بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ئاراستە کردنی دوکتۆرای فەخری کە لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ جەنابی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە سیمای دیاری حیزبی دێموکرات و ئەدیب و زمانزانی گەورەی کورد پێشکەش کراوە، بەرز و گرینگ دەنرخێنێت.
بۆیە لەم پەیوەندییە دا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەرای پیرۆزبایی لە جەنابی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە، سپاسی زانکۆی کۆیە دەکات کە بەو ئەرکە گرینگە هەڵستاون و بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە لە بەرز نرخاندنی کەسایەتییە بلیمەت و بەرچاو و خۆشەویستەکانی کوردستان ئەرکی زانستی و نیشتمانییان بەجێ بگەیەنن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١١ی مارسی ٢٠١٩