خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی سەرپێلی زهاو کە دوای یەک ساڵ و چوارمانگ لە نێو خیوەت و کانکێسدا ژیان بەسەر دەبەن، دژی کەمتەرخەمییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربری.
خەڵکی بومەلەرزەلیدراوی سەرپێلی زەهاو لە پارێزگای کرماشان بە چەشنێک پێشوازی لە نەورۆزی ١٣٩٨ی هەتاوی دەکەن کە لە خراپترین دۆخ و لە بێ مالیدا ژیان بەسەر دەبەن.
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان تێپەڕ دەبێت و هێشتا بەڵێنەکانی بەرپرسانی ڕێژیم لە هیچ ناوچەیەک نەهاتووەتە دی و لێقەوماوانی ئەو کارەساتە لە ئەستەمترین بارودۆخی ژیاندان و ئاوارەیی، نەبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، نەخۆشی، کەمئاوی، سەرما و گەرما و... دەیان گیر و گرفتی دیکە ئازاریان دەدات.
وەکوو کولتور و ئەدەبیاتی درۆ کە بناغەی سیستمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەو ڕووداوە بەرپرسان بەڵێنیان دا کە بە زووترین کات کێشە و گرفتەکان چارەسەر دەکەن و خەڵک دەچێتە نێو ماڵی خۆی، بەڵام هەتا ئێستایش پاش یەک ساڵ و نیو خەڵک هێشتا ڕەنگی ئاسایشیان بە خۆیانەوە نەدیوە.
١٩/٣/٢٠١٩