هاونیشتیمانە بەرێزەکان
خەڵکی مافخوازی کوردستانی رۆژهەلات
رۆژی ٢٢ی پووشپەر رۆژێکی پر لەکارەساتە لە مێژوویی خەباتی حیزبی دیمۆکرات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی رۆژهەلاتدا. دروست ٢٩سال لەمەوپێش لەم رۆژە شوومەدا، گەورە سیاسەتوان و دیپلۆماتکار و بگرە دەۆلەتمەردی بلیمەتی کورد، دکتور عەبدولرەحمان قاسملوو سکێرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کە لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەلات دەگەل نوێنەرانی دەسەلاتی ئێران لە ویەن پێتەختی وەلاتی ئوتریش لە ووتوێژ و مزاکرەدا بوو، شەهید دەکرێت.
دوکتور قاسملوو هەر لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، بروای قوولی بە رێگاحەللی ئاشتیانەی کەیسی کورد لە کوردستانی رۆژهەلات هەبوو، هەر بۆیەشە لەمپەیوەندییەدا گشت چالاکیی سیاسی، دیپلۆماتیک و مێدیاتیکی حیزبی لەپێناو چەسپاندنی گووتاری ئاشتی و سوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی کێشەکان دەگەل تاران، تەرخان کردبوو، وە هەر لەم راستایەشدا دوای شەری ٣مانگە و ئیعلامی لبەیک بە "پەیامی سولحی خومەینی"، وەک گووتەبێژی هەیئەتی حووسنی نییەتی کوردستان دەگەل هەیئەتی نێردراوەیی تاران، واریدی ووتوێژ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بوو، وە چەندین دانیشتنیان بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاحەللی ئاشتیانەی پرسی کورد، دەگەل هەیئەتی نێردراو کرد. بەلام بەداخەوە شەرخوازان سەرئەنجام توانیان رەوتی ئاشتەوایی بەرەو گرژی و سەپاندنی شەری بەرگری نەتەوەیی جهەتدار و هیدایەت بکەن، شەرێک کە ئێستاشی دەگەلدا بێت، هەر درێژەی هەیە.
کارەساتی دلتەزێنی ٢٢ی پووشپەر دەگەل ئەوەش کە خەسارەکان و لێکەوتە سەلبییەکانی، بە روخسار و پەیکەری بزووتنەوەی رزگارخوازی کوردستانی رۆژهەلات و بە تایبەتی حیزبی دێمۆکراتەوە هەنووکەش هەر بەزەقی دیارن، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دەکرێت ئەم کارەساتە وەک نووقتە گۆرانێکی مێژوویی لە خەبات و رەوشی کاری ئەکتەرەکانی دەخیل لە خەباتی نەتەوەخوازی کورد دا حیسابی بۆ بکرێت. نووقتەگۆرانێک کە رەۆتی خەباتی لە لۆتکەوە بەرەو نزمی و لاوازی وەرچەرخاند، وە سەرئەنجام ئافەتی کەمپنشینی و چەقبەستوویی نەخوازراویی، تووشگیری تێکۆشەران و رەوتی خەبات کرد، كە هەنووكە بەخۆشیەوە دوای دەیان سال لەپاسیڤ بوونی خەبات، ”راسانی مقاومەتی حدكا”، ئیستارتی دەستپێكی رەوتیكی نوێی لەخەباتی رزگاریخوازی، بەمەبەستی دەربازكردنی خەبات لەحالەتی چەقبەستوویی