فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


گۆرانی لۆڕی و ئاشنا بە خەڵکی کوردستان بەناوی ” دایە دایە وەختی جەنگە” لە ڕیزی بەرهەمە هەرمان و بە بایەخەکانی ١٠٠ساڵی ڕابردوو، لە ڕێکخراوی فەرهەنگی یونسکۆ تۆمار کرا.

ئەو گۆرانییە بەسۆز و حەماسییە، کە دەگەڕێتەوە بۆ مووسیقی فۆلکلۆریکی لۆڕی، بە پێی تێکست و میلوودی باس لە ترژادیا و حەماسە خوڵقاندن دەکا و، هەر بۆیە لە ئاستی ئیران و بەتایبەتی لە کوردستان ئاوازێکی ناسراو و ئاشنایە.
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی یونسکۆ گۆرانی “دایە دایە”ی وەکوو یەکێک لە جوانترین و بەبایەخ ترین مێلوودییە فۆلکلۆریکەکان ، لە ریزی بەرهەمە شیاوەکانی ١٠٠ساڵی رابردوو تۆمار کرد.
شیاوی باسە ناوەڕۆکی ئەو گۆرانییە باس لە خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی خەڵکی لۆڕ و دانیشتووانی بناری زاگرۆس ، لە بەرانبەر ستەم و هێرشی زاڵمان و، فیداکاریی لە رێگای خاک و وڵات دەکا.
ئەو گۆرانییە فۆلکلۆریکە، ئەگەرچی لە لایەن چەندین گۆرانیبێژی لۆڕ و غەیرە لۆڕەوە خوێندراوەتەوە، بەڵام بە دەنگ وچریکەی بولبولی لۆڕستان “ڕەزا سەقایی” سۆزی تایبەتی هەیەو، بۆتە بیرەوەریی هاوبەشی خەڵکی لۆڕ و کورد و، تەنانەت نەتەوەکانی دیکە ئێرانیش.

9/7/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان