هاونیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٢مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازییە. درووست ٧١سال لەمەو پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی1326یههتاویی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاورێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری‌قازی( برای پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای ناعادلانهو فه‌رمایشی سەردەمی ستەمشایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای شاریمههاباد، واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی1324 هه‌تاوییدا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانیكورد و کوردستان له‌سێداره‌دران و شه‌هید كران. دیارە هه‌ر لەو رۆژەشدا بوو کەلهسهر شان و پیلی خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری مه‌هاباد له‌گۆرستانی مه‌لا جامی به‌خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی گەورە و مێژووییە، هەر بۆیەشە ئەرەکی سەرشانی هەموو کوردێکی نەتەوەخواز و نیشتیمانپەروەرە، کە یاد و یادمانی ئەم رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رابگرێ. راستە کە مێژوویی کارەساتەکەی ١٠ی خاکەلێوە بۆ ٧١سال لەمە و پێش دەگەرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە رۆژی شەهیدان ئەوە ئیبتیکاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران بوو کە بە رێبەرایەتی شەهیدی نەمر و سەرکردەی بە وەجی کورد دوکتۆر عەبدوولرەحمان قاسملوو، له10یخاكهلێوهی ساڵی1358هه‌تاویی دا، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند. دیارە ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م، له‌به‌ر زه‌خت و زۆری نیزامی تاغووتی وبهكرێگیراوانی شای دیكتاتۆر مه‌جالی به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سم بۆ بەرزراگرتنی ئەو بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام به‌دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تیدا به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه حیزب ئه‌م رۆژه‌ی وەک رۆژی شەهیدان ناودێر كرد، وەک دەبینرێ هه‌موو ساڵێ له‌وه‌ها رۆژێك دا، رێز لهشههیدانو سه‌رقافله‌ی هەموو شەهیدانی کوردستان واتە پێشه‌وا قازی محەممەد ده‌گیرێ، له‌زۆر شوێن به‌تایبه‌تی له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی حیزبی و ناحیزبی و نەتەوەییدا رێوره‌سمی تایبەتی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و پێشانگه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی کوردستان پێك دێ.
راسته پێشه‌وا قازی محەممەد سه‌رۆك کۆماری كوردستان وەک بهدیمهنترین و بەرچاوترین كه‌سایه‌تیی موكریان دەناسرا، له‌هه‌موو ناوچه‌كانی کوردستان نێو به‌ده‌ره‌وه‌و ناسراو بوو، به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ دوای شه‌هید كرانیشی بۆ گهلیكورد به‌تێكڕا، به‌و شێوه‌یه كه ده‌بێ بناسرێ نه‌ناسرابوو، یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا لێیدهگیرێ، لێی نه‌ده‌گیرا. بۆیە دەبێ بۆ باشتر ناسین و ناساندنی کەسایەتی بەرزی پێشەوا، پێویستە زۆر له‌وه زیاتر لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر تایبەتمەندیەکانی كه‌سایه‌تیی ئەو گەورە پێاوەی کورد بكرێ تابەلکوو بهۆ جۆره‌ی کە شیاویی ئه‌وه بناسرێ.
بە پێ بەڵگەگەلێکی باوەرپێکراو پێشه‌وا و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ماوه‌ی یازده‌مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فهرمایشییانهی بۆ موحاكهمهكردنیان دانرا بوون، له‌خۆبردوویی و ئازایه‌تییان له‌خۆیان نیشان داوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی و رزگاری کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددی‌تر و بهوورهتر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی کورد پێداگریان کردبوو.
گۆڤاری"خهباتیقوتابیان" ژماره37 له‌م دوایانه‌دا له‌زمان سه‌روان كیومه‌رس سالحی هه‌واڵنێری گۆڤاری ئه‌رته‌ش كه له دادگاكه‌دا بووه و دوایه له سه‌ر نووسینی راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌گیرێ و ساڵێك دهبهندیخانهدا ده‌مێنێته‌وه, هێندێك رستەی له‌ووته‌كانی پێشه‌وای بڵاو كرده‌وه.
سەروان سالحی دەگێرێتەوە کە پێشه‌وا لەم دادگایەدا فه‌رموویەتی: "من له‌زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردوه و به‌باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌كه‌م، كه‌له‌رێگای ئازادیی میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه به‌ڵێنێكه كهبهنهتهوهكهمم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م بهڵێنیخۆم بشكێنم."
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: "من له‌زۆربه‌ی دادگاكانی مه‌یدانی و سه‌ربازی وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به‌راده‌ی قازیمحهممهد به‌جه‌رگ و بوێر نه‌دیوه. ئه‌و لهكاتیدادگاییكردن دا نه‌یده‌زانی ترس چیه، زۆر به‌بێ باكی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دادوەری ده‌دایه‌وه."
هه‌ر ئه‌و بهجهرگیو له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو، كه له پای سێداره ئیزنی نه‌دا ، چاویببهستن و فه‌رمووی: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا بهسهربهرزیو چاوی كراوه‌وه لهنیشتمانیخۆشهویستم بروانم."
بەشێک لە وڵامی پرسیارەکانی دادوەری دادگای نیزامی شاهەنشاهی لە مەهاباد لە لایەن قازی محەممەدەوە سەبارەت بە کورد و کوردستان و هەورەها ژنراڵ بارزانی.
دادوەر: بۆ بارزانی بێگانەت پەناداوە و هێناوەتە بۆ ئێرە؟
پێشەوا قازی محمد: بارزانی لێرە لە مەهاباد بێگانە نیە و خاوەن ماڵە و کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە و بارزانیش کوردێکی وڵات پارێز و دڵسۆزە.
دادوەر: تۆ ویستووتە ئێران دابەش بکەی و کوردستانی سەربەخۆ بنیات بنێی؟
پێشەوا قازی محەممەد: من سەدان جاری دیکەش لەم دادگایە و لە قوژبنی گرتووخانەدا دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە و روو بە دەوڵەتی تاران هاوار دەکەم کە داگیرکەر ئێوەن و ئێوە وڵاتتان لێ داگیر و دابەش کردووین.
دادوەر: کوردەکان بە رێبەرایەتی تۆ ویستیان خیانەت لە ئێران بکەن؟
پێشەوا قازی محەممەد : ئەگەر دەوڵەتی تاران کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە هەڵبگرێ ئەگەر بە نیشتمان پەروەریان دەزانی لێگەڕێ با خۆیان کاروباری خۆیان بەرێوە ببەن و ئیدارەی کوردستان بکەن.
دادوەر: تۆ ئاڵای چەکوش و داسی شۆڕەوی کۆمۆنیستیت لە مەهاباد هەڵداوە؟
پێشەوا قازی محەممەد : من ئاڵای وڵاتی خۆمم هەڵداوە و ئەو ئاڵایەش ئاڵای کوردانە و ئاڵای هیچ وڵاتێکمان هەڵنەداوە و دڵنیا بن قەت دەستتان بەو ئاڵایە ناگات.
"ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، به‌ڵام بزانن له‌هه‌ر تنوكهخوێنێكی من قازیمحهممهدێك شین ده‌بێته‌وه. داوا لهگهلیكورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگارییكوردستاندا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به‌ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن بژیكورد و كوردستان".
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، یادی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرێت و لە بەرامبەر گەورەیی و قوودسییەتی سەرقافلەی شەهیدان پێشەوا قازی محەحمەد و هەموو شەهیدانی کوردستان سەری کرنووش دادەنوێنێ، هەر بەم بۆنەشەوە داوا لە هاونیشتیمانانی کوردپەروە دەکات کە لەم رۆژەدا، بە سەردانی گلکۆی پێشەوای كەورەی كورد و گشت شەهیدانی سوورخەڵاتی ولات و بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان، بە نیسبەت ئەنجامدانی ئەرکی پیرۆزی نیشتیمانپەروەریان، واتە بە شادکردنی رووحی گیانبەختکراوان و دلدانەوەی بنەمالەی گەورەی شەهیدان بەرپرسانە هەلسوکەوت بکەن.
بەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و سەربەستی بۆ کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
٩/١/٢٧١٩ی کوردی ١٣٩٨