فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کچە هونەرمەندێکی خەڵکی شاری کرماشان لە کێبڕکێی نیگارکێشان لە وڵاتی فەرانسە، خەڵاتی ٢٠١٧ی ئەو وڵاتەی پێ بەخشرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کچێکی نیگارکێشی خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی “ئاندیا حەیدەری”، تەمەن ٤ ساڵ و نیو، لە کێبڕکێی جیهانی هونەرە “وێناییەکان” خەڵاتی “لوئی فڕانسوا”ی وڵاتی فەرانسەی پێ بەخشرا.

کێبڕکێی هونەرە وێناییەکانی وڵاتی فەرانسە بە بەشداری ٤٠ وڵات و بەشداری ٢ هەزار و ٨٠٠ بەرهەم، بە ناونیشانی “ێ‌ب و گلای ێ‌بی” لەو وڵاتە بەڕێوەچوو کە تێیدا ئەو کچە کوردە توانی خەڵاتی لوئی فڕانسوا و دیپلۆمی شانازی”بۆ خۆی دەستەبەر بکا.

ئەو کچە کرماشانییە ئەندامی کانوونی پەروەردەی فکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری کرماشان بووە.

پێویست بە ئاماژەیە منداڵانی کورد تاکوو ئێستا لە چەندین بەشی هونەریدا بەشدارییان لە کێبڕكێ نێودەوڵەتییەکاندا کردووە و توانیویانە سەرەڕای هەموو کۆسپ و کەموکووڕییەکان لە بواری ئیمکاناتەوە، سەرکەوتن بەدەست بێنن.

١٩/١٢/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان