بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی سالرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەۆتنەکانی رەۆتی خەباتی ژنان لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا، پر بەدل پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەلات خەبات دەکات، پشتگیریی و پالپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناۆ دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانیخواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەلگایەکی پر لە ئاشتیو ئازادی، وە هاۆژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەمپەیوەندییەدا باوەریوایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەلگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاۆ خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆرگانیکین کە چارەنووسیان لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی راستی بێت ئازادی و بەختەوەری، وە هاۆژینی بەئاشتی دوولایەن کاتێک موحەقەق دەبێت، کە ژنان بە دوور لە رەۆتی "فمینیزمی رادیکالی" کە راگرتنی گۆپالی ژنان لەسەر سەری پیاوان جایز دەزانێت، هەۆلبدەن بەسودوەرگرتن لە قووتابخانەی "فمینیزمی کولتووری" کە چەسپاندنی ماف و ئازادی ژنان بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگی مافخوازی و ئاشتیخوازانە دەگەل پیاوان تەوسیە دەکات، ئەسلی ئازادی و یەکسانی لەناۆ کۆمەلگادا، نەهادینە بکەن،و لەئەنجامدا ئازادی و بەختەوەری و هاۆژینی بەئاشتی دووقۆلی، مسەۆگەربکەن.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان
شورای هەماهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان
7/3/2019