فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-01-06-09-12-25 ئایندە و پارتی سەعادەتی تورکیا کۆببێتەوە. هەروەها بڕیارە سبەینێ شاندی دەمپارتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەریەکە لە پارتەکانی دەڤا و پارتی سەرلەنوێ رەفا بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان،...
-----2024- کە ڕێوشوێنە سیاسەتییەکان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لوبنانەوە گیراوەتەبەر سیاسەتی دارایی توند و تۆڵ و هەنگاونان بەرەو یەکخستنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن و...
2025-01-06-08-24-58 دەستیپێکرد. نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسیەکانیش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆگیولاری لە کۆبوونەوەکەدا وتەیەکی...
2025-01-06-08-18-42 بۆ ئوردون‌و هەژمونی هەرکامیان باڵادەست بێت، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەعەمان لێدەدرێت. لەکاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌و جیهانی عەرەبی بەتایبەتی لەگەڵ دوو ڕەوتدا ململانێ دەکەن کە وڵاتانی عەرەبی...
2025-01-06-08-06-52 قۆناغی پارچەپارچەبون کە سوریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا ئەزمونی کردوە. بەڵام ئەو پڕۆژەیە تەنها لە لایەنی سەربازیدا سنوردار نییە؛ به‌ڵكو هەنگاوێکی سیاسییە کە ئامانجی یەکخستنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کاکەوەندی کرماشان و مەلەکشاهیی ئیلام هەڵوەشایەوە
بە پێی هەواڵێک کە لە کرماشان هێزەکانی ریژیم ڕێوڕەسمی نەورۆزییان لە ناوچەی کاکەوەندی کرماشان تێکداوە.
بە پێی بانگەوازێک کە لە لایەن ھێندێک لە چالاکانی کرماشانی بڵاوکرایەوە بڕیار وابوو کە رۆژی دووشەممە ٢٧ی رەشەمە رێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کاکەوەن بەڕێوە بچێ.
بەڵام پێش دەسپێکی مەراسمەکە ژمارەیەکی زۆر ھێزی ئیتڵاعات و سپا ئەو شوێنەیان گەمارۆ داوەو رێگرییان لە کۆبوونەوەی خەڵک کردوە.
دەگوترێ ٨ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو رێورەسمەیان دەستبەسەر کردووە .

هەروەها ڕۆژی سێ‌شەممە٢٨ی ڕەشەمە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ بەرێوەچوونی یەکەمین فستیڤاڵی نەورۆز لە شاری مەلەکشاهیی ئیلام ئامادەکاری کرابوو، بەڵام سەر‌لەنوێ ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە کرد و هەڵیانوەشاندوە.
بە پی قسەی شایتحالان هێزە ئەمنی و ئنتیزامییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی ڕیوڕەسمکە داگرتووەو بە تەواوی شاری مەلەکشاهیی ئیلامیان گەمارۆ داوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی سی‌شەممە ژاکا باران چالاکی مەدەنی بە هۆی بێڕیزی کرد بە پێشنوێژی شاری ئیلام چەند کاتژمێر دەسبەسەر دەکرێ و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێی‌ئاماژەیە پێشنوێژی هێندێک لە شارەکانی لە دژبەرانی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزن.
هەر لەو پێوەندییە‌دا هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی “نەبی کەریمی ” لە لایەن دادستانی ئیلامەوە حوکمی دەسبەسەکردنی درا

23/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان