زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرێز کاک مستەفا هیجری و
ئەندامانی سەرکردایەتی و
خەڵکی بەشەرف و مافخوراویی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی ٧٨هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و تێپەراندنی ٧٨ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە بەرێزان بەرپرس ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حدكا، ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات واتە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاراستە دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی حیزبی دێموکڕات وەک یەکەم دامەزراوەی مۆدێرنی کورد لە شکلی حیزبێکی خاوەن پێڕەو و پرۆگرامی سیاسی پێشکەوتوو، بە ساختارێکی ئۆرگانیزەکراوی ڕێک و پێک لەو سەردەمی کوردستان دا، کە لە سەر بنەما و بیری ژێکاف ساغکرابووە، بە نوختە وەرچەرخانێکی گرنگی سیاسی و مێژووی لە بزاڤی کورد پێناسە دەکات، هەر بۆیە بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەستکەوتەکانی ٧٨ساڵ خەباتی پڕ لە هەوراز و نەشێویی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات بە یەکێک لە قۆناغە زێڕینەکانی ئەو حیزبە و مێژووی کورد هەژمار دەکات، و ساخکردنەوەی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی کوردان لە شکلی مومکیندا، واتە کۆماری میللی/ دیمۆکراتیک و دیفاکتۆی کوردستان کە وەک دەستکەوتی هەرە گەورە و نوێنگەی ئێرادەی نەتەوەیی کوردان بەگرینگ و رۆڵی نەمران پێشەوا قازی محەممەد و دەوری نەمر بارزانی لە پێکهێنان و پاراستنی کۆمار دا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیواخوازە لە گشت سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، کە وێنای پێشەوای گەورە و هەڵکەوتووی کورد، پڕاگماتیستانە لە ئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە ساحەی سیاسەت و دیپڵۆماسیدا، سیاسەتگووزاری بکەن، و دەرفەتەکان بقۆزنەوە و بە دوور لەخۆباییبوون و سیاسەتی کوردەنامووسی، دوگماتیستانە تەعاموول دەگەل یار و نەیار، و لایەنی بەرامبەر نەکەن، ئێستا کە حدکا "حەرەکەتی راسانی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی" وەک بژاردەیەکی نوێ و هاوخان دەگەڵ دۆخی نالەباری هەنووکەیی بەمەبەستی دەربازبوون لە چەقبەستوویی خەبات، و هەروەها هاوئاهەنگ کردنی خەباتی شاخ و شار وەک ئیستراتێژی کارای سەردەم ڕەچاوگرتووە، پێویستە "ڕاسانی مقاومەتی بەڵام مەدەنی" زیاتر بە کاراکتێری دێموکڕاتیک تەیار و ئاراستە، و قایم بکات و لە تەک ڕەهەندی کردن و قەتیس کردنەوەی کاراکتێری "ڕاسان" تەنیا بەخەباتی چەکداری و مووتلەق کردنەوەی ئەم شێوازە لەخەبات، و رەفزی هەبوونی مێتۆدگەل و پرۆژەی ئاشتەوایی و قووربانی کردنی فرەگووزینەیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوورەپەرێزی بکات، وە لە پێناو دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ونەتەوەیی، لە هەموو کات و زەمەنێک دا، پێویستە لەهەموو پرۆژە و گووزینەکانی بەردەست، یەک لەوان گووزینەی سوودوەرگرتن لە پرۆژە و نەقشە رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان،و هەروەها خاوەندارییەتی کردن لە مەنشوری شورای بەرێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان بۆ دامەزران و ڕاگەیاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لەتەبعیددا، سوودی ئیجابی وەربگرێت و بەم چەشنە "مافی قایم بەزاتی" کوردانی رۆژهەڵات، بە ئەمری واقیع تەبدیل بکات و لەئەگەری پێویستدا "ڕاسانی مقاومەتی" و گشت ئیمکاناتی گشت ڕەهەندی "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران" کارا و شەهید لەپێناو پاراستنی حکومەتی دیفاکتۆدا، پێشکێش بەبارەگای خەڵک و خاک و نیشتیمان بکات.
دیارە هەر لەم پەیوەندیەشدا پێویستە لەپیناو سەقامگیرکردنی ئاشتی، ئازادی، وە چەسپاندنی ئەسلی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی لە شکل و مۆدێلی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆبەریوەبەری خۆجەییدا، لەهەموو گووزینەکانی بەردەست کەڵکی کارسازانە وەربگیردرێت،و تەنانەت بە رەچاوگرتنی ڕێ و شوێنی پێویستی ئەمنیەتی، ئامادەی دیالۆگ و دانوستاندنی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی دەگەڵ خۆیان و تەنانەت لایەنی بەرامبەریان دا واتە تاران بن، چوونکە ئەگەر ئاشتی لەئارادا نەبێت، شەر و گرژی بەتێچوویی زۆر و قەرەبوونەکراوەی، وەک دەرئەنجامی مەحتوومی لێ دەکەوێتەوە، کە دەزانرێت کە سەرئەنجامی هەموو شەرەکانیش، گەرانەوە بۆ ئاشتی و دیالۆگی ئاشتەوایییە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەراییەتی و گشت کادر و ئەندامانی حیزب و خەڵکی مافخوازی کوردستان دەکات، و هەر لەم پەیوەندیەش دا، بەڵێنی درێژەدان بە دوستایەتی و پتەوراگرتنی پەیوەندی نیوانحیزبی و قایم ڕاگرتن و گەشەپێدان بە بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆماری میللی دێموکڕاتیکی کوردستان، تازە دەکاتەوە. و هەر لەم ڕاستایەشدا ماندوونەناسانە هەوڵی کولتورسازی لە پێناو بەرز و زیندوو راگرتنی هێما و سیگناڵە نەتەوەییەکان چڕدەکاتەوە، و تێدەکۆشێت ئەسڵی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی وەک ئامانجی هەرە سەرەکی و گشتگیر بۆ وەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد، لە کوردستانی رۆژهەڵات، زەق و بەرجەستە بکاتەوە.
بەرز و پیرۆز بێت یاد و یادمانی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٤ی گەلاوێژی ۲۷۲٣ی کوردی (۱٤٠٢)
٢٠٢٣/٨/١٥ی زایینی