فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-37-43لەم‌پەیوەندییەدا، بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی‌، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارناسی‌ لە جووڵانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە...
2025-03-08-12-38-35وڵاتی ئێراندا، بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ‎هەرچەند ئەوە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە کە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ بەرێزتان، ئێمە وەکوو پێشوو دەخاتە بەر هێرش و...
2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەواڵی کۆچی دوایی کچی بچووکی پێشەوای شەهید قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی خاتوو مەریەم قازی کچی یەکەمین سەرۆککۆماری مێژووی کورد و کوردستان بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوی کۆمەڵگای کوردستان دەزانێت. خاتوو مەریەم کاتێک کە قازی محەممەدی باوکی وەک سەرۆک کۆماری کورد بە دەستی نگریسی حکوەتی نگریسی پەهلەوی، ناجوامێرانە لە سێدارە دراو و شەهید کرا تەمەنی تەنیا چەند مانگە بوو، کە بەداخەوە لە سۆز و نازی باوک بێ بەش کرا، هەروەک چۆن کورد دوای کۆمار بێ پەنا و پشتیوان مایەوە، بەڵام ئەوەی جێگای شانازی بووە ئەوەیە کە خاتوو مەریەم قازی تا دوایین ساتەکانی ژیانی جەسوورانە و شێلگێرانە لەسەر رێبازی کۆمار و پێشەوای مەزنی کوردان پێداگری کرد. بۆیە کۆچی ناوبەختی خاتوو مەریەم قازی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەمالەی گەورە و کوردپەروەری قازیەکان و هاوسەری سەردار جاف و کاک عەلی قازی برای وە سەرجەم کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت و لە خودای گەورە داواکارە روحی ئەو ئازیز و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئازیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.

دەگەل رێزمان
شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
٣٠رێبەندان ٢٧١٩ی کوردی/١٣٩٨
١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان