فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست

خەڵکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان،و پێشمەرگە قارەمانەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکات، بزووتنەوە هیوادارە کە ساڵی تازە ساڵێکی پڕ لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەوتنی تەواو خوازراو بێت، بۆ گشت لایەک.

بەرێزان

ئەمساڵ کورد و کوردستانییەکان، نەورۆزی ئەم ساڵ لە کەش و هەوایەکی زۆر جیاواز لەساڵانی پێشووتر جێژن دەگرن،و ساڵ تازە دەکەنەوە. هەنووکە دەگەڵ گۆڕانی روخسار و سروشتی بەهارانەی جێئۆگرافی کوردستان، جووغرافیای سیاسی کوردەواریش، لە ئەنجامی رەوتی گۆڕانکارییە جیهانی، ناوچەیی و کوردستانییەکان، تووشی ئالووگۆڕی گرینگی سیاسی، سەبارەت بە چونییەتی چێكردنی: ” ئەسلی مافی دیاریکردنی  چارەنووسی نەتەوەییەمان ” هاتووە. وەک دەبینرێت و گشت لایەکمان ئاگادارین:

لە باشووری کوردستان، لەئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی رێزدار کاک مەسعود بارزانی و هاریکاری لایەنەکانی دەخیل لە ئیدارەی وەلاتدا، توانراوە ئازموونی ٢٨ ساڵ دەسەلاتدارییەتی باشوری کوردستان، لە گشت هەرەشەکانی دەرەکی و ناوخۆیی بپارێزرێت و سەرکەوتووانە لە ساحەی سیاسەتگوزاری و دیپلۆماسی‌دا، لەپێناو چسپاندنی گووتاری سەربەخۆیی‌خوازی لەسەر بنەمای ئاکامی رێفراندۆمی ٢٥ سپتامبر،و ساغکردنەوەی"دەولەت/ نەتەوە" بۆ باشوری کوردستان هەنگاویی کارا و گرینگ هەڵبهێنرێت، بەڵام مەخابن کارگەریی کارەساتەکەی ١٦ی  ئۆکتوبری ٢٠١٧، رەوتی چالاکییە گشت رەهەندییەکانی کوردی باشوری کە لەپێناو چەسپاندنی ئەسلی سەبەخۆیی خوازی بەشێوەیەکی حەکیمانە هیدایەت دەکران، بەرەو لاری ویەخسیربووبەوەی کورد دا شکاندەوە.

لە رۆژئاوای کوردستان، دوای حەوت سال خۆبەرێوەبەری خۆجەیی لە شکلی کانتۆنی‌دا، کە چاوەروان دەکرا، لایەنەکان بە تەئسیروەرگرتن لە ئازموونی باشووری کوردستان، خەریکبن سیستمی فیدرالی لە رۆژئاوای کوردستان باکوری وەڵاتی سوریە بچسپێنن و گریمانەی ئەوەش دەکرا لە داهاتوویەکی زۆر نێزیکدا، لەئەنجامی ساغکردنەوەی کۆنفێدراسێۆنێکی کوردستانی، ئەسلی سروشتی یەکگرتنەوەی دوو بەشی کوردستانی دابەشکراو، وەک ئەمری واقیع مسەوگەر بکردرێتەوە،و لەداهاتوودا نەوتی باشوری کوردستان لە رێگای خاکی کوردستانەوە بەرەو دەریای ئازاد و بازارەکانی نەوتی جیهانی بە بێ گرفت، هەنارەدە بکردرێت، بەڵام مەخابن هەنووکە تووشی شەرێکی قوورس لەپێناو پاراستنی سەروەری سیاسی و پاراستنی خاک و نیشتمانی ئەم بەشە لە کوردستان هاتۆتەوە.

لە باکوری کوردستان، دەگەڵ ئەوەش دا کە چاوەروان دەکرا دوای دەیان ساڵ شەر لە پێناۆوئاشتیدا، پرۆسێسی دیالۆگ و دانوستاندنی ئاشتەوایی نێوان کورد و دەسەڵاتی تورکیە، بەئەنجامێکی ئیجابی و سەرئەنجام هاوژینی بەئاشتی نێوان کورد و تورک بگات، بەداخەوە ئەم بەشە لە کوردستان، هەنووکە تووشی شەری قورسی شاخ و شەقام هاتووە، و پێشبینی ئەوەش دەکرێت لەئەگەری نەگەرانەوەی لایەنەکان بۆ سەر مێزی گۆفتمان و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لەئاکامدا شەری درێژخایەنی نێوان دوو نەتەوەی کورد و تورکی لێبکەوێتەوە.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی دابین نەکردنی مافی کوردان،و رەچاوگرتنی سیاسەتی ئەمنیەتی، هاورێ دەگەل درێژەدان بە سیاسەتی سەرکوت و داپلۆسینی دەسەڵاتی ئێرانی روو لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەک، و هەروەها سوربوونی حیزبەکان لەسەر پەیرەوکردنی سیاسەتی روخانی رژیم لەلایەکیترەوە، ئاسۆی خەباتی رزگاریخوازی نەتەواییەتیمان تووشی چەشنێک لێلی هاتووە،و ئاشکراشە چارەنووسی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش، مادام بە ئەگەری مان و نەمانی نیزامی کۆماری ئیسلامیەوە گرێدراو و پەیوەست کرابێت، نامەعلووم و نادیار خۆی دەنوێنێتەوە، دیارە وەک لێکەوتەی سەلبی وەها بارودۆخێکش، خەباتی گشت رەهەندی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانیش لەپێناۆوئاشتی و ئازادی، وە خۆبەریوەبەری خۆجەییدا، تووشی چەشنێک پاسیویی و چەقبەستوویی هاتۆتەوە.

بۆ دەربازبوون لە وەها حاڵەتێکی داخراۆ و چەقبەستوویی رەوتی خەباتدا، "دوو بژاردە و گووزینە" دەتوانن ئیستارتی کرانەوە لێبدەن،و هیدایەتی جەهەتی رەوتی خەبات بەرەو لووتکەی سەرکەوتن دەستنیشان بکەن، ئەو دوو گووزینەیەش بریتین لە: یەک "دیالۆگی مووسەلەح"،(واتە خەباتی چەکداری کە حدکا و لایەنەکانی دیکە، لەشکلی "راسانی مقاومەتی" بانگەوازی بۆ دەکەن)، گووزینەی دووهەمیش، گووزینەی "دیالۆگی نەرم‌ئەفزاری و دانووستاندنی ئاشتەوایی‌یە"، کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان وەک پرۆژەی ئاشتەوایی کاری لەسەر دەکات، واتە بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە راستای گەراندنەوەی دوو لایەنی تاران و ئۆپۆزیسیۆنی کورد بۆ سەر مێزی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی چالاکی دەنوێنێت. بەلام بەداخەوە لەمەر لاوازی و جێنەکەوتوویی کولتوری دیالۆگ لەناو کۆمەلگای سیاسی،و سیستمی حیزبی کوردستانی، ئەم پرۆژەیە و هەر چەشنە پرۆژە و ئینیسیاتیوێکی ئاشتەوایی دیکە، بۆ رەخساندنی زەمینەی پێویست لەپێناو دەستپێکی پرۆسێسی دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی بەهێند ناگیردرێت،و زۆر جاریش لەلایەن کەسانی ساویلکە و کالفام، تازەکار و نامەسئوول، وەک کاری سیخوری تۆهەمەتبار دەکرێت و دەقەبلێندرێت. بۆیە وا پێشبینی دەکرێت، کە ئەگەر لایەنەکانی دەخیل لەچارەنووسی خەلکی کوردستان،واتە(تاران و ئۆپۆزیسێۆنی کورد)، لەسەر درێژەدان بەم سیاسەتی گرژ و تەقابوولگەرایانەیان، سوور و بەردەوام بن، بێگوومان مسەۆگەرکردن و چەسپاندنی "ئەسلی ئاشتی و ئازادی"، وە هاوژینی بەئاشتی:، ناموومکین دەبێت و پرسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، دوور لەچارەسەری دەمێنێتەوە. بۆیە:

بزووتنەوەی کۆماریخوازان، هیواخواز و داواکارە، کە دەسەلاتداران لە تاران بە جێگای درێژەدان بە پەیرەوکردنی سیاسەتی تەقابوولگەرایانە، سیاسەتی تەعاموول و ئاشتەوایی روو لە کوردان رەچاوبگرن،و لەراستای بە ئیجراییکردنی یاسای بنەرەتی، سەرەرای دابینکردنی مافە ئیسلامیەکان بۆ ئوومەتی ئیسلامی ئیران، هەولبدەن لە چوارچێوەی ئەسلی کۆمارییەتی نیزامدا، بە بەشداریکردنی خەڵک لەبەرێوەبەری وەلاتدا و گەراندنەوەی مافی خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ نەتەوەکان و یەک لەوان کورد، ناوەرۆکی دێمۆکراتیەتی کۆماری ئیسلامیش مسەوگەر بکەن. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە هێواخوازە کە، گشت لایەنەکانی چالاک لە ناۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتیش، جێژنی نەۆرۆز و سالی تازه بکەنە هەوینی ئاشتی و ساغکردنەوەی یەکریزی گەلی کوردستان،و لە راستای گەیشتن به ئامانجه نەتەوەییەکاندا، بەدووری و دوورەپەرێزی لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" کە شەر و گرژی وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان تەوسییە دەکات، هەولبدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەست نیشان دەکات، ئاجێندە و بەرنامەی کاری ساڵی نوێیان ئامادە و گەلالە بکەن، تابەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی،و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و رێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پراگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجامدا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و مافی خۆبەریوەبەری خۆجەیی دا، بە رۆژهەلاتی بکردرێن.

بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ساڵی نوێ هەروەکی ساڵی رابردوو وەک "سالی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی‌دا" ناۆدێر دەکات و چاوەروانی لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان هەیە، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەئاشتیکردنی کەیسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کە بزووتنەوەمان پێ‌هەستاوە، چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەلکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پر لە دیالۆگی گشتگیرانە، سالی نوێ بە سالی دیالۆگ و دانوستاندن و لەئەنجامدا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی سەرکەوتن،و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت.

نەورۆزتان پیرۆز و هەموو رۆژتان نەورۆز

د. مستەفا شەمامی

رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

١٩/٣/٢٠١٩

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان