فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-01-06-09-12-25 ئایندە و پارتی سەعادەتی تورکیا کۆببێتەوە. هەروەها بڕیارە سبەینێ شاندی دەمپارتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەریەکە لە پارتەکانی دەڤا و پارتی سەرلەنوێ رەفا بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان،...
-----2024- کە ڕێوشوێنە سیاسەتییەکان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لوبنانەوە گیراوەتەبەر سیاسەتی دارایی توند و تۆڵ و هەنگاونان بەرەو یەکخستنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن و...
2025-01-06-08-24-58 دەستیپێکرد. نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسیەکانیش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆگیولاری لە کۆبوونەوەکەدا وتەیەکی...
2025-01-06-08-18-42 بۆ ئوردون‌و هەژمونی هەرکامیان باڵادەست بێت، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەعەمان لێدەدرێت. لەکاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌و جیهانی عەرەبی بەتایبەتی لەگەڵ دوو ڕەوتدا ململانێ دەکەن کە وڵاتانی عەرەبی...
2025-01-06-08-06-52 قۆناغی پارچەپارچەبون کە سوریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا ئەزمونی کردوە. بەڵام ئەو پڕۆژەیە تەنها لە لایەنی سەربازیدا سنوردار نییە؛ به‌ڵكو هەنگاوێکی سیاسییە کە ئامانجی یەکخستنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌سه‌ده‌ به‌ میوزیكی سرووی ئه‌ی ره‌قیب سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ سه‌ر داعش و شكستی كۆتایی ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌ باغۆز راگه‌یاند و، له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا داوای له‌ حكوومه‌تی سووریا كرد، له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان دان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ردا بنێت، داوای له‌ توركیاش كرد، ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌.

 


له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ باغۆز، كه‌ بۆ به‌ فه‌رمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌ سه‌ر داعشدا سازكرابوو، مه‌زڵوم عه‌بده‌، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ داوای له‌ حكوومه‌تی سووریا كرد، له‌و ناوچانه‌ دان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ردا بنێت كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه‌‌، هه‌روه‌ك داوای له‌ توركیاش كرد، چیتر ده‌ست نه‌خاته‌‌ كاروباری ناوخۆی سووریا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیشی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان بكشێنێته‌وه‌.

عه‌بده‌ گوتی: "ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌و ده‌ستكه‌وته‌ و رزگاركردنی 5 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی 52 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی خاكی وڵات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا، 11 هه‌زار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ له‌ شه‌ڕه‌كاندا كوژراون و 21 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون، وێڕای ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش كرد و قۆناغێكی نوێی جه‌نگی دژ به‌ داعشی راگه‌یاند، به‌ ئامانجی له‌ناوبردنی شانه‌ نهێنییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی.

له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كینۆ گابریێل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ته‌واو و كۆتایی به‌ سه‌ر داعش و شكست و كۆتاییهاتن به‌ خه‌لافه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌".

گابریێل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شكستمان به‌ رێكخراوی داعش له‌ دوایین مۆڵگه‌كه‌ی له‌ باغۆز هێنا".

ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا له‌ دوا مۆڵگه‌ی له‌ شاره‌دێی باغۆزی سه‌ر به‌ پارێزگای دیرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا راگه‌یاند.

23/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان