فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هاونیشتمانانی خۆشەویست

رۆژی ٢ی رێبەندان، ۷٤سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستاندا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواۆکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاۆ لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەل رووداوە چارەنووس‌سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەری‌سازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەلام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیال، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی‌،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە وجێژنی بۆ دەگیردرێت.

گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به‌ پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دابین کرا. خوێندنگه‌ ، چاپخانە‌، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەلسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی نەتەوییماندا هه‌بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسیەکی چالاک و ئەکتیودا بوو، کە نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی له‌ کایه‌ سیاسیەکانی ناوچه‌کەدا، خاوەن رۆلی دیاریکەرو‌ کارگه‌ڕ بێت که‌ تا ئه‌و کات حیسابی بوونی بۆ نه‌ده‌کرا.


بەرێزان


کۆماری کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له‌ ژیانی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و حقووقی کورددا هه‌ڵدایەوه‌ که‌ له‌ چه‌شنی خۆیدا بێ وێنه‌ بوو. کورد بۆ یه‌که‌م جار له‌ سه‌رده‌می نوێدا ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌نووسی خۆی له‌ به‌شێکی وڵاته‌که‌یدا تاقی کرده‌وه‌ و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بەعالەم نیشاندا. بۆیە پێویستە وە دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان به‌ هه‌موو تاریک و ڕوونیه‌کانیه‌وه‌، به‌ هه‌موو خاڵه‌ زه‌ق و لاواز و کەم و کۆری و نەواقساتیەوە، وەک قۆناغێکی پرشەنگدار و زێرێنی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە رێزو تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و رێزی بەشکۆی لێ‌بگیردرێت.


چوونکە کۆمار دەگەل ئەوەش کە نووختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویە، لەهەمانکاتیشدا لووتکه‌یه‌کی هەرە به‌رزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه‌، واتە قوولەی سەرکێش و لە بەرچاو ووننەبووی گۆرەپانی خەبات و رەوتی مێژووی سەروەریسازی سیاسیمانە. بۆیە هه‌ڵده‌گرێ لەعالەمی پر لەقەێرانی ئیستێراتیژی و شووناسی هەنووکەیی کورددا، ئەم قوولە بەرچاۆە و کانگەی بیری نەتەوەیی، وەک قیبلەگای هێواۆ خەۆنەکانی نەتەوەییمان رووی تێبکرێ و، لەراستای تەنزیمی جەهەتی قوتپنمای سیاسی کوردایەتی و نیشتیمان‌خۆشەویستی دا، وەک ئاسۆی روون بۆدەستنیشانکردنی ئەسالەتی رێگا و رێبازی ئەسیل و راستەقینەی سەروەریسازی نەتەوەیی، سوودی رەوەنگەیی و بەرچاۆروونی فەلسەفیانەی لێوەربگیرێت و لەپێناۆ دەربازبوون لە قەێران و دۆزینەوەی رێگەی ئەسل و بگرە نەجاتمان لە سەحرای سەرگەردانی سیاسی دا، وەک سیمبوول و پارادایمی فیکری و فەلسەفی حیسابی بۆ بکردرێت. هەر بۆیەشە لەم‌پەێوەندیەدا، بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی‌، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارشناسی‌ لە جوولانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستانە، بەرووکەردی ئووسولگەریانەی لە قیبلەگای هێوا و سەربەستی کورد دا، بەئەنجامدانی رێنێسانس و گەرانەویەکی توێژکارانە بەرەۆ ئەسل هەلدەستێت ، و لەپێناۆ ئەکتوالیزەکردن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا و نەمر بارزانی، دێتەناو گۆرەپانی خەباتی سەروەریسازیانەی نەتەوەیی و تەرحی نەقشەی رێگا بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دێفاکتۆ، تەوافقی ، ئینتقاڵی، وە لە تەبعیددا بۆ کوردی رۆژهەلات ئاراستە دەکات.


دامەزرێنەرانی بزوتنەوە لە ئەنجامی لێکۆلینەوەیەکی قوولی خەسارشناسانە بەم قەناعەتە گەیشتوون،کە کۆمەلگای سیاسی ‌رۆژهەلاتی کوردستان، تووشی قەێرانگەلێکی هەمەلایەنە هاتووە، قەێرانگەلێک کە بالی بەسەر گشت بوارگەلی شووناسی نەتەوەیی، ئیستێراتیژی نەتەوەیی، وە رێکخراوەیی‌دا کێشاوە.بزوتنەوە پێوایە کە دۆخی هەنووکەیی کۆمەلگا و کەشوهەوای پر لە قێرانی بزافی رزگاریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ئاکامی سوودوەرگرتن لە ئەدبیاتێکی سیاسی‌و واریداتی‌یە، کە لەژیر کارتێکەری سیاسەتی "تێئۆری تەۆتەئە"ی نەیارانی پرسی کورد ژەهراویی کراوە. بزوتنەوە پێوایە کە کولتووری سیاسی کۆمەلگای کورد و سیستەمی حیزبی پر لەقێرانی رێکخراوەیی بزافی کوردی رۆژهەلات لەلایەک، و ئیفلیج بوونی ئیرادەی نەتەوەیی و برەویی کوولتوری بێتەفاوەتی و خۆبەدەستەوەدەری تاک و کۆی کۆمەلگا لەلایەکی دیکەوە، بەرهەمی سروشتی و مەحتوومی تەغزییەو بەکار هێنانی ئەدبیاتێکی لەم چەشنەیە، بۆیە دامەزرینەرانی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە ئەنجامی ئەم خوەێندنەوەیە، هەۆلی خۆیان لە پێناۆ دۆزینەوەی رێگای چارە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، بەرەۆ دۆخێکی لەبار و چارەنووس‌ساز لە ئاست پرسی نەتەوەییمان خستەگەر، و سەرئەنجام دوای لێکۆلینەوە و تاووتوێکردنی گشت بەرهەمگەلی فیکری کارناسانی بواری سیاسی وکۆمەلناسی و لەپال ئەوانەش‌دا هەلسەنگاندنی گشت ئازموونگەلی کاری مەێدانی و پراکتیکی سیاسی گەلانی جیهان، هاتنە سەر ئەم قەناعەتە کە نووسخەی گوونجاۆ بۆ تەداویی دەردری کورد، نەک خوولقاندنی ئیدەو ئیدەئالگەلێکی نوێ و نوێخوازیی، وە یان سوودوەرگرتنی ناشیانەو سەقەت لە چەمگەلێکی نامۆ دەگەل پرسی سەروەریسازی‌یە، بەلکوو رێگەی چارەی پرسی کورد، هەستانە بە ئەنجامدانی رێنێسانسێکی هەدەفمەند، لە رەۆتی مێژوویی بزوتنەوەی رزگاریخوازی رۆژهەلاتی کوردستاندایە.


رێنێسانسی کوردی وێنەی رێنێسانس لە ئۆروپا، گەرانەوە بۆ ئەسلە، واتە خۆ شۆرکردنەوەیەکی توێژکارانە بە مەبەستی دۆزینەوەی گەنجینەی لە کورد وونکراویی نەتەوەییە. ئەم گەنجینە پر لە بەهاۆ بایخانە، کە لە ئیستگەو کانگای مێژوویی سەردەمی کۆمار دا قابلییەتی هەلێنجاندن و دەستەبەربوونەوەیان هەیە، بریتین لە گەنجینەی بنەمافیکری‌و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار، و هەروەها ئازموونی سەرکەۆتوانەی لێکبەستن و هاۆئاهەنگکردنی دووبالی سیاسی و سەربازی هەلۆی تیژبین و بەتەوانای کۆمار، واتە بەرۆژکردنەوەی ئازموونی هاۆئاهەنگی هیزری و پراکتیکی سیاسی و نیشتیمانپەروەری نێوان پێشەوا و نەمر بارزانی‌یە.


بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان پێوایە دۆخی پر لە قێرانی کۆمەلگای سیاسی و ژیانی پر لە مەێنەتی کوردی رۆژهەلات ،ئاکامی لادانێکی ئیستێراتیژیک، (بەلام کۆنترۆلکراۆ لە لایەن نەیارانی سەربەستی کورد) لە ئەسلە، واتە لادانی نەیارپەسەند لە ئەسلی سەروەری سیاسی‌و نەتەوەیی لە شکلی کۆمار دایە، بۆیە بزوتنەوەی کۆماریخوازان لەم راستایەدا، رەۆتی ئوسوولگەرایی لە چوارچێوەی بە پراکتیکە کردنی کۆنسێپتی رێنێسانس لە مێژوویی مۆدێرن و هاۆچەرخی کوردیدا، وەک رەۆتێکی هەرە پێویست بەمەبەستی دۆزینەوەی گەنجینەی ئەسلەکان و سەرئەنجام بەرۆژکردنەوەو نەۆژەنکردنەوەی گشت بنەمافیکری‌و فەلسەفیەکانی کۆمار و پێشەوای گەۆرەی کوردان ،وەک رێگەۆ رێبازێکی گوونجاۆ بۆ دەربازبوون لە دۆخی پر لە ئەسارەت و پر لە مەینەتی‌و چەرمەسەری، بەرەۆ ئاستی رزگاری‌و سەربەستی‌ و بەختەوەری دەزانێ و، وەک ژێرخان و سەرچاوەی هەرە سەرەکی لە راستای دارشتن و تێرئاۆکردنی ئیستێراتیژی و ئاجیندەی سیاسی بزوتنەوەی سەروەریسازی سوودی لێوەردەگرێ، واتە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، لەنوێنگەی ئەم بیرو هزرە نەتەوەییەدا، ئیستێراتێژی بزوتنەوەی سەروەریسازی کورد دەلاوێنێت و هەر ئاوەش دیاریدەکات، و هەرلەم راستایەشدا وەک پێشمەرجی ئەم حەرەکەتە هەموو هەۆلی و توانای خۆی لەپێناۆ دەۆلەمەندکردنی ئەدبیاتی سیاسی و کولتوری نەتەوەیی کە خولقێنەری ئیرادە و روحیکی یەکگرتوویی نەتەوەخوازی‌و سەروەریسازیانە بێت دەخاتەگەر.


بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی ٢ی رێبەندان ۷٤هەمین سالرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی لەگشت نەتەوەی کورد دەکات و هێواخوازە کە بتوانرێت لەئەنجامی دەستەبەرکردنی کۆدەنگێکی گشت لایەنی، کەبەرهەمی هاریکاری سەمیمانەی گشت پارت‌و رێکخراوە و کەسایەتیە سیاسی، ئاینی و کۆمەلایەتیەکان بێت، زەمینەی گوونجاۆ لەئاست نەۆژەن و بەرۆژکردنەوەی بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی کۆماری جوانەمەرگمان برەخسێت، تابەلکوو بتوانرێت لەمراستایەدا کۆماری زیندوو لەعالەمی تەسەورات‌دا، بەرەۆ عالەمی رێئالیتە و عەرزی واقیعدا دەربازبکرێتەوە، ودیسان کورد لەسایەی دامەزراندنەوەی کۆماری دووهەم بە ئاشتی، ئازادی و سەربەستی، وە خێر و بەختەوەری بگاتەوە.


شوورای هاۆئاهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

١٩/١/٢٠٢٠

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان