فهرهیدون كونجرینی
پەیامی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی مێژویی لە ڕێبازی جوڵانەوەی کوردی (پەکەکە) و چارەسەری پرسی کوردی ترکیا پێشکەش دەکرد. ئەم پەیامە لە چەند خاڵی سەرەکی پێکدێت پێویستە زیاتر لەم جۆرە" توێژینەوەی بۆبکرێ،
ئەم پەرەگرافەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چەمکێکی ڕادیکاڵی سیاسی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێشکەش دەکات، کە تێیدا دیموکراسییەکی چڕوپڕ و کۆمەڵایەتی وەک تەنها ڕێگەی بەردەوامی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەناسێنێت. ئەم بیرۆکانە ڕەنگە وەک گۆڕانکارییەکی پارادایمی لە بیرۆکەکانی پێشوی (بەڕێزیان) سەیر بکرێن. بە وردی!؟
١. سەرەکیترین خاڵەکانی پەیامەکە
ڕێزگرتن لە ناسنامەکان و دەربڕینی ئازاد
ئامانجەکە پاراستنی مافە کولتوری و سیاسییەکانی کوردە لە ناو سیستەمێکی دیموکراتیکدا، بەبێ ئەوەی ناچار بکرێت ناسنامەکانی خۆیان بسڕنەوە.
ڕێکخستنی دیموکراتی
پێویستی بە خۆڕاگرتنی سیاسیی کوردەکان لە ڕێگەی دیموکراسییەکی