فڕۆكه‌خانه‌ی (تی فۆر)ی سه‌ربازی سووریا، مووشه‌كباران كرا و حكوومه‌تی سووریاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل له پشته‌وه‌ی هێرشه‌كه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سووری، شه‌وی رابردوو، 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌و وڵاته، توانیویه‌تی چه‌ند مووشه‌كێك بخاته خواره‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیش بپێكن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌دا، به‌رپرسانی ئیسرائیل ره‌تیانكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن و دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ڵامی راپۆرتی میدیای بیانی ناده‌نه‌وه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی تی فۆر (T4) و ده‌وروبه‌ری له پارێزگای حیمس، مووشه‌كباران كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، فڕۆكه‌خانه‌كه، چه‌كداری ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنانی و كه‌مێكیش هێزی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریای لێ جێگیركراوه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه، چه‌ند جارێكه دووچاری هێرشی مووشه‌كی ده‌بێته‌وه و پێشتریش له 9ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو، له بۆردومانێكی مووشه‌كیدا، 14 چه‌كدار كوژران، كه حه‌وتیان ئێرانی بوون، هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و تاران و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش، ئیسرائیلیان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
9/7/2018