بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەکات.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لە شاری حەلەب لە سووریا لەگەڵ میلیشیا ئێرانییەکان، رایگەیاندووە، ”لەم نزیکانە“ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سووریا ”پاک دەکرێنەوە“.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئاماژەی بە شاری رەققە کردووە و رایگەیاندووە، کە ”پاک کردنەوە“کە شاری رەققەش دەگرێتەوە،. لە کاتێکدا هەسەدە ماوەیەک پێش ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگاری کردەوە.
هەسەدە هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییە، بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی داعش دروست بووە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارای کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکییەتی.
لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لەنێوان ئپۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، ئێران بە ناردنی میلیشیا و چەک و تەقەمەنی، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات.
9/11/2017