فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "قادر محەممەدپووری" تەمەن ٢٨ ساڵ و "عیزەت مەحموودی" تەمەن ٣٩ ساڵ خەلکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە سپاوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قادر محەممەدپووری، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە و عیزەت مەحموودی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتوویەتی: قادر محەممەد پووری دوای کۆتایی پێهاتنی لێپێچینەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ورمێ.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە باسی لەوەش کردووە: لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی عیزەت مەحموودی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەری ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

14/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان