بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێن و ناخ هەژێنی کۆچی دوایی سێ مامۆستای خۆشەویست و پایەبەرز، خۆشناو و لێهاتووی بواری گۆرانی و هونەری فۆلکلۆر و موسیقای کوردی بە ناوەکانی مامۆستا جەمیل ئەحمەدی سیاچەمانە بێژی بەتوانای مەڵبەندی سەربەرزی هەورامان، مامۆستا عەسکەر سۆهرایی هۆڕەچڕی هەڵکەوتەی دەڤەری پیرۆزی گۆڕان و داڵاهۆی کرماشان، وە هەروەها مامۆستا جەمشید عەندەلیبی ژەنیار و سترانبێژ دیاری لە شاری سنەی خۆڕاگر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بۆوە بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیان لە دەستدانی ئەو سێ کەڵە هونەرمەندە دەنگ خۆش و پەنجەرەنگین و خۆشەویستە بە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوەی دونیای هونەری فۆلکلۆر و موزیکی کوردی دەنرخێنێت.
بۆیە لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزانە و سەرجەم گەلی کوردی سەربەرز دەکات و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت و هیوای سەبووری و سەرساغی بۆ گشت لایەک دەخوازێت، و لە خوای بەرزە ناوی بێ هاوتا داواکارە، کە روحی بەرزی ئەو سێ هونەرمەندە سەربەرز و خۆشەویستە شاد بکات، ئەزیزانیان