به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ئه‌هواز بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كان حه‌سه‌ن رازى رايگه‌ياند، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى تێكۆشان بۆ رزگارى ئه‌هواز له داگيركارى ئێران له شارى لاهاى هۆڵه‌ندا تيرۆر كرا.
رازى گوتيشى: ئه‌حمه‌د مه‌ولا ئه‌بو ناهز، له ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى لاهاى هۆڵه‌ندا به سێ فيشه‌ك كه يه‌كێكيان به‌ر سه‌رى كه‌وتووه و دووه‌كه‌ى ديكه به‌ر دڵى كه‌وتوون تيرۆر كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و تيرۆره سياسييه چونكه قوربانييه‌كه سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى تێكۆشانى عه‌ره‌بييه و له لايه‌ن ئێرانه‌وه داواكراو بووه.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر ئێران داوايكردبوو، پۆليسى نێوده‌وڵه‌تى ئينته‌رپوڵ ده‌ستگيرى بكات و راده‌ستى ئێرانى بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دادگايى بكرێت.
9/11/2017