فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بەم هۆیەوە هاودەردی و هاوخەمی خۆیی بۆ بەرکەوتووانی ناوچە لافاولێدراوەکانی سەراسەری ئێران و خوارووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگا کورد نشینەکانی لۆرستان و ئیلام و بەشێک لە پارێزگای هەمەدان و کرماشان دەردەبرێت.

هەروەک ئاگادارن لە گەڵ هاتنی پشووی نەورۆز و ساڵی تازە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارینی بەخور زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە کە لە ئاکامدا بەداخەوە خەسار و زەرەر و زیانێکی گیانی و مادی لێکەوتەوە

لەدرێژەی زنجیرە لافاوێگەلێكی گەورە و یەک لەدوای یەک، كە زۆربەی پارێزگاکانی ئێرانی گەرتەوە، بەداخەوە سەرئەنجام شەپۆلەكانی سامناكی ئەم لافاوە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی بێ بەش نەكرد، دیارە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی چری و شاخاویی بوون و هەڵکەوتەی جوگرافیایی بەرز و نارێک، زۆرترین رێژەی باران بارینی تێدا بەدی دەکرێت، کە لە ئەنجام دا ساڵانە چەندین لافاوی بچووک و گەورە بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام نەورۆزی ئەمساڵ ئاستی باران بارین بە رێژەیەکی یەکجار زۆر بوو کە لە ئاکام دا چەندین لافاوی چاوەرواننەكراو و گەورە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی چەندین پارێزگای کوردنشین لەوانە کرماشان و هەمەدان و لۆرستان و ئیلام بە شار و شارۆچکە و گوند و قەزاوە کەوتنە ژێر ئاو، کە بەداخەوە چەندین گوند و شار و ناوچە بەتەواوەتی نوقمی ئاو بوون و هەروەها بەسەدان هاووڵاتی کوردمان گیانیان لە دەست دا و برینداربوون، و هەزارانیش بێ ماڵ و ژیان بوون و ئێستا لەم وەرزی تەروتووشی دا لە چیا و بەرزاییەکان و دەرەوەی شار و گوندەکانیان بە هەزار مەشەقەتی و بەدبەختی ژیان بەسەر دەبەن.

ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە کەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە ئاست ئەو کارەساتە سروشتیە، کە ئەو بێ مولاباتییەی حکومەتی تاران و بەتایبەتی ئۆرگانەکانی فیریاگوزاریی کە لەگەڵ رق و قینێکی زۆری خەڵکی ناوچە لافاوبەرکەوتووەکان لە خوارەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تێکرای خەڵکی ئێران بەرەوروو بوو، هەر بۆیەشە خەڵک ئەوەیان لاچاوەروانکراوە بوو کە هیچ تەزمینێک لە حکومەت نیە و خەڵک وەک پێشوو لە چەندین کارەساتی ناخۆش دا ئاستی خراپی پێراگەیشتن و خزمەتگوزاری دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حکومەتی ئێرانیان بینیبوو .

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەداخ و کەسەربوونی خۆی بەم کارەساتە سرووشتییە رادەگەیەنێت و داوا لە سەرجەم گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە بە ئەرکی مرۆیی و نەتەوەیی و ئایینی خۆیان هەڵستن و هەر وەک لە پێشوودا لە چەندین رووداو و کارەساتی هاوشێوەدا نیشانیان داوە و بە رووحێکی یەکگرتووانەوە بە هەموو شێوەیەکی مومکین کە لە توانایان دایە لەرووی مادی و مەعنەوییەوە بەهانای لێقەوامانی ناوچەلافاولێدراوەکانەوە بچن و لانی کەمی بەشێک لە ئازار و مەینەتیەکانی هاونەتەوە و هاونیشتمانییەکانیان لە خوارەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان سارێژ بکەنەوە.

شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی ١٣٩٨/ ٣ی ئاپرێلی ٢٠١٩

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان