فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانیان لە سنووری گوندی گوندەژۆر، سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد.

تۆپبارانەکە کوێستانەکانی (گۆمەهیشک، کانی سۆرک، خڕەبەرد و بناری چیای چیخیدەر)یان لەسنووری گوندی (گوندەژۆر) گرتەوە، کە ژمارەیەکی زۆری ره‌وه‌ند و کۆچەر بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان لەوێ نیشتەجێن.

په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاندووە، تۆپبارانەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووه‌، هەرچەندە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، بەڵام نزیکەی سەد ماڵی رەوەند لە ترسی تۆپبارانەکە وار و کوێستانەکانیان جێهێشت.

تۆپارانی تۆپخانەکانی ئێران لەکاتێکدایە کە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردووه‌وه‌، دوای شەهیدکردنی دوو هاووڵاتی و بریندارکردنی دووی دیکە کە هەرچواریان برابوون و خەڵکی گوندەژۆر بوون، هیچ بنکە و بارەگا و جموجۆڵێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو گوندە بەدی ناکرێن و بوونییان نه‌ماوه‌.

13/7/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان