به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشبیری و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی پشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك له(١٦)ی مانگی ڕابردوو به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنراو هه‌یه كه كه‌سانێكی پێبدرێته دادگا به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و بوونی فشاره‌وه ئێمه توانیومانه له‌حاڵه‌تی به‌رگریدابین بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سكه‌تانه‌ی تر كه‌ماومانه،ئه‌گه‌رنا له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه ڕێوشوێنی یاسایی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر."
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای وت"ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك ڕویدا پێش هه‌موو شت پرسێكی سیاسیه و پێوسته حكومه‌تی هه‌رێم لكۆڵینه‌وه بكات وه پێویستیشه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناوخۆی خۆیدا قسه‌یه‌كی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه ئنجا ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه خه‌ریكی به‌دواداچوونن له‌وباره‌یه‌وه."
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت هێرشی سوپای عیراقی بۆ سه‌ر كه‌ركوك به‌پیلانی هه‌رێمی ناوبرد كه حكومه‌تی عیراقی جێ به‌جێی كرد و وتیشی"به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كرد ئه‌وه‌یه كه دوای سه‌د ساڵ ئه‌زمونی حكومڕانی عیراقی بیانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م جۆره درز خستنه ناوماڵ و لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه تابه ئامانجی خۆیان بگه‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك له(١٦)ی مانگی ڕابردوو به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنراو هه‌یه كه كه‌سانێكی پێبدرێته دادگا به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و بوونی فشاره‌وه ئێمه توانیومانه له‌حاڵه‌تی به‌رگریدابین ئه‌گه‌رنا له ئه‌جێنداماندا هه‌یه كه هه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت وه هه‌م ڕێوشوێنی یاسایی و ئوسوڵی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر."
(١٦)مانگی ڕابردوو سوپای عیراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسه كورده‌كان له‌و شاره كشانه‌وه و شاره‌كه به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست سوپای عیراقی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی."
10/11/2017