فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

١٦ی ئاب، ٧٧هەمین ساڵیادی دامەرزاندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەساڵەتی ئۆرگانیزەکردنی ڕیزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەڕاستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە ڕۆڵی پارتێکی مێژووساز و پڕ لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دێموکڕات لە مێژووی ٧٧ ساڵ ژیان و تێکۆشانی سیاسی‌دا، تووشی قۆناغگەلێکی پڕ لە هەوراز و نەشێوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەڵام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەڵ لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەڕ و ئاشتی و حەوزەی هەڵسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسی‌دا، ڕێگا و ڕەوڕەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجام‌دا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستان‌دا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، و بەشداری چالاکانەی نیشتمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەڵێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەوڵەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و ڕاگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌، جەهەتدار کرابوو، بەڵامم مەخابن ئەم پرۆژەی دەوڵەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتووسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دڵتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی کەرکوک، ئیمکانی بە ئەمری واقیعکردنی، لێ قەتیس کرا.


بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٧٧هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان، و هەروەها بەبۆنەی لەدایکبوونی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە بەرێزیان و سەرکردایەتی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەکانی شەڕ و ئاشتی، و هەروەها گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکات.
بەڵێزان
بزووتنەوەی کۆمایخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ٧٧ ساڵ مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و بە ئەمری واقیعکردنی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی هەنووکەیی خۆیدا، واتە " دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی دامەزراندنی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی خاوەن کەساییەتی حقوقی لەئاستی ناوچەیی و جیهانی "دا، بە گرینگ وەسف دەکات و دەقەبلێنێ، وە هەر لەم راستایەشدا تێکۆشانی گشت رەهەندی و ماندوونەناسانەی سەرۆکی مەسعود بارزانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەت/نەتەوە، و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، بەرز و پیرۆز، وە مێژووساز دەنرخێنێت.

دەگەڵ ڕێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٦/٨/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان