راگەیاندراوی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵیادی نەمر مەلا مستەفا بارزانی.
نەمر (مەلا مستەفا) کوڕی (شێخ محەمەد بارزانی)، لە ساڵی 1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە دونیا، و لە ساڵی 1976ی زاینیدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و هەروەها دەستەبەرکردنی پشتیوانی و کۆمەگی دونیای دەرەوە لەپێناۆ درێژەدان بە شۆرشی کورد، بەرەۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەفەر دەکات و لە واشینگتۆن نیشتەجێ دەبێت، سەرئەنجام لە 1ی مارسی ساڵی 1979ی زایینی لە ئەنجامی تووش هاتن بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەداخەوە کۆچی دوایی دەکات.
بزووتنەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئەرکی نیشتیمانی گشت خەلکی کوردستانی دەزانێ، کە لە سالیادی کۆچی دووایی گەۆرەپیاۆیی کورد نەمر مەلا مستەفا بارزانی، یاد و یادمانی بەرز و پیرۆز رابگیردرێت و دەسکەۆتە بەنرخەکانی لە رەۆتی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوایەتیدا گرینگ و پر بایخ بنرخێندرێن.
مەلا مستەفا بارزانی دەگەل ئەوەش کە لەلایەن گشت نیشتیمانپەروەرانی کورد وەک باۆکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد و کوردستان ناسراوە، بەلکوو ئاشکراشە کە رێگا و رێبازی ئەم نەمرە دەگەل بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا قازی، وەک سەرچاوە و قووتابخانەی بیر و هزری نەتەوەیی و نەتەوەخوازی، بۆنەتە دەستمایەی ساغکردنەوەی ئیستێراتیژی تاک و کۆ و حیزبەکانی خاوەن ئاجێندەی نەتەوەخوازی. بۆیە هەلدەگرێ رۆلی ئەم گەۆرەپیاوە لە قۆناغگەلی جۆراۆجۆری مێژووی مۆدێرن و هاۆچەرخی نەتەوایەتیماندا بەرز بنرخێندرێ و لە ئازموونەکانی خەباتی پرنرخ و پر بەهای، سوودی فەلسفی و رەوەنگەییان لێوەربگیردرێت.
مەلا مستەفا بارزانی یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو کە ڕۆڵی گەورەی بۆ کورد و کوردستانی گەورە، بە تایبەت لەدامەزران و بەرگریکردن لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد دا گێرا، و ژیان و ماڵی لەپێناۆ ئازادی و بەختەوەری نەوەی نوێ، قربانی رێگای خەبات کرد. هەر بۆیە لەسەرمان ئەرکە بە وەبیرهێنانەوەی ڕێگا و ڕەوشتی ئەم گەورەپیاوە، ئەرکی نیشتیمانپەروەری و سەرۆک خۆشەویستیمان بەجێ بگەیەنین و خۆمان و یارانی کورد دڵخۆش بکەین کە نەوەی کێین و رێبواری چ رێبازێکین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی یاد و یادمانی ئەم گەۆرەپیاوەی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی نەیەوایەتیمان، ئومێد دەخوازێ بەلکوو بە هیمەتی گشت لایەک، بتوانرێ ٤٠هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، بکرێتە سەرەتایەک بۆ دەستپێکی چەسپاندنی ئەسلی تەبایی و یەکانگیری نەتەوەیی لە کوردستان بەگشتی،و هەروەها دەستەبەرکردنی سازانی نیشتیمانی لەپێناۆ دەربازبوون لە قەیرانگەلی سیاسی، ئابووری و ساغکردنەوەی پرسی سەربەخۆیی،و راگەیاندنی دەۆلەت/نەتەوە لە باشووری کوردستان بەتایبەتی.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ تەواوی شەهیدانی کوردستان
بژی کورد و کوردستان
شورای هەماهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
1/٣/٢٠١٨