرماشان دەردەبرێت.

هەروەک ئاگادارن لە گەڵ هاتنی پشووی نەورۆز و ساڵی تازە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارینی بەخور زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە کە لە ئاکامدا بەداخەوە خەسار و زەرەر و زیانێکی گیانی و مادی لێکەوتەوە

لەدرێژەی زنجیرە لافاوێگەلێكی گەورە و یەک لەدوای یەک، كە زۆربەی پارێزگاکانی ئێرانی گەرتەوە، بەداخەوە سەرئەنجام شەپۆلەكانی سامناكی ئەم لافاوە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی بێ بەش نەكرد، دیارە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی چری و شاخاویی بوون و هەڵکەوتەی جوگرافیایی بەرز و نارێک، زۆرترین رێژەی باران بارینی تێدا بەدی دەکرێت، کە لە ئەنجام دا ساڵانە چەندین لافاوی بچووک و گەورە بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام نەورۆزی ئەمساڵ ئاستی باران بارین بە رێژەیەکی یەکجار زۆر بوو کە لە ئاکام دا چەندین لافاوی چاوەرواننەكراو و گەورە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی چەندین پارێزگای کوردنشین لەوانە کرماشان و هەمەدان و لۆرستان و ئیلام بە شار و شارۆچکە و گوند و قەزاوە کەوتنە ژێر ئاو، کە بەداخەوە چەندین گوند و شار و ناوچە بەتەواوەتی نوقمی ئاو بوون و هەروەها بەسەدان هاووڵاتی کوردمان گیانیان لە دەست دا و برینداربوون، و هەزارانیش بێ ماڵ و ژیان بوون و ئێستا لەم وەرزی تەروتووشی دا لە چیا و بەرزاییەکان و دەرەوەی شار و گوندەکانیان بە هەزار مەشەقەتی و بەدبەختی ژیان بەسەر دەبەن.

ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە کەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئاست ئەو کارەساتە سروشتیە، کە ئەو بێ مولاباتییەی حکومەتی تاران و بەتایبەتی ئۆرگانەکانی فیریاگوزاریی کە لەگەڵ رق و قینێکی زۆری خەڵکی ناوچە لافاوبەرکەوتووەکان لە خوارەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تێکرای خەڵکی ئێران بەرەوروو بوو، هەر بۆیەشە خەڵک ئەوەیان لاچاوەروانکراوە بوو کە هیچ تەزمینێک لە حکومەت نیە و خەڵک وەک پێشوو لە چەندین کارەساتی ناخۆش دا ئاستی خراپی پێراگەیشتن و خزمەتگوزاری دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حکومەتی ئێرانیان

Read more...

 

هاونیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٢مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی‌یە. درووست ٧١سال لەمەو پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی‌10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌1326ی‌هه‌تاویی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاورێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌قازی‌( برای‌ پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌ سەردەمی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای‌ شاری‌مه‌هاباد، واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌‌ لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی‌1324 هه‌تاویی‌دا، بە بەشداری نەمر

Read more...

 

هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست

خەڵکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان،و پێشمەرگە قارەمانەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکات، بزووتنەوە هیوادارە کە ساڵی تازە ساڵێکی پڕ لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەوتنی تەواو خوازراو بێت، بۆ گشت لایەک.

بەرێزان

ئەمساڵ کورد و کوردستانییەکان، نەورۆزی ئەم ساڵ لە کەش و هەوایەکی زۆر جیاواز لەساڵانی پێشووتر جێژن دەگرن،و ساڵ تازە دەکەنەوە. هەنووکە دەگەڵ گۆڕانی روخسار و سروشتی بەهارانەی جێئۆگرافی کوردستان، جووغرافیای سیاسی کوردەواریش، لە ئەنجامی رەوتی گۆڕانکارییە جیهانی، ناوچەیی و کوردستانییەکان، تووشی ئالووگۆڕی گرینگی سیاسی، سەبارەت بە چونییەتی چێكردنی: ” ئەسلی مافی دیاریکردنی  چارەنووسی نەتەوەییەمان ” هاتووە. وەک دەبینرێت و گشت لایەکمان ئاگادارین:

لە باشووری کوردستان، لەئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی رێزدار کاک مەسعود بارزانی و هاریکاری لایەنەکانی دەخیل لە ئیدارەی وەلاتدا، توانراوە ئازموونی ٢٨ ساڵ دەسەلاتدارییەتی باشوری کوردستان، لە گشت هەرەشەکانی دەرەکی و ناوخۆیی بپارێزرێت و سەرکەوتووانە لە ساحەی سیاسەتگوزاری و دیپلۆماسی‌دا، لەپێناو چسپاندنی گووتاری سەربەخۆیی‌خوازی لەسەر بنەمای ئاکامی رێفراندۆمی ٢٥ سپتامبر،و ساغکردنەوەی"دەولەت/ نەتەوە" بۆ باشوری کوردستان هەنگاویی کارا و گرینگ هەڵبهێنرێت، بەڵام مەخابن کارگەریی کارەساتەکەی ١٦ی  ئۆکتوبری ٢٠١٧، رەوتی چالاکییە گشت رەهەندییەکانی کوردی باشوری کە لەپێناو چەسپاندنی ئەسلی سەبەخۆیی خوازی بەشێوەیەکی حەکیمانە هیدایەت دەکران، بەرەو لاری ویەخسیربووبەوەی کورد دا شکاندەوە.

لە رۆژئاوای کوردستان، دوای حەوت سال خۆبەرێوەبەری خۆجەیی لە شکلی کانتۆنی‌دا، کە چاوەروان دەکرا، لایەنەکان بە تەئسیروەرگرتن لە ئازموونی باشووری کوردستان، خەریکبن سیستمی فیدرالی لە رۆژئاوای کوردستان باکوری وەڵاتی سوریە بچسپێنن و گریمانەی ئەوەش دەکرا لە داهاتوویەکی زۆر نێزیکدا، لەئەنجامی ساغکردنەوەی کۆنفێدراسێۆنێکی کوردستانی، ئەسلی سروشتی یەکگرتنەوەی دوو بەشی کوردستانی دابەشکراو، وەک ئەمری واقیع مسەوگەر بکردرێتەوە،و لەداهاتوودا نەوتی باشوری کوردستان لە رێگای خاکی کوردستانەوە بەرەو دەریای ئازاد و بازارەکانی نەوتی جیهانی بە بێ گرفت، هەنارەدە بکردرێت، بەڵام مەخابن هەنووکە تووشی شەرێکی قوورس لەپێناو پاراستنی سەروەری سیاسی و پاراستنی خاک و نیشتمانی ئەم بەشە لە کوردستان هاتۆتەوە.

لە باکوری کوردستان، دەگەڵ ئەوەش دا کە چاوەروان دەکرا دوای دەیان ساڵ شەر لە پێناۆوئاشتیدا، پرۆسێسی دیالۆگ و دانوستاندنی ئاشتەوایی نێوان کورد و دەسەڵاتی تورکیە، بەئەنجامێکی ئیجابی و سەرئەنجام هاوژینی بەئاشتی نێوان کورد و تورک بگات، بەداخەوە ئەم بەشە لە کوردستان، هەنووکە تووشی شەری قورسی شاخ و شەقام هاتووە، و پێشبینی ئەوەش دەکرێت لەئەگەری نەگەرانەوەی لایەنەکان بۆ سەر مێزی گۆفتمان و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لەئاکامدا شەری درێژخایەنی نێوان دوو نەتەوەی کورد و تورکی لێبکەوێتەوە.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی دابین نەکردنی مافی کوردان،و رەچاوگرتنی سیاسەتی ئەمنیەتی، هاورێ دەگەل درێژەدان بە سیاسەتی سەرکوت و داپلۆسینی دەسەڵاتی ئێرانی روو لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەک، و هەروەها سوربوونی حیزبەکان لەسەر پەیرەوکردنی سیاسەتی روخانی رژیم لەلایەکیترەوە، ئاسۆی خەباتی رزگاریخوازی نەتەواییەتیمان تووشی چەشنێک لێلی هاتووە،و ئاشکراشە چارەنووسی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش، مادام بە ئەگەری مان و نەمانی نیزامی کۆماری ئیسلامیەوە گرێدراو و پەیوەست کرابێت، نامەعلووم و نادیار خۆی دەنوێنێتەوە، دیارە وەک لێکەوتەی سەلبی وەها بارودۆخێکش، خەباتی گشت رەهەندی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانیش لەپێناۆوئاشتی و ئازادی، وە خۆبەریوەبەری خۆجەییدا، تووشی چەشنێک پاسیویی و چەقبەستوویی

Read more...

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ئاراستە کردنی دوکتۆرای فەخری کە لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ جەنابی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە سیمای دیاری حیزبی دێموکرات و ئەدیب و زمانزانی گەورەی کورد پێشکەش کراوە، بەرز و گرینگ دەنرخێنێت.
بۆیە لەم پەیوەندییە دا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەرای پیرۆزبایی لە جەنابی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە، سپاسی زانکۆی کۆیە دەکات کە بەو ئەرکە گرینگە هەڵستاون و بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە لە بەرز نرخاندنی کەسایەتییە بلیمەت و بەرچاو و خۆشەویستەکانی کوردستان ئەرکی زانستی و نیشتمانییان

Read more...

 

راگەیاندراوی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵیادی نەمر مەلا مستەفا بارزانی.

نەمر (مەلا مستەفا) کوڕی (شێخ محەمەد بارزانی)، لە ساڵی 1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە دونیا، و لە ساڵی 1976ی زاینیدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و هەروەها دەستەبەرکردنی پشتیوانی و کۆمەگی دونیای دەرەوە لەپێناۆ درێژەدان بە شۆرشی کورد، بەرەۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەفەر دەکات و لە واشینگتۆن نیشتەجێ دەبێت، سەرئەنجام لە 1ی مارسی ساڵی 1979ی زایینی لە ئەنجامی تووش هاتن بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەداخەوە کۆچی دوایی دەکات.

بزووتنەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئەرکی نیشتیمانی گشت خەلکی کوردستانی دەزانێ، کە لە سالیادی کۆچی دووایی گەۆرەپیاۆیی کورد نەمر مەلا مستەفا بارزانی، یاد و یادمانی بەرز و پیرۆز رابگیردرێت و دەسکەۆتە بەنرخەکانی لە رەۆتی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوایەتیدا گرینگ و پر بایخ بنرخێندرێن.

مەلا مستەفا بارزانی دەگەل ئەوەش کە لەلایەن گشت نیشتیمانپەروەرانی کورد وەک باۆکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد و کوردستان ناسراوە، بەلکوو ئاشکراشە کە رێگا و رێبازی ئەم نەمرە دەگەل بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا قازی، وەک سەرچاوە و قووتابخانەی بیر و هزری نەتەوەیی و نەتەوەخوازی، بۆنەتە دەستمایەی ساغکردنەوەی ئیستێراتیژی تاک و کۆ و حیزبەکانی خاوەن ئاجێندەی نەتەوەخوازی. بۆیە هەلدەگرێ

Read more...

 

هەواڵی کۆچی دووایی هونەرمەندی کورد لە شاری سەردەشت کاک ئەمیر کوردستانی برا گەورەی هاورێ ئازاد محەممەدزادە ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی نابەوەختی کاک ئەمیر کوردستانی وەک کەساییەتێکی هونەرمەند و نیشتمانی و نەتەوەیی کە شوێنپەنجەی بە سەر گۆرانی فۆلکلۆری کوردیدا دیار و بەرچاوە وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە هاورێ ئازاد محەممەدزادەی تێکۆشەر و سەرجەم بنەمالەی محەممەدزادە و قازیزادەکانی سەردەشت

Read more...

 

پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێ زایینی ٢٠١٩

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی ساڵ و دەستپێکی سالی تازەی٢٠١٩ ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەڵکی کوردستان و گشت مه‌سیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، سالی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەلکی کوردستان و ناوچەکە،و جیهان. هەروەها ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و  لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە یەکگوتاری

Read more...

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی سالرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەۆتنەکانی رەۆتی خەباتی ژنان لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان‌دا، پر بەدل پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەلات خەبات دەکات، پشتگیریی و پالپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناۆ دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانی‌خواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەلگایەکی پر لە ئاشتی‌و ئازادی، وە هاۆژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەم‌پەیوەندییەدا باوەریوایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەلگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاۆ خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆرگانیکین کە چارەنووسیان لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی راستی بێت ئازادی و بەختەوەری، وە هاۆژینی بەئاشتی دوولایەن کاتێک موحەقەق دەبێت، کە ژنان بە دوور لە رەۆتی "فمینیزمی رادیکالی" کە راگرتنی گۆپالی ژنان لەسەر سەری پیاوان جایز دەزانێت، هەۆلبدەن بەسودوەرگرتن لە قووتابخانەی "فمینیزمی کولتووری" کە چەسپاندنی ماف و ئازادی ژنان بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگی مافخوازی و ئاشتیخوازانە دەگەل پیاوان

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان