کۆچی دووایی دایە پەریزاد قوربانی، گەورە ژنی خۆراگر و دڵسۆز و شەهید پەروەر، و کۆڵەکەی بنەماڵەی گەورەی شەمامی، دایکی ئازیزی رێزدار دوکتۆر مستەفای شەمامی، و شەهید حوسێن شەمامی فەرماندەی کۆڵنەدەر و ئازا، و رەحمەتی مەحموود شەمامی، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دایە پەریزاد ئەو دایکە جەرگ سووتاو و کوردپەروەرە وەکوو خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی شەمامی و قوربانی و سەرجەم بنەماڵەی تێکۆشەر و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستان لە سەردەشت و ناوچە ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
لە کۆتایی دا لە خودای گەورە داواکارین، روحی بەرزی دایە پەریزادی مەزن و خۆشەویست بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
۷ خەزەڵوەری ۲۷۲۳ کوردی/۱۴۰۲ هەتاوی
۲۹ ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳ زایینی