دوو دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تاوانی ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دەستبەسەرکراون و ئێراینیش ڕەتی کردووەتەوە.
ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە بانگكردن و لێپرسینەوەی لە باڵوێزەکانی فەڕانسە ، بێلژیک و ئاڵمان، بە مەبەستی گەیاندنی نارەزایەتی بە دەستگیركردنی ئەو دیپلۆماتكارەی ئێرانە كە دەوترێ چەند رۆژ لەوەپێش لە کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە فەرانسە ھەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانی بەوەداناوە كە برێكی زۆر مادەی تەقەمەنی لەلای ئەو دوو دیپلۆماتكارە ئێرانییە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەلام دەڵێ: ئەوە داوێکە بۆ دیپلۆماتكارەكانمان دانراون و، ئەوان لەو جۆرە كارانەوە بەدوورن.
بریارە لێكۆلینەوە و دادگایی لەو دوو دیپلۆماتكارەی ئێران بكرێ.
پێشتریش دهزگای ئیتلاعاتی هولهند ڕایگهیاندبوو كه 2 دیپڵۆماتی كۆماری ئیسلامیی ئێران واتە ڕۆژی 17ی جۆزهردان له وڵاتهكهی دهركردووه و، ئاماژهی بهوهش داوه كه زانیاریی زیاتر لهو بارهیهوه بڵاو ناكهینهوه.
كاربهدهستێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهڵێ: ئهو دهسبهسهر و دهركردنانهی كارمهندانی باڵوێزخانهی ئێمه له ئورووپان ئەو کردەوانەی بە دوژمنانکارانە زانی و، گوتی: ئەو کردەوانە بۆ ئهوەیە كه پارێزگاری له بهرجام نهكهن.
٧/٧/٢٠١٨